وێنه و ئیعجاز:زه‌وی
زه‌وی
زه‌وی وه‌ك گۆیه‌كی شینی جوانی هێمن ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ هەسارهكانی تری كۆمه‌ڵه‌ی خۆر دا بەراوردی بكەین، ده‌بینین زه‌وی تاكه هەسارەیه كه روویه‌كی پان و ڕاخراوی هەیە و، گونجاوه بۆ ژیانێكی جێگیر. هەروەها ئه‌ندازه‌یه‌كی سەیری وای هەیە، كاتێك بهسەریدا هاتوچۆ ده‌كه‌ین بۆ ئێمە وا دەردەكەوێت كە ڕوویەكی ڕاخراوی پانی هەبێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه گۆییە (خڕه). ئه‌گه‌ر ئه‌و دیزاینهشی نه‌بوایه نه‌مان ده‌توانی چێژ له ژیان وه‌رگرین له‌سه‌ر زەوی.. قورئانی پیرۆزیش ئاماژه‌ی به‌و سیفەته كردووه: (والارض وما طحها) شمس:6، واته: (سوێند به‌زه‌وی و به‌و زاته‌ی كه پانی كردووە و ڕایخستووە