وَأَنزَلْنَا مِنْ السَّمَاءِ مَاءً بِقَدَرٍ فَأَسْكَنَّاهُ فِي الأَرْضِ وَإِنَّا عَلَى ذَهَابٍ بِهِ لَقَادِرُونَ
وَأَنزَلْنَا مِنْ السَّمَاءِ مَاءً بِقَدَرٍ فَأَسْكَنَّاهُ فِي الأَرْضِ وَإِنَّا عَلَى ذَهَابٍ بِهِ لَقَادِرُونَ
با ڕامێنین لە هەوا چۆن هەورەكان هەڵدەگرێت و كاتێك تیشكی خۆر دادەبەزێ و هەڵمی ئاو تا سەروو چیاكان بەرزدەبنەوە و چڕِ دەبنەوە و هەور پێك دێنن، هەورەكان لە نزمایدا دروست نابن بەڵكو لەبەرزاییەكاندا دروست دەبن، ئەوەش بە هۆی دیاردەیەكی سەرسوڕهێن…ەر كە لەگەڵ بەرزبونەوەدا هەرچەند لە خۆر نزیك دەبینەوە بەڵام پلەی گەرما نزم دەبێتەوە، لە بنەڕەتدا دەبوایە پلەی گەرما زیادی بكردایە بەڵام وانیە و كارەكە پێچەوانەیە، هەرچەند بەرز بینەوە پلەی گەرما كەم دەكات، لەبەر ئەوە پلەی گەرمای چیاكان سارد ترە لە نشێو و دۆڵەكان، ئەویش لە پێناوی ئەوەیە هەورەكان چڕ ببنەوە و لەبەرگە هەواكەدا پارێزراو بێت و بمێنێتەوە، خۆ ئەگەر بە پێچەوانەوە گەرما زیادی بكردایە، هەڵمی ئاوەكە دەفڕی و دەچووە دەرەوەی بەرگە هەواكە و بەوەش سوڕەكە نەدەما و بە تێپەڕ بونی كات ئاو لە دەریا و زەریاكانیشدا نەدەما، لەبەرئەوە خوای گەورە ئەم سوننەت و یاسایەی پێچەوانە كردۆتەوە تا هەورەكان دروست ببن و لەبەرگە هەوادا هەڵگیرێن، خوای گەورە دەفەرموێت:
(وَأَنزَلْنَا مِنْ السَّمَاءِ مَاءً بِقَدَرٍ فَأَسْكَنَّاهُ فِي الأَرْضِ وَإِنَّا عَلَى ذَهَابٍ بِهِ لَقَادِرُونَ (18)) المؤمنون
واتە: “لە ئاسمانەوە ئاومان بە ئەندازە باراندووە و لە زەویدا ئارامی دەكەین، وە ئێمە بە تواناین بەسەر ئەوەی ئەو ئاوە بڕوات و نەیەتەوە بۆ زەوی، واتە دەتوانین سیستەمی گەرما بگۆڕین بە جۆرێك لەگەڵ سەركەوتندا گەرما زیاد بكەین بەوەش هەورەكان دروست نەبن و یەك دڵۆپ باران نەبارێت.”