You Are Here: Home » بابەتەكانمان » پرۆفیسۆر (كيث ل. مور) :هیچ گومانێك له‌وه‌دا نيیه‌ كه‌ محمد (له‌ لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه‌ نێردراوه‌) .

پرۆفیسۆر (كيث ل. مور) :هیچ گومانێك له‌وه‌دا نيیه‌ كه‌ محمد (له‌ لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه‌ نێردراوه‌) .

پرۆفیسۆر (كيث ل. مور) :هیچ گومانێك له‌وه‌دا نيیه‌ كه‌ محمد (له‌ لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه‌ نێردراوه‌)

 

ئا و وەرگێڕانی: خالد حسن

گومانی تیَدا نیيه‌ پێغه‌مبه‌ر محمد (صلى الله علية وسلم ) بۆ رِه‌حمه‌تى هه‌موو جیهانیان نێردراوه‌. خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِّلْعَالَمِينَ (سورة الأنبياء ، الآية : 107).

په‌یامى پێغه‌مبه‌ر موحه‌ممه‌د ((صلى الله عليه وسلم)) جیاواز له‌ په‌یامى پێغه‌مبه‌رانى پێشین بۆ هه‌موو گرۆهى ئاده‌میزاده‌، له‌به‌رئه‌وه‌ موعجیزه‌كه‌شى له‌ هه‌موو موعجیزه‌كانى پێغه‌مبه‌رانى پێشوو جودایه‌..‌ موعجیزه‌ى پێغه‌مبه‌رانى پێشوو ته‌نها هاوسه‌رده‌مانی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره ‌و چه‌ند نه‌وه‌یه‌كى كه‌مى دوای ئه‌و ده‌یان بینى. پاشان پێغه‌مبه‌رێكى تر ده‌نێردرا تا ئاینه‌كه ‌و موعجیزه‌كه‌ش نوێ بكاته‌وه‌.
به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌ر موحه‌ممه‌د ((صلى الله عليه وسلم)) تا رِۆژى دوایى كۆتایين پێغه‌مبه‌ره‌، خواى گه‌وره‌ موعجیزه‌كه‌شى تا رِۆژى دوایى هێشتۆته‌وه‌.
خۆ ئه‌گه‌ر له‌ جووله‌كه‌یه‌ك یان گاورێك داوا بكرێت موعجیزه‌ی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان پیشانى خه‌ڵكى بده‌ن.. بێ توانایی خۆیان نیشان ده‌ده‌ن، جووله‌كه‌یه‌ك به‌ گۆچانه‌كه‌ى حه‌زره‌تى موسا ئه‌گه‌ر تا ئێستاش بوونی هەبێت چۆن ده‌توانيت هاوشێوەی موعجیزه‌كه‌ى ئه‌و بكات؟ چۆن گاورێك ده‌توانێت له‌به‌رچاوی خه‌ڵكیدا، وه‌ك حه‌زره‌تى عیسا مردوو زیندوو بكاته‌وه‌؟ بى گومان جگه‌ له‌هه‌واڵى مێژوویى هیچى تریان له‌به‌رده‌ستدا نیيه‌.
به‌ڵام ئایا ئه‌گه‌ر هه‌مان پرسیار به‌ره‌و رِووى موسڵمانێك بكرێته‌وه‌ ئایا هه‌ر وه‌ك ئه‌وان ده‌سته‌وه‌ستانه‌، بىَ گومان نه‌خێر. ده‌ست به‌جێ له‌وه‌لاَمدا ده‌ڵێت ده‌توانم گه‌وره‌ترین موعجیزه‌ی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌متان پیشان بده‌م، ئه‌و موعجیزه‌یه‌ى كه‌ زیندووه‌و له‌به‌ر ده‌ستماندایه‌ و هه‌موو خه‌ڵكى ده‌توانن به‌ئاسانى موعجیزه‌كه‌ی و زانیاره‌كانى بپشكنن. ئه‌و په‌رتووكه‌ پیرۆزه‌ی كه‌ ناوی قورئانه‌. وه‌ك ده‌فه‌رموێت :

قُلْ أَيُّ شَيْءٍ أَكْبَرُ شَهَادةً قُلِ اللّهِ شَهِيدٌ بِيْنِي وَبَيْنَكُمْ وَأُوحِيَ إِلَيَّ هَذَا الْقُرْآنُ لأُنذِرَكُم بِهِ وَمَن بَلَغَ (سورة الأنعام ، الآية: 19) سروشتی ئه‌و موعجیزه‌یه‌ش كه‌ له‌م په‌رتوكه‌دایه‌ زانسته‌كه‌یه‌تی وه‌ك ده‌فه‌رموێت:  لَّـكِنِ اللّهُ يَشْهَدُ بِمَا أَنزَلَ إِلَيْكَ أَنزَلَهُ بِعِلْمِهِ

