وەڵام بۆ ئەو مولحیدانەی دەڵێن فەوزایی و ناڕێكی گەردوون بەڵگەی سروشتی بونیەتی!!
وەڵام بۆ ئەو مولحیدانەی دەڵێن فەوزایی و ناڕێكی گەردوون بەڵگەی سروشتی بونیەتی!!
گەلەئەستێرەكەمان زیاتر لە (100ملیار) ئەستێرەی لەخۆگرتووە، یەكێك لەو ئەستێرانە خۆرە كە یەك ملیۆن و سێسەد و پێنج هەزار جار لە زەوی گەورە ترە، ئەستێرەی وای تێدای…ە ملیۆنان جار لە قەبارەی خۆریش گەورە ترە!!
ئایا كێ ئەم تەنە زەبەلاحانەی لە بۆشایدا هەڵواسیوە و كێ دەیانپارێزێت؟ كێ بەردوام دەیانهێنێت و دەیانبات؟
بێگومان هەموو ئەمانە پێویستیان بەكۆمەڵە حسابێكی ورد و ڕێك هەیە، ئەگەر پرسیار بكەیت و سەیری گەردوون بكەیت؟ ئایا گەردوون تۆكمە و پێكەوە بەستراوە؟ ئایا خەلەل و خاڵی لاوازی لە گەردووندا هەیە؟
ئەم پرسیارە لە پرۆفیسۆر (روبارت) كرا، لە وەڵامدا وتی: “بینای گەردوون خاڵی كەلێن و لاوازی تیا نییە، ئاسمان بە تەواوی هاوسەنگە، چونكە كەمترین لاسەنگی و خەلەل دەبێتە هۆی تێكچوونی بینای گەردوون”، هەروەها وتی: “ئەو پرسیارە ئەمڕۆ زاناكانی فەلەك بە (گەردونی تەواو، الكون التام) ناوی دەبەن.”
خوای گەورە دەفەرموێت:
((الَّذِي خَلَقَ سَبْعَ سَمَاوَاتٍ طِبَاقاً مَا تَرَى فِي خَلْقِ الرَّحْمَنِ مِنْ تَفَاوُتٍ فَارْجِعْ الْبَصَرَ هَلْ تَرَى مِنْ فُطُورٍ (3))الملك
واتە: “ئەو خوایەی حەوت چینی ئاسمانی دروست كردوە كە هیچ ناڕێكی و خەلەلێك لە دروستكراوی پەروەردگاردا نابینرێت، جارێ تریش سەیری بكەرەوە ئایا هیچ كەلێن و ناڕێكییەك دەبینیت؟” پاك و بێگەردی بۆ ئەو خوایەی ئەم بینایەی ڕێك خستووە و بە هاوسەنگی پاراستویەتی.