موعجیزه‌ی گه‌وره‌بوونی له‌شی مرۆڤ
موعجیزه‌ی گه‌وره‌بوونی له‌شی مرۆڤ
کوڕی ئيسلام
کێشی منداڵێکی ته‌مه‌ن یه‌ک ساڵه دوو هێنده به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ڕۆژی له دایک بوونی، درێژتریشه به‌ڕێژه‌ی 50%، واته له‌ماوه‌ی ساڵێکدا کێش و درێژی به شێوه‌یه‌کی نائاسایی له‌گه‌ڵ ڕێژه‌ی دووریه‌کانی له‌ش و په‌له‌کانیدا زیاد ده‌کات، ده‌بێت چی وا بکات منداڵێک به‌درێژی نزیکه‌ی (50 سانتیمه‌تر) و (کێشی 2 کیلۆگرام) ببێته مرۆڤێک به‌درێژی (180 سانتیمه‌تر) و کێشی (80 کیلۆگرام)، له‌ماوه‌ی 25 ساڵدا؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ئه‌وه‌یه: نهێنی ئه‌م گه‌شه‌یه له گه‌ردێکی دهرئاسادایه، که ڕژێنی نوخامی ده‌ری ده‌دات… ئاشکرایه پێویسته منداڵی بچووک گه‌شه بکات تا ببێته مرۆڤێکی پێگه‌یشتوو. کرداری گه‌شه کردن به دوو شێوه‌ی جیاواز ڕووده‌دات، هه‌ندێک له‌خانه‌کان قه‌باره‌یان گه‌وره‌تر ده‌بێت و هه‌ندێکی تریش دابه‌ش ده‌بن تاوه‌کو ژماره‌یان زیاد بکات، هه‌ردوو شێوه‌که به‌کاریگه‌ریی هۆرمۆنی گه‌شه‌کردن ڕووده‌ده‌ن.
بۆ نموونه دڵی منداڵی تازه له‌دایک بوو قه‌باره‌که‌ی به‌ڕێژه‌ی 1:16 ی قه‌باره‌ی دڵی که‌سێکی پێگه‌یشتووه، به‌ڵام له هه‌ردوو تهمهنهکهدا ژماره‌ی خانه‌کانی دڵ یه‌کسانن. هۆرمۆنی گه‌شه له قۆناغه‌کانی گه‌شه‌کردندا کار له یه‌ک یه‌کی خانه‌کانی دڵ ده‌کات و به ئه‌ندازه‌ی پێویست گه‌وره ده‌بن، به‌م شێوه‌یه دڵ گه‌وره ده‌بێت تا ده‌بێته دڵی مرۆڤێکی پێگه‌یشتوو…
زۆر بوونی خانه ده‌مارییه‌کان ده‌ست پی ده‌کات و کۆتایی دێت که منداڵه‌که ته‌مه‌نی 6 مانگانه له نێو منداڵدانی دایکیدا، ئه‌م ژماره‌یه‌ی خانه ده‌ماریه‌کان به جێگیری ده‌مێننه‌وه تا له دایک بوون، جێگیر ده‌بێت تا ته‌مه‌نی پێگه‌یشتن (بلوغ)، هۆرمۆنی گه‌شه هانی گه‌شه‌ی خانه ده‌ماریه‌کان ده‌دات له ڕێی گه‌وره بوونی قه‌باره‌وه، له‌و گه‌وره بوونهشیانهوه خانه دهماریهکه شێوه‌ی کۆتایی خۆی وه‌رده‌گرێت، له دوا قۆناغی پێگه‌یشتندا.
خانه‌کانی تری له‌ش وه‌ک خانه ماسوولهکهیی و ئێسکیهکان به دابه‌شبوون زۆر ده‌بن، هۆرمۆنی گه‌شه بڕی دابه‌ش بوون له‌و خانانه‌دا دیار ده‌کات. ئه‌م هۆرمۆنه فه‌رمانی گه‌شه کردن ده‌رده‌کات، به‌ڵام جێبه‌جێ کردنی فه‌رمانه‌که به‌یێی جۆری خانه‌که جیاواز ده‌بێت (دابه‌ش ده‌بێت یان له قه‌باره‌دا گه‌وره ده‌بێت).