له‌به‌ر ئه‌وه‌ خه‌ڵكى ئه‌م سه‌رده‌مه‌، توێژه‌ره‌وان، مامۆستایانی زانكۆ، پێشه‌واكانی بیری مرۆڤایه‌تی هه‌موو ده‌توانن زانسته‌كانی ئه‌م په‌رتوكه‌ خواییه‌ بپشكنن.
خۆ ئێستا ئه‌وان له‌ ده‌رخستنه‌ گه‌ردونیيه‌كاندا زۆر له‌پێشه‌وه‌ن. له‌ هه‌مان كاتدا قورئان باسى له‌و گه‌ردونه‌و مرۆڤیش كردووه‌. كه‌واته‌ لێره‌دا ده‌بێت ئه‌نجام به‌ چى بگات؟

ئه‌مه‌ پرۆفیسوَر (كيث ل. مور) ه‌ یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ترینى زاناكانی جیهان له‌ بواری (توێكاری و كوَرپه‌له‌زانی).

داوا له‌م پرۆفیسوَره‌ كرا ببێته‌ رِاوێژ كاری زانستی، بۆ ده‌رخستنی رِای خوَی له‌ رِوانگه‌ی زانستیيه‌وه‌، بوَ هه‌ندێ ئایه‌تى قورئانی و فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) كه‌ بواری پسپۆرِی خۆی بوو.
زانا دانه‌رى په‌رتوكى (The Developing Human)ه‌. واته‌ (قۆناغه‌كانى گه‌شه‌كردنى مرۆڤـ) ئه‌م په‌رتوكه‌ بۆ زیاتر له‌ (هه‌شت) زمان وه‌رگێرِدراوه‌ : ( رِووسى – یابانى – ئه‌ڵمانى – صینى – ئیتالى – پورتورغالى – ئینگلیزى – یوغوسلافى )

كاتێك ئه‌م پرۆفیسۆره‌ گوىَ بیستى ئایه‌ته‌ قورئانیه‌كان و فه‌رمووده‌كانى پێغه‌مبه‌ر بوو سه‌رسام بوو، وه‌ سه‌رسامیيه‌كه‌شی به‌چه‌ند وته‌یه‌ك ده‌ربرِى به‌وه‌ی كه‌ چۆن محمد ((صلى الله عليه وسلم)) پێش (1400) سالَ توانیویه‌تی وه‌سفى كۆرپه‌له ‌و قۆناغه‌كانيى به‌و شێوه‌ رِاست و وردانه‌ بكات له‌گه‌ل ئه‌وه‌ى زاناكان ته‌نیا له‌م (30) ساڵه‌ى دوایيدا نه‌بێت نه‌یان توانیوه‌ به‌و جۆره‌ وه‌سفی بكه‌ن بوَیه‌ ده‌ست به‌جى رِاشكاوانه‌ سه‌رسامیيه‌كه‌ى به‌پێشكه‌ش كردنی وتارێك ده‌ربرِى به‌ناونیشانى (هاو ئاهه‌نگى كۆرپه‌له‌زانى له‌ رِوانگه‌ی زانسته‌كانى قورئان و سوننه‌ته‌وه‌).
دكتۆر(عبدالله نصيف) به‌رِێوه‌به‌رى پێشووى زانكۆى (مه‌لیك عبدالعزيز) و ئه‌میندارى گشتى رِابیته‌ى ئیسلامى، به‌م وتانه‌ پرِۆفیسۆر (كيث ل . مور)ى بۆ وتاره‌كه‌ى پێشه‌كه‌ش كرد:
پێشكه‌ش كارى كۆرِى ئه‌مرِۆ مامۆستا (كيث مور)ه‌، مامۆستاى زانستى توێكارى و كۆرپه‌له‌زانى له‌ زانكۆى تۆرنتۆ (Toronto) له‌كه‌نه‌دا، ئه‌م زانایه‌ به‌هۆى زۆرى هه‌وڵه‌كانى له‌م زانسته‌دا له‌چه‌ندین زانكۆكانى جیهاندا كراوه‌ به‌ مامۆستا له‌وانه‌ زانكۆى (توینابك) له‌خۆرئاواى كه‌نه‌دا بۆماوه‌ى (11) ساڵه‌ له‌ويیه‌، سه‌رۆكایه‌تى چه‌ندین كۆمه‌ڵه‌ى نێوده‌وڵه‌تى كردووه‌ بوَنموونه‌، كۆمه‌ڵه‌ى زاناكانى توێكارى و كۆرپه‌له‌زانى له‌ كه‌نه‌دا و ئه‌مریكا، هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نى یه‌كێتی زینده‌ زانسته‌كانيتر، هه‌روه‌ها به‌ ئه‌ندام هه‌ڵبژێررا له‌ كۆمه‌ڵه‌ى پزیشكى مه‌له‌كى كه‌نه‌دا و له‌ ئه‌كادیمیاى نێوده‌وڵه‌تى خانه‌ زانى و، له‌ یه‌كێتى ئه‌مریكا بۆ پزیشكه‌كانى توێكارى و، به‌ ئه‌ندام له‌ یه‌كێتى هه‌ردوو ئه‌مریكا له‌ به‌شى توێكاریدا. ئه‌م كه‌ڵه‌ زانایه‌ دانه‌رى چه‌ندین په‌رتوكه‌، هه‌ندێكى له‌ بوارى توێكارى ئیكلینكى و كۆرپه‌له‌زانیدایه‌، له‌وانه‌ هه‌شت په‌رتوكی هه‌یه‌ به‌سه‌رچاوه‌ى قوتابى كۆلێژه‌ پزیشكیه‌كانى جیهان داده‌نرێن كه‌ بۆ (شه‌ش) زمان وه‌رگێرِاون (ئیتاڵى – ئه‌ڵمانى – پورتوگالى – ئیسپانى – یۆنانى – صینی) .
له‌ پاشدا پرِۆفیسۆر (مور) هه‌ستاو ده‌ستى به‌ وته‌كانى به‌م شێوه‌یه‌ كرد :

