پێست دەبیستێت !!
پێست دەبیستێت !!
وهرگێڕانی: شیروان محمد
sherwanmuhamad@yahoo.com
گوێچكەكان تەنها هۆكار نین مرۆڤـ پێی ببیستێت، بەڵكو هۆكاری تریش هەیە كە ئەویش پێستە! ئایا قورئان لەم بارەوە چی دەڵێت ؟
لەئایەتێكی خوای پەروەردگاردا كاریگەری قورئان لەسەر پێستی بڕواداران هاتووە:
( اللَّهُ نَزَّلَ أَحْسَنَ الْحَدِيثِ كِتَابًا مُتَشَابِهًا مَثَانِيَ تَقْشَعِرُّ مِنْهُ جُلُودُ الَّذِينَ يَخْشَوْنَ رَبَّهُمْ ثُمَّ تَلِينُ جُلُودُهُمْ وَقُلُوبُهُمْ إِلَى ذِكْرِ اللَّهِ ذَلِكَ هُدَى اللَّهِ يَهْدِي بِهِ مَنْ يَشَاءُ وَمَنْ يُضْلِلِ اللَّهُ فَمَا لَهُ مِنْ هَادٍ) الزمر:23.
واتە: خوا جل جلاله جوانترین و پیرۆزترین فهرمایشتی ناردۆته خوارهوه که ئهم قورئانهیه، (له جوانی داڕشتندا) بابهتهکانی له یهك دهچن، ههندێك باسیشی بهشێوازی جیاواز تیادا دووباره بۆتهوه، جا کارکردی ئهم قورئانه ئهوهیه که: تهزوو دههێنێت به گیان و پێستی ئهوکهسانهدا که ترسی پهروهردگاریان له دڵ و دهرووندا ههیه، پاشان گیان و پێست و دڵیان نهرم و ئاماده و چالاك دهبێت بۆ یادی خواو خواپهرستی ئا ئهوه هیدایهت و ڕێنموویی خوایه که ههر کهس شایسته بێت هیدایهت و ڕێنموویی دهکات بۆ پلهو پایه بهرزانه، ئهوهش که ڕێبازی خوا ون بکات کهس نیه ڕێنموویی بکات. (تەفسیری ئاسان).
ئەم ئایەتە باس لەراستیەكی زانستی دەكات ئەویش كاریگەربوونی پێستە بەو دەنگەی بەری دەكەوێت:(تَقْشَعِرُّ مِنْهُ جُلُودُ الَّذِينَ يَخْشَوْنَ رَبَّهُمْ) ئەمەش لەڕێگەی زانستەوە سەلمێنراوە، زانا كەنەدییەكان ڕایانگەیاندووە هەستكردن لەچینی پێستدا كاریگەری لەسەر چۆنیەتی بیستنی قسە لای مرۆڤـ دەبێت، توێژینەوەیەكی زانستی نوێش ئاشكرای كردووە ئەو لەرەلەرە هەواییانەی نابیسترێن و لەگەڵ دەنگە ئاساییەكاندا دەبن كاریگەریان لەسەر بیستنی مرۆڤ دەبێت.
ئەم توێژینەوەیە لەسەر دەنگە ئاساییەكان ئەنجامدراون، بێگومان گەر لەسەر دەنگی قورئانی پیرۆز ئەنجام بدرایە ئەوا ئەنجامەكانی سەرسوڕهێنەرتر دەبوون! هەرچۆنێك بێت تیمی توێژینەوەكە دەڵێن: ئەوەی لەگۆڤاری (سروشت) ی زانستیدا بڵاوكراوەتەوە تەنها كورتەیەكی توێژینەوەكە بووەو ئەنجامەكانی دەری خستووە كە دەنگ و وێنە تاكە هۆكار نین كاریگەرییان لەسەر چۆنیەتی بیستنی مرۆڤـ هەبێت.
لەنوێترین توێژینەوەی زانستیدا زانایان سەلماندوویانە دەنگەكانی دەورووبەر كاریگەریان لەسەر پێست دەبێت، هەرئەوەندەش نا بەڵكو زانیاریەكان بۆ مێشك دەگوێزرێنەوە،پسپۆڕان دەڵێن ئەنجامەكانی ئەم توێژینەوەیە دەبێتە هۆی نوێكردنەوەو گەشەپێدان بە ڕێگەو هۆكاری نوێ بۆ باشتركردنی ئامێر بۆ ئەو كەسانەی كێشەی بیستنیان هەیە.
لەڕووی زانستیەوە زانراوە ئەو ئاماژە وێنەییانەی ئاڕاستەی ڕووخساری قسەكەر دەكرێت كاریگەری لەسەر چۆنیەتی بیستنی ئەو قسانە دەبێت كە كەسانی تر دەیكەن، زانایان لەو توێژینەوەیەدا كە توێژەرانی زانكۆی كۆڵۆمبیای بەریتانی لەشاری فرانكفۆرتی كەنەدی لەسەر چۆنیەتی كاریگەری لەرەلەرە دەنگیەكان لەسەر پێست و ئەگەری ئەوەی پێستیش كاریگەری لەسەر چۆنیەتی بیستنی دەنگەكاندا دەبێت ئەنجامدا. لەڕێگەی چەند تاقیكردنەوەیەكی دەنگی دیاری كراوەوە كەلەسەر كەسانی خۆبەخش ئەنجامدرا بۆیان ئاشكرابوو ڕەنگە مرۆڤ بەهۆی ئەو زانیاریانەی كەپێستیان هەستی پێدەكەن كاریگەریان تێ بكرێت لەگەڵ ئەو ئاماژە دەنگیانەی لەڕێگەی گوێچكەكانەوە دێنە ژوورەوەو وەریدەگرن، (د. برایان جیك) سەرۆكی تیمەكە دەڵێت: ئێستا سەرقاڵی گەشەپێدانی ئەو ئامێرانەین بۆ باشتركردنی توانای بیستنی ئەو كەسانەی كێشەی بیستنیان هەیە.
