هەماهەنگی دۆزینەوە گەردونییەكانو هەواڵە قورئانییەكان
لە زنجیرە وتارەكانی كتێبی (انه الحق)
هەماهەنگی دۆزینەوە گەردونییەكانو هەواڵە قورئانییەكان
وتاری ئەمجارە، سەبارەت بەچەند ڕاستییەكی گەردوونییە، كە بەم دواییانە لەلایەن زانایانی گەردوونناسەوە دۆزراونەتەوەو بەتەواویی هەماهەنگن لەگەڵ ئایەتە قورئانییەكاندا، ئەم ڕاستییانەش لە میانەی گفتوگۆیەك لەگەڵ پرۆفیسۆر (یوشیهیدی كۆزای)كە زانایەكی گەردووناسی ژاپۆنییە، دەردەكەون.
بە وتەیەكی ئەم زانایە دەستپێدەكەین، كە دەڵێت: ((بەڕاستی دەرخستنی ڕاستییەكان لەقورئانی پیرۆزدا زۆر كاریان تێكردم)).
(I am very much impressed by finding true astronomical facts in [the] Quran)
مامۆستا عبدلمەجید زندانی بەمجۆە پرۆفیسۆر (یوشیهیدی) ناساند: ئەم زانایە بەزمانی بنەڕەتیی خۆی(زمانی ژاپۆنی) دەدوێت، ئەمە پرۆفیسۆر (یوشیهیدی كۆزای)ە, بەڕێوەبەری پێگەی گەردوونناسیی(مرصد)تۆكیۆیە.
Pr. Yoshihide Kozai is Professor Emeritus at Tokyo University, Hongo, Tokyo, Japan, and was the Director of the National Astronomical Observatory, Mitaka, Tokyo, Japan.
چەند ئایەتێكی قورئانمان پیشانی ئەم زانایە دا, كە پەیوەستبوون بە وەسفی ئاسمانو سەرەتای دروستبوونیو پەیوەندیی زەوی بە ئاسمانەوە، كاتێك واتای ئایەتەكانی خوێندەوە پرسیاری كرد, كەی قورئانی پیرۆز دابەزیوە؟ وەڵاممان دایەوە، كە ماوەی (1400) ساڵە دابەزیوە.
پاشان چەندین پرسیارمان لەبارەی ڕاستییە گەردوونییەكانەوە لێكرد، ئەویش وەڵامی دایەوەو لەگەڵ وەڵامدانەوەی هەرپرسیارێكدا، دەقێكی قورئانییمان لەسەر ئەو ڕِاستییانە نیشاندەدا.
هەتا سەرسامی خۆی دەربڕیو وتی:
(بەڕاستی قورئانی پیرۆز لەبەرزترین خاڵی ئەم بوونەوە وەسفی گەردوون دەكات، چونكە ئەو هەموو شتەكان لەبەردەمیدا دیارن, ئەوەی ئەم قورئانەی وتوە هەموو شتەكان لە گەردووندا دەبینێتو شتێك نییە لەلای ئەو شاراوە بێت.
پرسیارمان لێكرد لەو ماوە زەمەنییەی، كە بەسەر ئاسماندا ڕۆشتوەو ئەو دەمەی لە وێنەیەكی تردا بووە، وەڵامی دایەوەو وتی:
بەڵگەكان ئێجگار زۆر بوون, ئێستا وای لێهاتووە بوونەتە شتی بینراو, ئەمڕۆ ئەستێرەكانی ئاسمان دەبینین لەو دوكەڵانەوە دروستدەبن, كە بنەڕەتی گەردوونن، وەك لەم شێوەیەدا دەیبینین:
ئەم وێنەیە زاناكان لەم دواییانەدا دوای ئەوەی كەشتییە ئاسمانییەكانیان هەڵدا, دەستیانكەوت، وێنەی ئەستێرەیەك لە ئەستێرەكانی گرتووە, كە لە دووكەڵەوە دروستدەبێت. تەماشای لێوارە سورەكانی دوكەڵەكە بكە، كەلە سەرەتای كۆبوونەوەو بەیەكدالكاندان، هەروەها سەیری ناوەڕاستەكەی بكە, كە ماددەكان تیایدا چڕبوونەتەوەو شتێكی درەوشاوەی بەخشیوە، بەهەمان شێوەیەش ئەستێرە درەوشاوەكان, پێشتر دووكەڵ بوون, نەك هەر ئەستێرەكان, بەڵكو گەردون هەمووی دووكەڵ بووە.
ئەم ئایەتەمان نیشانی پرۆفیسۆردا، كە دەفەرموێت:
(ثم استوى إلى السماء وهي دخان فقال لها وللأرض ائتيا طوعا أو كرها قالتا أتينا طائعين )سورە فصلت اڵایە 11.
واتە : ((لەپاشان پەروەردگار ڕووی كردە ئاسمان لە كاتێكدا كە دووكەڵ بوو، ئنجا بە ئاسمانو بە زەوی فەرموو: وەرن بە ویستی خۆتان، یا بەناچاریی بێنە ژێر فەرمانم, هەردوكیان وتیان بە ویستی خۆمان هاتین)).
هەندێك لە زاناكان كە باس لەم دووكەڵە دەكەن، زاراوەی تەم (ضباب) بەكاردێنن.