“It has been a great pleasure for me to help clarify statements in the Qur’an about human development. It is clear to me that these statements must have come to Muhammad from God, or Allah, because most of this knowledge was not discovered until many centuries later. This proves to me that Muhammad must have been a messenger of God, or Allah.”

من زۆر به‌خته‌وه‌رم كه‌ به‌شدارى رِوون كردنه‌وه‌ى ئه‌وئایه‌ته‌ قورئانی و فه‌رموودانه‌ ده‌كه‌م كه‌ باس له‌ درووست بوونى مرۆڤ ده‌كه‌ن، و من زۆر لام رِوونه‌ و بىَ گومانم كه‌ ئه‌م به‌ڵگانه‌ له‌لایه‌ن خوداى په‌روه‌رگاره‌وه‌ بۆ (محمد) هاتوون، چونكه‌ ئه‌و زانیاریيانه‌ له‌م دواییانه‌دا نه‌بێت نه‌زانرابوون، ئه‌مه‌ش بۆم ده‌سه‌لمێنێت كه‌ (محمد) پێغه‌مبه‌رى خودایه‌ .

به‌دوایدا مامۆستا (عبدالمجيد الزنداني) وتى :

رِامێنه‌ له‌ وته‌ى ئه‌م مامۆستا گه‌وره‌یه‌ كه‌ له‌به‌ناوبانگترینی زاناكانى كۆرپه‌له‌زانیه‌ له‌ جیهاندا كاتێك له‌ بوارى پسپۆرِیه‌كه‌ى خۆیدا له‌ ئایه‌ته‌ قورئانیيه‌كانى كۆڵیيه‌وه‌ .
وتى :هیچ گومانێك له‌وه‌دا نييه‌ كه‌ محمد (له‌ لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه‌ نێرراوه‌) .
كاتێك پرِۆفیسۆر (كيث مور) (كرمى زه‌روى) ناو زۆنگاوه‌كانى بینى كه‌ له‌زمانى عه‌ره‌بیدا وشه‌ى (علقة) ى بۆ به‌كار ده‌هێنرێت، و به‌راوردی كرد له‌گه‌ل كۆرپه‌له‌ له‌ قۆناغى (علقه‌) دا لێكچونێكی پرِاو پرِى له‌ نێوانیاندا بینی، بۆیه‌ له‌ پاشدا وتى: كۆرپه‌له‌ له‌ قۆناغى (علقة) دا به‌ته‌واوه‌تى له‌ (كرمى زه‌رو) ده‌چێت، پاشان وێنه‌یه‌كى كرمى زه‌روی هێنا كه‌ له‌ زۆنگاوه‌كاندا ده‌ژى و له‌ ته‌نیشت وێنه‌ى كۆرپه‌له‌یه‌كه‌وه‌ كه‌ له‌و قۆناغه‌دا بوو داینا ، هه‌ردوو وێنه‌كه‌ى خسته‌ ته‌نیشت یه‌ك و له‌چه‌ندین كۆنگره‌دا پیشانى پزیشكه‌كانى ده‌دا.

