چاکه‌کاری له‌گه‌ڵ دایك و باوک
چاکه‌کاری له‌گه‌ڵ دایك و باوک
بێ باوەڕی مرۆڤ به‌ره‌و بەدبەختى دەبات! ئەمەش ديارده‌يه‌كى تر‌ى نوێ يه لە نيشانه‌كانى بەدبەختى لاى نا موسڵمانان.. كه چۆن مامەڵە لەگەل بەساڵاچوواندا دەکەن؟
با پێكه‌وه بخوێنینەوە و سوپاسی خودابکەین كه موسڵمانين.
لەو هەواڵانه‌ی كه لە یابانه‌وه هاتووە, حکومەتى ئه‌و وڵاته به نيازه خۆی له ٦ مليۆن بە ساڵاچوو ڕزگار بكات, له‌به‌رئه‌وه‌ى بوونەتە بارگرانی بەسەر ئابوری يابانه‌وه له پایتەخت دا و پلان دادەنێت لە ماوەی چه‌ند ساڵى داهاتوودا تا له پايته‌خته‌وه به‌ره‌و گونده‌كان دووريان بخاته‌وه..
به‌ڵام پرسیارەکە ئه‌وه‌يه: کوان منداڵ وكه‌سه نزیکەکانی ئەم بەساڵاچووانە؟ بۆ ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته بێ ڕێزيه‌يان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت لە بری ئەوەی رێزیان لێبگيرێت؟
وەڵامى ئه‌مه ده‌دۆزينه‌وه لەو بنه‌مایانه‌ی كه ئه‌مڕۆ په‌يڕه و ده‌كرێت لەم سەردەمی پێشکەوتنه, کە باوەڕى وایە مرۆڤ کاتێ دەمرێت دەگۆڕێت بۆ خۆڵ و ئێسک.. پاشان ته‌نها به‌وه‌ى كه مرۆڤ ده‌چێته ساڵه‌وه و ناتوانێت به‌رهه‌مى هه‌بێت، دەبێتە بارگرانی به‌سه‌ر کۆمەڵگا و بەسەر مندالەکانی و خزمەکانی و، پێويسته دووربخرێتەوە !!
بەڵام بە بیر‌و خەیاڵی کەسياندا نەهات کە ئه‌و بەساڵاچوانه‌ش رۆژێک گەنج بوون وماندوو بــوون له په‌روه‌رده‌كردن و پێگه‌ياندنى منداڵەکانيان, كه ئەوانيش به‌جێيان هێشتوون و دووركه‌وتوونه‌ته‌وه لێيان.
ئايا ئەو بەساڵاچووە هەست به‌چى ده‌كات وچۆن بيرله‌وه ده‌كاته‌وه کاتێ دەبینێ منداڵەکانی دەیانەوێت ڕزگاريان بێت له ده‌ستی و، حاڵيان چۆن ده‌بێت کاتێك له چوارده‌ورى دايده‌بڕن و له خزم و مندالەکانی ده‌كه‌ن.. بەداخەوە کەس بیری لە حالی ئەو بێدەسەڵاتە نەکردۆتەوە…
ئەم بنه‌مایانه كه له بێباوه‌ڕییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن، هۆکارى ڕاسته‌وخۆن له زیادبوونی ڕێژەی خۆکوشتن لە نێو گەنجان, بە تایبەت لە یابان و چین. له‌به‌رئه‌وه‌ى گەنجان هيوا و ئاواتەکانیان لە دەست داوە و هیچ هیوایه‌كيان بە دواڕۆژ نه‌ماوه .. به ڕاستى ئه‌وانيش وه‌ك ئامێرى ميكانيكى يان لێهاتووه!
