چه‌مكی ژینگه پارێزی له ژێر سایه‌ی ئیسلامدا/ 1
پێش ده‌ستپێك:
ئیسلام وه‌ك ئاینێكی درێژه پێده‌ری په‌یامه‌كانی ئاسمان به زه‌وی و ته‌واوكه‌ری ئایینه‌كانی پێشتر، هه‌روا وه‌ك
مه‌نهه‌ج و ده‌ستوور و شه‌ریعه‌تێكی تێر و ته‌واو و گونجاو بۆ هه‌موو سه‌رده‌م و شوێنێك، شتێكی وه‌های نه‌هێشتۆته‌وه و قسه‌ی له‌سه‌ر نه‌كردبێت و چوارچێوه‌ی بۆ دانه‌نابێت.
ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌ك له‌ئێمه سه‌رنج بدات له‌زۆرێك له‌ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز و فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صل الله عليه وسلم ) ده‌بینین كه خوای گه‌وره ئه‌و سروشته جوانه‌ی بۆ ئاده‌میزاد خولقاندووه، زۆربه‌ی شته‌كانیشی ده‌سته‌به‌ری ده‌ستی مرۆڤ كردووه. هه‌روه‌ك خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رموێت: وَسَخَّرَ لَكُمْ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ جَمِيعًا الجاثية: ١٣.
واتا:(هه‌رچی له‌ئاسمان و زه‌ویدا هه‌یه خوای گه‌وره بۆ ئێوه‌ی ڕامهێناوه، بۆ خزمه‌تگوزاری فه‌راهامی هێناوه هه‌مووشی تێكڕا به‌خششن له‌لایه‌ن ئه‌و زاته‌وه).
بنه‌ماكانی ئامانجی ئاینی پیرۆزی ئیسلام :
ئاشكرایه ئامانجی پیرۆزی ئاینی ئیسلام بۆ مرۆڤایه‌تی دوو بنه‌مای گرنگ له‌خۆ ده‌گرێت كه ئه‌ویش خۆی ده‌بینێته‌وه له فه‌رمان كردن به چاكه و به شێوه‌یه‌ك هه‌رچیه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندی مرۆڤ و ژیانی بێت پێی باشه. داواش ئه‌كات مرۆڤه‌كان هه‌میشه خه‌مخۆری هه‌نگاوی چاكه و چاكه‌كاری بن. دیاره (ژینگه پارێزیش) له چوارچێوه‌ی ئه‌و ئامانجه‌ش یه‌كێكه له كاره باشه‌كانی مرۆڤایه‌تی له‌پێناو به‌دیهێنانی ژیانێكی چاك بۆخۆی و نه‌وه‌كانی. هه‌روه‌ها ئامانجێكی تری ئاینی ئیسلام خۆی ده‌بینێته‌وه له قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌موو شتێكی خراپ و نابه‌جێ. بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ له‌م نێوه‌نده‌دا نه‌بێته ئامڕازی شه‌ڕ و تێكدان و نانه‌وه‌ی ئاشووب و تێكدانی سروشتی جوانی ژینگه. چونكه خوای گه‌وره هه‌میشه داوای ئه‌وه‌مان لێده‌كات كه زه‌وی ئاوه‌دان بكه‌ینه‌وه و سوپاسی به‌خششه‌كانی بكه‌ین. خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رموێت: هُوَ أَنْشَأَكُمْ مِنَ الْأَرْضِ وَاسْتَعْمَرَكُمْ فِيهَا هود: ٦١. واتا:(ئه‌و خوایه به‌رپای كردوون له‌زه‌ویدا. داوای لێكردوون ئاوه‌دانی بكه‌نه‌وه)..
ئاشكرایه چه‌مكی(ژینگه‌پارێزی) له ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا كه خۆی ده‌بینێته‌وه له پاراستنی كۆی بوونه‌وه‌ره‌كان و پێكهاته‌یان به هه‌موو جۆرێكیانهوه كه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه بۆ ئاده‌میزاد فهراهامكراون. پاراستن و گرنگی پێدانیان ئه‌ركێكی ئاینی و نیشتیمانی و كۆمه‌ڵایه‌تیه، مرۆڤه‌كانیش له‌سه‌ر ئه‌م زه‌مینه به‌رپرسیارن له ده‌سته‌به‌ركردن و گرنگی دان به‌ئاسایشی ژینگه‌یی. خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا سه‌باره‌ت به به‌خششه‌كانی خۆی بۆ مرۆڤ ده‌فه‌رموێت: وَالْأَرْضَ مَدَدْنَاهَا وَأَلْقَيْنَا فِيهَا رَوَاسِيَ وَأَنْبَتْنَا فِيهَا مِنْ كُلِّ شَيْءٍ مَوْزُونٍ ﴿ ١٩﴾ الحجر.
