مێش هه‌نگ له قورئانی پیرۆزدا
مێش هه‌نگ له قورئانی پیرۆزدا
هه‌نگ دروستكراوێكی سه‌رسوڕهینه‌ره دروستراوێكی گرنگ و كارامه‌و لێزانه
…
خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا باسی گرنگی مێش هه‌نگ و هه‌نگوینمان بۆ ده‌كات و ته‌نانه‌ت به ئیلهامیكی خوایی ناوی ده‌بات ، وه‌ك ده‌فه‌رمووێت : ( وَأَوْحَى رَبُّكَ إِلَى النَّحْلِ أَنِ اتَّخِذِي مِنَ الْجِبَالِ بُيُوتًا وَمِنَ الشَّجَڕ وَمِمَّا يَعْڕشُونَ) {68)} {النحل} واته: په‌روه‌ردگارى تۆ (ئه‌ى مرۆڤ) نیگا و ئیلهامى بۆ هه‌نگ كردووه كه جێگا له كون و كه‌لێنى چیاكاندا بۆخۆى سازبكات، هه‌روه‌ها له كه‌له‌به‌رى دره‌خته‌كان و له‌و شوێنانه‌ش كه مرۆڤ بۆى ئاماده ده‌كات.
زۆر لێكۆڵینه‌وه له‌و باره‌یه‌وه كراوه‌و ده‌رفه‌تی نووسین و هێنانه‌وه‌ی هه‌موومان نییه هه‌ر بۆیه ته‌نیا وه‌ك ئاماژه بۆ گرنگی ئایه‌ته‌كه ته‌نیا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك و هه‌ندێك له سووده‌كانی ده‌خه‌ینه پیش چاو ، دوای ئه‌و هه‌موو لێكۆڵینه‌وه‌یه كه‌وا له سه‌ر مێش هه‌نگ كرا زاناكانی شاره‌زا له‌و بواره‌دا ڕایانگه‌یاند كه خوای گه‌وره به شیوازێك ڕێنوێنی به مێش هه‌نگ داوه به هه‌زاران مه‌تر له مه‌سكه‌نه‌كه‌ی دور ده‌كه‌وێته‌وه بۆ مژینی گوڵه‌كان و بێ ئه‌وه‌ی ڕێگه‌كه‌ی لێ هه‌ڵه و وون بێت ده‌گه‌ڕێته‌وه شوێنه‌كه‌ی خۆی ، وه هۆی دروست كردنی خانه‌كانی ناو پوره‌كه‌یان كه له ته‌نیشت یه‌كه‌وه دانراوو دروست كراون بۆ ئه‌وه‌یان گه‌ڕانده‌وه كه خوای باڵا ده‌ست جۆره هه‌ستێكی كاره‌بایی موقناتسی له جه‌سته‌ی مێش هه‌نگدا خولقاندووه.
وه دوباره هه‌ر له سه‌ر مێش هه‌نگ و هه‌نگوینه‌كه‌ی ده‌فه‌رمووێت:{ ثُمَّ كُلِي مِنْ كُلِّ الثَّمَرَاتِ فَاسْلُكِي سُبُلَ رَبِّكِ ذُلُلًا يَخْرُجُ مِنْ بُطُونِهَا شَرَابٌ مُخْتَلِفٌ أَلْوَانُهُ فِيهِ شِفَاءٌ لِلنَّاسِ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَةً لِقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ} (69) (النحل)، واته: پاشان (فێرمان كردووه كه) له هه‌موو به‌روبووم و (شیله‌ى گولاَن و شتى به‌سوود) بخوات و پێمان ڕاگه‌یاندووه: ئه‌و نه‌خشانه‌ى كه په‌روه‌ردگارت بۆى كێشاویت به ملكه‌چییه‌وه ئه‌نجامى بده، جا له‌ناو سكى ئه‌و هه‌نگانه‌وه شله‌یه‌كى ڕه‌نگ جیاواز دێته ده‌ره‌وه كه شیفاى تێدایه بۆ (زۆر نه‌خۆشى) خه‌ڵكى (سه‌ره‌ڕاى تامى شیرین و خۆشى)، به‌ڕاستى ئا له‌مه‌شدا به‌ڵگه و نیشانه‌ى به‌هێز هه‌یه بۆ كه‌سانێك بیربكه‌نه‌وه.
