پەڕتوكی “ئایا مەسیح موسڵمان بوو؟” لە ئەمریكا مشت و مڕێكی زۆری لێدەكەوێتەوە.
پەڕتوكی “ئایا مەسیح موسڵمان بوو؟” لە ئەمریكا مشت و مڕێكی زۆری لێدەكەوێتەوە.
دكتۆر (رۆبرت شتینغر) سەرۆكی بەشی ئایین و بیروباوەڕەكان لە زانكۆی (لۆسەر) لە هەرێمی (ئیوا)ی ئەمریكی پەڕتووكێكی بە ناوی “ئایا مەسیح مسوڵمان بوو؟” بڵاوكردەوەو بەمەش مشت و مڕێكی زۆری لە ئەمریكا درووست كردو كەنیسەكانی ئەمریكا بەتایبەتی كەنیسەی (ئینجیلی)یەكان زۆر بە توندی رووبەرووی بوونەوەو لە پێگە ئەلكترۆنییەكان و بڵاوكراوەكانیاندا هێرشی زۆریان كردە سەر.
دكتۆر (رۆبرت شتینغر) لە كتیَبەكەیدا دەڵێت: ( دوای لێكۆڵینەوەو گەڕان هەشت ساڵ بەناو كتیَبە ئاسمانییەكان و رای زانایانی دین لە جیهاندا بە تەواوی بۆم دەركەوت كە مەسیح موسڵمان بووە).
كاتێكیش پرسیاریان لە دكتۆر كرد دەربارەی بیرباوەڕی خۆی وتی: (هەرچەندە من مەسیحیم بەڵام ناچارم كە بڵیم دوای لێكۆڵینەوە بەو ئەنجامە گەیشتم كە مەسیح مسوڵمان بووە، هەرچەندە ناڕەزایی و رەخنەیەكی زۆریشم لەسەر ئەو نووسینە لێگیراوە).
شایەنی باسە زانكۆی (لۆسەر) لە بەیاننەمەیەكی بەشی راگەیاندنی زانكۆدا پاڵپشتی خۆیان بۆ دكتۆر دەربڕیی و رایان گەیاند كە ئەنجامەكانی لێكۆڵنەوە زانستییەكەی دكتۆر لەگەڵ ئیدارەی زانكۆدا گونجاوەو ئەو لایەنانەی ئەو باسیان دەكات پێویستی بەو هەراو هوریایە نەدەكرد.
سەرچاوە:
https://english.alarabiya.net/articles/2012/07/23/227956.html