نهێنییه‌كانی چاره‌سه‌ر به گوێگرتن له قورئانی پیرۆز
نهێنییه‌كانی چاره‌سه‌ر به گوێگرتن له قورئانی پیرۆز
گوێلێببونى ئایه‌ته پیرۆزه‌كانی خوای گه‌وره چۆن كارده‌كاته سه‌ر خانه‌كانی مێشك، شیكردنه‌وه‌ی زانستیی بۆ دیارده‌ی چاره‌سه‌ر به‌قورئان چییه؟ ئایا وزه‌یه‌كی شاراوه له قورئاندا هه‌یه؟.
چیرۆكێك له‌گه‌ڵ خۆدا ڕوویداوه:
هۆكاری نووسینی ئه‌م وتاره، ئه‌زمونێكی خۆمه، كه له ماوه‌ی له‌به‌ركردنی قورئانی پیرۆزدا پێیدا تێپه‌ڕیوم، به‌درێژایی 24 كاتژمێر له گه‌ڵ قورئاندا بووم، ته‌نانه‌ت له‌كاتی نووستنیشدا ڕادیۆكه‌م له‌سه‌ر ئیزگه‌ی ده‌نگی قورئان ده‌هێشته‌وه، به خه‌وتوویی گوێم لێده‌گرت، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و كاته ئه‌وه‌م نه‌ده‌زانی ، كه ڕێگایه‌كی نوێ بۆ فێربوون له كاتی خه‌ودا هه‌یه!
دوای چه‌ند مانگێك ، تێبینیم كرد، كه گۆڕانێكی گه‌وره له‌ناخمدا ڕوویداوه، هه‌ستمده‌كرد، كه هه‌موو خانه‌یه‌ك له‌خانه‌كانی مێشكم ده‌له‌رێته‌وه و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بۆ ده‌نگی ئه‌و قورئانه هه‌یه، كه گوێی لێده‌گرم. من قورئانم به ڕێگه‌ی گوێگرتن و دووباره‌كردنه‌وه‌ی چه‌ند جاره‌ی سووره‌ته‌كان له‌به‌رده‌كرد، بۆئه‌وه‌ی هه‌ستبكه‌م، كه به ئاسانی له بیرمدا ده‌چه‌سپێت.
ئه‌و كات به هاوڕێیه‌كی خۆمم ده‌گوت، گوێگرتن له قورئان بهرنامهڕێژيی خانه‌كانی مێشك به‌ته‌واوی ده‌كاته‌وه! ئه‌مه‌ش پێش بيست ساڵ له‌گه‌ڵ خۆمدا ڕوویدا، به‌ڵام تووشی سه‌رسوڕمان بووم، كاتێك ته‌نها پێش ماوه‌یه‌ك ئه‌وه‌م خوێنده‌وه، كه زانایان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان، زۆر له نه‌خوشییه گرانه‌كان به‌هۆی دوووبارهبهرنامهڕێژكردنهوهی مێشكه‌وه چاره‌سه‌ربكه‌ن، بۆ ئه‌م چاره‌سه‌ره‌ش له‌ره ده‌نگییه‌كانى وه‌ك ده‌نگی مۆسیقا به‌كارده‌هێنن!!
هه‌ندێك له چارهسهركهران به ده‌نگ، گه‌شتنه ئه‌نجامی گرنگ، وه‌ك چاره‌سه‌ركه‌ری ئه‌مریكی (أنی ویلیامز)،كه به ده‌نگی مۆسیقا چاره‌سه‌رده‌كات، به‌ڵام ئه‌م ئه‌نجامانه تا ئێستا به سنوورداریی ماونه‌ته‌وه، چونكه ده‌نگی مۆسیقا ناتوانێت وه‌ك پێویست كاریگه‌ریی له‌سه‌ر خانه‌كان دروستبكات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م چارهسهركهره ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو، كه ئه‌نجامی زۆرى به‌ده‌ستهێناوه له چاره‌سه‌ری شێرپه‌نچه‌ی كۆڵۆن و وه‌ره‌می پیسی مێشك و چه‌ند نه‌خۆشییه‌كی دیكه. هه‌روه‌ها دووپاتیده‌كاته‌وه، كه هه‌ركه‌سێك گوێ له ده‌نگی ئه‌و مۆسیاقايه بگرێت، كه تۆماری ده‌كات، ئه‌وه داهێنان تیایدا زیاد ده‌كات.
