You Are Here: Home » بابەتەكانمان » چه‌مكی ژینگه‌ پارێزی له‌ ژێر سایه‌ی ئیسلامدا/2

چه‌مكی ژینگه‌ پارێزی له‌ ژێر سایه‌ی ئیسلامدا/2

 

ئاشكرایە بەشێوەیەكی گشتی ئیسلام بایەخی تەواوی داوە بە بابەتە ژینگەییەكان، ئەمەش لە قورئان و فەرمودەكانی پێغەمبەر( صلى الله عليه وسلم ڕەنگی داوەتەوە، هەروەها ڕێنمایی زۆر و چڕ و پڕیشی بەیان كردوە بۆ مرۆڤەكان، هانی مرۆڤیش دەدات كە پارێزگاری لە ژینگە بكات و هەمیشە لاگیری خێر و ئاوەدانی زەوی بێت، نەك خوانەخواستە سەرقاڵی تێكدان و پشێوینانەوەی كاری خراپ و شێواندنی ژینگە، بۆ ئەو مەبەستەش ئیسلام چەندین رێسا و رێنمایی داناوە، كە جێ بەجێكردنیان ئەگەری ژینگەیەكی تەندروست بۆ گرۆی ئادەمیزاد دێنێتە كایەوە، بۆیە دەبێت هەمومان لەوە هۆشیار بین و وەك هەست كردن بە بەرپرسیارێتی ئاینی و مرۆیی و نیشتیمانی، بەئەركی پارێزگاری ژینگە هەڵبستین، پێغەمبەری خواش( صلى الله عليه وسلم چەندین فەرمودەی هەیە بۆ پاراستنی ژینگە كە خۆی دەبینێتەوە لە بوارەكانی (دارستان و سەرچاوەكانی ئاو و سامانی ئاژەڵ و پاك و خاوێنی مرۆڤ) جا لێرەوە چەند لایەنێك دەخەینە ڕوو، كە ئیسلام بەو هۆیەوە هانمان دەدات و هۆشیارمان دەكاتەوە بۆ پاراستن و پارێزگاریكردنی ژینگە. لەوانە:

هاندان بۆ نەمام چاندن و سەوزایی لە فەرمودەكانی پێغەمبەر ( صلى الله عليه وسلم ):

-1(ما من مسلم يغرس غرسا, أو يزرع زرعا, فيأكل منه طير أو انسان أو بهيمة الا كان له به صدقة ) )(البخاری).. واتا: (هیچ موسڵمانێك نیە كە درەختێك بنێژێت، یان تۆوێك بكاتە بن زەوی و پاشان پەلەوەر، یان ئاژەڵ، یان مرۆڤ، سودمەند ببن لەو بەروبومانە، بۆ ئەو دەبێتە خێر و بۆی دەنوسرێت).                                

-2( من نصب  شجرة, فصبر على حفظها, والقيام عليها حتى تثمر, فان له في كل شىئ يصاب من ثمرها صدقة عند الله عز وجهل  ).. واتا: (هەركەس درەختێ بنێژێت و ئارام بگرێت لەسەر پاراستنی تا دێتە بەرهەم، هەر شتێك سود مەند ببێت  لە بەربومەكەی لای خوا بۆ ئەم بەخێر بۆی دەنوسرێت).                                       

-3(ان قامت الساعة وبيد أحدكم فسيلة (نخلة صغيرة) فان استطاع ان لا يقوم حتى يغرسها فليفعل  )(أحمد).. واتا: (گەرهات و یەكێك لە ئێوە نەمامێكی بە دەستەوە بوو دەیویست بینێژێت و لەوكاتەدا دنیا كۆتایی هات، ئەگەر دەرفەتی هەبوو با كۆڵ نەدا و درەختەكە بنێژێت).                                                                            

-4(من احيا أرضا ميتة فله فيها أجره )(أحمد).. واتا: (هەر كەسێك زەویەكی وشك زیندو بكاتەوە (بیكاتە كشتوكاڵ) ئەوا پاداشت وەردەگرێت.

