وەسفی قۆناغەكانی كۆرپەلە – بەشی 2 –
– وەسفی قۆناغەكانی كۆرپەلە – بەشی 2
نوسینی: پرۆَفیسۆر كیث مور ڕاگری كۆلێژی پزیشكی لە زانكۆی تۆرنتۆی كەنەدا – مامۆستا عبد المجید زندانی- د.مصطفی أحمد
و: خالید بەرزنجی
وێنەی پرۆفسۆر كیث مور لە كۆنگرەی جیهانیی ئیعجازی زانستیدا
تێبینی: وێنانەكانی ئەم بابەتە لە كتێبی ئاماژەكانی كۆرپەلەزانی لە قورئان و سوننەتدا (د.كاوە فرج سعدون) وەرگیراوە
قورئانی پیرۆز قۆناغەكانی دروستبوونی مرۆڤی لەچەند ئایەتێكی سورەتی (المۆمنون)دا دووپاتكردۆتەوەو دەفەرموێت: [ۆڵقَدْ خَڵقْنَا الْإِنْسَانَ مِنْ سُڵاڵەٍ مِنْ طینٍ (12) ثمَّ جَعَلْنَاهُ نُطفَەً فِی قَرَارٍ مَكِینٍ (13) ثمَّ خَڵقْنَا النُّطفَەَ عَڵقَەً فَخَڵقْنَا الْعَڵقَەَ مُضغَەً فَخَڵقْنَا الْمُضغَەَ عِظامًا فَكَسَوْنَا الْعِظامَ ڵحْمًا ثمَّ أَنْشَأْنَاهُ خَلْقًا اخَرَ فَتَبَارَكَ اللَّهُ أَحْسَنُ الْخَالِقِینَ (14)] المۆمنون. ئەم ئایەتە پیرۆزە قۆناغەكانی گەشەكردنی كۆرپەلەی مرۆڤی بەسێ قۆناغ دیاریكردووە، نێوانی هەریەك لەقۆناغەكانیش بەپیتی (عطف)ی (پم) جیاكردۆتەوە كە لەزمانی عەرەبیدا یەكلەدواییەكی هێواش (الترتیب والتراخی) دەگەیەنێت.
* قۆناغی یەكەم: (نطفە)یە، قۆناغی دووەم: دروستكردن (التخلیق)ە، قۆناغی سێیەم: گەورەكردنو پێگەیاندن (النشأە)یە.
قۆناغی دووەم بەتەنها لەچوار قۆناغی دیكە پێكدێت كە: (علقە، مضغە، عظام، لحم)ن، ئەم قۆناغەیش (واتە: قۆناغی خەلقكردن) لەهەفتەی سێیەمەوە هەتا كۆتایی هەفتەی هەشتەم درێژدەبێتەوە. گرنگترین جیاكەرەوەیش بۆ ئەم قۆناغە، زۆربوونی خێرایی خانەكانو ئەوپەڕی چالاكییە لەدروستكردنی ئەندامەكاندا كە وادەكات وەسفی درووستكردن (التخلیق) ببێتە وەسفێكی وردو مانابەخش بەسروشتی كردارە ناوەكییەكانو رووكەشی دەرەوەی كۆرپەلە، چونكە كۆرپەلە لەهەفتەی حەوتەمدا لەڕوویەكی جیانەكراوەوە دەگوێزرێتەوە بۆ رووكەشێكی مرۆڤایەتیی جیاكراوە، ئەویش لەئەنجامی بڵاوبوونەوەی ئێسكەپەیكەرو پاشان دروستبوونی ماسولكەكان لەهەفتەی هەشتەمدا.
هەروەك لەم خشتەیەدا دەردەكەوێت :-
* لەڕووی ئەوەی كە لەو ماوەیەدا كردارەكانی خەلقكردنی كۆرپەلە بەخێراییەكی گەورە تەواودەبێتو رووداوەكان یەك بەدوای یەكدا دێن، تێبینیدەكەین قورئانی پیرۆز پیتی (عطف)ی (الفاء)ی بەكارهێناوە، كە لەزمانی عەرەبیدا بۆ یەكلەدواییەكی خێرا (الترتیب مع التعقیب) بەكاردێت كە بۆ پەیوەندیو گواستنەوەیە لەنێوان قۆناغە یەكلەدواییەكەكاندا.
