وێنەو ئیعجاز:پەنجەمۆر
پەنجەمۆر
لە رووی زانستییەوە سەلمێنراوە كە لە سەردەمی حەزرەتی ئادەم (علیە السلام) تا ئێستا ، هەموو ئادەمیزادێك لەسەر گۆی زەوی ، پەنجەمۆرێكی تایبەتی خۆی هەیە، وەكو هی كەس نیە، ئەم پەنجە مۆرەش، بە چەند خەت و هێلێكی جالجالوكەیی و ئالۆز لە چەماوەولۆچەكانی تر جیایە و جیادەبێتەوە . ئەوەش هۆكارە بۆ ناسینی ناسنامە و پێناسی كەسی ، هەرچەندە پەنجەكانی دەست لەڕووی تەختی هەموویان وەكو یەكن ، بەرزی و نزمی و خوار و خێچیان تیا نیە ، لێكۆلەرەوان لە ناسین و زانینی شوێنەواری تاوانەكان وەك خۆی نەگەیشتونەتە بن بەست و زاڵ نەبوونە . ئەم ڕاستیە زانستیە دۆزراوەی سەردەمی تازەش لە مێژە قورئانی پیرۆز ئاماژەی پێ كردووە و، هەواڵمان پێ دەدا كە خوای گەورە توانادارە لەسەر ڕێكخستنەوەی سەرە پەنجەكانی ئینسان ، كە بریتی یە لە پەنجە مۆرەكەی . وەك خوای گەورە دەفەرمووێ : أَێحْسَبُ الْإِنسَانُ أَلَّن نَجْمَعَ عِظامَهُ {3} بَڵی قَادِڕینَ عَڵی أَن نُّسَوِّێ بَنَانَهُ {القیامە/4} .
واتە : ئایا ئینسان وا دەزانێ كە ئێسقانە ڕزیوەكانی لە دوای مردن كۆ ناكریتەوە ، بەڵی : با وانەزانێ ، بەلكو خوای گەورە لە ڕۆژی بەرێ توانادارە لەسەر دروستكردنەوە و ڕێكخستنەوەی ئەنگوست و سەرە پەنجەكانی ئینسان كە پەنجە مۆرەكەیەتی وەكو خۆی .