واتا:(زه‌ویمان راخستووه چیا و كێوه‌كانمان له‌سه‌ر داناوه له هه‌موو جۆره ڕووه‌ك و بهروبوومێكمان تێدا ڕواندووه. به شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك و به ئه‌ندازه‌ی پێویست دیاریكراوه).
كۆڵه‌كه‌كانی ژینگه‌یی مرۆیی له ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا:
دروستكردنی ئه‌وه‌ی له نێوان زه‌وی و ئاسماندایه بۆ خزمه‌تی مرۆڤ و، خواردنی به‌رهه‌مه‌كانی زه‌وی و، به‌كارهێنانی كه‌ره‌سته و هۆیه‌كانی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی و ده‌ریای و زه‌مینین كه ئاده‌میزاد په‌ی پێ بردووه و په‌ی پێ ده‌بات، به‌شێكی گرنگی كۆڵه‌گه‌كانی ژینگه‌یی مرۆین. چونكه ئاده‌میزاد خۆی و زانیاری و زانسته‌كه‌ی و كه‌ره‌سته خاوه‌كان هه‌ر هه‌مووی به‌خششی خوای به‌دیهێنه‌ره. له‌سه‌ر هه‌ر یه‌ك له گرۆی ئاده‌میزاد پێویسته سوپاس گوزار و ستایشكاری خوای گه‌وره‌بێت له به‌خشینی نیعمه‌ته‌كانی به مرۆڤ وه پێویستیشه مرۆڤ له ماوه‌ی ژیانیدا پارێزگاری له نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره بكات و زیاده‌ڕه‌وییان تێدا نه‌كات. خوای گه‌وره له زۆر شوێنی قورئانی پیرۆزدا جه‌خت له به‌خشراوه‌كانی خۆی ده‌كات له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی بۆ مرۆڤایه‌تی. هه‌روه‌ك خوای گه‌وره له‌م چه‌ند ئایه‌تانه‌ی خواره‌وه‌دا باسی به‌خششه‌كانی ئه‌كات بۆ گرۆی ئاده‌میزاد كه زه‌وی پێ ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه و كاروباری خۆیان تێدا راپه‌رێنن و پارێزگاری لێ بكه‌ن.
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:وَالْأَنْعَامَ خَلَقَهَا ۗ لَكُمْ فِيهَا دِفْءٌ وَمَنَافِعُ وَمِنْهَا تَأْكُلُونَ ﴿٥﴾ النحل.
واتا: (ماڵاتی دروستكردووه بۆ خزمه‌تی ئێوه (له‌خووری و موو و پێستیان جۆره‌ها پۆشاك و ڕایه‌ڵ دروست ئه‌كه‌ن) كه گه‌رمیتان پێ ده‌به‌خشن و (له سه‌رما و سۆڵه) هه‌روه‌ها جۆره‌ها سوودی تری لێ وه‌رده‌گرن. له شیر و گۆشته‌كه‌شی ده‌خۆن).
خوای گه‌وره له ئایه‌تێكی تردا ده‌فه‌رموێت:وَهُوَ الَّذِي سَخَّرَ الْبَحْرَ لِتَأْكُلُوا مِنْهُ لَحْمًا طَرِيًّا وَتَسْتَخْرِجُوا مِنْهُ حِلْيَةً تَلْبَسُونَهَا وَتَرَى الْفُلْكَ مَوَاخِرَ فِيهِ وَلِتَبْتَغُوا مِنْ فَضْلِهِ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ ﴿١٤﴾ النحل.
