دیارنەمانی گەورەترینی دەریاكانی جیهان و گۆڕینی بۆ بیابان!! كارەساتێكی ژینگەیی: دیارنەمانی گەورەترینی دەریاكانی جیهان و گۆڕینی بۆ بیابان!! خوای گەورە زەوی بە سیستەمێكی هاوسەنگ دروستكردووە، یەكێك لەو نیشانە گەورانەی كە خوای گەورە هاوسەنگە زەوی پێ پاراستووە، ئەم ئایەتەی خوای گەورەیەكە دەفەرموێت: (وهو الذي مرج البحرين هذا عذب فرات وهذا ملح أجاج وجعل بينهما برزخا وحجرا محجورا) الفرقان 53 واتە: خودا ئەو زاتەیە كە دوو دەریای گەیاندووە بەیەك، یەكێكیان سازگارو شیرینە و ئەوەی تریان سوێرو خوێیاوە و لە نێوانیاندا بەربەستێكی تەسكی داناوە تا هەریەك لە ئاوە سازگار و سوێرەكە وەك خۆیان بمێننەوە. بێگومان خوای گەورە دیاردەیەك گرنگی زۆری لەسەر ژیانی مرۆڤ نەبێت باسی ناكات، هەر بۆیە باسكردنی ناوچەی بەیەكگەیشتنی دەریا سوێر و ڕووبارە سازگارەكان بەخششێكی گەورەیە كە ژیانی مرۆڤی پێوە بەستراوەتەوە، ئەگەر ئەم شوێنانە نەبونایە ئاوی ڕوبارەكان، دەریاكان سوێریان دەكرد و مرۆڤ زۆر بە دەگمەن ئاوی سازگاری دەست دەكەوت، قورئانی پیرۆز باسی ئەم دیاردەیە دەكات (شوێنی بەیەكگەیشتن و تێڕژانی ئاوی ڕووبارەكان و دەریا سوێرەكان) هەتا مرۆڤ هەست بە گرنگی و مەزنیان بكات. ئەم ئایەتە پیرۆزە ئاماژە بۆ ئەوە دەدات كە خوای كار لەجێ ئەم سیستەمەی بەدێهێناوە هەتا ژیانێكی ئارام و ئاسودە بژین و جوڵەی ژیان و دەریا و ڕوبارەكان بەردەوام بێت، بەڵام مرۆڤ دژی ئەم یاسا خواییە وەستایەوە و هەوڵی نەهێشتنی ئەم بەربەستەی دا، بەڵام ئایا لە ئەنجامدا بە چی گەیشت؟ ئەنجام ئەوە بوو ڕووبەرێكی گەورەی زەوی ئاوەدانیان وێرانكرد و دەریا و ڕووبارێكی گەورەیان لەناوبرد!! بۆ نمونە لە ساڵی 1918ز ڕوسیا بە بڕیاری لینین ڕێرەوی دوو ڕوباری سیردریا و ئەمودریای گۆڕی كە دەڕژایە ناو دەریای ئاراڵەوە كە دەریایەكی ناوەكییە، دەكەوێتە ئاسیای ناوەڕاست لە نێوان كازاخستان لە باكوور و ئۆزبەكستان لە باشوور. بە هیوای ئاودانی ئەو ناوچە بیابانانە و كشتوكاڵكردنی برنج و شوتی و دانەویڵە و لۆكە، كە بە زێڕی سپی ناویاندەبرد، بەڵام ئەنجام كارەساتیان خوڵقاند، دەریاكە بەرەو وشك بوون چوو، ڕوبەرەكەی بە تەواوی بچوك بوەوە، هەتا ساڵی 2008، لە10%ی ڕووبەرەكەی مایەوە و زانایان دەڵێن ئەگەر بە ئەم شێوەیە بەردەوام بێت، لە ساڵی 2050 بەتەواوەتی وشك دەكات، ئەو دەریایەی كە ڕووبەرەكەی 68000كم چوارگۆشە و لە گەورەییدا پێنجەم دەریای جیهان بوو. ئەمەش وێنەى دەریای ئاڕاڵ: وێنەی