* لەم توێژینەوەیەشماندا باس لەدوو قۆناغی ناو قۆناغی (التخلیق) دەكەین، كەئەوانیش قۆناغەكانی (العلقە، المضغە)ن:
1) قۆناغی (العلقە):
وشەی (علقە) لەكتێبەكانی زمانی عەرەبیدا بەم مانایانە هاتووە:
وشەی (علقە) داڕێژراوە لەوشەی (علق) كەبەمانای: پێوەلكانو پێوەنووسانی شتێكەوە دێت.
هەروەها (علق) بەكرمی ناو زۆنگاوەكان دەوترێت كەخوێن دەمژێتو خۆراك لەخوێنی ئەو ئاژەڵانەوە وەردەگرێت كەپێوەیدەنوسێتو بەزەروو ناودەبرێت.
لە فەرهەنگی (لسان العرب) بەرگی (10) لاپەڕەكانی (267-268)دا، (جوهری) لەبەرگی (4) لاپەڕە (529)دا، (مقایس اللغە) بەرگی (4) لاپەڕە (125)دا، (معجم الوسیط) بەرگی (2) لاپەڕە (623)، (قاموس المحیط) بەرگی (3) لاپەڕە (275)، (مفردات أصفهانی) لاپەڕە (343)دا لەبارەی وشەی (علقە)ەوە دەڵێن: “الدم عامە والشدید الحمرە أو الخلیط أو الجامد”. واتە: بەگشتی خوێنی زۆر سوور یان مەیوو بەستووە. ئەم مانایەیش زۆرینەی موفەسیرین ئاماژەیانپێكردووە، جگەلەم واتانەیش وشەی (علقە) بۆ (الدم الرطب) واتە: خوێنی تەڕ بەكاردێت، هەروەك لەم تەفسیرانەدا بەو جۆرەیش هاتووە (نظم الدرر) بەرگی (13) لاپەڕە (115)، (زاد المسیر) بەرگی (5) لاپەڕە (406)، (مجموعە التفاسیر) بەرگی (4) لاپەڕە (336)، (روح المعانی) بەرگی (3) لاپەڕە (180)، (فتح القدیر) بەرگی (5) لاپەڕە (468)، (البحر المحیط) بەرگی (6) لاپەڕە (468)، (جامع اڵاحكام القران) بەرگی (10) لاپەڕە (119).
وشەی (علقە) بەتەنیاو رەهایی لەقورئانی پیرۆزدا هاتووە، ئەمەیش بۆئەوەی هەموو ئەو مانایانەی كە لەپێشەوە باسكران بگرێتەخۆ، ئەم واتایانەیش كە لەدەقی قورئانیدا هاتوون، كتومت لەزانستی نوێدا دەردەكەون.
ئەمەیش كورتەیەكی ئەو راستییەیە:
سەرەتا (نطفە)ی تەواو پێگەیشتوو لەسەرەتای قۆناغی كێڵان (الحرث)، یان چاندن (الإنغراس) واتە: (Implantation)دا لەڕۆژی شەشەمدا بەدیواری منداڵدانەوە دەنوسێت، كە لەم قۆناغەدا (نطفە)ەكە ناودەبرێت بەقۆناغی (Blastocyst) واتە: (ئەریمە) (المتكیسە الجرپومیە)، هەتا بەتەواوی دەچێنرێت. ئەم كردارەیش زیاتر لەهەفتەیەك دەخایەنێت هەتا (نطفە)ەكە بەوێڵاشی سەرەتاییەوە بەهۆی پەلێكی گەیەنەرەوە دەنووسێت، كە لەپاشاندا ئەو پەلە دەبێتە ناوكە پەتك (الحبل السری)، لەماوەی كرداری كێڵان (حرث)دا (نطفە)كە شێوەكەی خۆی ناهێڵێت، هەتا ئامادەبێت بۆ وەرگرتنی شێوەیەكی نوێ كە (علقە)یە (شێوەی كرمی زەروو)، كەدەستدەكات بەنوساندنی كۆرپەلەكە بەوێڵاشەوە، هەروەك خوای گەورە ئەم پێوەنوساندنەی وەسفكردووە بە(علقە) كەهەمان مانا دەگەیەنێت، بەڵام ئەگەر واتای حەرفیی (علقە) وەربگرین، كە بەمانای (كرمی پێوەنوساو) یان (كرمی زەروو) دێت، دەبینین كۆرپەلەكە شێوە بازنەییەكەی خۆی وندەكاتو درێژدەبێتەوە هەتا شێوەی (كرمی زەروو) وەردەگرێت.