واتا:(هه‌ر ئه‌و زاته‌یه كه ده‌ریای بۆ بارهێناون و تا گۆشتی
ته‌ڕ و تازه‌ی لێبخۆن، تا له ناویدا جۆره‌ها گه‌وهه‌ر و مرواری ده‌ربهێنن و له‌ده‌ست و ملی بكه‌ن، هه‌روه‌ها كه‌شتیه‌كان ده‌بینن ده‌ریا له‌ت ئه‌كه‌ن و تا فه‌زڵ و به‌خششی تری په‌روه‌ردگار به‌ده‌ست بهێنن. بۆ ئه‌وه‌ی سوباس گوزاریشی بكه‌ن).
خوای گه‌وره له‌ئایه‌تێكی تردا سه‌باره‌ت به‌گرنگی و بایه‌خی ئاژه‌ڵ بۆ مرۆڤایه‌تی ده‌فه‌رموێت: وَالْخَيْلَ وَالْبِغَالَ وَالْحَمِيرَ لِتَرْكَبُوهَا وَزِينَةً ۚ وَيَخْلُقُ مَا لَا تَعْلَمُونَ ﴿٨﴾ النحل.
واتا:(هه‌روه‌ها جۆره‌ها ئه‌سپ و ماین و ئێستر و گوێ درێژی بۆ به‌دیهێناون تابۆ سواری و گواستنه‌وه به‌كاری بهێنن سه‌ره‌ڕای دیمه‌نی قه‌شه‌نگیان شتی تریش دروست ده‌كات كه ئێستا ئێوه نایزانن).
به‌ڵگه ئایهتییهكان له‌سه‌ر زیاده‌ڕه‌وییه‌كانی مرۆڤ و تێكدانی ژینگه له سه‌ر ڕووی زه‌ویدا:
به‌پێی زۆرێك له ده‌قه‌كان ده‌گه‌ینه ئه‌و ڕاستیه، كه وه‌ك چۆن مرۆڤ پێویستی به‌پاك و خاوێنی خۆی هه‌یه، تا ته‌ندروستی نه‌كه‌وێته مه‌ترسی و تووشی نه‌خۆشی و شێواوی نه‌بێت، به هه‌مان شێوه داخوازیشی له مرۆڤ ئه‌وه‌یه كه ژینگه‌ی خۆی پاك و
رێك و خاوین ڕابگرێت و پارێزگاری لێ بكا، بۆ ئه‌وه‌ی له كه‌شێكی ئاسایی و ته‌ندروستیه‌وه ژیان بگوزه‌رێنن و، له ناهه‌موواری و كاری تێكده‌ری و نا ئارامی و زیاده‌ڕه‌وی و په‌شێوییه‌وه دووربن.
بۆیه خوای گه‌وره له چه‌ندین ئایه‌تدا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌مان لێ ده‌كات كه مرۆڤ زیاده‌ڕه‌وی بكات له نیعمه‌ته‌كانی و به‌خششه‌كانی، ئاشكرا چونكه ئه‌وه‌ی ره‌چاوی بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی پارێزگاری ژینگه نه‌كا، ئه‌وه‌ی به‌هه‌ر هۆبێت ببێته هۆكاری دروست بوونی مه‌ترسی ژینگه‌یی. ئه‌وه‌ی پاك و خاوێنی و سروشتی جوانی
ئاو و پاكی هه‌واو سیمای دارستان و گژوگیا نه‌پارێزێت، ئه‌وه نه‌ك خۆشه‌ویستی خوای گه‌وره نیه به‌ڵكو خوای په‌روه‌ردگار لێشی ڕازی نابێت و سه‌ره‌نجام تووشی لێپرسینه‌وه‌ش ده‌بێت. لێره‌دا گرنگترین ئه‌و به‌ڵگه ئایهتیانه ئه‌خه‌ینه ڕوو كه خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا ئاماژه‌ی پێ كردوون سه‌باره‌ت به زیاده‌ڕه‌وییه‌كانی مرۆڤ له به‌خششه‌كان و نیعمه‌ته‌كانی له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی كه بێگومان ئه‌مه‌ش ئاماژه و مه‌ترسیه‌كی گرنگه بۆ سنووردانهنانی مرۆڤ له چۆنیه‌تی سوود وه‌رگرتن له ده‌رامه‌ته‌كانی زه‌وی.
1- ظَهَرَ الْفَسَادُ فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ بِمَا كَسَبَتْ أَيْدِي النَّاسِ لِيُذِيقَهُمْ بَعْضَ الَّذِي عَمِلُوا لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ ﴿٤١﴾الروم .
