چاره‌سه‌ر به ڕووهكی صو‌بێر له سوننه‌تی پێغه‌به‌ر و زانستی نوێ‌دا
چاره‌سه‌ر به ڕووهكی صو‌بێر له سوننه‌تی پێغه‌به‌ر و زانستی نوێ‌دا
(صو‌بێر) ڕووه‌كێكی سه‌رسوڕهێنه له چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كانی پێست و چه‌ند نه‌خۆشییه‌كی دیكه‌دا و، له سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)دا له چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌كدا ئاماژه به سوود و گرنگیی ئه‌م ڕووه‌كه كراوه، هه‌روه‌ها زانستی نوێش گرنگیی ئه‌م ڕووه‌كه‌ی له ڕووی پزیشكییه‌وه سه‌لماندووه.
چاره‌سه‌ر به صوبیر له سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ردا (صلی الله علیه وسلم):
عن عثمان بن عفان رضي الله عنه (عن رسول الله (صلی الله علیه وسلم) في الرجل یشتكي عینیه وهو محرم قال: ضمدها بالصبر) رواه مسلم.
له عوسمانی كوڕی غهففانهوه (خوا لێی ڕازیبێت) له پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلی الله علیه وسلم) (( پیاوێك چاوه‌كانی دهیهشان له كاتێكدا له ئیحرامدابوو، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه و سلم) پێی فه‌رموو به (صو‌بێر) چاره‌سه‌ریان بكه)).
عن ام سلمة (( دَخَڵ عَڵیَّ رسولُ الله صلی الله علیه و سلم حین توفی أبو سلمة وقد جعلتُ علی عینیَّ صَبِرَاً فقال: ((ما هذا یا أمَّ سلمە؟)) فقلت: إنما هو صَبِرٌ یارسول الله، لیس فیه طیب. قال: ((إنه ێشُبُّ الۆجْهَ -یعنی یُلوِّنُهُ ویُحسِّنُه- فلا تجعلیه إلا باللیل وتنزعیه بالنهار….)). رواه أبو داود والنسائی
فه‌رمووده‌یه‌دا كه ئوم سه‌له‌مه ده‌یگێڕێته‌وه، كاتێك ئه‌بو سه‌له‌مه كۆچی دوایی كردووه ده‌ڵێت پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) هاته ژووه‌ره‌وه له‌و كاته‌دا صهبیرم خستبووه سه‌رچاوه‌كانم، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێی فه‌رمووم ئوم سه‌له‌مه ئه‌مه چییه؟ ده‌ڵێت وتم ئه‌مه صهبیره ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، بۆنی خۆش نییه، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی صه‌بیر ڕه‌نگی پێستی ده‌موچاو گه‌ش و جوان ده‌كات، ته‌نها به شه‌و بیده له ده‌موچاوت و به ڕۆژ لایبه)).
ڕووهكی صوبیر، یان صه‌بار ( Aloe Vera ):
صو‌بێر، به یه‌كێك له كۆنترین ئه‌و ڕووه‌كانه داده‌نرێت كه مرۆڤ ناسیویه‌تی، ڕووه‌كێكی ته‌مه‌ندرێژه و له خێزانی ڕووه‌كه زهنبهقهیهكان (جیوه‌یی- Liliaceous)ه و له ڕووه‌كه بیابانییه هه‌میشه سه‌وزه‌كانه. چاندنی ئه‌م ڕووه‌كه له ناوچه‌كانی حیجاز و ئه‌بها له یه‌مه‌ن و حه‌زره‌مه‌وت و ناوچه‌كانی هیڵی ئیستوا له ئه‌فریقا و سومه‌تره و چه‌ندین ناوچه‌ی تردا بڵاوه. ئه‌م ڕووه‌كه له زمانی عه‌ره‌بیدا ناوی (صبر)یان (صبار)ه، له زمانی كوردیدا جۆرێكی ئه‌م ڕووه‌كه به (هه‌نجیری دڕكاوی) ناسراوه.
جۆرێكی بڵاوی ئه‌م ڕووه‌كه، درێژییه‌كه‌ی(40- 50 سم)ه، گه‌ڵاكانی ئه‌ستوور و جه‌لاتینی و سفتن و قه‌راغه‌كانی نووكدارن (كه‌وه‌ك چقڵێكی كورت وایه)، گوڵه‌كانی زه‌رد، یان سوورن و قه‌راغه‌كانی به‌ناویه‌كداچوون. صه‌بیر له كۆنترین ئه‌و ڕووه‌كانه‌یه، كه له چاره‌سه‌ركردندا به‌كارهاتووه، یۆنانی و میسرییهكۆنهكان و یه‌مه‌نییه‌كان به‌كاریانهێناوه، شارستانی عه‌ره‌بیی گه‌شه‌ی به‌م بهكارهێنانهداوه و له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا بۆ ئه‌وروپا گوێزراوه‌ته‌وه. وشه‌ی (صه‌بیر) به‌و مادده‌یه‌ش ده‌گوترێت، كه له وشككردنه‌وه‌ی هاڕاوه‌ی گهڵاكانیهوه به‌رهه‌مده‌هێنرێت، كه تۆزێكی ڕه‌نگ خۆڵه‌مێشیی، یان سه‌وزه‌و بۆنی ناخۆش‌و تامی زۆر تاڵه. ئه‌م مادده‌یه له ئاوی گه‌رمدا ده‌توێته‌وه، له گرنگترین مادده كاریگه‌ره‌كانی ئهلوینه.
