مێروله‌ش سه‌رباز و پۆلیسی هه‌یه!
مێروله‌ش سه‌رباز و پۆلیسی هه‌یه!
له نهێنیه‌كانی جیهانی مێروله ئه‌وه‌یه كه زۆر له شته‌كانی له جیهانی ئاده‌میزاد ده‌چێت .. ته‌نانه‌ت له بواری دادوه‌ری و یاسا و سزادانیش .. دوای چاودێری كردنێكی زۆری مێرووله‌كان تۆژه‌ره‌كان بۆیان ده‌ركه‌وت كه مێرووله سه‌رباز و پۆلیسی هه‌یه، هه‌ر ناوچه‌یەكی تایبه‌ت به مێروله سوپای نیزامی خۆی هه‌یه و كاره‌كانیش دیاری كراون، بۆ نموونه وه‌ك چاودێری و ئێشكگرتن، هه‌روه‌ها ئاگاداركردنه‌وه و پاسه‌وانی.. مێروله‌كان یاسای تایبه‌ت به‌خۆیان داده‌نێن و به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایانه هه‌ر مێروله‌یه‌ك هه‌ڵه‌یه‌ك بكات یاخود به جوانی ئیشه‌كانی رانه‌په‌ڕێنێت و ته‌مبه‌ڵ بێت ئه‌وا سزای ده‌ده‌ن و به‌شێك له پێیه‌كانی ده‌شكێنن تا جارێكی دیكه نه‌توانێت هه‌ڵه دووباره بكاته‌وه.. له‌م وێنه‌یه دوو مێروله‌ی پۆلیس ده‌بینین كه سزای مێروله‌یه‌ك ده‌ده‌ن كه هه‌ڵیه‌كی ئه‌نجامداوه.. لێره ئه‌م ئایه‌تی قورئانی پیرۆز دێنینه‌وه یادی خۆمان كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (وَمَا مِن دَابَّةٍ فِي الْأَرْضِ وَلَا طَائِرٍ يَطِيرُ بِجَنَاحَيْهِ إِلَّا أُمَمٌ أَمْثَالُكُم )الأنعام واته:هیچ گیانله‌به‌رێك نیه به‌سه‌ر زه‌ویدا بروات و هیچ باڵنده‌یه‌ك به باڵه‌كانی بفرێت كه ئه‌وانیش ئومه‌تێك نه‌بن وه‌ك ئێوه.