پاشان دەستدەكات بەخۆراكوەرگرتن لەخوێنی دایكەوە هەروەكو (كرمی زەروو) كەخۆراك لەگیانەوەرەكانیترەوە وەردەگرێت، كۆرپەلەیش بەشلەیەكی مۆخێنی بەتەواوی چواردەور دەدرێت، هەروەكو كرمی زەروو بەئاو چواردەوری دەدرێت، لەبەرئەوە وشەی قورئانیی (علقە) ئەو مانایانە لەم قۆناغەدا بەڕۆشنی رووندەكاتەوە، بەپێی رووكەشو روخساری كۆرپەلەكە.
لەو رووەوە كە وشەی (علقە) بەواتای (خوێنی بەستو یان مەیو)دێت، دەبینین كە رووكەشی دەرەوەی كۆرپەلەكەو توورەكەكانی لەخوێنی مەیوو بەستوو دەچن، چونكە دڵی سەرەتاییو تورەكەكەیو وێڵاشو كۆمەڵەی دەمارەخوێنەكانی دڵا، لەم قۆناغەدا دەردەكەون.
خوێنیش بەندكراوە لەناو دەمارەخوێنییەكاندا، هەرچەندە خوێنەكە شلە، بەڵام خوێنەكە دەست بەسوڕان ناكات هەتا كۆتایی هەفتەی سێیەم نەبێت، بەوەیش كۆرپەلە رووكەشی خوێنی بەستوو یان مەیو وەردەگرێت لەگەڵا ئەوەی كە خوێنی تەڕە.
لەبەرئەوە ئەو روخسارانەی لەپێشەوە باسكران دەچنە ژێر هەردوو مانای باسكراوی (علقە)وە كە خوێنی بەستوو یان خوێنی تەڕبوو (الدم الجامد والدم الرطب)ە.
ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەو ماوە كاتییەی گۆڕانكاریی (نطفە) بۆ روودەدات، لەماوەی قۆناغی چاندن یان كێڵاندا كۆرپەكە بەهێواشی لەقۆناغی (نطفە)ەوە دەگۆڕێت بۆ (علقە)، چونكە لەسەرەتای قۆناغی (چاندن)ەوە كە رۆژی شەشەمە، (نطفە) نزیكەی هەفتەیەكی پێدەچێت هەتا دەبێتە قۆناغی (علقە)و پاشان دەست بەپێوەنووساندن دەكات لەڕۆژی (14 یان 15)دا.
نەشونماكردنی پشتەپەتك (الحبل الظهری) نزیكەی (10) رۆژ دەخایەنێت، واتە: رۆژی شانزەهەم، هەتا كۆرپەلەكە رووكەشی پێوەنوساو (علقە) وەردەگرێت.
ئەو ئاماژانەیش كە هاتوون لەو ئایەتانەی باسكران لەبارەی ئەو ماوەیەی كە (نگفە)ی تیادەگۆڕێت بۆ (علقە) پیتی (عطف)ی (ثم)ی بەكارهێناوە كە ئاماژەو بەڵگەیە لەسەر كاتێكی زیاتر، هەتا گۆڕانكاری رووبدات بۆ قۆناغێكی نوێ.
بەو جۆرەیش دەربڕینە قورئانییەكە كە(علقە)یە بەوەسفێكی تەواو پڕاوپڕو ورد دادەنرێت بۆ دووەمین قۆناغی گەشەی كۆرپەلە، چونكە هەموو رووخسارە بنەڕەتییە دەرەكیو ناوەكییەكانی لەخۆدەگرێت.
هەروەها وشەی (علقە) وەسفی رووكەشی گشتیی كۆرپەلەكە وەك كرمی زەروو لەخۆدەگرێت، هەروەك رووداوە ناوەكییەكانی وەكو پێكهاتنی خوێنو دەمارە بەستراوەكانیش دەگرێتەخۆ.
