You Are Here: Home » بابەتەكانمان » پشوودانی نیوەڕوان (قەیلولە) سوننەتێكی پێغەمبەره (صلى الله عليه وسلم) كاریگەریی لەسەر زیادكردنی بەرهەم هەیە

پشوودانی نیوەڕوان (قەیلولە) سوننەتێكی پێغەمبەره (صلى الله عليه وسلم) كاریگەریی لەسەر زیادكردنی بەرهەم هەیە

 سوننەتێكی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) كاریگەریی لەسەر زیادكردنی بەرهەم هەیە:

 پشوودانی نیوەڕوان ئەوەی كە ناسراوە بە (قەیلولە) دەبێتە زیادكرنی بەرهەم 

       

كاوە موحەممەد شارباژێڕی     
 
لە ئەبی هورەیرەوە ڕەزای خوای لێبێت دەفەرموێت پێغەمبەری خوادا (صلى الله عليه وسلم) قەیلولەی دەكرد كە خەوتنی پێش نیوەڕوانە. ژمارەیەك لە كۆمپانیا ئەمریكیەكان شێوازی”پشووی كەم” بەكاردەهێنن كە بریتییە لە خەوتنی ماوەیەكی كەمی كارمەندان لە نووسینگەكانیاندا، لە دەوروبەری نیوەڕۆدا بۆ ماوەی بیست خولەك تا نیو كاتژێر، بە مەبەستی چالاك كردنەوەی وزەیان لە بەرهەم هێناندا. كۆمپانیای “یارد میتالز” تایبەتمەندی هەیە لە دابەشكردنی ئاسن، (640) كەس لە سەرجەم ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا كاری تیادا دەكەن و هۆڵی تایبەتی هەیە لە هەر هەشت بنكەكانی، و ناوی ناون “بەشی حەوانەوە”, هەركەس بچێتە ناو ئەو هۆڵەوە هەست بە ئارام بونەوەی دەرونی دەكات لەبەر بۆنی خۆش كە تێكەڵ بە دەنگ و ئاوازی خۆش دەبێت لە كاتێكدا ئەو كەسە لەسەر كورسییەكی فراوان دادەنیشێت، سەرباری ئەوەی كە دیوارەكانی بە ڕەنگی شینی ئاسمانی ڕازاوەتەوە. (سوزان كوزیكوفسكی) ووتەبێژ بەناوی “یارد میتالز” لە بارەی سستمی پشووەوە لەكاتی دەوامی ئاساییدا (سوزان لە ساڵی 2000 وە لە كۆمپانیای ناوبراودا كاردەكات) ووتی: “پشوومان گەیاندۆتە بەرزترین ئاست كە بەهۆیەوە ماندویی و بێتاقەتیمان نەهێشتوە”, لە وەڵامی پرسیارێكی ئاژانسی (فرانس پرێس)دا دڵنیایی ئەوەیدا كە: “بیست خولەك لە هۆڵی حەسانەوە بەرامبەر دوو كاژێرە لە بیركردنەوە, یان چوار سەعاتە لە نوستن”, كۆمپانیاكە بەپشت بەستن بەم سیستەمە “قازانحی گەورەی كردووە لەسەر ئاستی بەرهەم هێنان لەلایەك و سەلامەتی لەلایەكیترەوە” سەبارەت بەو فەرمانبەرانەی كە زۆربەیان لەسەر ئە‌و ئامێرانە كاردەكەن كە كاریان بەرزكردنەوەی قورساییەو پێویستیان بە وریاییەكی تەواو هەیە. ئەنجامی ئەو لێكۆڵینەوانەی كە زانا ئەمریكی ویۆنانیەكان لەم دواییەدا پێی گەیشتوون ئەوە دەسەلمێنن كە پەیڕەو كردنی پشووی نیوەڕوان بە شێوەیەكی ڕێك وپێك سێ‌ یەكی مەترسی مردن كەم دەكاتەوە بەهۆی (سنگە كوژێ‌) وە. (پیتر فیتالیانو) مامۆستای دەرونزانی لە زانكۆی (واشنتۆن) دەڵێت:”ئەم لێكۆڵینەوەیە زۆر گونجاوە” و باسی سوودەكانی ئەو پشووە دەكات كە لە وڵاتانی ئەوروپا گرنگی پێدراوە . (فیتالیانو) ووتی: ” لێرە ئەگەر كەسێك وابكات ئەوا بە تەمبەڵ ناودەبرێت بەڵام لە یۆنان و ئیسپانیا پرسیار لەو كەسە دەكرێت كە ئایا پشووی باشی داوە؟!” . لەو كۆمپانیایانەی كە كار بەو سستەمە دەكەن لە كەرتی گەیاندن, وەك: كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی و هێڵی ئاسن و لە نێوانیاندا خەستەخانەو كۆمەڵێك لە زانكۆكان و پاشان نووسینگەكانی پارێزەریی و ئاژانسەكانی ڕاگەیاندنیش هەیە.
دوای ئەنجامدانی چەندین توێژینەوەی دوورو درێژ دەركەوتووە كە باشترین قەیلولە كە سوودی گەورە ببەخشێت بە لەشی مرۆڤ ئەوەیە كە ماوەكەی لە (20) خولەك تێنەپەڕێت بە مەرجێك پچڕپچڕ نەبێت, بەریتانییەكان بە قەیلولە دەڵێن خەوتنی وزە بەخش (Power nap), و ئێستا لە زۆرێك لە دامەزراوە نێودەوڵەتی و كۆمپانیا گەورەكاندا پێویست كراوە, لەبەرئەوەی دەبێتە هۆی لابردنی گرژیی و دڵەڕاوكێ‌ لەلای فەرمانبەرەكان.


