هه‌ندێك له لێكۆله‌ره‌وه‌كان واى بۆ ده‌چن كه سه‌ره‌تاى رِاپه‌رِینى زانستى لاى موسوڵمانه‌كان له چه‌رخى عه‌بباسيیه‌وه ده‌ستى پێكردووه، به‌ڵام ئه‌وانه به هه‌ڵه‌دا چوون، به‌ڵكو تیشكى زانست و زانیارى له سه‌ره‌تاى بانگه‌وازى ئیسلامه‌وه ده‌ستى پێكرد، كاتێك كه پێغه‌مبه‌رمان محمد (صلى الله عليه و سلم) بنه‌ماى ئه‌و شۆرِشه زانستيیه‌ى چاند.
ئه‌گه‌ر بێین و تێبینى بكه‌ین له قورئاندا وشه‌ى (زانست و هاوكۆلكه‌كانى) جگه له فه‌رمووده‌كانى پێغه‌مبه‌رمان (صلى الله عليه و سلم) ئه‌وا له 780 جاردا باس كراوه… لێره‌دا مه‌به‌ستمان ئه‌وه نييه بڵێین قورئان كتێبێكى زانستيیه‌و به‌س، به‌ڵكو ده‌ستوورى میلله‌تانه، یاسا‌و ده‌وڵه‌ته، موعجیزه‌ى په‌یامێكه، ژیانى مرۆڤایه‌تيیه، و دامه‌زراندنى ژیرييه، كاتێك قورئان ئاماژه بۆ لایه‌نه زانستييه‌كان ده‌كات، ئه‌وا خواى گه‌وره ده‌یه‌وێت ئه‌و مرۆڤه هان بدات بۆ بیركردنه‌وه له ئایه‌ته‌كانى خۆى له بیستراوو بینراو، واته چ ئه‌وه‌ى له قورئاندایه‌و چ ئه‌وانه‌ش كه له بوونه‌وه‌ردا ده‌یانبینین: سنريهم آياتنا في الآفاق وفي أنفسهم حتى يتبين له‌م أنه الحق (5). لێره‌دا قورئان سه‌رنجى مرۆڤ رِاده‌كێشێت بۆ ئه‌وه‌ى كه ئایه‌ته‌كانى خوا له هه‌موو ئاسته‌كاندا، له هه‌موو ئاسۆكاندا, له هه‌موو بواره‌كاندا، موعجیزه‌یه‌و، به‌ڵگه‌یه له سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ئه‌م قورئانه رِاسته‌و ده‌بێت مرۆڤ په‌یرِه‌ویى بكات.
په‌یوه‌ندیى مرۆڤ ته‌نها پابه‌ند نييه به‌م جۆره په‌رستشانه‌وه، به‌ڵكو هه‌موو رِووه‌كانى ژیان و هه‌موو بوونه‌وه‌ر ده‌گرێته‌وه له ئاسمانه‌كان و زه‌وى و گیانداره‌كان و رِووه‌كه‌كان و ئاو‌و بىَ گیانه‌كانیش، تاوه‌كو مرۆڤ به‌ره‌و لوتكه‌ى پێگه‌یشتن و ژیانى مه‌ده‌نییه‌ت و شارستانى برِوات، له قورئاندا شتى وا رِه‌چاوو پشكنین ده‌كات كه له‌وه‌و پێش نه‌بینرابێت و باس نه‌كرابێت، بۆیه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (إن هذا القرآ‌ن لا يخلق على كثرة الرد)، واته: ئه‌م قورئانه كۆن نابێت و موعجیزه‌كانى كۆتایى نایه‌ت، له هه‌موو زه‌مان و كات و شوێنێكدا تازه‌یى و تازه‌گه‌ریى پێوه دیاره، له كوێدا تێبینین و تێفكرێنى تیا بكرێت ئه‌وا شتى نوىَ و تازه‌گه‌ریى تێدا ده‌رده‌كه‌وێت و به موعجیزه‌یه‌كى نه‌مر ده‌مێنێته‌وه هه‌تا هه‌تایه.
قورئان ده‌رگا واڵا ده‌كات و رِێگا ده‌كاته‌وه كه تێرِامان و تێفكرین و پشكنین بكرێت بۆ دۆزینه‌وه‌ى نهێنيیه‌كانى بوونه‌وه‌ر، به شێوه‌یه‌ك كه ئه‌ندێشه‌ى زاناكان ده‌بزوێنێت و واى لـىَ ده‌كات كه به‌ره‌و زیاتر‌و زیاتر برِوات كه زۆر جار وا ده‌زانێت گه‌یشتۆته لوتكه، به‌ڵام مرۆڤ نازانێت كه یه‌كێك له سیفات و كه‌ینوونه‌ى مرۆڤ ئه‌وه‌یه هه‌موو شتێك نازانێت، بگره زۆر كه‌م ده‌زانێت، بۆیه پێى ده‌فه‌رموێت: وما أوتيتم من العلم إلا قليلاً (6). بۆیه زیاتر و پتر داوا ده‌كات و ده‌فه‌رموێت: وقل رَبِّ زدني علماً (7).
