هاوبەشی ژن بۆ پیاو
هاوبەشی ژن بۆ پیاو
سەردەمی نوێ بە بەشداری كردنی فراوانی ژن لە هەموو بوارە سیاسی و ئابوورییەكاندا دەناسرێتەوە، ژن ئێستا پلەوپایەی لە ڕاگەیاندەكان و لە كارگەكان و لە خوێندن و لە بازرگانی دا هەیە، هەروەها چەندین دامەزراوەی تایبەت بە ژنانی خاوەنكار و هتد هەیە، ئەمە لە سەردەمی پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم) شتێكی زانراو نەبووە، بەڵكو كەس پێشبینی نەدەكرد، بەڵام پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم) ئاماژەی بەم دیاردەیە زۆر بەڕوونی كردووە!! دەفەرموێت(صلی الله علیە وسلم)(لا تقوم الساعە حتی تشارك المرأە زوجها فی التجارە) [رواه أحمد] (ڕۆژی دوایی نایەت تا ئەوكاتەی ژن لەگەڵ مێردەكەیدا بەشداری بارزرگانی دەكات)، سبحان الله!