په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زۆر پێویستن
په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زۆر پێویستن
و: ژیار نانه‌كه‌لی
له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستيی نوێ‌دا زاناكان گه‌شتنه ئه‌وه‌ی، كه په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان قه‌یاره‌ی مێشك زیادده‌كه‌ن و بۆ ته‌ندروستیی جه‌سته‌یی و ده‌روونیی زۆر پێویستن، سه‌روه‌رمان پێش چوارده سه‌ده ئاماژه‌ی به گرنگیی ئه‌م لایه‌نه‌ی ژیان كردووه…
زاناكان به‌م دواییانه ئه‌وه‌یان دۆزییه‌وه، كه په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ مێشك سوودبه‌خشن، جگه له‌وه‌ی كه ده‌بنه هۆی زیادبوونی قه‌باره‌ی هه‌ندێك ناوچه‌ی دیاریكراو له مێشك، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌وه‌یان دۆزییه‌وه، كه مرۆڤی دووره‌په‌رێز له‌خه‌ڵك به‌ده‌ست چه‌ند نه‌خۆشییه‌كی ده‌روونییه‌وه دهناڵێنێتو سیسته‌می به‌رگریی لای ئه‌و كه‌سانه لاوازه، به‌به‌راود به‌و كه‌سانه‌ی په‌یوه‌ندیی كۆمهڵایهتيی نوێیان هه‌یه.
هه‌روه‌ها له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه، كه مرۆڤی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌وانه‌ی تێكه‌ڵی خه‌ڵك ده‌بن و لێبوورده و به‌ئارامن، به‌رگریی جه‌سته‌يان بۆ نه‌خۆشیی زیاتره و خاوه‌نی ته‌ندروستییه‌كی جه‌سته‌یی و ده‌روونیی باشترن. بۆیه زانایان ئامۆژگاریی خه‌ڵكی ده‌كه‌ن، كه تێكه‌ڵبوون و په‌یوه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تیی و لێبووردن زۆر گرنگ و پێویستن.
پاكوبێگهردیی بۆخوای گه‌وره، پێغه‌مبه‌رمان(صلى الله عليه وسلم) پێش چوارده سه‌ده ئاماژه‌ی به‌م لایه‌نه داوه‌و ده‌فه‌رموێت:
(( الْمُؤْمِنُ الَّذِي يُخَالِطُ النَّاسَ وَيَصْبِرُ عَلَى أَذَاهُمْ خير مِنْ الْمُؤْمِنِ الَّذِي لا يُخَالِطُ النَّاسَ وَلا يَصْبِرُ َلَى أَذَاهُمْ)).رواه الترمزي.
((ئه‌و موسوڵمانه‌ی تێكه‌ڵاوی خه‌ڵكی ده‌بێت و ئارامده‌گرێت له‌سه‌ر ئازاردانه‌كانیان بۆی، باشتره له‌و موسوڵمانه‌ی تێكه‌ڵاوی خه‌ڵك نابێت و له‌به‌رامبه‌ر ئازاردانه‌كانیان بۆی ئارامناگرێت))