پێناساندنێكى پیته‌سه‌ره‌تایى یه‌كانى قورئانى پیرۆز پێناساندنێكى پیته‌سه‌ره‌تایى یه‌كانى قورئانى پیرۆز كارزان محمد ره‌واندوزى/ هه‌ولێر هه‌روه‌ك ده‌زانین كه قورئانى پیرۆز له (114) سووره‌ت پێك دێت، (29) دانه‌ى به پیتى پچرِ پچرِ ده‌ست پێده‌كات (الحروف المقطعه), كه پێیان ده‌ووترێت (پیته نورانى یه‌كان), وه‌ك: ( ال‌م ، المر ، حم ، يس … هتد)، ئه‌م سووره‌تانه‌ش به نزیكه‌یى یه‌كسانن به نیوه‌ى قورئانى پیرۆز له قه‌باره‌دا، ئه‌مانه‌ش سووره‌ته‌كان و سه‌ره‌تاكانێتى یه‌ك له‌دواى یه‌ك, به‌پێى هاتنیان له قورئانى پیرۆزدا: البقرة (ال‌م) ، آل عمران (ال‌م) ، الأعراف (المص) ، يونس (الر) ، هود (الر) ، يوسف (الر) ، الرعد (المر) ، إبراهيم (الر) ، الحجر (الر) , مريم (كهيعص) ، طه (طه) ، الشعرا‌ء (طسم) ، النمل (طس) , القصص (طسم) ، العنكبوت (ال‌م) ، الروم (ال‌م) ، لقمان (ال‌م) ، السجدة (ال‌م) ، يس (يس) ، ص (ص) ، غافر (حم) ، فصلت (حم) ، الشورى (حم عسق) ، الزخرف (حم) ، الدخان (حم) , الجاثية (حم) ، الأحقاف (حم) ، ق (ق) ،ن (ن). موفه‌سیره‌كان به گه‌لێك شێوه ئه‌م پیته سه‌ره‌تایى یانه‌یان ته‌فسیر كردووه و لێكیان داوه‌ته‌وه، به‌ڵام به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان دڵنیایى یان دهرنهبرِیوه و له‌سه‌ر شێوه‌یه‌كى دیاریكراو له ته‌فسیر كردنیاندا رِێك نه‌كه‌وتوون، و هیچ لێكدانوهیهكیشى ئه‌و رِاستى یه‌ى لێوه ده‌رنه‌كه‌وتووه كه له پێغه‌مبه‌رى خواوه (صلى الله عليه وسلم) هاتبێ، لێكده‌ره‌وه و موفه‌سیره‌كان هه‌وڵیان داوه كه نهێنى و بلیمه‌تى له هاتنى ئه‌م سه‌ره‌تایانه‌دا بزانن, به‌ڵام نه‌گه‌یشتوونه‌ته شتێك كه دڵ پێى رِازى بێت و دڵنیابن لێى, هه‌تاكو واى لێهاتووه ده‌سته‌واژه‌ى ( الله أعلم بمراده ) واته: خوا خۆى به مه‌به‌ستى خۆى له‌م پیتانه‌دا شاره‌زاتره، ده‌سته‌واژه‌یه‌كى ئاسایى بێت له پهرِتووكى ته‌فسیره‌كاندا، كاتێك كه ده‌گه‌نه ئاستى لێكدانه‌وه‌ى ئه‌م سه‌ره‌تایانه. ئه‌مه‌ى له‌مه‌ودوا دێت چه‌ند تێبینى یه‌كه ده‌رباره‌ى سه‌رتاكان بۆ زیاتر رِوون كردنه‌وه: 1- پیته نورانى یه‌كان: (سه‌ره‌تاكان) “14 ” پیتن: (ڕ ، ل ، م ، ر ، ص، ك ، هـ ، ی ، ع ، ط ، س ، ح , ق ، ن). 2- ژماره‌ى سه‌ره‌تاكان: “14 ” سه‌ره‌تایه, ئه‌وانیش: ( المر ، المص ، ال‌م ، الر ، حم ، حم عسق ، كهيعص ، يس ، طه ، طسم ، طس ، ص ، ق ، ن ). 3- هه‌ندێك سه‌ره‌تا هه‌ن كه ته‌نها پیتێكه: (ن ، ق ، ص), و هه‌ندێك سه‌ره‌تا دوو پیتن: (طه ، ی‌س ، طس ، حم), و سه‌ره‌تا هه‌یه كه له سێ پیت پێك دێت: ( ال‌م ، الر ، طسم ), و سه‌ره‌تا هه‌یه له چوار پیت پێك دێت: ( المص ، المر ), و سه‌ره‌تا هه‌یه له پێنج پیت پێك دێت: (كهیعص ، حم عسق). 