خوێنه‌ری به‌ڕێز، ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ت بیربخه‌مه‌وه، كه ئه‌و گۆڕانانه‌ی له ئه‌نجامی گوێگرتنی دورودرێژ له ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆزه‌وه ڕووده‌ده‌ن زۆر زۆرن، من خؤم واملێهاتووه، كه هه‌ست به هێزێك ده‌كه‌م زیارتر له هه‌موو كاتێكی پێشوو، هه‌ستده‌كه‌م به‌رگریی له‌شم به‌شێوه‌یه‌كی گه‌وره زیادی كردووه، ته‌نانه‌ت كه‌سێتیم له مامهڵكردنم له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا زۆر گه‌شه‌یكردووه، هه‌روه‌ها قورئان داهێنانی له ناخمدا زیندووكرده‌وه، ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌و وتارانه‌ی له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا بهرههمیاندههێنم، هه‌ر ئه‌نجامی خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆزن!!
هه‌روه‌ها ده‌توانم ئه‌وه‌تان پێ ڕابگه‌یه‌نم، كه گوێگرتن له قورئان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ده‌بێته هۆی زۆربوونی توانای مرۆڤ بۆ داهێنان. ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ خۆمدا ڕوویدا، بیرم دێت پێش لهبهركرددنی قورئان توانای ئه‌وه‌م نه‌بوو، ته‌نها دێڕێك به‌شێوه‌یه‌كی ڕاست دابڕێژم، له‌كاتێكدا ئێستا ته‌نها له ماوه‌ی ڕۆژێك یان دوو ڕۆژدا توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی ده‌نووسم.
كه‌واته سووده‌كانی گوێگرتن له قورئان ته‌نها له چاره‌سه‌ر به قورئاندا كورت نابێته‌وه، به‌ڵكو یارمه‌تی گه‌شه‌سه‌ندنی كه‌سایه‌تیی و باشكردنی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ كه‌سانی تردا ده‌دات، جگه‌له‌وه‌ش توانای داهێنان و خسته‌ڕووی بیری نوێ زیاد ده‌كات و ئه‌م قسه‌یه‌ش له ئه‌زموونی تایبه‌تی خۆمه‌وه ده‌خه‌مه‌ڕوو.
خوێنه‌ری به‌ڕێز تۆش ده‌توانیت ئه‌مه تاقیبكهیتهوهو ئه‌نجامی سه‌رسوڕهێن به‌ده‌ستبهێنیت.
چه‌ند ڕاستییه‌كی زانستی
له‌ساڵی 1839 دا زانا (هنریك ویلیا‌م دوف) ئه‌وه‌ی دۆزییه‌وه، كه مێشك له كاتی تووشبوونی به له‌ره‌ی دیاریكراو به‌شێوه‌یه‌كی پۆزه‌تیڤ یان نێگه‌تیڤ كاری تێده‌كرێت.
كاتێك هه‌ڵسا به گوێگرتن له له‌ره‌ی ده‌نگیی جۆراوجۆر، بینی كه خانه‌كانی مێشك له‌گه‌ڵ ئه‌م لهرانهدا وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌یه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه بۆ زانایان ده‌ركه‌وت، كه خانه‌كانی مێشك له باری له‌رینه‌وه‌ی به‌رده‌وامدان به درێژایی ژیانیان، هه‌ر خانه‌یه‌ك به‌پێی یاسایه‌كی دیاریكراو ده‌له‌رێته‌وه‌و به‌خانه‌كانی ده‌وروبه‌ری كاریگه‌رده‌بێت.
ئه‌و ڕووداوانه‌ی مرۆڤ پێياندا تێپه‌ڕده‌بێت، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر خانه‌كانی مێشك جێده‌هێڵن، به‌جۆرێك تێبینی ده‌كه‌ین، هه‌ر ڕووداوێكی خراپ ده‌بێته هۆی ناته‌واویی له سیسته‌می له‌رینه‌وه‌ی ئه‌و خانانه‌دا.
