You Are Here: Home » بابەتەكانمان » پەروەردگار زاناو داناو كاردروستە

پەروەردگار زاناو داناو كاردروستە

 

پەروەردگار زاناو داناو كاردروستە

 

 
خوای پەروەردگار بەزانایی و دانایی و كاردروستی خۆی زەوی و ئاسمانەكان و هەرچی تێدایە بەهەق دروستی كردون، بەمەبەست دروستی كردون، هەموانیشی بەجۆرێك دروست كردووە كە بتوانن بەوكارە هەستن كەلە ژیاندا بۆیان دانراوە، قورئان دەفەرموێ‌ : [ وما خلقنا السماءوالارضوما بينهما باطلا، ذلك ظن الذين كفروا فويل للذين كفروا من النار   ] ص : 27واتە : ئێمە ئاسمان و زەوی و هەرچی لەنێوانیاندایە بەبێ‌ هودەو هەڕەمەكی دروستمان نەكردووە، ئەوەگومانی ئەوانەیە كە كافرو بێ‌ بڕوان، هاوارو ئاهو ناڵەو وەیل بۆ ئەوانەی كە كافرن لە ئاگری دۆزەخ .
شێخ عبدالمجید زەندانی دەڵێ‌ : بەپڕۆفیسۆرێكم وت كەلە ( كلیەی ملكی بەریتانی ) زەمالە ئەدات، جەنابی پرۆفیسۆر ئایا لووت بەمەبەست دروست كراوەو كارێكی تایبەتی هەیە ؟وتی : بەڵێ‌، وتم ئەی دەست وقاچ و ئەندامەكانی تریش هەروان ؟وتی : بەڵێ‌، ئەوە لای ئێمە قوتابیان هەموو دەیزاننو پێ‌ی دەوترێ‌ (علموظائف الاعضاء ) ، وتم : باشە : ئەگەر هەر ئەندامێكی لاشەی مرۆڤ بۆ مەبەستێك دروست كرابێ‌و ئیشێكی تایبەتی هەبێ‌، ئەی باشە مرۆڤیش بەگشتی كە پێك هاتووە لەو هەموو ئەندامانە ئایا حیكمەت نیە لەدروست كردنەكەیدا ؟، وتی : ئەوەباسی فەلسەفەیە، وتم : زۆر سەیرە كە باسی ئەندامەكانی لەش دەكرێ‌، دەڵێ‌ی ئەوە زانستی ( وظائف الاعضاء ) ە باشە بۆچی كەدێینە سەر مەبەست لەدروست كردنی مرۆڤ كەلەو ئەندامانە پێك دێت دەڵێت ئەوە فەلسەفەیە، بۆ ئەوەش هەر عیلم و زانست نەبێ‌، راستە مرۆڤ ڕەنگە پەی پێ‌ نەبات، بەڵام خۆ پێغەمبەران سەلامی خوایان لێ‌بێت هەموویان ئەو زانست و زانیارییەیان لەلای خواوە هێناوە بۆ مرۆڤ و باس لەحیكمەتی دروست بوونی مرۆڤ دەكەن …
وتم : باشە قوربان پێڵاوەكانت مەبەست هەیە لەدروست كردنیداو كارو فرمانێكی تایبەتی هەیە ؟وتی : بەڵی، ئاشكرایە پێم دەپارێزێ‌و سوودی زۆری هەیە، وتم : من سەرم دەسوڕمێ‌ لە ( حضارە ) ی ماددی ئێوە، چۆن پێڵاوێك حیكمەت هەبێ‌ لەدروست كردنیاو ئەو مرۆڤەی كەلە پێ‌ی دەكات بێ‌بەرنامەو بێ‌مەبەست و بێ‌ حیكمەت بێ‌ ؟ !
خوای پەروەردگار ئایەتەكانی خۆی پیشانی خەڵكی دەدات لە بوونەوەرو هەورچی تیای دایە، بەڵكو زیاتر هەقو راستیان بۆ دەركەوێت و بزانن كە ئەم هەموو وردەكاری و ( اتقان ) ە هی ڕێكەو ت نیەو گۆترە نیە، بەڵكو خوایەكی دانای زانای كار دروست هێناونیەتیە بوون و نەخشاندونی بەوپەڕی جوانی و چاكی، هەروەك قورئان دەفەرموێت: [ سنريهم اياتنا في الافاقوفي أنفسهم حتى يتبين لهم أنه الحق، أولم يكف بربك أنه على كل شئ شهيد، ألا انهم في مرية من لقاء ربهم ألا انه بكل شئ محيط  ] 54 فصلت /واتە : ئێمە لە ئایندەدا بەڵگەو نیشانەی سەر سوڕهێنەریان نیشان دەدەین لە ئاسۆكانی بوونەوەرداوە لەخودی خۆیشیاندا ( بێگومان لەسەردەمی زانستیدا زۆر لە نهێنیەكانی بوونەوەر ئاشكرابووە …زاناكان بەگشتی و زانایانی ئەستێرە ناسی بەتایبەتی سەرسامن لەوردەكاریی و دامەزراویی و گەورەیی و فراوانیی ئەم گەردوونە، هەروەها ئاڵۆزیو وردەكاری جەستەی مرۆڤیش پڕۆفێسۆرو شارەزایانی ئەم بوارەی ڕاكێشاوە بەرەو وردبونەوەی زیاترو دان نان بە دەسەڵاتی پەروەردگاردا ) …
ئەم پیشاندانەش بۆ ئەوەیە تا چاك بۆیان روون ببێتەوەو دڵنیابن كە خوا هەقەو راستە، ئایا شایەتی پەروەردگارت بەس نیە كە ئاگاو زانایە بە هەمووشتێك ؟!
جا لەگەڵ ئەو هەموو بەڵگەو نیشانانەدا ئەوانە هەر گومانیان هەیە لە بەیەكگەیشتن و ڕوو بەڕو بوونەوەو ئامادەبونی بەردەم پەروەردگاریان، دڵنیابە كە خوا بەهەموو شتێك ئاگادارو زانایەو دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێكدا هەیەو هیچی لەدەست دەرناچێت .
سەرچاوە:
http://www.angelfire.com/ex/bahar/7.htm#189

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top