4- هه‌ندێك له سه‌ره‌تاكان به ته‌نها دووباره نه‌بوونه‌ته‌وه و به‌و شێوه‌یه‌ى یه‌ك جار هاتووه: (المص ، المر ، كهيعص ، طه ، طس ، يس ، ص ، حمعسق ، ق ، ن), و هه‌ندێك له سه‌ره‌تا هه‌یه كه له‌ناو سه‌ره‌تاى تردا دووباره بۆته‌وه: (طس ، ص، ق), و هه‌ندێك سه‌ره‌تا هه‌یه كه به ته‌نها به‌و شێوه‌یه‌ى دووباره بۆته‌وه وه‌ك: ( ال‌م ، الر ، طسم ، حم ), له‌مه‌یشدا یه‌كێك هه‌یه كه له سه‌ره‌تایه‌كى له‌خۆى گه‌وره‌تردا دووباره نه‌بۆته‌وه ئه‌ویش ( طسم )ه. 5- ته‌نها سووره‌ته‌كانى ( الحواميم) به‌دواى یه‌كدا هاتووه له رِیزكردنيدا له قورئاندا, زنجیره‌ى ئه‌و سوورهتانهى تێیدا هاتوون ئه‌مانه‌یه: (40 ، 41 ، 42 ، 43 ، 44 ، 45 ، 46), ته‌نانه‌ت هاتنه خوارهوهیشیان به‌دواى یه‌كتردا هاتووه، چونكه یه‌كه‌م جار سووره‌تى ژماره (40) هاتۆته خواره‌وه, دوایى (41), و دوایى (42) و …. به‌م شێوه‌یه، له ئه‌نجامى ئه‌وه‌ى كه (حم) ئایه‌تێكه و (عسق) ئایه‌تێكه، سه‌ره‌تاكانى (الحوامیم) كۆمه‌ڵێكى یه‌ك له دواى یه‌كى بێ پچرِانى پێك هێناوه, له كاتێكدا كه پچرِان رِووى داوه له ریز كردنى سه‌ره‌تاكانى (الر), ئه‌ویش به سووره‌تى (الرعد): (المر). 6- یه‌كه‌م سووره‌ت كه هاته خواره‌وه له سووره‌تى سه‌ره‌تاكاندا: سووره‌تى (القلم) بوو, و ئایه‌تى یه‌كه‌م تیایدا نْ وَ الْقَلَمِ وَ مَا يَسْطُرُونَ (القلم :1), سووره‌تى (ق) دووه‌م دابه‌زین بوو, پاشان (ص)، واته: یه‌كه‌م هاتنه خواره‌وه هاتنه خواره‌وه‌ى ئه‌و سه‌ره‌تایانه بوو كه له یه‌ك پیت پیك دێن, و پیتیش یه‌كه‌ى دروست بوونى ئه‌و سه‌ره‌تایانه‌یه. چاو پێداخشاندنێك به به‌دواى یه‌كدا هاتنى سووره‌ته‌كان و سه‌ره‌تاكانیدا: ئه‌م سووره‌تانه به نزیكه‌یى له قه‌باره‌یاندا نیوه‌ى قورئان پێك دێنن، و پێش ئه‌وه‌ى كه ده‌ست بكه‌ین به ئامارى پیته سه‌رتایى یه‌كان له‌م سووره‌تانه‌دا سه‌یرى به‌دواى یه‌كتر هاتنیاندا ده‌كه‌ین و سهرهتاكانیشیان، و په‌یوه‌ندى ئه‌مه‌ش به ژماره (19)ه‌وه كه ژماره‌ى پیته‌كانى (بسم الله الرحمن الرحيم)ه. 1- یه‌كه‌م سووره‌ت كه دابه‌زیوه له‌م سووره‌تانه‌دا بریتىیه له سووره‌تى القلم (ن), و سهرهتاكهیشى له هیچ سووره‌تێكى تردا دووباره نه‌بۆته‌وه, و دووه‌م سووره‌ت سووره‌تى (ق)ه , و سه‌ره‌تاكه‌ى دووجار دووباره بۆته‌وه: (ق) , (حم عسق)، و سيَههم ئایه‌ت كه هاتۆته خواره‌وه سووره‌تى (ص)ه , و سهرهتاكهیشى سێ‌جار دووباره بۆته‌وه: (ص) , (المص) , ( كهيعص ). 2- ئه‌م سێ سووره‌ته‌ى كه له پێشه‌وه باسكران: ( ص ) , ( المص ) , ( كهيعص ), پهیوهندىیهك هه‌یه له نێوان به‌دواى یه‌كدا هاتنیان, و ژماره (19)دا: سووره‌تى (ص) ژماره‌كه‌ى له به‌دواى یه‌كدا هاتنى سوورهتهكاندا (38)همینه, واته: (19 × 2)، و ئه‌گه‌ر له سووره‌تى (ق)ه‌وه ده‌ست بكه‌ین به ژماردن ئه‌وا به‌دواى یه‌كدا هاتنى سووره‌تى (القلم) (ن) بریتىیه له (19). 