دەریای ئاڕاڵ لە ساڵی ١٩٦٨ ئەم وێنەنانەیش دەریای ئاڕاڵن: لای چەپ ساڵی 1989 گیراوە ، لای ڕاست ساڵی 2009 گیراوە ، دەردەكەوێت لە ماوەی 20ساڵدا چۆن ئەو دەریا فراوانە وشكی كردووە! سەرچاوە: http://ar.wikipedia.org/wiki/%D8%A8%D8%AD%D8%B1_%D8%A2%D8%B1%D8%A7%D9%84 لە ئێستادا بەمجۆرەی لێهاتووە: بروانە بۆ وێنەی دەریاکە لە ئێستادا چۆن وشک بووە و ئەم ئایەتە قورئانییە یاد بکەرەوە: (قل أرأيتم إن أصبح ماؤكم غورا فمن يأتيكم بماء معين)الملك، واتە: پێیان بڵێ: ههواڵم بدهنێ باشه ئهگهر ئاوهکهتان ڕۆچوو، کێ دهتوانێت ئاوی سازگار و ڕهوانتان بۆ بهدهست بهێنێت؟! (جگه له خوای میهرهبان) پاك و بێگەردی بۆ خودا ئەگەر زانایان گرنگی ناوچەی تێڕژانی ڕووبار و دەریایان بزانیایە كە لە قورئاندا چەندین جار باسكراوە، ئەم كارەساتە ڕووینەدەدا كە دەریایەك بە تەواوی وشك بكات، لە ئێستادا خەڵكی ئەو ناوچانە دەناڵێنن بەدەست گێژەڵوكە و گەردەلولی زۆر توندی لماوی و پیس بونێكی گەورەی ژینگەوە، زانایان دوای ئەوەی ئەم دیاردە وێرانكاریەیان بینی، بیر لەوە دەكەنەوە ڕێڕەوی ڕووبارەكان بخەنەوە سەر دەریاكە كە بەبڕی سەدان ملیۆن دۆلاریش تەواو نابێت، پاشان گۆڕانكاریە ژینگەییەكان لەو ناوچانەدا بووەتە هۆی وشكبونی ڕووبارەكانیش، چونكە زۆربەی ڕووبارە بچوكەكان لە ئەم ساڵانەی دواییدا وشك بوون، بێگومان نۆرەی وشكبونی ڕووبارە گەورەكانیش دێت. بڕوانە چۆن دەریایەكی زۆر گەورە بوەتە بیابانێكی وشك و برنگ. سەرچاوە: CNN http://blog.cnn25.com/2013/03/05/%D8%B4%D8%A7%D9%87%D8%AF-%D8%A8%D8%A7%D9%84%D8%B5%D9%88%D8%B1-%D8%A7%D8%B3%D8%A8%D8%A7%D8%A8-%D8%A7%D8%AE%D8%AA%D9%81%D8%A7%D8%A1-%D8%A8%D8%AD%D8%B1-%D8%A7%D9%84%D8%A7%D9%88%D8%B1%D8%A7%D9%84/ http://www.kaheel7.com/ar/index.php/2010-02-02-20-13-13/253-2010-09-10-13-32-00 http://www.jpl.nasa.gov/news/news.php?feature=4049 Post Views: 818 Related posts كاريگهريی ژههری مار لهسهر مناڵ لهبارچوون و نابینایی کاریگەريی قورئان لە سەر لابردنی فشارە دەروونییەکان ڕەواندنەوەی گومانێك لەسەر ئیعجازی ئایەتی (أَوَلَمْ يَرَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَنَّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ كَانَتَا رَتْقًا فَفَتَقْنَاهُمَا) ڕووەکی ئەلۆڤێرا لە ژێر ڕۆشنایی فەرموودە پیرۆزەکانی پێغەمبەرﷺ هەڵسەنگاندنی لێدانەکانی دڵ و فشاری خوێن لە جووڵە جیاوازەکانی نوێژدا