هەورە بروسكە ڕەحمەتی خوای گەورەیە
هەورە بروسكە ڕەحمەتی خوای گەورەیە
زانایان دەڵێن ئەو بروسكانەی لە زەوی دەدەن بۆ سەلامەتی بەرگەهەوا زۆر پێویستن! ئەگەر هەورەبروسكە نەبێت ئەوا كەشی زەوی بە كارەبا شەحن دەبووەو ژیان نەدەماو بارانیش نەدەبوو… هەروەها زانایان دووپاتیدەكەنەوە، كە زەوی لە هەموو چركەیەكدا توشی زیاتر لە سەد لێدان دەبێت، واتا 8000000 لێدانی بروسكە لە هەر ڕۆژێكدا!! لە بەخشندەیی خوای گەورەیە، كە ئەم لێدانانە لە ناوچەی دوور لە ئاوەدانیدایە، پاكی و بێگەردی بۆ ئەو خوایەی دەفەرموێت: (هُوَ الَّذِي يُرِيكُمُ الْبَرْقَ خَوْفًا وَطَمَعًا) (خوا ئەو زاتەیە، كە هەورە بروسكەكانتان نیشاندەدات، هاوڕێ لەگەڵ ترسداو ئومێدو هیوابەخشیشە) [الرعد: 12].