You Are Here: Home » بابەتەكانمان » پێغەمبەرمان قەدەغەی كردوە لێدان لە دەم وچاو ئەزانی بۆچی ؟

پێغەمبەرمان قەدەغەی كردوە لێدان لە دەم وچاو ئەزانی بۆچی ؟

پێغەمبەرمان قەدەغەی كردوە لێدان لە دەم وچاو ئەزانی بۆچی ؟

 

1391852_629255170428058_872038865_n[1]

 

سەیری ئەم دۆزینەوەیە زانستیە بكە كە ڕوو دەدات لە ئەنجامی لێدان لە دەم و چ

 

پێغەمبەرمان (د.خ) دەفەرموێت (اذا ضرب احدكم اخاه فلیتجنب الوجه) وفی روایە (اذا قاتل أحدكم فلیجتنب الوجه) رواه مسلم

ئەگەر یەكێ‌ لە ئێوە لە براكەی یان لە كەسێكی دا با خۆی بپارێزێت لەدەم و چاوی .

زانایان دەڵێن كە ئەمە مانای ئەوەیە كە لێدان قەدەغەكراوە لە دەم و چاو ، چونكە ناسكە و هەستەكانی تێدا كۆبۆتەوە ،و ئەندامەكانیشی ناسك و هەستیارن ، بۆیە لێدان لە دەم و چاو : دەم و چاو دەشێوێنێ‌ و عەیبداری دەكات ، و ئەگەر شوێنێكیشی زەبر و ناڕەحەتیەكی بەر بكەوێت و بریندار بێت یان هەر جۆرە ئەزیەتێكی تری بەركەوێت دیارە پێوەی و ناتوانرێت بشار درێتەوە ، ئەگەر بەمەبەستی تەربیەت و ئەدەب دان لەمناڵ یان لە هەر كەسێكی تر بدەیت دەبێت خۆت بپارێزیت لە دەم و چاوی ، لەسەردەمی جاهلیەت دا خەڵكانێكی زۆر هەبوون لە بەندەو ژێر دەستەكانی خۆیان دەدا و لێدان لە سەر و دەم و چاویان كارێكی ئاسایی بوو پێغەمبەریش ئاگاداری كردنەوە كە خۆیان بپارێزن لە لێدانی دەم و چاو .

 

لە ڕووی زانستەوە ئەوە جێگیر بووە كە لێدان لە دەم و چاو هۆی زۆرێك لە كێشە تەندروستیەكانە ،زۆرێك لە توێژینەوەكان ئەوەیان ئاشكرا كردووە كە زۆر دوبارە كردنەوەی لێدان لە ( سەر) و( دەم و چاو) دەبێت هۆی هەندێ لە نەخۆشیەكانی دەماری وەك (شلل الرعاش- پاركینسۆن : كە دەبێتە هۆی تێكچون لە كۆئەندامی جوڵان و جوڵەی خۆنەویست دروستە كات ) و نەخۆشی لە بیر چونەوە( الزهایمر ) .

 

لە زانستدا ئەوە جێگیر بووە دوای تەشریح كردنی مێشكی هەندێ‌ یاریزانی وەرزشی بەر یەككەوتەكانی وەك ( بۆكسێنی دەست – ملاكمە) و( مصارعە) زۆران بازی ، بە بونی لەناو چونی دەماری(تلف العصبی) ، وە زۆربەیان بە نەخۆشیە دەماریەكان دەمرن ، وە توشی نەخۆشی دەماری جوڵاو( العصب المتحرك ) دەبن ، سەرە ڕای زیانی 1- دەروونی 2- كۆمەڵایەتی ، لەسەر كەسە لێدراوەكە كە نا ئارامی دروستەكات .

———————————————–

سەرچاوە: منتديات الوليد

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top