مێرووله ئینته‌رنێتی تایبه‌ت به خۆی به‌كارده‌هێنێت!
مێرووله ئینته‌رنێتی تایبه‌ت به خۆی به‌كارده‌هێنێت!
وه‌رگێڕانی: جلال محمد
(وَمَا مِنْ دَابَّةٍ فِي الْأَرْضِ وَلَا طَائِرٍ يَطِيرُ بِجَنَاحَيْهِ إِلَّا أُمَمٌ أَمْثَالُكُمْ مَا فَرَّطْنَا فِي الْكِتَابِ مِنْ شَيْءٍ ثُمَّ إِلَى رَبِّهِمْ يُحْشَرُونَ) (الأنعام: 38).
(حَتَّى إِذَا أَتَوْا عَلَى وَادِ النَّمْلِ قَالَتْ نَمْلَةٌ يَا أَيُّهَا النَّمْلُ ادْخُلُوا مَسَاكِنَكُمْ لَا يَحْطِمَنَّكُمْ سُلَيْمَانُ وَجُنُودُهُ وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ )( النمل: 18).
به پێی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی له‌سه‌ر مێرووله كراوه ده‌ركه‌وتووه كه مێرووله له‌ره‌له‌ر(تردد)ی تایبه‌ت ده‌نێرێت و له لایه‌ن مێرووله‌كانی تره‌وه به ئاسانی و خێراییه‌وه وه‌رده‌گیرێت و ده‌خوێنرێته‌وه. زاناكان ئه‌م سیسته‌مه‌یان ناوناوه (anternet). له سیسته‌می كۆمپیوته‌ردا به‌رنامه‌یه‌ك هه‌یه پێی ده‌وترێت (Transmission Control Protocol) له‌م به‌رنامه‌یه‌دا ئه‌و كه‌سه‌ی له سه‌ر هێڵی ئینته‌رنێته هه‌ڵده‌ستیت به ناردنی زانیارییه‌كان بۆ كه‌سی دووه‌م. وه له كاتی وه‌رگرتنی زانیارییه‌كان له لایه‌ن كه‌سی دووه‌مه‌وه نامه‌یه‌ك ده‌گاته‌وه به كه‌سی یه‌كه‌م و ئاگاداری ده‌كاته‌وه به‌گه‌شتنی زانیارییه‌كان.
كاتێك مێروله‌یه‌ك خۆراكێك له شوێنێكدا ده‌دۆزێته‌وه به‌خێرایی زانیارییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و خۆراكه ده‌نێرێت بۆ ئه‌وانی تر. مێروولهكانیش هه‌ڵده‌ستن به گواستنه‌وه‌ی خۆراكه‌كه و نامه‌یه‌ك ئه‌نێرنه‌وه بۆ مێروله‌كه و له گه‌شتنی نامه‌كه‌ی و گواستنه‌وه‌ی خۆراكه‌كه یان به‌شێكی ئاگاداری ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌گه‌ر ئێمه به‌م نزیكانه ده‌ستمان گه‌شتبێت به هێڵی ئینته‌رنێت ئه‌وا مێرووله به درێژایی ملیۆنان ساڵ به‌رده‌وام بووه له به‌كارهێنانی ئه‌م سیسته‌مه! هه‌ر بۆیه جێی خۆیه‌تی بڵێن له زه‌مانی پێغه‌مبه‌ری نازداردا (د.خ) بێبڕوایان توانجیان ده‌دات و ده‌یان وت محمد له كتێبه‌كه‌یدا باسی هه‌ندێك گیانله‌به‌ری بێنرخی وه‌كو مێروله و هه‌نگ و جاڵجاڵۆکە ده‌كات، به‌ڵام بێ ئاگا بوون له‌و نهێنی و دیارده سه‌رسوڕهێنانه‌ی لای هه‌ر كام له‌م گیانداره لاوازانه هه‌یه و له ئه‌مڕؤدا زانایانی بواری زیندهوەرزانی و كۆمپیوته‌ر و …هند یان سه‌رسام كردووه.
سه‌رچاوه: موقع عبد الدائم الكحيل للإعجاز العلمي في القرآ‌ن والسنة ( www.kaheel7.com )
http://www.kaheel7.com/ar/index.php/2010-02-02-22-19-30/1499-2013-10-28-00-48-34
سەرچاوەی نووسەر:
Stanford researchers discover the ‘anternet’, http://news.stanford.edu/news/2012/august/ants-mimic-internet-082312.html
Related posts
Leave a Comment
You must be logged in to post a comment.