چۆن سوود لەم توێژینەوەیە وەردەگرین ؟
ئەم توێژینەوەیە ئەوە دەچەسپێنێت باشترین ڕێگە بۆ لەبەركردنی قورئانی پیرۆز بەردەوام گوێ لە قورئان گرتنە هەتا كاریگەری لەسەر ئەندامانی جەستەمان دروست دەكات، پێغەمبەریش (صلی الله علیه وسلم) لەڕێگەی گوێ گرتنی لەجبریل (علیه السلام) قورئانی لەبەركردووە، ئەمڕۆش خوای گەورە ئەو هەموو هۆكارەی بۆ فەراهەم هێناوین و پێی بەخشیوین وەك كۆمبیوتەرو سەتەلایت و تەسجیل و … لەڕێگەی هەموو ئەوانەوە دەتوانین گوێ لەقورئانی پیرۆز بگرین.
هەروەها پێست تەنیا بەدەنگ و زانیاریەكان كاریگەر نابێت، بەڵكو ئەو زانیاریانە هەڵدەگرێت، لەبەرئەوە ئامۆژگاری بڕواداران دەكەین ڕۆژانە كاتێك بۆ گوێگرتن لەقورئانی پیرۆز تەرخان بكەن، لەگرنگترین سوودە تاقیكراوەكانیش:
1- چەسپ بوون و جێگیر بوونی ئایەتەكان بەهۆی زۆر گوێگرتن لێیان،واتە گوێگرتن لەقورئانی پیرۆز ئاسانترین ڕێگەیە بۆ لەبەركردن و تێگەیشتن و وەڵامدانەوەی بانگەوازی خوای پەروەردگار:
{يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ اسْتَجِيبُواْ لِلّهِ وَلِلرَّسُولِ إِذَا دَعَاكُم لِمَا يُحْيِيكُمْ وَاعْلَمُواْ أَنَّ اللّهَ يَحُولُ بَيْنَ الْمَرْءِ وَقَلْبِهِ وَأَنَّهُ إِلَيْهِ تُحْشَرُونَ} الأنفال: ٢٤.
واتە: ئهی ئهوانهی باوهڕتان هێناوه، بهدهم بانگهوازی خواو پێغهمبهرهوه بچن کاتێک بانگتان دهکات بۆ بهرنامه و ڕێبازێک که دهتانژێنێتهوه و ژیان بهخشه، چاک بزانن بهڕاستی خوا (زۆر بهئاسانی) دهتوانێت دهسهڵاتی بکهوێته نێوان ئادهمیزاد و (ئاواتهکانی) دڵیهوه (بهگۆڕینیان)، (بیرتان نهچێت) بهڕاستی ههر بۆ لای ئهویش کۆدهکرێنهوه. (تەفسیری ئاسان)
2- چارەسەركردن بەو ئایەتانە: هەروەك ئەوەی پێست بەدەنگی قورئان كاریگەری تێدەكرێت بەهەمان شێوە دڵ و مێشك و چاوو گوێچكەكان و هەموو دەزگاكانی جەستە كاریگەرییان تێدەكرێت، هەروەها هەموو خانەیەك لەخانەكانی جەستە لەوخانانەش خانەكانی دەزگای بەرگری، كەبەهۆیەوە جەستە بەرگری بۆ نەخۆشیەكان پەیدا دەكات.
لەكۆتایدا ئەم توێژینەوانە ڕاستیی وتەكانی كردگار دووپات دەكەنەوە، جا ئایا ئێمە بەردەوام گوێ لە قورئانی پیرۆز دەگرین و لێی تێدەگەین؟ ئایا وەڵامی بانگەوازی خوای گەورە دەدەینەوە:
{وَ اِذَا قُرِأَ القُرْآنْ فَاسْتَمِعِوا لَهْ وَ اْنصِتوْا لَعَلكُمْ تُرْحَمُون }الأعراف: ٢٠٤،
واتە: کاتێکیش که قورئان دهخوێندرێت، ئهوه گوێی بۆ بگرن و دڵی بدهنێ و بێ دهنگ بن، بۆ ئهوهی ئێوه ڕهحمتان پێ بکرێت و پهروهردگار بهزهیی پێتاندا بێتهوه (گوێ گرتن بهدڵ و بێدهنگی کار کردی خۆی ههیه لهسهر بیسهر، بێجگه له پاداشتی بێ سنوور).(تەفسیری ئاسان) لە كاتێكدا گوێگرتن لەقورئانی پیرۆز هۆی میهرەبانیە.
سهرچاوه: www.kaheel7.com
ئەم بابەتە لە گۆڤاری هەیڤ ژمارە 24 دا بڵاوكراوەتەوە