خانه‌ی ده‌ماریی مێشك له‌حاڵه‌تی له‌ره‌ی به‌رده‌وامدایه، ئه‌م خانه‌یه پرۆگرامێكی ئاڵۆزی تێدایه، له‌ڕێیه‌وه كارلێك له‌گه‌ڵ بلیۆنان خانه‌ی ده‌وروبه‌ریدا ده‌كات، ئه‌مه‌ش به ڕێككه‌وتنێكی سه‌رسوڕهێن، كه گه‌واهیی له‌سه‌ر گه‌وره‌یی خوای به‌دیهێنه‌ر ده‌دات، هه‌روه‌ها هه‌ر ناته‌واوییه‌كی ده‌روونیی ده‌بێته‌هۆی ناته‌واویی له‌م پرۆگرامه‌دا و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی كه‌موكورتیی له به‌رگریی خانه‌كاندا و نه‌خۆشیی به‌ئاسانی هێرشی بۆده‌هێنێت.
كاتێك ڕووداوه نێگه‌تیڤه‌كان كه‌ڵه‌كه‌ده‌بن، وه‌ك ئه‌و خورپانه(صدمه)ی مرۆڤ له ژیانیدا تووشیانده‌بێت، هه‌ندێك هه‌ڵوێستی شهرمهزاركهرو ناچاركه‌ر(محرج) و ئه‌و كێشانه‌ی ده‌بنه هۆی جۆرێك له پشێویی بۆ خانه‌كانی مێشك، ئه‌م پشێوییه ماندووكه‌ره، چونكه مێشك به‌كارێكی سه‌ربار هه‌ڵده‌ستێت، كه هیچ سوودێكی لێوه‌رناگرێت.
منداڵ پێش له‌دایكبوون خانه‌كانی ده‌ست به له‌رینه‌وه ده‌كه‌ن! مێشكی هاوسه‌نگ دهبێتو خانه‌كانی هاوئاهه‌نگ و رێكخراون له كاركردن و لهرینهوهیاندا. به‌ڵام پاش هاتنه‌ده‌ری له سكی دایكی، هه‌موو ڕووداوێك كه دێتهڕێگهی ئه‌و منداڵه كارده‌كاته سه‌ر خانه‌كانی مێشكی. به‌هه‌مان شێوه ئه‌و ڕێگایه‌ی ئه‌م خانانه‌ی پێ ده‌له‌رێته‌وه كاریان تێده‌كرێت. زیاتر له‌وه‌ش هه‌ندێك خانه ئاماده‌یی بۆ به‌رگه‌گرتنی ده‌نگدانه‌وه به‌رزه‌كان تێدانییه. ڕه‌نگه ئه‌م ده‌نگدانه‌وه به‌رزه ببێته هۆی ناته‌واویی له سیسته‌می لهرینهوهكهیدا،ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی زۆرێك له نه‌خۆشیی ده‌روونیی و جه‌سته‌یی .
زانایانی ئه‌مرۆ دووپاتیده‌كه‌نه‌وه، كه هه‌رجۆرێك له جۆره‌كانی ڕه‌فتار له جۆرێك له‌رینه‌وه‌ی دیاریكراوی خانه‌كانه‌وه دێته‌به‌رهه‌م. ئه‌وه‌ش دووپاتده‌كه‌نه‌وه، به‌ركه‌وتنی مررۆڤ به له‌رینه‌وه‌ی ده‌نگ به شێوه‌ی به‌رده‌وام و دووباره، ده‌بێته هۆی دروستكردنی گۆڕان له‌و شێوازه‌ی خانه‌كه پێی ده‌له‌رێته‌وه. به گوزارشتێكی دیكه دروستكردنی گۆڕان له ده‌نگدانه‌وه‌ی له‌ره خانهییهكاندا. هه‌ندێك ده‌نگدانه‌وه هه‌ن وا له خانه‌كانی مێشك ده‌كه‌ن، كه كه به‌شێوه‌یه‌كی چالاك و پۆزه‌تیڤ بله‌رێته‌وه، هه‌روه‌ها وزه‌ی پۆزه‌تیڤی خانه‌كان زیادده‌كه‌ن، له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ندێك ده‌نگدانه‌وه هه‌ن، كه وا له خانه‌كان ده‌كه‌ن،كه ئازاریان پێبگات و ڕه‌نگه ببنه هۆی مردنیشی! له‌به‌رئه‌وه ده‌نگدانه‌وه ڕاسته‌كانن، كه زانایانی ئه‌مڕۆیان سه‌رقاڵكردووه. چۆن ده‌توانن ئه‌وه بزانن، كه كام ده‌نگدانه‌وه‌و له‌ره‌ی ده‌نگیی بۆ مێشك گونجاوه؟
