You Are Here: Home » بابەتەكانمان » هەیڤ نیشانەی روناككردنەوەی شەوانيی تاریكی دونیای مرۆڤەكانە.

هەیڤ نیشانەی روناككردنەوەی شەوانيی تاریكی دونیای مرۆڤەكانە.

هەیڤ نیشانەی روناككردنەوەی شەوانيی تاریكی دونیای مرۆڤەكانە.

ئێستا گۆڤاری هەیڤ لە كتێبخانەی هەموو شارەكانی هەرێمی كوردستاندا دەست دەكەوێت


 

م. نەشئەت غەفور سەعید

     بە ئەزمونێكی كەم، و توانایەكی زانستیی سنووردارەوە، پشتمان بە خوای گەورە بەست و بڕیارێكی گەورەماندا ئەویش دەركردنی گۆڤارێكی زانستیی بە هەردوو زمانی كوردی و عەرەبی، بە ناوێكی تا راددەیەك نامۆ ( هەیڤ ) وەك گەشبینییەك بەو ئایەتە پیرۆزەی دەفەرموێت: “ێسْأَلُونَكَ عَنِ اڵاهِڵّەِ قُلْ هِێ مَۆاقِیتُ لِلنَّاسِ ۆالْحَجِّ” (البقرە:189) .. دەربارەی مانگە نوێكان پرسیارت لێدەكەن پێیان بڵێ‌ هەیڤەنوێكان نیشانەی كاتەكانن بۆ خەڵكی و بۆ حەج .. هەروەك چۆن هەیڤ بە هیلال دەست پێدەكات و پاشان گەشە دەكات و دەبێتە مانگی چواردە، و شەوانی ( 13ـ 14ـ 15 ) ی هەموو مانگێكی كۆچیی ئاسمانی دونیا و جیهانی مرۆڤ سپی دەكاتەوە .. گۆڤاری هەیڤیش وەك هیلالێكی تازەپێگەیشتوو دەستی بە گەشە و نوێبوونەوەكرد.. سەرەتا لە هاوینی ساڵی (2002) دا یەكەم ژمارەی گۆڤاری ( هەیڤ ) لە بواری ئیعجازی زانستیی لە قورئان و سوننەتدا بڵاوكرایەوە.. بەو شێوەیە كاروانی ئیعجازی زانستیی بەردەوام بوو .. قۆناغێكی بە هێواشی وەك هەیڤەكانی ئاسمان تەواو دەكرد و وەكو پەلكی دارخورمای كۆنی وشك بووی لێدەهاتەوە (ۆالْقَمَرَ قَدَّرْنَاهُ مَنَازِڵ حَتَّی عَادَ كَالْعُرْجُونِ الْقَدِیمِ) یس{39} .. بەڵام هەیڤ لە كەلابوونیدا نەدەوەستا تاوەكو سەر لە نوێ‌ دەستی بە گەشە دەكرد و گەورە دەبووەوە، بەوەش شەوەكانی ئاسمان و حسابی كات و مێژووی مرۆڤەكانی سپیدەكردەوە.. ئەمڕۆش هەیڤ كە لە بەرهەمەكانی ناوەندی كوردستان بۆ ئیعجازی زانستیی لە قورئان و سوننەتە بەم ژمارە نایابەی ژمارە (25) ی ساڵی ( 2012 ) ماوەیەكی گونجاو لە مێژووییەكی رووناك دەبڕێت و بە ویستی خوای گەورە تەمەنی درێژی دەنێتە یازدە ساڵەوە.