-5( لا تقتلوا امرأة, ولا رضيعا, ولا كبيرا فانيا, ولا تحرقوا نخلا, ولا تقلعن شجرا, لا تهدموا بيوتا ).. واتا: (پێغەمبەری خوا لە جەنگی (موئته) وەسیەتی كردوە بە سوپاكەی كە ئافرەت نەكوژن، مناڵی شیرە خۆرە نەكوژن، پیر و پەكەوتە نەكوژن، ئاگر لە دارخورما بەرنەدەن، دار مەبڕن، خانوەكانیش تێ مەدەن).

-6 ئەمەش هەڵوێستێكی ناوازەی هاوەڵێكی پێغەمبەرە( صلى الله عليه وسلم لەسەر گرنگی و بایەخی سەوزایی و چاندن: (روي أن رجلا مر بأبي الدرداء -رضي الله عنه-، وهو يغرس جوزة، شجرة جوز، فقال: أتغرس هذه وأنت شيخ كبير، وهي لا تثمر إلا في كذا وكذا عاما؟ فقال: أبو الدرداء: ما عليَّ أن يكون لي أجرها، ويأكل منها غيري؟!).. واتا:(دەگێڕنەوە كابرایەك بە لای ئەبودەردائدا تێپەڕی، لەوكاتەدا خەریكی ناشتنی درەختێكی گوێز بو، كابراش پێی دەڵێت: تۆ بەم تەمەنە پیریەتەوە خەریكی ناشتنی ئەو درەختە گوێزەیت كە دەزانی زۆردرەنگ دێتە بەرهەم؟ ئەویش دەڵێت: بە هیوای ئەوەی من پاداشتەكەی وەربگرم و، كەسانی تریش لە بەرهەمەكەی بخۆن).

هاندان بۆ پاراستنی ڕێگەوبان لەفەرمودەكانی پێغەمبەر( صلى الله عليه وسلم )  

 سەبارەت بە پاكوخاوێنی ڕێگاوبان گەلێ‌ فەرمودەی پێغەمبەرمان بە دەستەوەیە( صلى الله عليه وسلم )، كە بە زۆری هانی بڕواداران دەدەن بۆ پاراستنی دەوروبەر و ڕێگاوبان، وەك ئەو فەرمودەیەی كە ئەو كارە بە یەكێك لە جۆرەكانی ئیمان دادەنێت كە خەوش و خاڵاك و ناڕەحەتی ڕێگاوبان لابردن بەشێكە لە بەشەكانی ئیمان:                         

 -(إماطة الأذى عن الطريق صدقة)… واتا: (هەركەسێك شتێك لابدات لەسەر ڕێگا كە ئازاری خەڵك بدات ئەوە بەخێر بۆی ئەژمار دەكرێت).                        

-2(اتقوا اللاعنين، قالوا: وما اللعان يارسول الله؟ قال: الذي يتخلى في طريق الناس، وفي ظلهم).  واتا: (خۆتان بپارێزن لەوشتانەی كە دەبنە هۆكاری نەفرین كردن لێتان، ئەو كەسەی لەسەر ڕێگاوبانی خەڵكی، یان لە سێبەردا پیسی دەكات).                                                                                                                                         -3(اتقوا الملاعن الثلاث: البراز في الموارد، وقارعة الطريق، والظل).. واتا: (خۆتان لەو سێ شتە بپارێزن، كە دەبنە هۆكاری نەفرین كردن لێتان، پیسایی كردن لە سەرچاوەی ئاو و شوێنی ئاو هەڵگۆستن و لەسەرە ڕێگا و بن سێبەر).                                                                                   

