You Are Here: Home » بابەتەكانمان » موعجیزەی هاتن بەرەو ئیسلام

موعجیزەی هاتن بەرەو ئیسلام

موعجیزەی هاتن بەرەو ئیسلام                                                              

(رۆژان عوسمان )

قورئانی پیرۆز تاكە پەڕاوە كە خوای گەورە پەیمانی پاراستن وبڵاوبوونەوەی داوەهەروەك دەفەرموێت (يريدُونَ لِيُطْفِئُوا نُورَ اللَّهِ بِأَفْوَاهِهِمْ وَاللَّهُ مُتِمُّ نُورِهِ وَلَوْ كَرِهَ الْكَافِرُونَ * هُوَ الَّذِي أَرْسَلَ رَسُولَهُ بِالْهُدَى وَدِينِ الْحَقِّ لِيُظْهِرَهُ عَلَى الدِّينِ كُلِّهِ وَلَوْ كَرِهَ الْمُشْرِكُونَ) الصف: 8- 9 ،و پێغەمبەریش (صلی الله علیه وسلم)دەفەرموێت (سیبلغ هذا اڵامر – أی الإسلام – ما بلغ اللیل والنهار) ،ئەمەش بە پێچەوانەی پەڕاوەكانی ترەوەیە كە دەستكاری كراون و بەردەوامیش دەستكاری دەكرێ‌ و،هەرچی دەكەن نازانن چۆن لە هەڵەو ناتەواویەكانی پەڕاوەكەیان ڕزگاریان بێت.. (كیتابی موقەدەس)(تەورات و ئینجیل)شتی وای تیایە كە شەرمەزارن لە ئاستیا ،ئەوەتا باسی دەیان  پێغەمبەر دەكەن  سەلامی خوایان لێ‌بێت ،كە(مەی)یان خواردوەتەوە و زینایان لەگەڵ (محارم)دا كردووە..(هەروەك لوط و داود وابراهیم وزكریا..هتد) سەلامی خوایان لێ‌ بێت..ئەو كەسانەی كە كیتابی موقەدەسیان  نوسیوەتەوە وەك (مرقص)و(پولس)و(لوقا) ..هتد قوتابی حەزرەتی عیسا نەبوون،ئەوكیتابی بەناوموقەدەسە كەلەبەر دەستایە دەڵێن تەرجومە كراوە ،داوای نوسخەی ئەسڵی بكە نیە،باشە لە چیەوە وەرگێڕدراوە كەس نازانێت؟! نمونەیەك لە تەحریف كردن: لە نوسخەی  ئینگلیزی مەلیك جیمس ی كیتابی موقەدەس دا هاتووە:( Blessed are they that dwell in thy house. they will be still praising you, blessed is the man whose strength is in you, whose heart is set on piligrimage  as they pass  through the valley of Baca make it awel) PSLAMS (4-6)  (وەرگێڕانە عەرەبیەكەی)”طوبی ڵاناس عزهم بك طرق بیتك (اڵاصل كلمە الحج ) فی قلوبهم  84: 6عابرین فی وادی البكا‌ء ویصیرونه ینبوعاً أیضا ببركات یغطون مورە” لەم دەقەدا دوو وشە دەستكاری كراوە یەكەم وشە(pilgrimage)كەمانای (حەج)دەگەیەنێ‌ لە نوسخەی عەرەبیەكەدا هەرلایان بردووە، هەروەها وشەی (baca)كە ناوێكی مەككەیەو لە قورئانیشدا هاتووە،لە نوسخەی عەرەبیەكەدا كردویانە بە (وادی البكا‌ء)..جا بۆ ئەوەش ئەمەیان كردووە تا مەسیحیە عەرەبەكان كە قورئان دەبیستن نەڵێن ئەو دەقەی ئینجیل باسی مەككەی تیایە و ببێتە مایەی موسوڵمان بوونیان.. كە دەفەرموێت(كُلُّ الطَّعَامِ كَانَ حِلاًّ لِّبَنِي إِسْرَائِيلَ إِلاَّ مَا حَرَّمَ إِسْرَائِيلُ عَلَى نَفْسِهِ مِن قَبْلِ أَن تُنَزَّلَ التَّوْرَاةُ قُلْ فَأْتُواْ بِالتَّوْرَاةِ فَاتْلُوهَا إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ ، فَمَنِ افْتَرَىَ عَلَى اللّهِ الْكَذِبَ مِن بَعْدِ ذَلِكَ فَأُوْلَئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ ، قُلْ صَدَقَ اللّهُ فَاتَّبِعُواْ مِلَّةَ إِبْرَاهِيمَ حَنِيفًا وَمَا كَانَ مِنَ الْمُشْرِكِينَ ، إِنَّ أَوَّلَ بَيْتٍ وُضِعَ لِلنَّاسِ لَلَّذِي بِبَكَّةَ مُبَارَكًا وَهُدًى لِّلْعَالَمِينَ ، فِيهِ آيَاتٌ بَيِّنَاتٌ مَّقَامُ إِبْرَاهِيمَ وَمَن دَخَلَهُ كَانَ آمِنًا وَلِلّهِ عَلَى النَّاسِ حِجُّ الْبَيْتِ مَنِ اسْتَطَاعَ إِلَيْهِ سَبِيلاً وَمَن كَفَرَ فَإِنَّ الله غَنِيٌّ عَنِ الْعَالَمِينَ (97))ال عمران96.. ئەوەی سەیرە ئەوەیە لەپێش باسی بەككەوە قورئان باسی ئیفتیراو تەحریفاتی گاورو جوولەكەكان دەكات ، ئەوەتا لای ئەوان ئەو بەڵگە گەورەیە هاتووەو ئاوا تەحریفی دەكەن !!  