3- ژماره‌ى سووره‌ته‌كان (29)یه و سووره‌تى (العنكبوت) ده‌كه‌وێته ناوهرِاستهوه له زنجیره‌ى خشتهكهى سه‌ره‌وه‌دا, و تێبینى ئه‌وه ده‌كرێت كه (تسلسلى) به‌دواى یه‌كدا هاتنى له قورئاندا بریتىیه له (29)هه‌مین سووره‌ت!! ئه‌وه‌ى جيَى سه‌رنجه ئه‌وه‌یه كه سوورهتهكه (سووره‌تى العنكبوت) ماناكه‌ى جاڵجاڵۆكه‌یه، جا ئایا پهیوهندىیهكى جاڵجاڵۆكه‌یى هه‌یه له نێوان ئه‌م (29) سووره‌ته‌دا؟! و ئایا په‌یوه‌ندى هه‌یه به ژماره (19)یشه‌وه؟ به گهرِانهوه بۆ ئایه‌تى (41) له سووره‌تى (العنكبوت) دا كه باس له (العنكبوت) ده‌كات, ده‌بینین له (19) وشه پێك دێت، پهرِتوكێك هه‌یه به ناوى (الریاضیات المسلیه), نووسه‌ر باسێكى تایبه‌ت كردووه به پێكهاته‌یه‌ك كه ناوى ناوه (شكڵه جاڵجاڵۆكه‌یى یه‌كان), ئه‌مانه‌ش چه‌ند شكڵێكه زانایانى بیركارى دایان ناوه بۆ ده‌رخستنى تواناى بیركردنه‌وه‌ى خۆیان, ده‌بینین ئه‌مه له‌گه‌ڵ رِێكخستنى سووره‌ته‌كانى (الفواتح) واته سه‌ره‌تاكاندا ده‌گونجێت, به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه: سووره‌تى العنكبوت ده‌كه‌وێته ناوهرِاستى سوورهتهكانهوه كه به پیته سه‌ره‌تایى یه‌كان ده‌ست پێده‌كات، پاشان بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه سووره‌تى (البقره) و سووره‌تى (القلم) هه‌مان دوورى دورن له سووره‌تى (العنكبوت)ه‌وه، پاشان سووره‌ته‌كانى: (آل عمران) و (ق)، پاشان (الاعراف) و (الاحقاف)، و به‌م شێوه‌یه. بۆئه‌وه‌ى وێنه‌ى شێوه‌یه‌كى جاڵجاڵۆكه‌یى بكه‌ین ده‌بینین: كه تاكه رِێگه ئه‌وه‌یه كه وێنه‌ى حه‌وت لابكێشین و چوار بازنه كه چه‌قى هه‌موویان سووره‌تى (العنكبوت) بێت، به‌مه‌یش كۆیان ده‌بێته (29) خانه، له حاڵه‌تى وێنه‌كێشانى چوارلا له‌گه‌ڵ حه‌وت بازنه‌دا ده‌بینین كه شكڵهكه له شكڵێكى جاڵجاڵۆكه‌یى ناچێت، (هێڵكارى ژماره 1) كه له‌مه‌ودوا دێت دێت شكڵێكى جاڵجاڵۆكه‌یى یه, كه به ژماره‌ى سووره‌ته‌كان وێنه‌ى ده‌كێشین به پيَى رِێكخستنى له قورئاندا, و بهپيَى دوورى له چهقهكهیهوه كه بریتىیه له سووره‌تى ژماره (29) كه سووره‌تى (العنكبوت)ه, ئه‌گه‌ر زنجیره‌كانى هه‌ر بازنه‌یه‌ك كۆبكه‌ینه‌وه, به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه ده‌رده‌چێت: -كۆى ژماره‌كانى بازنه‌ى یه‌كه‌م بریتىیه له: (186). -كۆى ژماره‌كانى بازنه‌ى دووه‌م بریتىیه له: (210). -كۆى ژماره‌كانى بازنه‌ى سآههم بریتىیه له: (187). -كۆى ژماره‌كانى بازنه‌ى چواره‌م بریتى یه له: (210). ئه‌وه‌ى جيَى سه‌رنجه یه‌كسان بوونى كۆى ژماره‌كانه له بازنه‌ى دووه‌م و چواره‌مدا، به‌ڵام