وێنەو ئیعجاز: سەيركردنى ديمەنى بەدرەوشتى
سەيركردنى ديمەنى بەدرەوشتى
هه‌موو لێکۆڵینه‌وه‌کان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌نه‌وه، سه‌یرکردنی دیمەنی به‌دره‌وشتی به‌شێوه‌یه‌کی مەترسیدار کاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ و باری ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تی به‌تایبه‌تی له ماڵ و منداڵ و خێزان دەبێت و ده‌بێته هۆی جیابونەوە و خه‌مۆکی و دڵه‌ڕاوکێی ده‌روونی، لەبەرئەوە خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:
(قُل لِّلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ وَيَحْفَظُوا فُرُوجَهُمْ ذَٰلِكَ أَزْكَىٰ لَهُمْ إِنَّ اللَّـهَ خَبِيرٌ بِمَا يَصْنَعُونَ) ﴿النور: ٣٠﴾
واته: (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) به پیاوانی ئیماندار بڵێ: چاویان بپارێزن (له‌سه‌رنجدانی ئافره‌تانی نامه‌حره‌م) هه‌روه‌ها نامووس و عه‌وره‌تی خۆیان له حه‌رام بپارێزن، بێگومان ئه‌وه پاکترو پوختتره بۆیان (بۆ دڵ و ده‌روون و ڕواڵه‌ت و ڕۆح و لاشه‌یان) به‌ڕاستی خوا ئاگاداره به‌و هه‌ڵس و که‌وت و ڕه‌فتارانه‌ی که ده‌یکه‌ن.
ئه‌گه‌ر مرۆڤ ئه‌م ئایه‌ته جێبەجێبكات نیوه‌ی کێشه‌کانی دونیا نامێنێت.