پرۆفیسۆر (یوشیهیدی كۆزای) ڕوونیكردەوە، كە زاراوەی تەم (ضباب) لەگەڵ وەسفی سەرەتای گەردووندا ناگونجێت، چونكە تەم ساردە، بەڵام دوكەڵ بەشێك لە گەرمی تێدایە، هەروەها دووكەڵ بریتییە لە گاز كە ماددەی ڕەقو تاریكی تێدایە، بێگومان سەرەتای دروستبوونی ئەستێرەكانیش گاز بوون, كە ماددە ڕەقەكان تیایدا هەڵواسرابوون, لەگەڵ ئەوەشدا تاریكو گەرم بوون. وتی: ئەمەش لەگەڵ زاراوەی تەمدا ناگونجێت، بەڵكو وردترین وەسف ئەوەیە، كە بڵێین دووكەڵ بووە. بەو جۆرە درێژەی بە لێكدانەوەی ئەو ئایەتانە دەدا كە نیشانی دەدران.
لە كۆتایدا پرسیارمان لێكرد: ڕات چییە لە بەرامبەر ئەم دیاردەیە, كە بۆ خۆت بینیت؟ پێشكەوتنەكانی زانستو نهێنییەكانی گەردوون دەردەخەن، كە زۆرێك لەو نهێنییانە لە قورئانو سوننەتدا باسكراون، ئایا گومانت هەیە قورئان لەسەرچاوەیەكی مرۆییەوە بۆ موحەمەد (صلی الله علیە وسلم ) هاتبێت ؟
لە وەڵامدا وتی: نەخێر هەروەك بینیمان…. ناگونجێت ئەمە لەسەرچاوەی مرۆییەوە هاتبێت.
هەروەها وتی: ئێمە وەك زاناكان هەمیشە لەسەر بەشێكی بچوك لێكوڵینەوەكانمان چڕدەكەینەوە، بەڵام ئەو كەسەی قورئان دەخوێنێتەوە, وێنەیەكی فراوانتری گەردوون دەبینێت.
وتی: لەمەوە فێری پرۆگرامێكی نوێ بووم, بۆ لێكۆڵینەوە لە گەردوون، كە پێویستە بە ڕوانینێكی گشتگیرانە بۆی بڕوانین، نەك لەخاڵێكی تەسكی دیاریكراوەوە.
هەروەها وتی: بێگومان كار بۆ بنیاتنانی ئەو بەرنامەیە دەكەم, كە بەهۆی خوێندنەوەی قورئانی پیرۆزەوە فێریبووم, لەبەرئەوە ئەو ئایەتانەی پەیوەستن بە گەردوونەوە داهاتووی منیان ڕۆشنكردەوە، واتە: لەمەودوا بەو ڕوانینە گشتگیریانەوە لێكۆڵینەوەكانم بەرنامەڕِێژ دەكەم, كەلە پەرتووكی خوداوە سوودمەند بووم لێیان.
پڕۆفیسۆر یوشیهیدی كۆزای:
for us the modern astronomers have been studying very small pieces of the universe. We╝ve concentrated our efforts for understanding of [a] very small part. Because by using telescopes, we can see only very few parts [of] the sky without thinking [about the] whole universe. So, by reading [the] Quran and by answering to the questions, I think I can find my future way for investigation of the universe.
لە پێش ئێمەدا زانا گەردوونییە هاوچەرخەكان, لێكۆڵینەوەیان لە بەشە بچوكەكانی ئاسمان دەكرد, هەموو تواناكانمان لە تێگەیشتنی ئەو بەشە بچوكانەدا بەسەر دەبرد, چونكە ئێمە بەهۆی تەلیسكۆبەكانەوە, تەنیا دەتوانین بەشە سەرەكییەكانی ئاسمان ببینین, لەبەرئەوە بڕوام وایە بە خوێندنەوەی قورئانو وەڵامدانەوەی پرسیارەكان دەتوانم لە داهاتوودا ڕێگایەكی نوێ بدۆزمەوە بۆ لێكۆڵینەوە لە گەردوون.
پاكو بێگەردی هەر بۆتۆیە پەروەردگار…. پاكو بێگەردیی بۆ خودا
ئەمانە زاناكانی خۆرهەڵاتو خۆرئاوان, سەری شكۆمەندیی لەبەردەم ئەم پەڕاوە خوداییەدا نەوی دەكەن.
ئەمەیە بەڵگەی پێغەمبەرمان موحەمەد(صلی الله علیە وسلم)ە, ئەمەیە موعجیزەی هەمیشییو نوێبووەوەی ئەو، ئەمەیە ئەو موعجیزە زیندووەی كە موسڵمانو ناموسڵمانو هەموو گەلو نەوەكان تا ڕۆژی دوایی قایلدەكات.
(لكن الله یشهد بما أنزل إلیك أنزله بعلمه) سورە النساو اڵایە 166.
(وقل الحمد لله سیریكم ایاته فتعرفونها) سورە النمل اڵایە 93.
بۆ بینینی وتەكانی ئەم زانایە سەردانی ئەم لینكانە بكە:
http://www.youtube.com/watch?v=uxsX-cqaGO0&feature=related
http://www.youtube.com/watch?v=ifubmSOwPSU&feature=related
http://www.youtube.com/watch?v=Ste6upNCfRg
http://www.ebnmaryam.com/sh-hadat/sh-hadat.htm
ن/ عبدالمجید الزندانی
و/ خالد بەرزنجی