هه‌ندێك لێكۆڵینه‌وه‌ی نوێ له باره‌ی ئه‌م ڕووه‌كه‌وه :
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك، كه له گۆڤاری (Cutis) ئه‌مریكیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه له ساڵی 1986 دا، ئه‌وه‌ی خستووه‌ته ڕوو، كه ئه‌م ڕووه‌كه زیاتر له 300 جۆره و گرنگترین جۆره‌كانی بریتیین له صهبیری ئاسیایی و صهبیری ئه‌فریقی و صهبیری ئاسایی، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر سووده‌كانی ده‌كاته‌وه له بواری چاره‌سه‌ری سووتاویی و پێوه‌دانی زینده‌وه‌ره‌كان و ئه‌و سووتانهوهیهی له ئه‌نجامی تیشكه‌وه ده‌بێت، هه‌روه‌ها له چاره‌سه‌ری هه‌وكردنی جومگه‌كاندا، چاره‌سه‌ری برینی پێست، به‌هه‌مان شێوه سه‌ركه‌وتنی له بواری چاره‌سه‌ری هه‌وكردنی چاو و چاره‌سه‌ری چه‌ندین جۆری خوران. له كتێبی (مادده چارهسهركهرهكاندا) ماشوفسكی جه‌ختده‌كاته‌وه، كه زانایانی ڕووسی، چه‌ندین ئاماده‌كراوی چارهسهركهریان له صهبیرهوه ده‌رهێناوه، وه‌ك:
1-پوخته‌یه‌كی ئاویی، ئاماده‌یه بۆ لێدانی به‌ده‌رزی له‌ژێر پێست، ئه‌نجامی باشی هه‌یه له چاره‌سه‌ركردنی هه‌وكردنی چاودا.
2-مه‌رهه‌می صو‌بێر، له چاره‌سه‌ری سووتاویی و چاره‌سه‌ری هه‌وكردنی پێستدا به‌كارده‌هێنرێت.
3 -گوشراوی صو‌بێر، بۆچاره‌سه‌ری برین و سووتاویی و هه‌وكردنی پێست.
توێژه‌ران له كۆلێجی (كوین ماری) بۆ پزیشكی و پزیشكی ددان له له‌نده‌ن، ئه‌وه‌یان دۆزییه‌وه كه جۆرێكی ئه‌م ڕووه‌كه تایبه‌تمه‌ندیی زیاتری له جۆره‌كانی دیكه هه‌یه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه هێوركه‌ره‌وه‌ی ئازاره، به‌هه‌مان شێوه هاوكاریی ده‌كات له چاره‌سه‌ری برین و سوتانه‌وه و چالاككردنی ده‌زگای به‌رگریی له‌ش. ئه‌م تیمه ئه‌وه‌شیان دۆزییه‌وه، ئه‌م ڕووه‌كه هاوكاریی چاره‌سه‌ری برینی گه‌ده و دوانزه‌گرێ ده‌كات. توێژه‌ره‌وان ئه‌وه‌یان بۆده‌ركه‌وتووه، كه ئه‌م ڕووه‌كه له كۆنه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كانی پێست به‌كارهاتووه، وه‌ك قڵشانی پێست و سووتانه‌وه به‌هۆی تیشكی خۆره‌وه. پوخته‌ی ئه‌م ڕووه‌كه، كه به‌ناوی (ألوفیرا) ناسراوه ده‌چێته ناو ئاماده‌كراوه و كرێمه‌كانی جوانكارییه‌وه و وه‌ك مادده‌یه‌كی نه‌رمكه‌ره‌وه به‌كارده‌هێنرێت. شایه‌نی باسه له ئێستادا چاندنی صه‌بیر گرنگییه‌كی زۆری پێدراوه و بۆ چه‌ندین وڵاتی دیكه گوێزراوه‌ته‌وه.
ڕووی ئیعجاز:
له‌و فه‌رموودانه‌ی پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌رماندا (صلی الله علیه وسلم)ئه‌وه‌مان بینی، كه پپێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) گرنگیی و بایه‌خی ئه‌م ڕووه‌كه‌ی زانیوه له چاره‌سه‌ركردندا به‌تایبه‌ت چاره‌سه‌ری پێست و چاو، له ئیستاشدا ئه‌م ڕووه‌كه له شێوه‌ی زه‌یت و مه‌رهه‌م و مادده‌ی تری جوانكاریدا به‌شێوه‌یه‌كی فراوان له‌بواری چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كانی چاو و پێست و له بواره جۆراوجۆره‌كانی جوانكارییدا به‌كارده‌هێنرێت.