سێهه‌م یه‌كێكى زیاتره له یه‌كه‌م, ئه‌م زیاده‌یه‌ش سوودێكى هه‌یه كه په‌یوه‌ندى به ژماره (19)ه‌وه هه‌یه، هه‌تاوه‌كو شكڵهكه جاڵجاڵۆكه‌یى بێت هه‌ڵده‌ستین به كۆكردنه‌وه‌ى ژماره‌كان به شێوه‌یه‌كى بازنه‌یى له‌هه‌ر چوار بازنه‌كه‌دا, پاشان ژماره‌كان بۆ هه‌ر حه‌وت لاكه كۆده‌كه‌ینه‌وه، پاشان (29) له گه‌ڵیاندا كۆده‌كه‌ینه‌وه كه بریتى یه له تسلسلى (به‌دواى یه‌كدا هاتنى) سووره‌تى (العنكبوت), و به‌م شێوه‌یه: (793 793 29) = 1615 ، واته 19 × 85 له هێڵكارى یه‌كه‌وه: تێبینى ئه‌وه ده‌كرێت كه (3) سووره‌ت هه‌یه پێش سووره‌تى (العنكبوت), ژماره‌كانیان به‌دواى یه‌كدا هاتووه: (26 ، 27 ، 28), هه‌روه‌ها پاشان سێ سووره‌تى تر‌ى بهدواىیهكدا هاتوو هه‌یه: (30 ، 31 ، 32), و هه‌روه‌ها تێبینى ئه‌وه ده‌كرێت كه پێنج سووره‌ت پێش سووره‌تى (العنكبوت) به (مریم) ده‌ست پێده‌كات (19 ، 20 ، 26 ، 27 ، 28), و پێَنج سووره‌تى پاش (العنكبوت) كۆتایى دێت به (ێ): (30 ، 31 ، 32 ، 36 ، 38), واته به (19) ده‌ست پێده‌كات وه به (38) كۆتایى دێت, واته (19 × 2), كه‌واته به (ك) ده‌ست پێده‌كات و به (ێ) كۆتایى دێت. تێبینى ئه‌وه‌ش ده‌كرێت كه (8) سووره‌ت هه‌یه كه پێش (العنكبوت)ن, ده‌ست پێده‌كات بهسوورهتى (الرعد) (المر): (13 ، 14 ، 15 ، 19 ، 20 ، 26 ، 27 ، 28), و هه‌شت سووره‌ت هه‌یه به سووره‌تى (الشورى) كۆتایى دێت (حم عسق): (30 ، 31 ، 32 ، 36 ، 38 ، 40 ، 41 ، 42), تێبینى ئه‌وه ده‌كرێت كه سه‌ره‌تاى (المر) دووباره نه‌بۆته‌وه، هه‌روه‌ها سووره‌تى (حم عسق)، و تێبینى ئه‌وه ده‌كرێت كه (المر) جیاوازه له كۆمه‌ڵه‌ى (الر) دا, هه‌روه‌ها (حم عسق) جیاوازى هه‌یه له كۆمه‌ڵه‌ى (حم). تێبینى ده‌كرێت كه (المر) هه‌ردوو (ال‌م ، الر) ى تێدایه, و (حم عسق) هه‌ردوو (حم ، عسق)ى تێدایه، و ده‌توانرێت ئه‌م شكڵه جاڵجاڵۆكهیىیهى كه دێت دروست بكرێت له‌م سوورهتانهوه: -كۆى بازنه‌ى یه‌كه‌م = 110 -كۆى بازنه‌ى دووه‌م = 112 -كۆى بازنه‌ى سآیه‌م = 114 -كۆى بازنه‌ى چواره‌م = 116 ئه‌وه‌ى جآى سه‌رنجیشه ئه‌وه‌یه كه جیاوازى نێوان كۆى هه‌موو بازنه‌یه‌ك و ئه‌وه‌ى به‌دواى دا دێت بریتى یه له (2). Post Views: 685 Related posts كاريگهريی ژه‌هری مار له‌سه‌ر مناڵ له‌بارچوون و نابینایی کاریگەريی قورئان لە سەر لابردنی فشارە دەروونییەکان ڕەواندنەوەی گومانێك لەسەر ئیعجازی ئایەتی (أَوَلَمْ يَرَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَنَّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ كَانَتَا رَتْقًا فَفَتَقْنَاهُمَا) ڕووەکی ئەلۆڤێرا لە ژێر ڕۆشنایی فەرموودە پیرۆزەکانی پێغەمبەرﷺ هەڵسەنگاندنی لێدانەکانی دڵ و فشاری خوێن لە جووڵە جیاوازەکانی نوێژدا