وێنەو ئیعجاز:ئیعجازى دڵ له قورئاندا
ئیعجازى دڵ له قورئاندا
دڵ تەنها ترومپایەکی خوێن نییە، بەڵکو زۆر لەوە زیاترە و کانگاى بیرکردنەوە و هۆشە.
زانایانی ئەمڕۆ باس لە مێشکێک دەکەن، کە لە دڵدایە و لە 40000 دەمارەخانە پێکدێت، واتە وەک ئەوەی ناومانناوە ” هۆش یان ئەقڵ” لە ناوەندی دڵدا هەیە، ئەوەیە هەڵدەستێت بە ئاراستەکردنی مێشک بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکانی و بیرکردنەوە…
قورئانی پیرۆز باسی لەم ڕاستییە پزیشکییە کردووە و خوای گەورە دەفەرموێت: (أفلم يسيروا في الأرض فتكون لهم قلوب يعقلون بها أو آذان يسمعون بها فإنها لا تعمى الأبصار ولكن تعمى القلوب التي في الصدور) [الحج: 46].