هەندێك لەموعجیزەكانی جەنگی (بــــەدر)
هەندێك لەموعجیزەكانی جەنگی (بــــەدر)
ئامادەكردنی: ئەندازیار خالد حەسەن
ئەوەی لە جەنگی بەدردا باسی لێدەكەین ئەو موعجیزە ئاشكرایانەیە كە روویدا, ئەو موعجیزانەی كە دوو مەبەستی پێكا, بەوەی كە بووە پاڵپشتێكی گەورە بۆ سەرخستنی موسوڵمانان لەو كاتەدا,
هەروەها بوویە بەڵگەیەكی ئاشكرا لەسەر راستێتی پەیامەكەی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) تا رۆژی دوایی.
یەكێك لە موعجیزەكانی ئەو جەنگە ئەوەبوو كە موسوڵمانەكان كەم بوون, بەڵام بەسەر زۆردا سەركەوتن, ژمارەی موسوڵمانەكان (317)كەس بوون لە كاتێكدا بێباوەڕان بە نزیكەیی (1000)كەس
بوون, موسوڵمانەكان تەنها دوو ئەسپیان پێبوو, بەڵام بێباوەڕان (200)ئەسپیان پێبوو, كە لە جەنگدا ئەسپ سوارێك بەرامبەر بە, (10)پیادەیە, موسوڵمانان بە چەكێكەوە دەرنەچوون كە
بەرەنگاری سوپایەكی گەورەی پێببنەوە, بەڵكو بۆ قافڵەیەك رۆشتن كە پاسەوانەكانی لە دەوروبەری (40-50) كەسدا بوون, قافڵەكە لە رۆشتندا بوو لەبەر ئەوە پێویست بوو كە چی لەبەر دەستدا
بوو و كێ ئامادەبوو ئەوە بچێت, نەك قافڵەكەیان لەدەست دەرچێت, خوای گەورە دەفەرموێت: [ۆڵقَدْ نَصَرَكُمُ اللهُ بِبَدْرٍ ۆأَنْتُمْ أَذلَّة], واتە: خوای گەورە لە بەدردا سەری خستن لە كاتێكدا ئێوە چەوساوە
بوون.
زۆر لە هاوەڵان پێشتر بەندە بوون, رێگایان پێنەدرابوو چەك بە دەستیانەوە بگرن و خۆڕاهێنان بكەن, زۆریان شێوازی بەكارهێنانی شمشێریان نەدەزانی, لە پێش جەنگەكە هەندێك لە باوەڕداران
وا بیریان دەكردەوە كە ئەوان بە چەكی سادەوە بۆ قافڵەیەك دەرچوون, ئێستا قافڵەكەیان لەدەست دەرچووە و سوپایەكی گەورە هاتووە بۆیان, دەیانووت پێغەمبەری خوا چیمان لێدەكات, بەیانی بە
سەربڕینمان دەدات, وەك ئەوەی بەرەو مردنی خۆیان بڕۆن, خوا دەفەرموێت: [كَمَا أَخْرَجَكَ رَبُّكَ مِن بَیْتِكَ بِالْحَقِّ ۆإِنَّ فَڕیقاً مِّنَ الْمُۆْمِنِینَ ڵكَاڕهُونَ {5} یُجَادِلُونَكَ فِی الْحَقِّ بَعْدَمَا تَبَیَّنَ كَأَنَّمَا یُسَاقُونَ إِڵی ا
لْمَوْتِ ۆهُمْ ێنظرُونَ {6}] اڵانفال, واتە: پەروەردگارت تۆی لە ماڵەكەت بە هەق دەرهێنا, كۆمەڵێك لە باوەڕداران پێیان ناخۆش بوو, دوای ئەوەی هەقیش روون بووەوە, بەڵام ئەوان هەر
دەمەقاڵەیان لەسەر دەكرد وەك ئەوەی بە بەرچاوی خۆیانەوە بەرەو مردنی خۆیان ببرێن.