هەروەها زاراوەی (علقە) خۆهەڵواسینی كۆرپەلە بەوێڵاشەوە دەگەیەنێت.
سەرەڕای ئەمانەیش قورئانی پیرۆز گۆڕانكاریی هێواشی (علقە)ی دەرخستووە، ئەویش بەوشەی (عطف)ی (ثم).
2- قۆناغی (مضغە):
كۆرپەلە لەڕۆژی (23 و 24)دا لەكۆتایی قۆناغی (علقە)دایە، پاشان لەڕۆژی (25 و 26)دا دەگۆڕێت بۆ قۆناغی(مضغە). ئەم گۆڕانەیش زۆر بەخێرایی روودەدات، چونكە كۆرپەلە لەڕۆژی كۆتایی یان لەدوو رۆژی كۆتایی قۆناغی (علقە)دا دەست بەوەرگرتنی هەندێك لەتایبەتمەندییەكانی (مضغە) دەكات، بەوەی گۆپكەكان (Somites) سەردەردەكەن هەتا ببنە رووكەشێكی دیاری ئەم قۆناغە.
قورئانی پیرۆز وەسفی ئەم گۆڕانە خێرایەی كۆرپەلە لەقۆناغی (علقە)وە بۆ قۆناغی (مضغە) بەبەكارهێنانی پیتی (عطف)ی (فاء) دەكات، كە بۆ رووداوی یەكلەدواییەكی خێرا بەكاردێت، هەروەك زانستی نوێ دەریخستووە كەگۆڕانی كۆرپەلە لەقۆناغی (علقە)وە بۆ قۆناغی (مضغە) زۆر بەخێرایی روودەدات، هەر لەبەرئەوەیشە كە پیتی (فاء)ی (عطف) لەنێوان دوو قۆناغەكەدا هاتووە نەك پیتی (ثم)ی (عطف).
لەكاتی هەڵبژاردنی زاراوەكان بۆ قۆناغەكانی گەشەكردنی كۆرپەلە، پێویستە زاراوەكە پەیوەندیی بەشێوەی دەرەوەو پێكهاتە بنەڕەتییەكانی ناوەوەی كۆرپەلەوە هەبێت، هەر لەبەرئەوە ناوهێنانی ئەم قۆناغەی ناو قۆناغەكانی كۆرپەلە بە(مضغە)، لەگەڵ واتا زمانەوانییەكانی وشەی (مضغە) یەكانگیردەبێتەوە.
هەروەك كۆرپەلەزانیی نوێ ئاستی وردەكاری لەهەڵبژاردنی ناوی (مضغە) بەهەموو واتاكانییەوە روونكردۆتەوە، چونكە وەك دەركەوتووە لەدوای دروستبوونی كۆرپەلەو وێڵاش لەم قۆناغەدا، كۆرپەلە خۆراكو وزەی پێدەگاتو كرداری گەشەكردنی بەخێرایی زیاددەبێت، هەروەها دەركەوتنی بارستە لاشەییەكان كە بەلەپەكان (فلقات) ناودەبرێت دەستپێدەكات، كە دواتر ئێسكو ماسولكەكانی لێپێكدێت.
لەڕووانگەی ژمارە زۆریی بارستە لاشەییەكان (گۆپكەكان)یشەوە، كۆرپەلە وەك ماددەیەكی جوراو(مضغە) كە وەك شوێنی ددانی ئاشكرای لەسەربێت، دەردەكەوێت.
لەم خاڵانەی خوارەوەیش دەتوانین لەوە تێبگەین كە زاراوەی (مضغە) چەندە یەكانگیرە لەگەڵا رووداوەكانی ئەم قۆناغەدا:
1) دەركەوتنی گۆپكەكان (Somites) كە رووكەشێكی پێدەبەخشێت لەرووكەشی شوێنی ددانی ماددەیەكی جوراو دەچێت، هەروەها كتومت چۆن ماددەیەكی جوراو بەردەوام شێوەی دەگۆڕێت بەهۆی جوینەوە لەم كاتەیشدا كۆرپەلە بەردەوام لەگۆڕاندایە وەك ئەوەی بەبەردەوامی لەجویندابێت، ئەمەیش بەهۆی گۆڕانی خێرای شێوەی كۆرپەلەوە روودەدات، بەڵام شوێنەواری جوینەكە، یان جێگای ددان بەردەوام لەگەڵیدا دەبێت.
