You Are Here: Home » بابەتەكانمان » نوێترین ڕێگا بۆ خۆشگوزەرانی و ڕزگاربون لە نەخۆشیەكانی سەردەم

نوێترین ڕێگا بۆ خۆشگوزەرانی و ڕزگاربون لە نەخۆشیەكانی سەردەم

 و: ڕامان عبدالخالق

لێكۆڵینەوەی زانستی:

 لە لێكۆڵینەوەیەكی نوێدا كە پوختەیەكی لە سایتی CNNی ئەمریكیدا بڵاوكراوەتەوە، تێیدا هاتووە، كە هاوسێی باش و یارمەتیدەر كاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر تەندروستی هاوسێكەی! ناونیشانی لێكۆڵینەوەكە(تەندروستی و خانەنشینی) كە لە بڵاوكراوەی(زانستی نەخۆشی و تەندروستی كۆمەڵگە)دا بڵاكراوەتەوە و  زیاتر لە 5 هەزار بەتەمەن تیایدا بەشدارە، كە پێشتر كەسیان كێشەی دڵیان نەبووە و، لێكۆڵینەوەكە چوار ساڵی خایاندووە و، بەشداربووەكان ملكەچبوون بۆ ئەو ڕاپرسیەی كە ئەوان چەندە لەگەڵ دەوروبەریان تێكەڵ بونە و، چەندێك هاوسێكانیان ڕۆح سوك و هاوكار و جێی متمانەیان بوون.

لە توێژینەوەكە دا دەركەوتووە، ئەو بەشداربوانەی هاوسێكانیان ئەو پێوانانەیان هەبووە، ئەمان كەمترین جار توشی (دڵتەنگی و گرژی دڵ) بوون، كە 148 كەس توشی بوون لە ماوەی توێژینەوەكەدا. وە توێژەران دەڵێن ئەو كۆمەڵگایانەی بە یەكەوە پەیوەستن، پتەون و ئەوەش دەبێتە هۆی هاندانی شێوازی دیاریكراو لە هەڵسوكەوت، كە دڵ و خوێنبەرەكان دەپارێزێت لە زیان…

وە ڕاستیە زانستیەكە دەڵێت پێویستە لەسەر هاوسێكان هاوكاری یەكتربن و لە نێوانیاندا پەیوەندیەكی باش ببەستن و یارمەتیی بە یەكتر پێشكەش بكەن، ئەوەش دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی نەخۆشیەكانی دڵ و كێشەكانی پەستانی خوێن، لە ئەنجامیشدا تەمەنێكی درێژ (بە ویستی خوای گەورە)!

چۆن پێغەمبەر (صل الله عليه وسلم ) سەیری دراوسێكەی كردوە:

پێغەمبەرڕاسپاردەی كردووە بە گرنگی دان بە هاوسێ و هاوكاریكردنی و مامەڵەكردن لەگەڵی بە باشترین شێواز، چونكە ئەو خۆشبەختی ویستوە بۆ شوێنكەوتوانی و هەموو مرۆڤایەتی.

پێغەمبەر(صل الله عليه وسلم ) دەفەرمووێت:عن ابي شريم الخزاعي رضي الله عنه ان النبي صل الله عليه وسلم قال من كان يؤمن باللهمن كان يؤمن بالله واليوم الآخر فليحسن إلى جاره، ومن كان يؤمن بالله واليوم الآخر فليكرم ضيفه، ومن كان يؤمن بالله واليوم الآخر فليقل خيرا أو ليسكت بخاري الادب من كان يؤمن بالله واليوم الاخر ٥٦٧٣) واته‌(هەر كەس باوەڕی بەخوا و ڕۆژی دوایی هەیە، با چاك بێت لەگەڵ هاوسێكەی، هەركەس باوەڕی بەخوا و ڕۆژی دوایی هەیە با ڕێز لە میوانەكەی بگرێت، هەركەس باوەڕی بەخوا و ڕۆژی دوایی هەیە با چاك بڵێت یان بێدەنگ بێت).

سەیری گەورەیی ئەم فەرمودەیە بكەن، ئەگەر خەڵكی تەنها ئەو فەرمودە پیرۆزە جێبەجێ بكەن، چی ڕوودەدات لە ژیانیاندا؟ هەموو هاوسێكان رێزی یەكتربگرن و یارمەتی یەكتربدەن لە پێویستیەكاندا.. بەڵێ لە ئەنجامدا هەموو كێشە و ناخۆشیەكانی نێوان خەڵك كۆتایی پێدێت و، هیچ كەس لە دادگاكان و بەندیخانەكاندا نادۆزیتەوە!