خوای گەورە بۆ لابردنی ئەو ترسە زۆرەیان خەوێكی قووڵی هێنا بۆیان, بەجۆرێك هەر كەس لەسەر باری خۆی خەوی لێكەوت, وەك دەفەرموێت: [إِذ یُغَشِّیكُمُ النُّعَاسَ أَمَنَەً] اڵانفال11, واتە: كاتێك
وەنەوس و خەوتان بۆ هات و بووە ئارامی و دڵنیایییەك بۆ ئێوە لە خوداوە, زانایان دەڵێن خەو چارەسەری دڵەڕاوكێ و ترس و بێتاقەتییە, لەبەر ئەوە سەیر نییە لە ئەمریكا عیادەی تایبەتی خەو
لێخستن هەیە بۆ حاڵەتی بێتاقەتی و دڵەڕاوكێیی, مرۆڤ هەر كات بێتاقەتی یان ترس و دڵەڕاوكێیی رووی تێبكات گەر بتوانێت با بخەوێت, ئەو بێتاقەتی و دڵەڕاوكێیەی بە رێژەیەكی زۆر نامێنێت,
ئەو كاتەی هەڵدەستێت ئارام و دڵنیایە.
خوای گەورە نوستنی كردۆتە بەڵگەیەكی دەسەڵات و توانای خۆی وەك دەفەرموێت: [ۆمِنْ ایاتِهِ مَنَامُكُمْ بِالَّیْل], حاڵەتی سروشتی ئادەمیزاد وایە كە لەكاتی ترس و دڵەڕاوكێییدا خەوی لێنەكەوێت, بەڵام
خوای گەورە ئەم حاڵەتەی بۆ باوەڕداران پێچەوانە كردەوە, بەوەی لەوپەڕی ترسدا قووڵترین خەویان لێكەوت, بەڵام لە نوستنەكەیاندا هەندێك لە هاوەڵان لەش گران (إحتلام) بوون, كاتێك هەستان
شەیتان وەسوەسەی بۆ دروست كردن بەوەی كە چۆن دەچنە جەنگەوە بەو حاڵەتەوە, ئەگەر شەهید ببن چۆن بەو لەشەوە بچنە بەردەم خوای گەورە, بۆ لابردنی ئەو وەسوەسەیە هەر خێرا خوای
گەورە بارانی باراند تا خۆیانی پێبشۆن, وەك دەفەرموێت: [ۆیُنَزِّلُ عَڵیْكُم مِّن السَّمَاء مَاء لِّیُطهِّرَكُم بِهِ ۆیُذهِبَ عَنكُمْ ڕجْزَ الشَّیْطانِ ۆلِێرْبِط عَڵی قُلُوبِكُمْ ۆیُثبِّتَ بِهِ اڵاَقْدَامَ] اڵانفال11, واتە: لە ئاسمانەوە
خوای گەورە بارانێكی بۆ باراندن تا خۆتانی پێپاك بكەنەوە و وەسوەسەی شەیتانتان لەسەر بڕوات, بارینی ئەو بارانە چەند سوودێكی تری هەبوو, وەك خوای گەورە دەفەرموێت: [ۆلِێرْبِط عَڵی ق
ُلُوبِكُمْ ۆیُثبِّتَ بِهِ اڵاَقْدَامَ], واتە: تا دڵتان لەیەك بدرێتەوە و و قاچەكانتان جێگیر ببێت.