-4( إياكم والجلوس في الطرقات، قالوا: يا رسول الله ما لنا بد من مجالسنا نتحدث فيها، قال صلى الله عليه وسلم: إذا أبيتم إلا المجلس فأعطوا الطريق حقه. قالوا: وما حقه. قال: غض البصر وكف الأذى ورد السلام والأمر بالمعروف والنهي عن المنكر).. (صحیح مسلم) واتا:(پێغەمبە( صلى الله عليه وسلم رفەرموی (لەسەر ڕێگا دامەنیشن) ئەوانیش وتیان ناتوانین لەسەر ڕێگا دانەنیشین و قسەی تێدا نەكەین، پێغەمبەر( صلى الله عليه وسلم )فەرموی ئەگەر هەر وازناهێنن لەسەر ڕێگا دەبێت مافی ڕێگا بدەن. وتیان مافی ڕێگەوبان چیە؟ پێغەمبەر( صلى الله عليه وسلم فەرموی: پاراستنی چاو لەحەرام و نەبونی ئازار و زیان بۆ هیچ كەسێك، وەڵامدانەوەی سەلام و ڕێنمای كردنی سەرلێشوا و ڕێپیشاندەر، فەرمان كردن بە چاكە و قەدەغەكردن لە خراپە.)

-5(الإيمان بضع وستون شعبة أعلاها لا إله إلا الله وأدناها إماطة الأذى عن الطريق).. واتا: (ئیمان حەفتا و ئەوەندە بەشەیە هەرە بەرزەكەی وشەی (لا اله الا الله)یە، هەرە خوارەوەشی ئیمان لادانی شتێكە لەسەر ڕێگا كەئازاری هەیە بۆ موسڵمانان).

هاندان بۆ پاراستنی سەرچاوەكانی ئاو لەفەرمودەكانی پێغەمبەری نازدارمان محمد( صلى الله عليه وسلم ):-  

-1( روى عن عبدالله بن عمر (رضي الله عنهما) قال: إن النبى صلى الله عليه وآلـه وسلم مَرَّ بِسَعْدٍ وَهُوَ يَتَوَضَّأُ فَقَالَ: (مَا هَذَا السَّرَفُ؟ فَقَالَ: أَفِى الْوُضُوءِ إِسْرَافٌ؟ قَالَ: نَعَمْ، وَإِنْ كُنْتَ عَلَى نَهَرٍ جَارٍ) رواه أحمد وابن ماجة..)..واتا: پێغەمبەر( صلى الله عليه وسلم بەلای(سەعد)دا    تێ پەڕی كە سەرقاڵی دەست نوێژ گرتن بو،  پێی وت: (ئەوە چیە ئەو زیادە ڕەویە؟ سەعدیش دەڵێت: بۆ لە دەست نوێژیش زیادە ڕەوی كردن هەیە؟ پێغەمبەر( صلى الله عليه وسلم لە وەڵامدا دەڵێت: بەڵی لە دەست نوێژیش ئاو زیاد بە فیڕۆ بدەیت زیادە ڕەویی كردنە، با لەسەر ڕوبارێكی ڕۆیشتوش بیت.

-2( لا يَبُولَنَّ أَحَدُكُمْ فِي الْمَاءِ الدَّائِمِ، ثُمَّ يَغْتَسِلُ مِنه).. واتا: (میز مەكەنە ناو ئاوێكی وەستاو و پاشان خۆشتانی تێدا بشۆن).                           

-3( نهى عن البول في الماء الراكد).. واتا: (پێغەمبەر ڕێگری كردوە لەوەی میز بكرێتە ناو ئاوێكی وەستاو (مەنگ).

-4 ژیاننامەی پێغەمبەر( صلى الله عليه وسلم )پڕیەتی لە هاندان و بایەخدان بە پاراستنی خواردن و خواردنەوە و پارێزگاری كردن، لە پاكو خاوێنیەكەیان، تا ئەوەی كە بە پێویستی بگێڕێت لەسەرمان كە شەوانە، لەكاتی خەودا سەری قاپ و بەقرەج و سەتڵ و ئەو ئامێرانەی كە بەكاریان دێنین، بۆخواردن و خواردنیان تێدابێت، سەریان بنێینەوە و ئاگر بەهەڵگیرساوی بەجێ نەهێڵین و دەڵێت: (إذا نمتم فأطفئوا المصباح، وأغلقوا الأبواب، وأوكوا الأسقية -اربطوا قرب الماء- وخمروا الشـراب)…..

Leave a Comment

You must be logged in to post a comment.

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top