زانایان ئه‌وه‌یان بۆده‌ركه‌وتووه، كه شریتی DNA ناو هه‌ر خانهیهكیش به‌ڕێگایه‌كی دیاریكراو ده‌له‌رێنه‌وه، ئه‌م شریته زانیاریی پێویست بۆ ژیانی تێدا هه‌ڵگیراوه، تووشی گۆڕان ده‌بێت له‌كاتی هه‌ر ڕووداوێك یان كێشه‌یه‌ك یا ڤایرۆسێك یان نه‌خۆشییه‌ك كه هێرش ده‌باته سه‌رجه‌سته. زانایان ده‌ڵێن ئه‌م شریته‌ی ناوخانهكان، له‌كاتی تووشبوونی به هێرشی ڤایرۆس ئه‌وا له‌رینه‌وه‌كه‌ی كه‌مده‌بێته‌وه! ڕێگه‌ی نموونه‌یی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م شریته به‌كاری خۆی هه‌ڵبستێت، ئه‌وه‌یه كه ئه‌م شریته بهرنامهڕێژبكرێتهوه له‌ڕێگه‌ی كارتێكردنی به شه‌پۆله ده‌نگییه دیاریكراوه‌كان. هه‌روه‌ها زانایان دووپاتیده‌كه‌نه‌وه، كه شریته‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌م شه‌پۆلانه‌دا كارلێكده‌كات و ده‌ستده‌كات به چالاكبوون و له‌رینه‌وه، به‌ڵام هه‌ندێك شه‌پۆل هه‌ن، ڕه‌نگه ببنه هۆی ئازاردانی ئه‌م شریته بۆماوه‌ییه.
زۆر له چارهسهركهرانی ئه‌مڕۆ لهرهدهنگییهكان بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه‌و نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كانی، كه زانستی پزیشكی ده‌سته‌وسان بووه له‌به‌رده‌میاندا، به‌كارده‌هێنن. هه‌روه‌ها سووده زۆره‌كانی ئه‌م چاره‌سه‌ره‌یان بۆ نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كانی وه‌ك شیزۆفرینیاو بێئارامیی و كێشه‌كانی خه‌و بۆده‌ركه‌وت، به‌هه‌مان شێوه چاره‌سه‌ری خووڕه‌وشته خراپه‌كانی وه‌ك جگهرهكێسانو خووگرتن به مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه و … هتد
كامه‌يه چاره‌سه‌ر؟
باشترین چاره‌سه‌ر بۆ هه‌موو نه‌خۆشییه‌كان قورئانه، ئه‌م قسه‌یه ئه‌نجامی ئه‌زموونێكی دوورودرێژه، به‌ڵام ده‌توانم شاهیدی له‌سه‌ر زۆر حاڵه‌تیش بده‌م، كه به‌هۆی قورئانه‌وه چاره‌سه‌ركراون، دوای ئه‌وه‌ی زانستی پزیشكی ده‌سته‌وسان بوو له‌به‌رده‌میاندا. چونكه كاریگه‌ریی تیلاوه‌ی قورئان و گوێگرتن له ئایه‌ته پیرۆزه‌كان، له‌وه‌دایه، كههاوسهنگیی بۆ خانه‌كان ده‌گێڕێته‌وه، هه‌روه‌ها توانای زیادده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی كاری بنه‌ڕه‌تیی و سه‌ره‌كیی خۆی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش .
له‌ناو هه‌ر خانهیهكداسیستهمێكی لهرینهوهههیه، كه خوای گه‌وره پێی به‌خشیوه بۆ ئه‌وه‌ی كاری خۆی ئه‌نجامبدات، خانه‌كان زمانی قسه‌كردن بهئاگايان ناهێنێته‌وه ، به‌ڵكو مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ له‌ره‌و جوڵه ده‌نگییه‌كاندا ده‌كات،به‌ته‌واویی هه‌روه‌ك ئامێری مۆبایل وایه، كه شه‌پۆله كاروموگناتیسییهكان وه‌رده‌گرێت و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كات. پاشان هه‌ڵده‌ستێت به ناردنی شه‌پۆلی دیكه، به‌مشێوه‌یه هه‌ر خانه‌یه‌ك له خانه‌كانی ئامێری مۆبایل زۆر ئاڵۆزن.