پزیشكەكان دەڵێن ماسولكەكانی دڵ بە شێوەی ئاسۆیی و ستوونی لە شێوەی دەزوولەییدا دڵیان بەستۆتەوە, بەڵام كاتێك ترس رووبكاتە مرۆڤ بەهۆی هۆرمۆنێكەوە كە خوێن دەیڕژێت بەناوی
هۆرمۆنی (ئەدرینالین), دڵ دەكەوێتە لێدانی توند و ماسولكەكان شل دەبنەوە و لە دڵ دەكرێنەوە, هەروەها پەلەكان و بە تایبەتی قاچەكان توانای جێگیر بوونیان نامێنێت و دەلەرزن, پزیشكەكان
دەریانخستووە كە باشترین هۆكار بۆ كەمكردنەوەی ئەم هۆرمۆنە ئەوەیە كە كەسەكە ئاوبكات بە خۆیدا, ئەو كاتە ماسولكەكانی دڵ, دڵ ربگ دەكەنەوە و قاچەكان جێگیر دەبن, بۆیە خوای گەورە
دەفەرموێت: بارانمان باراند تا خۆتانی پێ بشۆن و دڵتان ربگ ببێتەوە و قاچەكانتان جێگیر ببێت, ئەمە جگە لەوەی كە خاكی لمینی بیابان گەر بارانی بەسەردا ببارێت پتەوتر دەبێت بۆ رۆشتن
لەسەری, لە لایەكی ترەوە ئەو بارانە بووە بەربەست لە بەردەم بێباوەڕاندا چونكە جۆگەلەی گەورەی لە بەردەمیاندا دروست كرد.
لە پێش جەنگەكەدا خوای گەورە ژمارەی موسوڵمانانی لە بەردەم بێباوەڕاندا كەمتر نیشاندا (هەرچەندە خۆی ژمارەی موسوڵمانان زۆر كەمتر بوو لە بێباوەڕان) ئەمەش تا بێباوەڕان زیاتر سووربن
لەسەر جەنگەكە و ئەو وویستەی كە خوای گەورە هەیەتی بۆ سەرخستنی ئیسلام بێتەدی, وەك دەفەرموێت: [ۆإِذ یُڕیكُمُوهُمْ إِذ الْتَقَیْتُمْ فِی أَعْیُنِكُمْ قَلِیلاً ۆیُقَلِّلُكُمْ فِی أَعْیُنِهِمْ لِێقْضێ اللّهُ أَمْرًا كَانَ مَفْعُولاً]
اڵانفال44, واتە: كەم بوونەوەی ژمارەی موسوڵمانان لەبەردەم بێباوەڕاندا, بێباوەڕانی زۆر دڵنیاكرد لە سەركەوتنیان.
لەبەرئەوە سەركەوتنەكەیان جگە لە سەركەوتنی ماددی و سەربازی وویستیان بیكەنە سەركەوتنی دینی و مەعنەوی, ووتیان وەرن با بپاڕێینەوە هەتا خوا ئەو لایە سەرخات كە لەسەر هەقە و چاكە,
و ئەوە ژێرخات كە خراپە و ناهەقە, ئەوان بە بیری خۆیان دەیانووت لەدوای سەركەوتنمان دەڵێین ببینن ئێمە چۆن پاڕاینەوە لەخوا و خوا وەڵامی داینەوە, و دەركەوت كە كێ هەقە و لەسەر دینی
راستە, لەدوای سەركەوتنی موسوڵمانان خوای گەورە بە بێباوەڕانی فەرموو: [إِن تَسْتَفْتِحُواْ فَقَدْ جَاءكُمُ الْفَتْحُ], واتە: ئەگەر ئێوە پاڕانەوە كە خوا هەق سەرخات ئەوا سەركەوتن هات و زانیتان
كامتان هەقن.
لەگەڵ كەم بوونەوەی ژمارەی موسوڵمانان لەبەرچاوی بێباوەڕاندا, خوای گەورە ژمارەی بێباوەڕانیشی لەبەرچاوی باوەڕداراندا كەم كرد, هەتا هاوەڵێك بەوەی تەنیشتی ووت من وا دەبینم (70)كەس
بن, تەنیشتەكەی ووتی نا (100) كەس دەبن, لەكاتێكدا (1000) كەس بوون.
