هۆكاری موسڵمانبوونم مۆسيقا بوو!!
له بەسەرهاتێکی: “زه‌غلول ئه‌لنه‌جار” باسی موسڵمانبوونی گەنجێکی ئیسپانی دەکات لەرێی موسیقاوە!
ڕووداوێكی ڕاسته‌قینه‌یه و خۆم له زانای مسوڵمان دكتۆر ”زه‌غلول نه‌جار”م بیست.
دكتۆر ده‌ڵێت: له یه‌كێك له ساڵه‌كاندا كه له حه‌ج بووم گه‌نجێكی موسڵمانم ناسی کە له‌گه‌ڵ كوڕه بچووكه‌كه‌یدا بۆ به‌جێگه‌یاندنی حه‌ج هاتبوو، هه‌موو قورئانی له‌به‌ر بوو، ده‌رباره‌ی چیرۆكی موسڵمانبوونى پرسیارم لێ كرد، له وه‌ڵامدا وتی: هۆكاری موسڵمانبوونم مۆسيقا بوو!! سه‌ره‌تا وامزانی گاڵته ده‌كات و به سه‌رسووڕمانه‌وه لێم پرسی: هه‌ر به‌ڕاست؟ چۆن؟
زۆر به جددیاتهوه وتی: به‌ڵێ، من مۆسیقام ده‌خوێند، ویستم بزانم بنچینه‌ی مۆسیقا له كوێوه هاتووه، پێیان وتم (بتهۆڤن) و چه‌ند ناودارێكی مۆسیقی ڕۆژئاوایی، به‌ڵام دڵم دانه‌كه‌وت و به‌رده‌وام بووم له گه‌ڕان هه‌تا بۆم ده‌ركه‌وت بنچینه‌ی ئه‌م مۆسیقایه (موهشهحهى ئهندهنووسى)یە.
ده‌ستم كرد به لێكۆڵينه‌وه و خوێندنه‌وه‌یان، كه زۆربه‌یان واتای یه‌كتاپه‌رستی و پیاهه‌ڵدانی پێغه‌مبه‌ر موحه‌ممه‌د (دروودی خوای له سه‌ربێت) و ڕه‌وشته جوانه‌كانی ده‌گرێته‌وه، كه ته‌نانه‌ت به‌رامبه‌ر به دوژمنه‌كانیشی چه‌ند مه‌زن بووه، بۆيه خۆشم ويست..
له‌و كاته‌وه داوام له باوكم كرد كه له ماڵه‌وه ده‌ربچم بۆ ئه‌وه‌ی خۆم بۆ لێكۆڵينه‌وه و توێژینه‌وه ته‌رخان بكه‌م، هه‌ر به ڕێكه‌وت له گه‌ڕه‌كی موسڵمانەکان شوێنێكم ده‌ستكه‌وت و زۆر به‌ڕێزه‌وه پێشوازیان لێ كردم، له كاتی نوێژه‌كانیاندا گوێبیستی قورئان بووم، زۆر به‌لامه‌وه خۆش بوو، به‌جۆرێك شتی وام به‌سه‌ردا نه‌هاتبوو، به هیچ شێوه‌یه‌ك كه‌موكورتییه‌كی مۆسیقیم تێدا به‌دی نه‌كرد..
بانگێشت كرام بۆ كۆنگره‌یه‌ك سه‌باره‌ت به (موهشهحهى ئه‌نده‌نوسى) له ده‌وڵه‌تی مه‌غریب، ئه‌و موسڵمانانەى كه له‌گه‌ڵم بوون، چوون بۆ نوێژكردن.. له ته‌نیشت مزگه‌وته‌كه بووم، گوێم له ده‌نگی ئیمامه‌كه‌یان ده‌گرت كه قورئانی ده‌خوێند.. ته‌واو كه‌وته قوڵايی دڵمه‌وه و وای لێ كردم زۆر به كوڵ بگریم، به‌جۆرێك كه هاوڕێكانم گه‌ڕانه‌وه له نوێژ وایان گومان برد له‌وانه‌یه هه‌واڵی مردنی یه‌كێك له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌مم پێ گه‌یشتبێت!
پێم وتن: نه‌خێر ته‌نانه‌ت نازانم بۆچی ئاوا ده‌گریم..
كاتێك گه‌ڕامه‌وه بۆ (غه‌رناته)، ئیسلامبوونی خۆمم ڕاگه‌یاند!
باڵيۆزى سعوودیه له مه‌درید بۆ به‌جێگه‌یاندنی فه‌ریزه‌ی حه‌ج بانگێشتی كردم، پاشان له‌وێ بردمی بۆ لای مه‌لیك خالید. كاتێك لێی پرسیم ئاره‌زوو و خۆزگه‌م چیه، پێم وت: ده‌مه‌وێت له‌م وڵاته‌ی ئێوه فێری ئیسلام ببم، تاوه‌كو له وڵاتی خۆم هاونیشتمانه‌كانم فێر بكه‌م.
هه‌ر به‌و شێوه‌یه (٩) ساڵ مامه‌وه و خوێندم، تا ماسته‌رم له لێكۆڵينه‌وه‌ى ئیسلامی‌دا هێنا و هاوسه‌ره‌كه‌شم به هه‌مان شێوه، پاشان گه‌ڕامه‌وه بۆ ئیسپانیا و قوتابخانه‌یه‌كم تێدا بونیاد نا كه (١٢٠٠) منداڵی تێدایه.
”زه‌غلول نه‌جار” له قسه‌كانی به‌رده‌وامه و ده‌ڵێت:
دوای چه‌ند ساڵێكی تر چاوم پێی كه‌وته‌وه، بانگخوازێكی ئیسلامیی گه‌وره بوو، كوڕه‌كه‌شی گه‌وره بووبوو له قوتابخانه‌كه له‌گه‌ڵيدا بوو یارمه‌تیی ده‌دا.
ئه‌م چیرۆكه ده‌كه‌مه دیاری بۆ هه‌موان به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی حه‌ز به مۆسیقا ده‌كه‌ن و پێیان ده‌ڵێم: خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز به دڵ و ملكه‌چی و سه‌رنجه‌وه به‌خششێكی مه‌زنه و چێژێكى گه‌وره هه‌یه له ئاوازه‌كانیدا، هه‌موو ڕۆژێك خۆتانی لێ بێبه‌ش مه‌كه‌ن، خۆشه‌ویستیی وته‌ى خودا و خۆشه‌ویستیی گۆرانی و مۆسيقا له دڵدا كۆ نابنه‌وه، به‌ڵكو فه‌زڵی قورئان به‌سه‌ر ئه‌وانی تردا وه‌ك فه‌زڵی خوایه به سه‌ر دروستكراوه‌كانیدا.
ابتسام بوقری – ڕۆژنامه‌ى (الوطن)
Related posts
Leave a Comment
You must be logged in to post a comment.