كۆرپەلە شێوەی تەواوی خۆی دەگۆڕێت، بەڵام پێكهاتە گۆپكەییەكان هەردەمێننەوە، هەروەك چۆن ماددەیەك كە ددان بیجوێت، نوشتانەوەو هەڵئاوسانو چاڵبوونی تیادەردەكەوێت، هەمان شت بۆ كۆرپەلەیش روودەدات.
2) لەئەنجامی ئەو گۆڕانكارییانەی لەچەقی قورساییی كۆرپەلەدا روودەدەن باری كۆرپەلە دەگۆڕێت، لەگەڵا ئەوەیشدا شانەیەكی نوێ پێكدێت، ئەوەیش لەشێوەی ماددەیەك كە ددان بیجوێت، دەچێت.
3) هەروەكو چۆن ماددەی جوراو پێش قوتدان دەچەمێتەوەو خڕدەبێتەوە، بەو شێوەیەیش پشتی كۆرپەلە دەچەمێتەوەو لەشێوەی پیتی (C)ی ئینگلیزیدا كەوانەیی دەبێت.
4) لەكۆتایی ئەم قۆناغەدا درێژیی كۆرپەلە نزیكەی (1سم) دەبێت، ئەوەیش بەتەواویی لەگەڵا رووی دووەم لەواتاكانی وشەی (مچغە)دا گونجاوە، كە بریتییە لە(الشیء الصغیر من المادە) واتە: شتی بچووك لەماددە. ئەو واتایەیش بەسەر قەبارە بچوكەكەی كۆرپەلەدا جێبەجێدەبێت، چونكە هەموو ئەندامەكانی مرۆڤ لەم قۆناغەدا دروستدەبن، بەڵام لەشێوەی گۆپكە یان چرۆدا، واتە: ئەم قۆناغە بچووكترین قەبارەی مرۆڤە كە هەموو ئەندامەكانی دروستبوون… لەزمانی عەرەبیدا دەوترێت (مضغ اڵامور أی: صغار اڵامور) واتە: (مضغ)ی كارەكان بەمانای بچووكیی كارەكان دێت، لێرەدا كۆرپەلە مرۆڤێكی تەواوە بەهەموو ئەندامەكانییەوە بەڵام لەدرێژیی تەنها (1سم)دا.
بەڵام واتای سێیەمی (مضغە) كە هەندێك لەموفەسیرین باسیانكردووەو وتوویانە: (فی حجم ما یمكن مضغه) واتە: لەقەبارەیەكدابێت كە بتوانرێت بجورێت. ئەمەیش بۆ جارێكی دیكە بەسەر قەبارەی كۆرپەلەدا جێبەجێدەبێت، چونكە لەكۆتایی ئەم قۆناغەدا درێژیی كۆرپەلە دەبێتە (1سم) ئەوەیش بەنزیككراوەیی بچوكترین قەبارەی ماددەیە كە ددان بتوانێت بیجوێت، بەڵام قۆناغی پێشووتر (علقە) قەبارەكەی زۆر بچوكبوو، درێژییەكەی (3,5 ملم) بوو كە ئەوقەبارەیە ناتوانرێ بجوورێت.
بەو جۆرە قۆناغی (مضغە) لەكۆتایی هەفتەی شەشەمدا كۆتاییپێدێت.
لەسەرەتای قۆناغی (مضغە)دا گۆپكەكان لەیەكدی جیاناكرێنەوە، بەڵام بەخێرایی بۆ چەند خانەیەك جیادەبنەوەو بۆ چەند ئەندامێكی جیاواز گەشەدەكەن، بەڵام هەندێك لەئەندامو كۆئەندامەكان لەقۆناغی (مضغە)دا دروستدەبنو هەندێكی دیكەیان لەقۆناغەكانی دواتردا دروستدەبن ئەمەیش ئایەتێكی قورئانی پیرۆز ئاماژەیپێدەكاتو دەفەرموێت: [… ثمَّ مِنْ مُضغَەٍ مُخَلَّقَەٍ ۆغَیْڕ مُخَلَّقَەٍ …] (الحج: 5) واتە: پاشان دەبێتە (مضغە)یەكی خەڵقكراوو خەڵقنەكراو.