دوای قەیلوولەیەك كە نیو كاژێر بخایەنێت كاردانەوەو بە ئاگایی لای مرۆڤ بەرز دەبێتەوە بەرێژەی زیاتر لە (16%), و بێئاگایی و بێ‌ تەركیزی لای مرۆڤ بەرێژەی (34%) كەم دەكات, ئەمەش ئەو رێژەیەیە كە زانایانی زانكۆی (هارڤارد)ی ئەمریكی دووپاتیان كردۆتەوە, پرۆفیسۆر (دیمیتریوس تریخوبولوس) لە كۆلیجی پزیشكی زانكۆی (هارڤارد) دەڵێت: قەیلولە لەوانەیە ببێتە هۆی كەمكردنەوەی چانسی مردن بە تایبەتی لەوانەدا كە نەخۆشی دڵیان هەیە.
(یارل گرانت) یاریدەدەری بەڕێوەبەری ئاژانسی”سترۆبێری فرۆگ” بۆ ئاگادارییەكان كە بۆ ساڵێك دەبێت سستمی “پشووی ووریاكەرەوە” لە كاتی ئیشكردندا پەیڕەو دەكات دەڵێت: “هەرچەندە خەڵكی لە وڵاتە یەكگرتوەكان هێشتا بە شێوەیەكی باش لە ناوەرۆكی ئەم باسە نەگەیشتوون وەك ئەوروپا” (یارل گرانت) ئەوەی ڕوون كردەوە كە”پشوودان بۆ ماوەی دە خولەك لە وێستگەكانی بەیانیاندا شتێكی سروشتییە “سەبارەت بە فەرمانبەرانی ئاژانس كە ژمارەیان نزیكەی پەنجا كەسە”.
بۆ ئەم مەبەستە چەند كورسییەك دروستكراوە كە بۆ ئەم كارە گونجاو بێت لەسەر شوینی كاركردن، (ئیرشاد شودوری) كە یەكێَكە لە دامەزرێنەرانی “مترونابس” كە هەڵدەستێت بە دابەش كردنی ئەم كورسیانەو بەجۆرێك دروست كراوە كە لە كاتی خۆیدا كەسی نوستوو خەبەردەكاتەوە.
مترونابس سەد دانەی لەم كورسیانە فرۆشتووە، هەروەك چەند نموونەیەكی خستۆتە ڕوو لە ناوەڕاستی (مانهاتن) دەكرێت بەكاربهێنرێت بەرامبەر بە (14$) بۆ پشووی نیو كاژێر.

 

سەرچاوە : سایتی مەكتوب (maktoob.com)

 ئەم بابەتە لە گۆڤاری هەیڤ ژمارە (12) و ژمارە (25) ژمارە نایاب دا بڵاوكراوەتەوە

 

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top