You Are Here: Home » بابەتەكانمان » چارەسەری  ژەهراویبوون لە ئەنجامی  پیسبوونی خۆراک

چارەسەری  ژەهراویبوون لە ئەنجامی  پیسبوونی خۆراک

چارەسەری  ژەهراویبوون لە ئەنجامی  پیسبوونی خۆراک

و: رامان عبدالخالق

پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێت:

(من تصبَّح بسبع تمرات عجوة لا یصیبه فی هذا الیوم سُمّ ولا سِحر) [رواه أبو داود]. واتە: هەرکەسێک بەیانی بە حەوت دەنكە خورمای عەجوە بکاتەوە، ژەهراویبون و جادویی توش نابێت).

لەم فەرمودەیەدا ئیعجازی زانستی ئاشکرای تیا دەردەکەوێت، لەوانە:

١_ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ژمارەی خورماکانی دیاری کردوە، حەوت دەنكە خورمای عەجوە. ئەو ژمارەیەش بەڵگە و ئاماژەی زۆری هەیە لە گەردوون و قورئان و سوننەتدا، ئەوەش بەسە بزانین كە یەکەم ژمارە لە قورئانی پیرۆزدا باس كرابێت ژمارە حەوتە!!!

٢- كێشی حەوت دەنكە خورما بە نزیكيی ٧٠ گرام دەبێت، ئەو بڕەش گونجاوە بۆ لەشی مرۆڤ و، بڕێكی باش لە  كانزاكان و خوێیەکان و ڤیتامینەکانی تێدایە.

٣_ئەو بڕە لە خورما یارمەتی لەش دەدات بۆ ڕزگاربوون لە بەشێکی زۆری ئەو ژەهرانەی کە لە خانەکانیدا كۆبۆتەوە، وەک مادە قورسەكانی نمونەی ڕەساس، كە ئەو ژەهراوی بوونە لەم سەردەمەی ئێستادا بەهۆی پیسبوونی ئاو و هەواو و خواردنەکانمانەوە زۆر بووە.

٤_ وشەی (سُمّ) لە فەرمودەکەدا ئاماژەیەکی شاراوەی تێدایە بۆ ئەو مادە زیانبەخش و ژەهراوییانەی دێنە ناو لەش، كە بە خواردنی خورما تا ڕادەیاکی زۆر زیانی ئەو مادانە لەسەر لەش کەم دەکاتەوە.

٥_ هەروەها لەسەرمانە لە فەرمودەکە وا تێبگەین کە خواردنی ئەو بڕە خورمای عەجوەیە لە هەموو ڕۆژێکدا بە ڕێسایەکی ڕێک کاریگەری لەسەر باری دەرونی دەبێت و هاوسەنگی دەکات و تووشی جادوو نابێت كە بریتییە لە كرداری تێكدانی باری دەروونی مرۆڤ تا وای لێ‌ دەكات بیرلە شتێك بكاتەوە و بەشێوەیەك بێتە پێش چاوی كە لە ڕاستیدا وانەبێت، وە بوونی ئەو هەمووه له كانزا و خوێ و ڤیتامینی زۆر لەناو خورمادا، وا دەکات کاریگەری لەسەر مێشک هەبێت بۆ پرکردنەوەی ئەو مادە خۆراکیە پێویستانەی لە لەشدا کەم بوونەوە، بەوەش مرۆڤ لە بارێکی جێگیری دەرونیدا دەبێت.

٦_ ئەمەش ئەوە ناگەیەنێت کە دوای خواردنی حەوت دەنکە خورمای عەجوە ئێمە هەڵسین بە خواردنی مادەی ژەهراويی، تا بزانین کاریگەریی دەبێت لەسەرمان! بەڵکو بە ئەنجامدانی ئەو کارە خۆمان دەخەینە تەهلوكەوە. پێوەستە ئێمە لە فەرمودەکە وا تێبگەین کە خورمای عەجوە کاریگەری بۆ ژەهراویبوونەکە هەیە و زیانەکانی کەم دەکاتەوە. وە کاریگەریەکەشی کارتێکەر و چالاك دەبێت لە کاتێکدا پارێزگاری بکرێت لە خواردنی ئەو حەوت دەنکە خورمایی عەجوەیە هەموو ڕۆژێك، وەک ئەوەی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ئاماژەی پێداوە.

هەروەها ماوە بزانین كە خورما چارەسەری جگەر دەکات و لە ژەهرەكان پاکی دەکاتەوە، وە ئەگەر رۆژوشکاندن بە خورمابوو، ئەوە لە هەرە باشترین دەرمانەکانە کە پارێزگاری لە جگەر دەکات و پاکی دەکاتەوە لەو ژەهرانەی تێیدا کۆبوونەوە.. هەروەها شەرابی خورما توانای چارەسەرکردنی هەڵئاوسانی قوڕگ و چەندین جۆری تری تا و هەڵامەت و نەخۆشی سەرما دەکات. لەکۆتایشدا فەرمودەیەكی تری پێغەمبەرمان (صلى الله عليه وسلم) هەیە کە دەفەرموێت:

(لا یجوع أهل بیت عندهم التمر) [رواه مسلم]. واتا: (خەڵکی ئەو ماڵە برسی نابن کە خورمای تێدایە).

سەرچاوە:  www.kaheel7.com/ar

Leave a Comment

You must be logged in to post a comment.

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top