لێره‌دا سه‌رگه‌ردانى و هاوار بۆ مرۆڤێك كه‌خۆى به گه‌وره ده‌زانێت و ده‌مار ده‌یگرێت و پێى وایه هه‌موو شتێك له‌زانست و زانیارى ده‌زانێت، وا تێده‌فكرێت كه هه‌موو ئاسۆكانى بوونه‌وه‌ر له ژێر ده‌ستیایه‌تى، چۆنى بوێت ئاوا ده‌یجوڵێنێت! ئه‌و جۆره كه‌سانه زۆر دوورن له باوه‌رِو رِاستى یه‌وه‌و له برِوا به خوایه‌كى تاك و ته‌نها. لێره‌دا خواى گه‌وره سه‌رنجى ئه‌وانه رِاده‌كێشێت و پێیان ده‌فه‌رموێت: أفلم يسيروا في الأرضِ فينظروا كيفَ كانَ عاقِبةُ الذين مِن قبلِهم، كانوا أكثرَ منهم وأشدَّ قوةً وآثاراً في الأرضِ فما أغنى عنهم ما كانوا يكسبون * فلما جاءتْهم رُسُلُهم بالبينات فرِحُوا بما عندهم من العلم وحاقَ به‌م ما كانوا به يستهزءون * فلما رأَءوْا بأسَنا قالوا: آمنا بالله وحدَه وكفرْنا بما كنا به مشركين * فلم يك ينفعهم إيمانهم لما رأوا بأسنا، سنت الله التي قد خلت في عباده، وخسر هنالك الكافرون (8).
به‌ڵام له ئیسلامدا: ده‌زانین پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه و سلم) خواى گه‌وره ناردى بۆ سه‌رجه‌مى مرۆڤایه‌تى كه زانست و زانیارى و دانایى فێرى هه‌مووان بكات و له نه‌زانى و نه‌فامى و سه‌ر لێشێواوى رِزگاریان بكات: هو الذي بعث في الأميين رسولا منهم، يتلو عليهم آياته، ويزكيهم، ويعلمهم الكتاب والحكمة، وإن كانوا من قبل لفي ضلال مبين (10).
كه‌واته ئیسلام دژى ژیریى نيیه‌و له‌گه‌ڵ عه‌قڵدایه، هه‌روه‌ك له‌گه‌ڵ هه‌موو زانستێكى رِاستیدایه، ئیسلام ئایینى ژیریى و تێرِامان و تێفكرینه، ته‌نها به‌وه‌وه ناوه‌ستىَ كه ته‌نها وه‌ربگرىَ و لێكۆڵینه‌وه بكات، به‌ڵكو هانمان ده‌دات بۆ هه‌وڵدان و پێشكه‌وتن و دۆزینه‌وه‌و داهێنان، هه‌روه‌ها بره‌و ده‌دات به ئیدراك و تیرِوانین، تاكو مرۆڤ به ئیجابى بیر بكاته‌وه‌و پشكنین بكات نه‌ك سه‌لبی، پۆزه‌تیڤانه ئیش بكات بۆ مرۆڤایه‌تى، هه‌موو توانا‌و وزه‌ى له پێناو خزمه‌تگوزارى و شارستانیه‌تى مرۆڤدا بێت نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه، هه‌روه‌ها نایه‌ڵێت مرۆڤێكى سه‌لبی و شه‌رِه‌نگێزو رِووخێنه‌ر بێت و ئامێره‌كانى كوشتن و برِین و جینۆساید دروست بكات، به‌ڵكو هه‌ڵى ده‌نێت كه زه‌وى ئاوه‌دان بكاته‌وه‌و خۆشگوزه‌رانى به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت بۆ مرۆڤایه‌تى.
خواى گه‌وره پله‌و پایه‌ى تایبه‌تیى بۆ زانایان داناوه ئه‌وانه‌ى كه بیر ده‌كه‌نه‌وه‌و تێفكرین و تێرِوانینیان هه‌یه له هه‌ردوو بونه‌وه‌رى (بیسترا و و بینراو)دا. بۆیه خواى گه‌وره له قورئاندا له‌گه‌ڵ زاتى خۆیدا باسیان ده‌كات و ده‌فه‌رموێت: شهد الله أنه لا إله إلا هو والملائكة وأولوا العلم قائما بالقسط (11). هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: يرفع الله الذين آمنوا منكم والذين أوتوا العلم درجات (12).
قورئان به رِاشكاوى باس له‌وه ده‌كات كه جیاوازى یه‌كى ته‌واو هه‌یه له نێوان زانا و نه‌زاندا، بۆیه ده‌فه‌رموێت: هل يستوى الذين يعلمون والذين لا يعلمون إنما يتذكر أولوا الألباب (13).