بەڵام لەكاتی بەرەو رووبوونەوەدا خوای گەورە موعجیزەیەكی تری بۆ باوەڕداران ئەنجامدا بەوەی سوپایەك لە مەلائیكە دابەزی بۆ سەرخستنی موسوڵمانان, وەك دەفەرموێت: [إِذ تَسْتَغِیثونَ رَبَّكُمْ
فَاسْتَجَابَ ڵكُمْ أَنِّی مُمِدُّكُم بِأَلْفٍ مِّنَ الْمَڵائِكَة مُرْدِفِینَ {9} ۆمَا جَعَڵهُ اللّهُ إِلاَّ بُشْرَی ۆلِتَطمَئِنَّ بِهِ قُلُوبُكُمْ ۆمَا النَّصْرُ إِلاَّ مِنْ عِندِ اللّهِ إِنَّ اللّهَ عَزِیزٌ حَكِیمٌ {10}] اڵانفال, واتە: بیركەنەوە كاتێك داوای كۆمەكیتان
لە خوای خۆتان كرد, ئەویش وەڵامی دانەوە و فەرمووی من بە (1000) مەلائیكەی یەك لەدوای یەك پشتیوانیتان لێدەكەم, ئەوەش تەنها بۆ شادی ئێوە و بۆ دڵنیایی ئێوە كردی, بێگومان دەروونی
هاوەڵان بە هاتنی مەلائیكە ئارام بوو, چونكە ژمارەی موسوڵمانان زیادیان كرد و یارمەتییاندان لە لێدانی بێباوەڕان و ئەسیر كردنیان, ئەم موعجیزەیە هەردوولا بینییان, بەجۆرێك بێباوەڕان
موسوڵمانانیان بە دوو ئەوەندەی خۆیان بینی, وەك دەفەرموێت: [قَدْ كَانَ ڵكُمْ اێەٌ فِی فِئَتَیْنِ الْتَقَتَا فِئَەٌ تُقَاتِلُ فِی سَبِیلِ اللّهِ ۆأُخْرَی كَافِرَەٌ ێرَوْنَهُم مِّثڵیْهِمْ رَأْێ الْعَیْنِ], واتە: لەو دوو كۆمەڵەی بەیەك گەشتن
بەڵگەی تیایە بۆتان, كە كۆمەڵێكیان لە پێناوی خوادا دەجەنگان و كۆمەڵەكەی تر بێباوەڕ بوون, باوەڕدارانیان بە دوو ئەوەندەی خۆیان دەبینی بە چاو, ئایەتە قورئانییەكە فەرمووی دابەزینی
مەلائیكە بووە خۆشی و مژدە و دڵنیایی بۆتان, دیارە ئەمە بەڵگەیە لەسەر بینینی مەلائیكە چونكە خۆشی و دڵنیایی نابێت تا نەبینرێت.
خوای گەورە هەموو ئەو موعجیزانەی روویدا كە باسمان كرد لەو جەنگەدا لە قورئانی پیرۆزدا تۆماری كردووە, بێگومان تۆماركردنی قورئان بۆ ئەو رووداوانە بەڵگەیەكی رۆشنە لەسەر روودانی,
چونكە گەر ئەو رووداوانە روویان نەدایە و قورئانی پیرۆز تۆماری بكردایە, ئەو كاتە هەلێكی زێڕین دەست بێباوەڕان دەكەوت تا پێغەمبەری پێبەدرۆ بخەنەوە, بەوەی دەیانووت (محمد) شتێك باس
دەكات كە رووی نەداوە, لەلایەكی ترەوە گومان و دڵەڕاوكێیی بۆ هاوەڵان دروست دەكرد, بەوەی كە چۆن قورئان باسی شتێكمان بۆ دەكات كە رووی داوە بەڵام رووی نەداوە, بۆ نموونە گەر دابەزینی
مەلائیكە رووی نەدایە, دەیانووت چۆن قورئان باسی هاتنی مەلائیكە ئەكات و دەڵێت كە بووەتە هۆی دڵخۆشی و دڵنیایی بۆمان لە كاتێكدا ئێمە مەلائیكەمان نەدیوە و دڵخۆش و دڵنیا نەبووین بە بینینی,
بەڵام لەدوای تۆمار كردنی قورئان بۆ رووداوەكان باوەڕداران باوەڕیان پتەوتر دەبوو, و بێباوەڕان زیاتر دەهاتنە ئیسلامەوە, ئەمەش لەجێی ئیمزایە بۆ راستێتی ئەو رووداوانەی كە قورئان باسی
كردووە.