You Are Here: Home » ئیعجازی زانستی » ئه‌ندازه‌ » موعجیزەی قورئان.. دیاریكردنی نزمترین شوێنی سەرزەوی

موعجیزەی قورئان.. دیاریكردنی نزمترین شوێنی سەرزەوی

موعجیزەی قورئان.. دیاریكردنی نزمترین شوێنی سەرزەوی

10 

 یەكێك لە موعجیزەكانی قورئان موعجیزەی زانستییە، لە قورئاندا چەندین نهێنی ئاسمان و زەوی خراوەتە ڕوو كە مرۆڤایەتی لەسەدەی نوێدا نەبێت پەی پێ نەبردووە، یەكێك لە موعجیزانە دیاریكردنی نزمترین شوێنی زەوییە، ئەویش لە سەرەتای سورەتی(الروم) كە دەفەرموێت: (الم، غلبت الروم فی أدنی الارض) واتە: ڕۆمەكان شكێنران لە نزمترین شوێنی زەویدا  ئاشكرایە ئەم ئایەتە كاتێك دابەزی كە فارسەكان لە ناوچەی سەرووی دەریای مردوو بەسەر ڕۆمەكاندا سەركەوتن و لەوێوە چونە شاری قودس داگیریان كرد، ئێستا هەموو زانایان و جێولۆجیەكان دەزانن كە ناوچەی دەوروبەرو سەروو دەریای مردوو نزمترین شوێنی زەوییە و 400م لە ژێر ئاستی ڕووی دەریاوەیەو لە جیهاندا هیچ شوێنێكی تر نیە بەم ڕادەیە نزم بێت، پاك و بێگەردی بۆ خوای گەورەو درود و سڵاو لەسەر پێغەمبەرەكەی كە لە ڕێگای نیگاوە ئەم هەواڵە زانستیەی 1400 ساڵە بە ئێمە ڕاگەیاندووە.

 

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top