You Are Here: Home » بابەتەكانمان » پێڵاوى زيرەك شايەتى نزيكبونەوەى قيامەت دەدات!

پێڵاوى زيرەك شايەتى نزيكبونەوەى قيامەت دەدات!

 

 

دوایین داهێنانی ساڵی 2014، لە ژێر ئەم ناونیشانەدا هاتووە:

پێڵاوێكی زیرەك دروست كراوە و بە مانگە دەستكردەكانەوە بەستراوە، ئەم پێڵاوە ئەو ڕێگا دروستەت نیشان دەدات كە دەبێت بیگریتە بەر!! با پێكەوە لە ئەو موعجیزە ناوازە و پێغەمبەرانەیە وردبینەوە:  

یەكێك لەو داهێنانە سەرسوڕهێنەر و تازانە، پێڵاوی زیرەكە كە، لە ڕیزبەندی دا بە دوهەم داهێنان دادەنرێت، لە دوای تەلەفۆنی زیرەكەوە، بەڵام ئاخۆ ئەركی ئەم پێڵاوە چی بێت و لەبەر چی ئەم ناوەی پێ‌ بەخشرابێت؟!

ئەم پێڵاوە بۆ ئەو مەبەستە دروست كراوە كە، هەواڵ  بە خاوەنەكەی بدات لە بارەی ئاڕاستەكانەوە، بەتایبەتی لە كاتی گەشتكردن دا، بە جۆرێك كە لەرەلەری دیاریكراوی لێوە پەیدادەبێت و لە ڕێگەی (جی پی ئێس)ەوە ئەو ئاڕاستەیە دەستنیشان دەكات كە، دەبێت خاوەنەكەی بیگرێتە بەر. ئەم پێڵاوانە پەیوەندی دەكەن بە مانگە دەستكردەكانەوە و تەكنیكی ئاڕاستەكردن لە مەودای دورەوە بەكار دێنن بە مۆبایل.

پێڵاوە زیرەكەكە زۆر شت بەخاوەنەكەی ڕادەگەیەنێت، نمونەش بۆ ئەوە ئاڕاستە دروستەكانە، هاوكات كۆمپانیاكان لە هەوڵی ئەوەدان كە زیاتر پەرەی پێبدەن، بۆ ئەوەی زانیاری زیاتر بە خاوەنەكەی بدات، هۆكارەكەشی بۆ ئەو تایبەتمەندی یە دەگەڕێتەوە كە لە ئەم پێڵاوە دا هەیە كە، دەتوانێت لە ڕێگەی بلوتۆسەوە پەیوەندی بە مۆبایلەوە  بكات و مرۆڤیش دەتوانێت هەر لە هەمان ڕێگەوە پەیوەندی پێوە بكاتەوە.

لەم دوایی یەدا، كۆمپانیاكان هەڵساون بە پەرەپێدانی ژمارەیەكی زۆر لە پێڵاوە زیرەكەكان كە، شتی ئەوتۆ ڕادەگەیەنن كە، بەلای خاوەنەكانیانەوە گرنگن، بۆ نمونە بۆ ئەو نەخۆشانەی كە توشی لەدەستدانی یادەوەری بون واتە (ئەلزهایمەر)، ئاڕاستە دروستەكانیان نیشان دەدەن، بەوەش بە ئاسانی ڕێگاكەیان بۆ دەدۆزرێتەوە. ئەوانەش كە بیناییان لەدەست داوە، دەتوانن سود لەم پێڵاوە وەربگرن بۆ دۆزینەوەی ڕێگاكەیان بەبێ‌ هەڵەكردن.

ئەم بابەتە لە ناوەڕاستی ساڵی 2014 دا، لە ئەنتەرنێت بڵاو كراوەتەوە بە ناونیشانی: 

هێندە نابات  پێڵاوە زیرەكەكە پێت دەڵێت بۆ كوێ‌ بڕۆیت!

(Smart shoes will soon tell you where to go)

لێرەا وەك ئەوەی پێڵاوەكە گفتوگۆ بكات و هەواڵی گرنگ بدات بەخاوەنەكەی، بەڵام ئەم قسە كردنە قسەكردنێكی خۆمان ئاسایی ڕاستەقینە نی یە، بەڵكو بە شێوازێكی ئەلكترۆنی قسەكردنەكە جێبەجێ‌ دەكات.

ئاشكرایە ئەم داهێنانە بۆ ڕۆژگاری ئەمڕۆمان ئاسایی و باو و دیارە، بەتایبەتی لەدوای ئەو پێشكەوتنە سەرسوڕهێنەرەی كە، لە بواری پەیوەندی یەكان و تەكنەلۆژیایی ژمارەیی دا هاتە كایەوە، بەڵام ئایا 1400 ساڵ لەمەوبەر، هەرگیز بەخەیاڵی كەس دا دەهات كە، داهێنانێكی لەم جۆرە بێتە كایەوە؟!

با ئێستا لە ئەم بەشەی فەرمودە پیرۆزەكە ورد بینەوە كە، پێغەمبەر( صل الله عليه وسلم ) دەفەرموێت:( والذِي نفسي بيده لا تقوم الساعة حتى يكلم الرجل نعله ) (رواه ابن حبان)… واتە: (سوێند بە ئەوەی گیانی منی بەدەستە، قیامەت هەڵناسێت تا مەردوم لەگەڵ پێڵاوەكانی خۆی دا قسە نەكات)!!.    پاكو بێگەردی بۆ خوای بەرز و باڵا.

 

سەرچاوە:

http://www.kaheel7.com/ar/index.php/2010-02-02-22-25-21/1696-2014-07-30-13-42-23

http://www.dailymail.co.uk/sciencetech/article-2291275/SXSW-2013-Googles-Hi-tech-shoes-nag-sofa-work-out.html

سەرچاوەی نوسەر:

http://content.usatoday.com/communities/ondeadline/post/2011/10/gps-shoes-for-alzheimers-patients-coming-to-market/1#.U9ffjbPlrAw

http://nypost.com/2014/07/24/smart-shoes-will-tell-you-where-to-go/

http://www.economicpolicyjournal.com/2014/07/smart-shoes-will-soon-tell-you-where-to.html

Leave a Comment

You must be logged in to post a comment.

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top