islam

 ئەم بابەتە دكتۆر زەغلول النجار لە گۆشەیەكی خۆیدا لە ڕۆژنامەی (الاهرام )دا بڵاوی كردەوە ،وتارەكانی ناوبراو لە ئەهرام دا بووەتە مایەی موسوڵمانبونی ژمارەیەكی زۆر  لەگاورەكانی میسر.. د.زەغلول دەڵێت پاش بڵاوكردنەوەی ئەو وتارە،لەسەر سەفەربووم لە فڕۆكەخانە لاوێكی مەسیحی بەناوی (جۆن)هات بۆ لام وپرسیاری لەو بارەیەوە كرد،منیش وتم:ئینگلیزی دەزانی وتی:بەڵێ‌ دەرچووی كۆلێژم و ئێستا ژمێریارم ،وتم:زۆر چاكە ئەوە  هەردوو دەقە ئینگلیزیەكە و عەرەبیەكەیە  لەبەر دەستایە خۆت بەراوردی بكە، بزانە تەحریف كراوە یان نا !! پاش ئەوەی گەڕامەوە میسر بینیمەوە مژدەی دامێ‌ كە موسوڵمان بووە و تەنانەت ڕەمەزان بەڕۆژوو بوەو تەراویحیشی كردووە،هەروەها وتی:دایك و باوكم مەسیحین و زۆر دەوڵەمەندن و تەنها منیان هەیە ،دەترسم موسوڵمان بونم ئاشكرا بكەم جەڵتە لێیان بدات ،منیش وتم : دەتوانی جارێ‌ ئاشكرای نەكەی لەبەر ئەوان . پاش دوو مانگی تر بینیمەوە لە دوبەی وتی:هاتووم لێرە فێری ئیسلام ببم ،تا بتوانم بە چاكی بەرپەرچی  ناحەزانی ئیسلام بدەمەوە! بەڵێ‌ ..دەستكاری كردنی تەورات و ئنجیل و پارێزراوی قورئان وادەكات كە خەڵكی دەستە دەستە لەهەر چوار قوڕنەی دنیاوە بێت بەرەو ئیسلام،دكتۆر زەغلول دەڵێت:بەراوردكردنی ئاینەكان و خستنەڕووی تەحریفاتی تەورات و ئنجیل  مەسەلەیەكی زۆر گرنگە كە موسوڵمانان و بانگخوازان  كاری لەسەر بكەن..

نموونەكانی هاتن بەرەو ئیسلام زۆرن  ئەمەش چەند نموونەیەكی ترە لەو بوارەدا:

1.دیبلۆماتێكی بەریتانی بەناوی (هند جیم)كەلە سەفارەتی بەریتانی كاری دەكرد لە پاكستان ،لە مزگەوتی ناو پەرلەمانی پاكستانیدا موسوڵمانبونی خۆی ڕاگەیاند و ناوی خۆی كرد بە (محمد ایوب)،ناوبراو دەڵێت:لە ئیسلامدا هەموو خێر و خۆشی و وەڵامی هەموو پرسیارەكانم دەست كەوتووە..گۆڤاری المجتمع)1\9\2007

2.(مالین)ی مەسیحی ڕۆژنامە نووسی سویدی ،موسوڵمانبونی خۆی ڕاگەیاند و ناوی خۆی كرد بە (عائیشە)و بۆ ڕۆژنامەی ئێكس برنس دەدوێ‌  و دەڵێت:لە بەراوردكردنی  ئاینەكاندا  تەنها لە ئیسلامدا گشت ڕاستیەكانم بۆ دەركەوت ،ئەو كاتەی قورئان دەخوێنم ڕاستیەكانم بۆ دەردەكەوێت، بڕواداریم وام لێدەكات میهرەبان و لەسەرخۆبم،من ئاسودە وبەختیارم كە سەرپۆشم پۆشیوە،لە ئیسلامدا ڕێگای بنیاتنانی ژیانم دۆزیەوە،قورئان سۆما و گلێنەی چاوانمە،بەبێ‌ قورئان واتە لەدەرەوی ژیان دەژیم، لێرە بەدواوە  هەوڵدەدەم بۆ زیاتر شارەزا بوون لە ئیسلام،بۆ ئەوەی بتوانم وەڵامێكی ڕاست و دروستی ئەو كەسانە بدەمەوە كە پرسیار دەكەن و ڕەخنە لە ئیسلام دەگرن،چونكە ئیتر وەك موسوڵمانێك ڕەفتار دەكەم و دەژیم و دەبێت بە موسوڵمانێتیش بمرم.( پێگەی ئیسلام پەیك)..