 دڵی مرۆڤ لە هەموو ئەندامەكانی تر زیاتر بەهۆی هاوسێی خراپەوە زیانی پێ دەگات، بەڵام كاتێ كە هاوكاری و دڵسۆزی و میهرەبانی لە نێوان هاوسێكان پەیدادەبێت، ئەو كات دڵ زیاتر لە كارەكەیدا چوست و چالاك دەبێت و، وا دەكات سیستەمی بەرگری مرۆڤ زیاتر ڕوبەڕوی نەخۆشیەكان بێتەوە.

لە فەرمودەیەكی تری پێغەمبەردا(صل الله عليه وسلم ) هاتووە:( عن ابي هريرة رضي الله عنه قال قال رسول الله صل الله عليه وسلم قال لا يدخل الجنة من لا يامن جاره بوائقة بخاري الادب اثم من لامن جاره /٥٦٧٠) واته: پێغه‌مبه‌ری(صل الله عليه وسلم ) خوافه‌رمویه‌تی: (ناچێته‌ به‌هه‌شت ئه‌وه‌ی دراوسێكه‌ی له‌شه‌ڕ و خراپه‌ی ئه‌مین نه‌بێت). واتە پێغەمبەر(صل الله عليه وسلم ) سیفەتی باوەڕی لە كەسێك سەندەوە كە ئازاری هاوسێكەی دەدات..

ئێستا وەرن با بزانین لەم رۆژگارەی خۆماندا، ڕێژەی ئەو موسڵمانانە چەندن كە ئەم فەرمودەیە جێبەجێ دەكەن؟ لەوانەیە ڕێژەیەكی ترسناك بێت، چونكە تۆ نابینیت هاوسێ هەبێت رێزی هاوسێكەی بگرێت و یارمەتی پێشكەش بكات! ئەوەی بۆ خۆی پێی خۆشبێت بۆ ئەویشی پێ خۆشبێت.. كەواتە كوا ڕێژەی موسڵمانی ڕاستەقینە لە سەردەمی خۆماندا؟

سوێند بە خوا ئەگەر خەڵكی تەنها ئەم ئامۆژگاریەی پێغەمبەر جێبەجێ بكەن – گرنگیدان بە هاوسێ – هەموو كێشەكان لەناودەچوون و ئێمە دەبوینە باشترین نەتەوە لە پێشكەوتن و گەشەپێداندا… لێرەوە بۆمان دەردەكەوێت، بۆچی پێغەمبەر(صل الله عليه وسلم ) ڕاسپاردەی كردوین بۆ چاكەكردن لەگەڵ هاوسێدا:

(عن عائشة رضي الله عنها تقول سمعت رسول الله صل الله عليه وسلم يقول ما زال جبريل يوصيني بالجبار.حتى ضننت انه ليورثنه بخاري/ الادب / ٥٦٦٨ )

واته: پێغه‌مبه‌ر(صل الله عليه وسلم ) ده‌یفه‌رموو: (به‌رده‌وام جبریل ئامۆژگاری ده‌كردم ده‌رباره‌ی چاكه‌ له‌گه‌ڵ دراوسێدا، هه‌تا وام ده‌زانی دراوسێ میرات له‌ دراوسێ ده‌بات).

لەكۆتایدا..خوێنەری ئازیز داواكارین كە گرنگی بدەیت بە هاوسێكەت و ڕێزی بگریت و یارمەتی بدەیت و خۆشت بوێت… ئەوە یەكێكە لە كارە هەرە گەورەكان كە دەبێتە هۆكارێك بۆ چوونە بەهەشت لە ڕۆژی دوایی و،لە دونیاشدا خۆشگوزەران و تەندروست و تەمەن درێژ دەبیت(بە ویستی خوای گەورە).

سەرچاوە:

http://kaheel7.com/ar/index.php/2012-12-04-18-32-28/1699-2014-08-25-14-57-31

سەرچاوەی نوسەر:

http://arabic.cnn.com/scitech/2014/08/24/good-neighbors-are-good-your-heart#251

Leave a Comment

You must be logged in to post a comment.

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top