وەسفكردنی شاخ بە مێخ ئیعجازێكی قورئانیی ڕۆشنە
وەسفكردنی شاخ بە مێخ ئیعجازێكی قورئانیی ڕۆشنە
هەتا ساڵی 1855ز كەس نەیزانیبوو كە شاخەكان چەندیان دیارن، چەندین ئەوەندەیان بە زەویدا چونەتە خوارەوە ، بەڵام ئەم بۆچونە نەسەلمێنرا و لە بواری تیۆریدا مایەوە، هەتا ناوەڕاستی سەدەی بیستەم، بەڵام قورئانی پیرۆز 1400 ساڵە وەسفی شاخەكانی كردووە بە مێخ(وتد)(والجبال أوتادا) كە مێخ سیفەتی وایە چەندی دەردەكەوێت چەند ئەوەندەی بە زەویدا دەچێت، مێخ چۆن بۆ ڕاگرتن و جێگیركردن بەكار هاتووە، بە هەمان شێوەیش شاخەكانیش هەمان ئەركیان هەیە بۆ توێكڵی زەوی.
بێگومان مرۆڤ لە خۆیەوە و بە بێ ئامێر خەیاڵی بۆ ئەوە ناچێت كە ئەم شاخانە ڕەگیان هەیە، مرۆڤ هەر ئەوەندەی زانیوە كە شاخ بارستەیەكی بەرز بوەوەیە لە زەوی. لەبەرئەوە ئەم وەسفەی قورئان ئیعجازێكی ڕۆشنی جێولۆجیه