خوێنه‌ری به‌ڕێز هه‌زاران ملیۆن له خانه‌كانی مێشكت بهێنهبهرچاوی خۆت، كه چۆن له‌گه‌ڵ یه‌كدا به ڕێككه‌وتوویی ده‌له‌رێنه‌وه، كه مرۆڤ ناتوانێت تێیبگات یان ته‌قلیدی بكاته‌وه. ئه‌گه‌ر ته‌نها یه‌ك خانه تووشی ناته‌واویی و له‌نگیی بوو، ئه‌وه ده‌بێته هۆی ناته‌واویی له‌هه‌موو جه‌سته‌دا،ئه‌مه‌ش به‌خششێكی خوای گه‌وره‌یه بۆ ئه‌وه‌ی سوپاس و ستایشی به‌كه‌یت، ئایا ئێمه ڕێز له‌م نیعمه‌ته‌ی خوای گه‌وره ده‌گرین و پێی ده‌زانین؟
ئه‌مه وێنه‌ی خانه‌یه‌كی مێشكه، به‌شه زیانپێكه‌وتووه‌كانی به‌ڕه‌نگی سوور ده‌رده‌كه‌ون، ئه‌م ناوچانه چالاكیی كه‌م و وزه‌یه‌كی كه‌میان هه‌یه‌و له‌سه‌رلێواری مه‌رگن، به‌ڵام كاتێك ئه‌م خانانه شه‌پۆله ده‌نگییه‌كانیان پێده‌گات، ئه‌وا ده‌ستده‌كه‌نه‌وه به له‌رینه‌وه‌و چالاكیی (سه‌رچاوه – National Research Council of Canada)
ئایه‌ته قورئانییه‌كان چاره‌سه‌ر هه‌ڵده‌گرن!
زانایانی ئه‌مڕۆ ده‌ڵێن به‌پێی نوێترین دۆزینه‌وه‌كان، هه‌موو نه‌خۆشییه‌ك ده‌بێته هۆی گۆڕان له پرۆگرامی خانه‌كاندا، هه‌موو خانه‌یه‌ك به‌پێی پرۆگرامێكی دیاریكراو كارده‌كات له‌و كاته‌وه كه خوای گه‌وره به‌دیهێناوه و هه‌تا كاتی مردن. ئه‌گه‌ر ناته‌واوییه‌كی ده‌روونیی یان فیزیایی ڕوویدا، ئه‌م ناته‌واوییه په‌شێویی له‌سیسته‌می له‌رینه‌وه‌ی خانه‌كاندا دروستده‌كات، به‌مشێوه‌یه‌ش له‌م ناته‌واویی و لهنگییهوه ناته‌واویی و له‌نگیی له پرۆگرامی خانه‌كه‌دا ڕووده‌دات. بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشییه‌ش پێوسته به ڕێگایه‌كی گونجاو پرۆگرامه‌كه چاكبكرێته‌وه‌و ڕاستبكرێته‌وه.
له‌كاتی تیڕامانم له ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز، هه‌ستم به بوونی یاسا‌و سیسته‌مێكی وردی ژماره‌یی له ئایه‌ته قورئانییه‌كاندا كرد، به‌ڵام زمانی ژماره‌كان ته‌نها سیسته‌م نییه، كه ئایه‌ته‌كانی فورئانی پیرۆز له‌خۆیاندا ههلێدهگرن، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی ئایه‌ته‌كان له‌ناو خۆیاندا هه‌ڵیانگرتووه ده‌توانین ناوی بنێین (پرۆگرام یان داتاكان- زانیارییه‌كان)، ئه‌م داتایانه ده‌توانن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خانه‌كاندا بكه‌ن، واته قورئان زمانی خانه‌كانی له‌خۆیدا هه‌ڵگرتووه!!
ڕه‌نگه خوێنه‌ران بڵێن ئه‌م قسه‌یه نازانستییه، به‌ڵام من زۆر له‌و ئایه‌تانه‌م دۆزییه‌وه، كه جه‌خت له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه، كه قورئانی پیرۆز داتای زۆر له‌خۆده‌گرێت، به‌ته‌واویی هه‌روه‌ك شه‌پۆلی ڕادیۆ، كه خۆی له شه‌پۆلێكی ئاسایی پێكهاتووه، به‌ڵام ئه‌م شه‌پۆله بار ده‌كه‌ن به زانیاریی و مۆسیقا‌و …هتد.
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَلَوْ أَنَّ قُرْآَنًا سُيِّرَتْ بِهِ الْجِبَالُ أَوْ قُطِّعَتْ بِهِ الْأَرْضُ أَوْ كُلِّمَ بِهِ الْمَوْتَى بَلْ لِلَّهِ الْأَمْرُ جَمِيعًا) [الرعد: 31].
