چاره‌سه‌ر به صو‌بێر له سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ردا (صلی الله علیه وسلم):
چاره‌سه‌ر به صو‌بێر له سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ردا (صلی الله علیه وسلم):
له‌و فه‌رموودانه‌ی پێغه‌مبه‌ردا (صلی الله علیه وسلم) سەبارەت بە صو‌بێر، دەردەكەوێت كه پپێغه‌مبه‌ر گرنگیی ئه‌م ڕووه‌كه‌ی زانیوه له چاره‌سه‌ركردندا به تایبه‌ت چاره‌سه‌ری پێست و چاو، له ئیستاشدا ئه‌م ڕووه‌كه له شێوه‌ی زه‌یت و مه‌رهه‌م و مادده‌ی تری جوانكاریدا به‌شێوه‌یه‌كی فراوان له بواری چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كانی چاو و پێست و له بواره جۆراوجۆره‌كانی جوانكارییدا به‌كارده‌هێنرێت. عن ام سلمة (…( دَخَڵ عَڵیَّ رسولُ الله صلی الله علیه و سلم حین توفی أبو سلمة وقد جعلتُ علی عینیَّ صَبِرَاً فقال: ((ما هذا یا أمَّ سلمە؟)) فقلت: إنما هو صَبِرٌ یارسول الله، لیس فیه طیب. قال: ((إنه ێشُبُّ الۆجْهَ -یعنی یُلوِّنُهُ ویُحسِّنُه- فلا تجعلیه إلا باللیل وتنزعیه بالنهار….)). رواه أبو داود والنسائی
لەم فه‌رمووده‌یه‌دا كه ئوم سه‌له‌مه ده‌یگێڕێته‌وه، كاتێك ئه‌بو سه‌له‌مه كۆچی دوایی كردووه ده‌ڵێت پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) هاته ژووه‌ره‌وه له‌و كاته‌دا صوبێرم خستبووه سه‌رچاوه‌كانم، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێی فه‌رمووم ئوم سه‌له‌مه ئه‌مه چییه؟ ده‌ڵێت وتم ئه‌مه صوبێره ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، بۆنی خۆش نییه، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی صه‌بیر ڕه‌نگی پێستی ده‌موچاو گه‌ش و جوان ده‌كات، ته‌نها به شه‌و بیده له ده‌موچاوت و به ڕۆژ لایبه)).