كاتێك ئێمە سەرقاڵی بڵاوكردنەوەی ژمارە یەكی گۆڤاری (هەیڤ) بووین، هەندێك پێیان وابوو دوای چەند ژمارەیەكی كەم ئاستی زانستیی و خەزێنەی رۆشنبیریی دامەزرێنەرانی ناوەندی كوردستان و دەستەی نووسەرانی گۆڤارەكە كۆتایی پێدێت و هەیڤ ژمارەی پەنجەكانی دەست تێناپەڕێنێت و دەكەوێتە فەراغی فیكرییەوە.. ئەوان لە بۆچوونەكەیاندا ناهەقییان نەبوو، چونكە پێیان وابوو كە فەرهەنگی ئیعجازی زانستیی رۆشنبیری كورد سنوردارە .. بەڵام تێكۆشانی شاگردانی قورئان و كۆڵنەدانیان و سووربونیان لەسەر بەردەوامی و بەرەو پێش چوون و خۆبەخشییان بۆ خزمەتكردنی ئیعجازی قورئان لە بوارەكانی ئیعجازی زانستی و رۆشنبیرییدا خوای گەورە بە فەزڵی خۆی پێكانی جێگیركرد و دڵەكانی دامەزراند و دەرگاكانی مەعریفەی قورئانی كردەوە ( فمن عمل بما علم علمە الله ما لا یعلم) .. درووشمی شاگردانی قورئانیش فەرموودەیەكی پێغەمبەر بوو صلی الله علیە وسلم ( من استوی یوماە فهو مغبون ).. هەمیشە هەوڵیاندا تاوەكو ئاستی زانستیی و هونەریی دوو ژمارەی گۆڤارەكە وەك یەك نەبن و بەردەوام لە پێشكەوتندا بێت، و بە دڵێكی پڕ لە ئیمانەوە پێشبڕكێیان دەكرد و بە كۆمەكیی خوای گەورە گۆڤارەكە لە زۆر رووبەڕووبوونەوەو بەربەست دەربازی بوو قۆناغ بە قۆناغیش حاڵەتی تەندرووستی باشتر دەبوو هەتا لە بەهاری 2012 دا گەیشتە ژمارە نایاب ژمارە(25).

ئێمە لێرەدا وەك – دەستەی نووسەرانی هەیڤ –  بانگەشەی ئەستێرەی سەرشان و تەواوكاریی و گەیشتن بە كۆتا ئامانجی كاروانە رۆژنامەگەرییەكەمان ناكەین، بۆیە داوا لە هەموو زانا و رۆشنبیران دەكەین لە بوارەكانی ئیعجازی زانستیدا هاوكارمان بن تاوەكو لە ساڵی یازدەهەم و لە ژمارەكانی داهاتووی هەیڤدا بەپشتیوانی خوای گەورە درووشم و كارە هەڵبژێرراوە وردەكەی ” ئیعجازی زانستیی لە قورئان و سوننەت” بە ئەنجام بگەیەنین و گۆڤارێكی باشتر و وێنەی تەواوتر و رۆشنبیریی قوڵتر و بەرهەمی بەكەڵكتر و زیاتر بە خوێنەرانی بەڕێز پێشكەش بكەین .. ( ومن الله حسن الجزا‌ء ).

رێگای ئیعجازی زانستیی لە قورئان و سوننەتی پێغەمبەردا .. رێگایەكی درێژەو هەمیشە پیتی ( سین ) ی ( المستقبلیە ) ی پێش كەوتووە

(سَنُڕیهِمْ ا‌ێاتِنَا فِی اڵافَاقِ ۆفِی أَنْفُسِهِمْ حَتَّی ێتَبَێّنَ ڵهُمْ أَنَّهُ الْحَقُّ أَۆڵمْ ێكْفِ بِرَبِّكَ أَنَّهُ عَڵی كُلِّ شَیْ‌وٍ شَهِید). [فصلت:53]..

راستە .. ئەوە رێگای مرۆڤی ئیماندارە بۆ بەهەشتێك كە پانتاییەكەی ئاسمانەكان و زەوییە و بۆ پارێزگاران ئامادەكراوە..

لێرەوە ئێمە هەموو تێكۆشانی سەربازانی خوای گەورە لە بازنە و گۆڕەپانی موبارەكی زانستدا لە گۆڤارەكەدا دەنرخێنیین– بارك الله فی جهودهم –  داوای بەرەكەت و پاداشتی خوای گەورەش  بۆ هەموو ئەوانە دەكەین كە بە كات و رۆشنبیریی و بیركردنەوە و پێشنیار و تێبینیی و ماڵیان هاوكاری گۆڤارەكەیان بۆ خزمەتی قورئانی پیرۆز و سوننەتی درووستی پێغەمبەر كردووە..

و الحمد لله رب العالمین

ربیع الثانی 1433 ـ نیسان 2012

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top