ئه‌گه‌ر به قوڵیی له‌م ئایه‌ته ڕابمێنیت، ده‌توانین بپرسین: چۆن چیاكان به قورئان ده‌ڕۆن، چۆن ده‌توانێت زه‌وی ببڕێت، یان چۆن له‌گه‌ڵ مردوودا ده‌دوێت؟ كه‌واته ئه‌وه زانیاریی و داتاكانی ناو قورئانن، كه مردوو ده‌دوێنن و له‌و زمانه‌یان تێده‌گه‌ن، كه له قورئاندا هه‌یه، ئه‌مه‌ش فه‌رمانی خوای گه‌وره‌یه‌و خوای گه‌وره ته‌نها ئه‌و كه‌سانه‌ی پێ ئاشناده‌كات له به‌نده‌كانی، كه زاتی خۆی ویستی له‌سه‌ره.
سه‌باره‌ت به چیاكان، ئێمه له ئه‌مڕۆدا ده‌زانین، كهتهختاییهكانی زه‌وی به جوڵه‌یه‌كی هێواش به بڕی چه‌ند سه‌نتیمه‌ترێك له هه‌موو ساڵێكدا ده‌جوڵێته‌وه‌و چیاكانیش لهگهڵیاندادهجوڵێنهوه،ئه‌م جوڵه‌یه‌ش ئه‌نجامی شه‌پۆلی گه‌رمییه، كه ناوچه‌ی تواوه‌ی ژیر توێكڵی زه‌وی به‌رهه‌می ده‌هێنێت. كه‌واته ده‌كرێت بڵێین قورئان ئه‌و داتایانه‌ی تێدایه، كه ده‌توانن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م شه‌پۆله گهرمییانهدا بكه‌ن و بیجوڵێنن و جوڵه‌ی زیادبكات ، قڵش وبوومه‌له‌رزه له زه‌ویدا ڕووبدات و یاخود توێكڵی زه‌وی بقڵشێت و به‌ش به‌ش ببێت بۆ به‌شی بچووك. ئه‌م هێزه گه‌وره‌و باڵایه‌یه قورئان ههڵێدهگرێت، به‌ڵام خوای گه‌وره ڕێگه‌ی له‌وه گرتووه، كه ئێمه پێی بگه‌ین، به‌ڵام باسی له هێزی قورئان بۆ كردووین، تا گه‌وره‌یی ئه‌م كتێبه‌مان بۆ ئاشكرابێت، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه: ئه‌و كتێبه‌ی تایبه‌تمه‌نده به‌م هێزه گه‌وره‌و سهرسوڕهین و ناسروشتییه ، ئایا ناتوانێت چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیی به‌دیهێنراوێكی لاواز بكات؟
بۆیه خوای گه‌وره كاتێك پێمان ڕاده‌گه‌یه‌نێت، كه قورئان چاره‌سه‌ره، ئه‌مه به‌و واتایه دێت، كه قورئان پرۆگرام و داتای ته‌واوی بۆ چاره‌سه‌ری خانه زیانپێكه‌وتووه‌كانی جه‌سته هه‌ڵگرتووه، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و حاڵه‌تانه‌ش، كه زانستی پزیشكی نه‌یتوانیوه چاره‌سه‌ریان بكات.
ئاسانتریت چاره‌سه‌ر بۆ هه‌موو نه‌خۆشییه‌كان
خوێنه‌ری به‌ڕێز! به بڕوایه‌كی ته‌واوه و له ئه‌زموونه‌وه ئه‌وه‌ت پێده‌ڵێم ، كه ده‌توانیت به گۆڕانێكی كه‌م له ژیانتدا ئه‌نجامی زۆر گه‌وره‌و پێشبینی نه‌كراو به‌ده‌ستبهێنیت، ڕه‌نگه ژیانت به‌ته‌واوی بگۆڕێت، هه‌روه‌ك چۆن ژیانی من پێش ژیانی تۆ گۆڕا. كاری پێویست ئه‌وه‌یه، كه به‌پێی توانا گوێ له قورئان بگیرت، به‌یانی ، نیوه‌ڕۆ، ئێواره، ته‌نانه‌ت له‌وكاته‌شدا، كه نووستوویت، هه‌روه‌ها كاتێك له‌خه‌وهه‌ڵده‌ستیت، پێش خه‌وتن، له‌هه‌موو كاته‌كانی ژیانتدا.