بەڵام ئه‌ى چی دەربارەی ئەو بنه‌مایانەی ئیسلام هێناونـى؟ چۆن ئاینە پاکەکەمان چارەسەری ئه‌م بابەتەى كـردووه و، بۆچى دیاردەیەکی له‌وجۆره نابينين لە وڵاتە موسڵمانەکان؟
وردببنەوە لەم دەقە خوداییە جوانه كه بـه‌هايه‌كى گه‌وره‌ى داناوە بۆ دايك و باوكان لە ژیانی ئیماندار (وَقَضَى رَبُّكَ أَلَّا تَعْبُدُوا إِلَّا إِيَّاهُ وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَانًا إِمَّا يَبْلُغَنَّ عِنْدَكَ الْكِبَرَ أَحَدُهُمَا أَوْ كِلَاهُمَا فَلَا تَقُلْ لَهُمَا أُفٍّ وَلَا تَنْهَرْهُمَا وَقُلْ لَهُمَا قَوْلًا كَرِيمًا) [الإسرا‌ء: 23]
واتا: (په‌روه‌ردگاری تۆ بڕیاریداوه که جگه له‌و که‌سی تر نه‌په‌رستن، هه‌روه‌ها بڕیاریداوه چاکه‌کاریش بن له‌گه‌ڵ دایك و باوکتاندا، هه‌ر کاتێك یه‌کێکیان یان هه‌ردووکیان به پیری که‌وتنه لای تۆ (ته‌نانه‌ت) ئۆفیان له ده‌ست مه‌که و (هه‌رگیز) پیایاندا هه‌ڵمه‌شاخێ و هاواریان به‌سه‌ردا مه‌که، به‌رده‌وامیش قسه و گفتوگۆت له گه‌ڵیاندا با چاك و جوان و به‌جێ بێت)
ئایا ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر زه‌وى دا دینێک ده‌بينرێت کە ئەم بايه‌خه گەورەیە بدات بە دایک وباوک؟
ئەوه‌تا خۆشەویستمان (دروودی خودای لەسەر بێت) جه‌خت له‌م ڕاستیە دەکاتەوە کاتێ عبداللەی کوری مه‌سعود لێی دەپرسێت: چ کردەوەیەک لای خودا خۆشەویسترینە؟ پێغەمبەر(سەلامی خودای لەسەر بێت) فەرمووی: (نوێژ لە کاتی خۆیدا.. پاشان.. چاکەكردن لەگەل دایک و باوک.. پاشان.. تێکۆشان لە پێناو خودا) (متفق علیە).
کەواته ئەم ياسا و ڕێنماييانه‌ى کە فه‌رمانمان پێدەکات چاکە لەگەڵ دایک وباوک بکەین، بە ڕادەیەکی زۆر له پاراستنى پەیوەندیەکانی نێو خێزان و له خۆشەویستی و هۆگربوون و پەیوەندی لە نێو موسلماناندا به‌شداره، ئەم ديارده جوانەش لە نێوان ناموسـوڵماناندا بەدی ناکرێت.. ئەم ياسا و فه‌رمانه ئاينيانه بارگرانیەکی زۆری ئابوری لا ده‌بات لەسەر شانی ده‌وڵه‌ت، چونکە هەر خێزانیک خۆى بە ساڵاچووەکانى خۆی لە خۆ دەگرێت و بەرپرسیارێتی و چاودێریکردنی ده‌گرێته ئه‌ستۆ و چارەسەریان له كاتى نه‌خۆشـى ده‌كات… هه‌روه‌ها خۆشەویستى یان پێده‌به‌خشن و ئه‌وانيش ئه‌و ته‌مه‌نه‌ى كه ماويانه له ژياندا بە ئاشتى و دڵنياييه‌وه ده‌بەنە سەر.
لە کۆتایيدا دەڵێین: سوپاس بۆ خودا کە دڵخۆشى كردين به‌وه‌ى ئيسلام دين و بیروباوەڕ و په‌يڕه‌ومان بێت. ئیسلام ئەو تاکە دینەيه كه ئاسـوده‌يى و دڵنیايی و خۆشەویستی بۆ مـرۆڤايه‌تى دابين ده‌كات.
ــــــــــــ
نوسینی: عبد الدائم الكحيل
وەرگێر: رامان عبدالخالق
Related posts
Leave a Comment
You must be logged in to post a comment.