You Are Here: Home » بابەتەكانمان » وشكایی زەوی دەجوڵێ‌

وشكایی زەوی دەجوڵێ‌

وشكایی زەوی گومانی تێدا نیە كە دەجوڵێ‌

پێش 100 ساڵ ئەلفرێد فیگینر زانای بەناوبانگی ئەڵمانی بیردۆزی جوڵان‌و بزوتنی كیشوەرەكانی پێشنیازكرد، هەر بەم شێوەیە، پێشنیاری ڕاكێشانی پلێتەكانی زەوی كرد كە توێلكی زەوی دروست دەكات، بۆئەوەی كێوەكان و وشكایی لەگەڵ خۆی بجوڵێنێ. وەلێ‌ زانایان ئەم بیردۆزەیان ڕەت كردەوەو گاڵتەیان پێكرد.

ئیتر دوای مردنی ئەم زانایە بەچەند ساڵێك، زانایان سەلماندیان كە زانا ئەلفرێد وتەكەی ڕاست بووە، و وشكایی زەوی گومانی تێدا نیە كە دەجوڵێ‌، وەلێ‌ ناشێ‌ هەست بەم جوڵەیە بكرێ‌، مەگەر لەدوای ملیۆنان ساڵ، ئەوەی جێی باس‌و سەرنج وقسەلێكردن‌و سەرقاڵییە، ئەوەیە كە ئەم ڕاستیە زانستییە، قورئانی پیرۆز پێش زیاتر لە1400 ساڵ قسەی لێ‌ دەكا، قورئانی پیرۆز باس لەجوڵانی كێوەكان و ڕۆیشتنیان و نیمچە جوڵەیانی كردووە، بەجوڵەیەكی نادیاری وەك هەور سووك وئاسان. هەروەك خوای گەورە دەفەرمووێ‌ :

( وَتَرَى الْجِبَالَ تَحْسَبُهَا جَامِدَةً وَهِيَ تَمُرُّ مَرَّ السَّحَابِ صُنْعَ اللَّهِ الَّذِي أَتْقَنَ كُلَّ شَيْءٍ إِنَّهُ خَبِيرٌ بِمَا تَفْعَلُونَ) النمل88
واتە: لەڕۆژی دونیا تێكچوندا ، كێوەكان بەشێَوەیەك دەبینن وادەزانن كەلەشوێنی خۆیان وەستاون، كەچی وەك هەور دێن ‌و دەڕۆن، دەستكردو دروستكردنی خوای گەورە لەهەموو شتێك ڕێكترە. خوای گەورە زاناو ئاگادارو شارەزایە بەوەی كە دەیكەن.

وەئەم چیایانەش لەڕۆژی دوایی ودونیا تێكچووندا، زۆر بەڕوونی جوڵەیان دەردەكەوێ‌. وەك خوای گەورە دەفەرمووێ‌ :
( وَيَوْمَ نُسَيِّرُ الْجِبَالَ وَتَرَى الْأَرْضَ بَارِزَةً وَحَشَرْنَاهُمْ فَلَمْ نُغَادِرْ مِنْهُمْ أَحَدًا) الكهف47

واتە : لەڕۆژی بەرێ‌ كاتی تێكچوونی دونیا، چیاكان لێ‌ دەخۆڕین و لەشوێنی خۆیان دەیان گوازینەوە و نایان هێلین، ئەم زەویە دەبینن كەچۆن دەركەوتووە وبەرزبۆتەوە‌و لە شوێنی خۆی نەماوە ، وەخەڵكی دونیا كۆدەكەینەوە بۆ لێپرسینەوەیان، بەجۆرێ‌ كە كەس بۆ لێپرسینەوە لەكارو كردەوەكانی دونیایان، لەبیر ناكەین و بەجێی نایەڵین.
وەرگێڕانی:شـوان رابـەر
zawi

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top