گوێگرتن له قورئان هیچی تێناچێت ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت، كه هۆكارێك یان ئامێرێكت له‌به‌رده‌ستدا بێت وه‌ك كۆمپیوته‌رێكی لابتۆپ، یان تۆماركه‌ری كاسێت (مسجله كاسیت)یان فلاشێكی بچووك یان له ته‌له‌فزیۆن یان له رادیۆوه، به‌شێوه‌یك هه‌ر ئایه‌تێكت كهوتهبهرگوێ، نه‌هێڵیت له‌كیست بچێت و گوێی لێبگریت.
ده‌نگی قورئان بریتییه له شه‌پۆله ده‌نگ، كه له‌ره‌یه‌كی دیاریكراوی هه‌یه، درێژی شهپۆلهكهسنوورداره،ئه‌م شه‌پۆلانه بواری له‌رینه‌وه‌یی بڵاوده‌كه‌نه‌وه، كه كارده‌كه‌نه سه‌ر خانه‌كانی مێشك دووباره هاوسونگبوونهوهی بۆدهستهبهردهكهن. ئه‌مه‌ش به‌رگرییه‌كی زۆری پێده‌به‌خشێت بۆ خۆپاراستن و به‌رگریی دژی نه‌خۆشییه‌كان، وه‌ك شێرپه‌نجه، چونكه شێرپه‌نجه ناته‌واوییه له كاری خانه‌كاندا، كارتێكردن له‌و خانانه به گوێگرتن له قورئانی پیرۆز ده‌بێته هۆی به‌رنامه‌ڕێژكردنه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی ئه‌و خانانه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م كۆمپیوته‌رێكی پڕ له ڤایرۆسدا بین، پاشان هه‌ڵده‌ستین به فۆرماتكردنه‌وه‌ی ئه‌و كۆمپیوته‌ره و داخڵكردنه‌وه‌ی پرۆگرامی نوێ به‌م شێوه‌یه‌ش كاركردنی كۆكپیوتهرهكه له ئاستێكی به‌رزدا ده‌بێت. ئه‌م حاڵه‌ته، په‌یوه‌سته به‌و پرۆگرامانه‌وه كه ئێمه‌ی مرۆڤ دامانناون، ئه‌ی چی ده‌رباره‌ی ئه‌و پرۆگرامه‌ی له وته‌كانی خوای به‌دیهێنه‌ری مرۆڤدا هه‌ن؟
كاریگه‌ریی سهرسوڕهینی گوێگرتن له قورئان
گوێگرتنی به‌رده‌وام و دووباره‌ی ئایه‌ته‌كانی قورئان، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌م سوودانه‌ی خواره‌وه ده‌به‌خشێت:
1- زیادكردنی به‌رگریی له‌ش.
2- زیادكردنی توانای داهێنان.
3- زیادكردنی توانای ته‌ركیزكردن.
4- گۆڕانی به‌رچاو له ڕهفتارداو پێبه‌خشینی توانای مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكهداو به‌ده‌ستهێنانی بڕوایان .
5- پێبه‌خشینی ئارامیی ده‌روونیی و چاره‌سه‌ری شڵه‌ژان و نائارامیی.
6- چاره‌سه‌ری كاردانه‌وه‌و توڕه‌بوونی خێرا‌و هه‌ڵچوون.
7- توانای بڕیاردانی دروست.
8- هه‌موو شتێك له‌بیرده‌كه‌یت، كه په‌یوه‌ندیی به ترس و دوودڵییه‌وه هه‌بێت.
9- گه‌شه‌ی كه‌سێتی و به‌ده‌ستهێنانی كه‌سێتییه‌كی به‌هێز.
10- چاره‌سه‌ری زۆرێك له نه‌خۆشییه ئاساییه‌كانی وه‌ك هه‌ستیاریی و سه‌ریه‌شه‌و هه‌ڵامه‌ت …هتد
11- باشبوونی توانای قسه‌كردن و خێرایی قسه‌كردن.
12-پاراستن له نه‌خۆشییه ترسناكه‌كانی وه‌ك شێرپه‌نجه‌و ..هتد.
13- گۆڕانی خووڕه‌وشته خراپه‌كانی وه‌ك زۆرخۆریی و هه‌روه‌ها وازهێنان له‌جگه‌ره‌كێشان.