به ڕاستی ئه‌گه‌ر بێت و باسی شیفا و سوودو قازانجه‌كانی هه‌نگوین بكه‌ین ئه‌وه ده‌یان لاپه‌ڕه‌مان ده‌وێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ته‌نیا وه‌كو ئاماژه پێكردنێك هه‌ندێك له سووده‌كانی ده‌خه‌ینه پێش چاوی ئیوه‌ی به‌ڕێز:
ـــ هه‌نگوین به‌كتریا سه‌ر كه‌شه‌كان له‌ناو ده‌بات
ـــ كۆتا دۆزینەوەش ده‌ری خستووه كە هەنگوین دژە زیندەی زۆر بەهێز (ئەنتی بایەتیك)… لە خۆی دەگرێت
ـــ لە لێكۆڵینەوەیەكی نوێ‌دا كە زانكۆی (سیدنی ئوسترالی) ئەنجامیداوە، ڕوونیكردەوە كە هەنگوین توانایەكی سەرسوڕهێنەری بۆ لە ناوبردنی ئه‌و ڤایرۆس‌و بەكتریا دڕندانه هه‌یه، كە بەرگرییان به‌رامبه‌ر دژە زیندەكان (ئەنتی بایەتیك) هه‌یه
ــــ خاتوو (دی كارتر)ی لێكۆڵەر، مامۆستا لە كۆلێژی زانسته بایەلۆجیی‌و ڤایرۆسییه‌كان، لە زانكۆی سیدنی، دەڵێت:
ئەو لێكۆڵینوەیه‌یی ئەنجاممانداوە، ئەوەمان بۆ ڕووندەكاتەوە كە هەنگوین دەتوانێت جێگەی زۆرێك لەو دژە زیندانە (ئەنتی بایەتیك)…بگرێتەوە كە بۆ چارەسەركردنی برینەكان وەكو مەرهەم‌و كرێمی جیاواز بەكارهاتوون.
ــــ هەنگوین لە ڕووی پێكهاتەكەیەوە بە ماددەیەكی زۆر ئاڵۆز دادەنرێت، كە نزیكەی 800 پێكهاتەی تێدایە، ئەم ئاڵۆزییەش كاری زانایانی قورسكردووە، كە بە تەواوی ئەو ڕێگایانە بزانن كە چۆن بەرگری لە دژی بەكتریا دەكات‌و لە ناویاندەبات،
خوای گەورە زۆربە وردی تایبەتمەندییەكانی چارەسەری ئەم ماددە خۆراكییە سەرسوڕهێنەرەمان بۆ باس دەكات كه ئه‌گه‌ر هه‌مووی لێره‌دا بنووسین خوینه‌ریش بی تاقه‌ت ده‌بیت له خوێنده‌نه‌وه‌ی.
زانستى نوىَ سه‌لماندوویه‌تى، هه‌نگ بۆ یه‌كه‌مین جار له چیاكاندا ماڵ و خانه‌ى دروستكرد، پاشان له دره‌خته‌كاندا و له‌دوایشدا له‌و خانه و شوێنانه‌دا كه مرۆڤ بۆى ده‌سازێنێت ، دروست ده‌كات.
ئایا له توانی سروشت و ڕێكه‌وتدا دروستكردنی ئه‌م گیانله‌به‌ره سه‌یرو سه‌مه‌ره‌دا هه‌یه ؟
ئایا ژیری قه‌بوڵ ده‌كات كه ئه‌م مێش هه‌نگه به‌و هه‌موو سه‌یرو سه‌مه‌ره‌وه به هه‌ڕه‌مه‌كی دروست كرابێت ؟
كام لۆژیك ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه هه‌نگ زاده‌ی ده‌ستی خوای تاك و ته‌نیا نییه ؟
با به‌ڵگه‌كانی بخاته بازاڕ ………ئه‌گه‌ر شه‌رم ناكه‌ن و به‌ڵگه‌كانیان كه‌ڵكی بازاڕی هه‌یه …؟!
وه‌رگێڕان و ئاماده‌كردنی به رافه‌ی تایبه‌ت / محمد عزیزی