3.لاوێكی فلیپینی بەناوی (نورمن)كەلەدایك بووی ساڵی 1970 یە،لەگەڵ كۆمپانیای (المجال)هاتە وڵاتی سعودیە بۆ ئیش كردن،ناوبراو مەسیحی بوو دواتر حەوت ساڵێك لەمەوبەرلە ڕۆژی هەینی 15\11\ 1421كۆچی دا موسوڵمانبونی خۆی لە نوسینگەی جالیات لە شاری (ئەبها)ی سعودیە ڕاگەیاند..لە بارەی موسوڵمانبونیەوە دەڵێت:(لە مانگی ڕابردوودا كاتژمێر 11ی شەو لە كاركردن بوومەوە ،خەوێكی زۆر خۆشم لێكەوت، لە خەوما بینیم لە مزگەوتێكدام و خەڵكی لە دەورمن ،(بەمەرجێ‌ من تەنها مزگەوتم لە دەرەوە بینیبوو)،خەڵكیم بینی نوێژ دەكەن و هەیانبوو لە كڕنووش دا بوو هەیانبوو لە سوژدەدا بوو، لە پڕ پیاوێكی جل و بەرگ سپیم بینی ،كە ڕووی زۆر نورانی بوو ،لە پشتیەوە فراوانیەكی زۆر گەورە هەبوو ،كەوتە دڵمەوە كە ئەو حەزرەتی( ئیبراهیمە)،پێی فەرمووم (بگەڕێرەوە)،وتم:چۆن بگەڕێمەوە؟فەرمووی:بگەڕێرەوە بۆ حەق و ڕاستی!! خەبەرم بوەوە،چووم بۆ لای هەندێ‌ موسوڵمان و  پرسیاری خەوەكەم لێكردن  و قەناعەتم كرد كە ئیسلام  یەكەم و چاكترین ئاینە لە دنیادا ،بە تایبەت كەلەخەوەكەمدا لە مزگەوتدا بووم ،لە كەنیسە یان پەرستگایەكی تردا نەبووم. ئینجا ناوبراو ناوی خۆی بەبەرەكەتی خەوەكەی كرد بە (ئیبراهیم)..www.themwl.org\aldaawa

 4.لە سویسرا(دەزگای موخابەرات)سیخوڕێكیان نارد بۆ بنكەی ئیسلامی  كەناوی (كلود كوفاسی) بوو، تا چاودێری بەڕێوەبەری بنكەكە دكتۆر (هانی ڕەمەزان)بكات كە كچەزای ئیمام بەننایە و كەسێكی گورج و گۆڵ و چالاكە لە بواری بانگەوازدا.. (كلود كوفاسی)بە ڕووكەش وای پیشان دا كە موسوڵمان بووە و زۆر هات و چۆی بنكەی ئیسلامی (جنیف)ی دەكرد،ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر ئیسلامی لا خۆشەویست دەبوو،ڕاستیەكانی بۆ دەركەوت و سەرەنجام موسوڵمان بوو..چەند جاری تریش موخابەرات ناردیان بۆ وڵاتی (نەیجەر)و (میسر)و(مۆریتانیا)و(توركیا)تا مەعلوماتیان بۆ كۆبكاتەوە لەسەرئەو كەسانەی كە دەیانویست جیهاد بكەن.. ناوبراو داوای كرد وازی لێبێنن و داوای دەست لە كاركێشانەوەی كرد،ئەوانیش ڕازی نەبوون،زۆریان لێدەكرد كە بوختان بكات و تۆمەتی ناڕەوا بخاتە پاڵ  بنكەی ئیسلامی جنێف و بەڕێوەبەرەكەی و شایەتی ناهەق بدات لە دژیان،ئەویش بە هیچ جۆرێك ڕازی نەبوو كاری وا بكات و لە دادگادا كەئەوە دووجارە ئامادە دەبێت هیچی دژی ئەو بنكەی ئیسلامی یە نەیا بەدەستەوە..www.arab-eng.org

 5-گۆرانیبێژی عەرەب (محمد المازم ) پاش ئەوەی سروودێكی ئیسلامی لەسەر پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)وت ، لە چاوپێكەوتنێكی كەناڵی شارقەدا وتی :كە بڕیاری داوە ژیانی بگۆڕێت بەرەو خێرو،ئیتر وازلەگۆرانی بێنێت و تەنها سروودی ئیسلامی بڵێت و  هونەرێك پێشكەش بكات كە سوود بەكۆمەڵگا بگەیەنێت ..

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top