خوێنه‌ری خۆشه‌ویست: ئه‌م شتانه له‌گه‌ڵ خۆمدا ڕوویانداوه، ڕۆژێك له ڕۆژان من جگه‌ره‌كێش بووم و هه‌رگیز به خه‌یاڵمدا نه‌ده‌هات واز له جگه‌ره بێنم، به‌ڵام دوای به‌رده‌وامبوون له گوێگرتنی قورئان، خۆم بینییه‌وه كه جگه‌ره‌م وازلێهێناوه بێ هیچ ئه‌رك و خۆماندووكردنێك، به‌ڵكو خۆم لام سه‌یره، كه چۆن ئاوا هه‌موو ژیانم گۆڕاو بۆچی؟
به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی زانیارییم ده‌رباره‌ی شێواز‌و هۆكاره نوێیه‌كانی چاره‌سه‌ركردن خوێنده‌وه، وه‌ك چاره‌كردن به ده‌نگ و له‌ره ده‌نگییه‌كان ، ئه‌وكاته نهێنیی گۆڕانی گه‌وره‌ی ژیانی خۆمم بۆ ئاشكرابوو، كه ئه‌ویش گوێگرتن له قورئان بوو، چونكه من هیچ شتێكی دیكه‌م نه‌ده‌كرد، جگه له گوێگرتن له قوررئان.
ئه‌م لێكۆڵنه‌وه ئیمانییه، به ڕاستییه‌ك كۆتایی ده‌هێنم، كه خۆم ههستمپێكردووهو تیایداژیاوم، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه،كه هه‌رچه‌ند كاتت بده‌یت به قورئان، ئه‌و كاته‌ت هیچی لێ كه‌منابێته‌وه! به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه‌ت بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، كه هه‌میشه كاتی زیادت هه‌یه، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: خێروخێرات هیچ له سه‌روه‌ت و سامان كه‌مناكاته‌وه، بۆیه ده‌توانیت بڵێین: گوێگرتن له قورئان هیچ له‌كات ناگرێت و كه‌می ناكاته‌وه، واته ئه‌گه‌ر هه‌موو كاته‌كانمان به گوێگرتن له قورئان سه‌رفكرد، ده‌بینین خوای گه‌وره به‌ره‌كه‌ت ده‌خاته ئه‌و كاتانهوهو كاری خێرمان بۆ ئاسانده‌كات و ئه‌وكاره‌ی پێشتر چه‌ند ڕۆژێك پێویست بوو بۆ ئه‌نجامدانی، ده‌بینیت، كه دوای به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر گوێگرتن له قورئان، هه‌مان كار به‌چه‌ند ده‌قه‌یه‌كی دیاریكراو ئه‌نجامده‌ده‌یت!!
داوا له‌خوای گه‌وره ده‌كه‌ین، كه قورئانی پیرۆز بكاته چاره‌سه‌رو شیفای دڵمان و نورو ڕووناكیی بێت بۆمان له دنیا‌و له قیامه‌تدا، با به میهره‌بانی و ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره و فه‌زڵه‌كانی دڵخۆش بین، كه كتێبێكی پێبه‌خشیووین، هه‌مووی شیفاو ڕه‌حمه‌ته، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (يَا أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءَتْكُمْ مَوْعِظَةٌ مِنْ رَبِّكُمْ وَشِفَاءٌ لِمَا فِي الصُّدُورِ وَهُدًى وَرَحْمَةٌ لِلْمُؤْمِنِينَ * قُلْ بِفَضْلِ اللَّهِ وَبِرَحْمَتِهِ فَبِذَلِكَ فَلْيَفْرَحُوا هُوَ خَيْرٌ مِمَّا يَجْمَعُونَ) [يونس: 57-58].
نووسینی : عبدالدائم الكحيل
سه‌رچاوه‌كان:
1- Brain cells tune in to music, www.nature.com
2- Neural oscillations,www.en.wikipedia.org
3- Brain wave therapy, Brain Sync Corporation, 2006.
4- Vibration, www.wordpress.com
5- Mike Adams, Vibrational Medicine, NewsTarget Network, July 14, 2004.
6- Simon Heather, The Healing Power of Sound.
7- Virginia Essene, You are Becoming a Galactic Being.
8- Revolutionary nanotechnology illuminates brain cells at work, www.nanotechwire.com, 6/1/2005.