واتا:(تاوان و خراپه ده‌ركه‌وتووه، هه‌موو سه‌ر زه‌وی و ده‌ریاكانیشی گرتۆته‌وه، به‌هۆی ئه‌و تاوان و گوناهانه‌وه كه خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌ستیان داوه‌تێ. سه‌ره‌نجام تاڵاوی هه‌ندێك له كرده‌وه‌كانیان بچێژن(به‌رپابوونی كاره‌ساته سروشتیه‌كان) بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ڕێبازی پاكی خواناسی).
2- وَلَا تَبْخَسُوا النَّاسَ أَشْيَاءَهُمْ وَلَا تُفْسِدُوا فِي الْأَرْضِ بَعْدَ إِصْلَاحِهَا ۚ ذَٰلِكُمْ خَيْرٌ لَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ ﴿٨٥﴾ الاعراف.
واتا:( تۆوی فه‌ساد و تاوانباری و گوناه له زه‌ویدا مه‌چێنن دوای چاكسازی بوونی، ئه‌وانه چاكتره بۆتان ئه‌گه‌ر ئێوه باوه‌ڕدارن).
3- وَأَنَّ الْمُسْرِفِينَ هُمْ أَصْحَابُ النَّارِ﴿٤٣﴾غافر.
واتا:( بێگومان زیاده‌ڕه‌وان هاوه‌ڵانی ئاگری دۆزه‌خن).
4- وَكُلُوا وَاشْرَبُوا وَلَا تُسْرِفُوا ۚ إِنَّهُ لَا يُحِبُّ الْمُسْرِفِينَ ﴿٣١﴾ الاعراف.
واتا:( بخۆن و بخۆنه‌وه (به‌ناز و نیعمه‌ته‌كان) زیاده‌ڕه‌وی مه‌كه‌ن. چونكه خوا به‌ڕاستی خوا له سنوور ده‌رچووان و زیاده‌ڕه‌وانی خۆش ناوێت).
5- وَمَنْ يُبَدِّلْ نِعْمَةَ اللَّهِ مِنْ بَعْدِ مَا جَاءَتْهُ فَإِنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ ﴿٢١١﴾ البقرة.
واتا:( جا ئه‌وه‌ی نیعمه‌تی خوا بگۆڕێت دوای ئه‌وه‌ی بۆی هاتووه، ئه‌وا به‌ڕاستی خوا تۆڵه‌ی زۆر سه‌خت و به‌ئازاره).
6- إِنَّ الْمُبَذِّرِينَ كَانُوا إِخْوَانَ الشَّيَاطِينِ ۖ الإسرا‌ء: ٢٧.
واتا:( به‌ڕاستی زیاده‌ڕه‌وان دۆست و برای شه‌یتانه‌كانن ).
7- وَاللَّهُ لَا يُحِبُّ الْفَسَادَ ﴿٢٠٥﴾ البقرة.
واتا:( خوا خراپه‌كارانی خۆش ناوێت).
8- إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ وَيُحِبُّ الْمُتَطَهِّرِينَ ﴿٢٢٢﴾ البقرة.
واتا:(به‌ڕاستی خوای گه‌وره تۆبه‌كارانی خۆش ئه‌وێت و پاكه‌كانی خۆش ئه‌وێت).
9- كُلُوا وَاشْرَبُوا مِنْ رِزْقِ اللَّهِ وَلَا تَعْثَوْا فِي الْأَرْضِ مُفْسِدِينَ ﴿٦٠﴾ البقرة.
واتا:( بخۆن و بخۆنه‌وه له رزق و رۆزی و به خششی خوا تاوان و خراپه مه‌كه‌ن له‌سه‌ر زه‌ویدا، كهبهچاندنی تۆی خه‌راپه‌وه خه‌ریكن).
10- وَلَا تَبْغِ الْفَسَادَ فِي الْأَرْضِ ۖ إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ الْمُفْسِدِينَ ﴿٧٧﴾ القصص.
واتا:( نه‌كه‌یت هه‌وڵی فه‌ساد و گوناه و تاوان بده‌ی له زه‌ویدا، چونكه به‌ڕاستی خوا ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ناوێت تۆوی خراپه ده‌چێنن).
Related posts
Leave a Comment
You must be logged in to post a comment.