-هه‌روه‌ها (علقة) له‌زمانى عه‌ره‌بیدا به‌واتاى خوێنى به‌ستوو دێت پرِۆفیسۆر مور باسى ئه‌وه‌ى كرد كه‌ كۆرپه‌له‌ له‌ قۆناغى (علقه‌) دا خوێن له‌ ده‌ماره‌ خوێنینه‌كانیدا به‌ند بووه‌ چونكه‌ سورِى خوێن له‌نێوان كۆرپه‌له‌ و وێڵاش دا ته‌واو نه‌بووه‌، بۆیه‌ شێوه‌ى كۆرپه‌له‌كه‌ له‌خوێنى به‌ستوو ده‌چێت

هه‌روه‌ها له‌زمانى عه‌ره‌بیدا (علقة) به‌واتاى هه‌ڵواسراو دێت، بۆیه‌ رِوونی كرده‌وه‌ كه‌ كۆرپه‌له‌ له‌م قۆناغه‌شدا له‌ بۆشایى منداڵداندا هه‌ڵواسراوه‌.

هه‌ر به‌و جۆره‌ وشه‌ى (العلقة) هه‌موو وه‌سفه‌كانى كۆرپه‌له‌ له‌و قۆناغه‌دا له‌خۆ ده‌گرێت.

لێره‌دا ده‌پرسین ئایا كى ئه‌م زانیاریانه‌ى به‌ محمد (صلى الله عليه وسلم) دا؟

پاشان پرِۆفیسۆر (كيث مور) باسى (مضغة) ى كرد كه‌ به‌واتاى شتى جوراو دێت، پارچه‌یه‌ك قورِه‌ سووره‌ى پاكى هێنا و به‌ده‌مى خۆى تۆزیك جووى، له‌گه‌ڵ وێنه‌ى كۆرپه‌له‌ى له‌م قۆناغه‌دا به‌راودرى پێ كردن و وتى : كۆرپه‌له‌ كت ومت له‌ (مضغة) واته‌ شتى جوراو ده‌چێت .

له‌وكاته‌دا هه‌ندىَ له‌ رِۆژنامه‌كانى كه‌نه‌دا زۆرێك له‌وته‌كانى پرِۆفیسۆر (كيث مور) یان بڵاوكرده‌وه‌، له‌ئه‌نجامدا (كيث مور) سى ئه‌ڵقه‌ى له‌ ته‌له‌فزیۆنى كه‌نه‌دیدا سه‌باره‌ت به‌ لێك چوونى زانیاریه‌كانى (1400) ساڵه‌ى قورئان و، زانسته‌كانى سه‌رده‌م پێشكه‌ش كرد .

له‌و به‌رنامه‌ ته‌له‌فزیۆنیه‌دا ئه‌م پرسیاره‌ى به‌ره‌و رِوو كرایه‌وه‌ :

– مامۆستا مور ئه‌مه‌ى كه‌ تۆ ده‌یڵێى ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت تۆ باوه‌رِت هێنابێت به‌ قورئان كه‌ وته‌ى خودایه‌ ؟
رِاشكاوانه‌ وتى: من هیچ قورسیه‌ك نابینم له‌په‌سه‌ندكردنى ئه‌م باوه‌رِهێنانه‌.
ئنجا پێى وترا : تۆ چۆن باوه‌رِ به‌ (محمد) ده‌هێنیت له‌كاتێكدا كه‌ تۆ باوه‌رِت به‌ (مه‌سیح) هه‌یه‌؟ له‌وه‌ڵامدا ووتى : من باوه‌رِم وایه‌ هه‌ردووكیان ده‌رچووى یه‌ك قوتابخانه‌ن.
به‌م شێوه‌یه‌ زاناكانى جیهان له‌م سه‌رده‌مه‌دا، ده‌یسه‌لمێنن ئه‌م په‌رتووكه‌ به‌زانستى خودایى دابه‌زیوه‌.
وه‌ك په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت
( لكن الله يشهد بما أنزل اليك أنرلة بعلمة ) سورة النساء ، الآية (166)
به‌وه‌ش ده‌سه‌لمێت (محمد) (صلى الله علية وسلم) پێغه‌مبه‌رى خودایه‌ .

بۆ بینینی وتەكانی ئەم زانایە بە ڤیدیویی سەیری ئەم لینكانە بكه:

http://www.youtube.com/watch?v=sg5aVgwN_2E

http://www.youtube.com/watch?v=hihpKrcBvrg
http://www.scienceislam.com/scientists_quran.php

 

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top