ئاخۆ ده‌بێت ڕژێنی نوخامی چۆن هاوکێشه‌ی پێویست بۆ هاندانی خانه‌کان بزانێت، دابه‌ش بین یاخود له قه‌باره‌دا گه‌وره ببن؟
بابه‌تێکی دیکه‌ی سه‌رنج ڕاکێش، کاریگه‌ری ئه‌م هۆرمۆنه‌یه له‌سه‌ر هه‌موو خانه‌کانی له‌ش. وێنای مه‌ودای ئه‌و کاره‌ساته بکه‌ن که تووشمان ده‌بێت، ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ندێک له خانه‌کانی له‌ش وه‌ڵامدانه‌وه‌یان بۆ هۆرمۆنی گه‌شه هه‌بێت و هه‌ندێکی تر کاردانه‌وه و گوێڕایه‌ڵیان بۆی نه‌بێت.به‌ده‌ربڕینێکی تر ئه‌گه‌ر خانه‌کانی دڵ به‌کاریگه‌ری هۆرمۆنی گه‌شه گه‌شه‌یکرد و خانه‌کانی قه‌فه‌سه‌ی سنگ فه‌رمانی گه‌شه‌کردنیان ڕه‌تکرده‌وه، ئاخۆ چی ڕووده‌دات جگه له کاره‌سات؟ مردنێکی حه‌تمی، له ئاکامی په‌ستان که‌وتنه سه‌ر دڵ به‌هۆی گه‌وره بوونی دڵ له نێو سنگدا که قه‌باره‌ی ناوه‌وه‌ی سنگ که‌م ده‌بێته‌وه و دڵ تێیدا جێی نابێته‌وه.
نموونه‌یه‌کی تر وه‌ک گه‌شه کردنی ئێسکه‌کانی لووت به‌بێ گه‌شه کردنی پێستی داپۆشه‌ری ناوچه‌ی لووت، له‌وکاته‌دا ئێسکه‌که پێسته‌که ده‌دڕێ و بۆ ده‌ره‌وه ده‌رده‌په‌ڕێت.
که‌واته گه‌شه له‌سه‌رجه‌م جۆره‌کانی خانه ماسوولکه‌یی و ئێسکیهکان و پێست و سه‌رجه‌م خانه‌کاندا به هاوڕێژه‌یی و ههمئاههنگیهکی نایاب ده‌بێت، ئه‌مه‌ش له ئاکامی جیاوازی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌مه چه‌شن له پله‌کانی وه‌ڵامدانه‌وه بۆ کاریگه‌ریی هۆرمۆنی گه‌شه له لایه‌ن هه‌ر خانه‌یه‌که‌وه.
هۆرمۆنی گه‌شه ته‌نها له قۆناغی گه‌شه کردندا ده‌رنادرێت، به‌ڵکو له‌دوای پیگهیشتنیش هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌یه که مرۆڤی پێگه‌یشتووش ده‌بێت له گه‌شه و زیاد کردنی باری درێژی به‌رده‌وام بێت تاکو ده‌بێته مه‌خلوقێکی گه‌وره و زه‌به‌لاح، به‌ڵام ئاساییه ئه‌وه هه‌رگیز ڕوونادات، چونکه مرۆڤ دوای ئه‌وه‌ی ده‌گاته قۆناغێکی دیاری کراوی گه‌شه ئیدی خانه‌کانی له گه‌شه کردن ده‌وه‌ستن ( چ له قه‌باره یان له ژماره‌دا). تا هه‌نووکه‌ش زانایان نازانن بۆچی ئه‌م کرداره ده‌وه‌ستێ ڕووده‌دات… تاکه شتێک له دونیای زانست‌دا بۆ ڕاڤه‌ی ئه‌م وه‌ستانه له کرداری گه‌شه‌دا زانرا بێت ڕه‌فتاری خانه‌کانه به‌وشێوه‌یه، به‌پێی به‌رنامه‌یه‌کی دیاری کراو که له پێکهاته‌یدا هه‌یه، هه‌ر بۆیه پێویسته قوڵ بیر له‌م به‌رنامه‌یه بکه‌یته‌وه که خوای مه‌زن خولقاندوویه‌تی.
تێگه‌یشتن له مه‌ودای گرنگیی کرداری گه‌شه و دابه‌ش بوونی ترلیۆنان خانه و پاشان وه‌ستانی کرداره‌که به‌شێوه‌یه‌کی شیاو هه‌مئاهه‌نگ له‌گه‌ڵ یه‌کتر، ناڕه‌حه‌ت نییه… ئه‌گه‌ر هه‌ندیک خانه له گه‌شه کردن نه‌وه‌ستن (وه‌ک هاوشێوه‌کانیان ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن) مرۆڤ تووشی کاره‌سات ده‌که‌ن… په‌نا به‌خوا، ئه‌گه‌ر هاتوو گه‌شه‌ی خانه‌کانی له‌ش وه‌ستان جگه له هه‌ر کۆمه‌ڵه خانه‌یه‌کی دیاری کراو ( بۆ نموونه خانه‌کانی چاو)، قه‌باره‌ی چاو گه‌وره و گه‌وره ده‌بێت تاکو له پڕیکدا ده‌ته‌قێت.
هۆرمۆنی گه‌شه کردن کاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ندێک خانه ده‌مێنێته‌وه، له دوای ماوه‌ی پێگهیشتنیشییهوه. ئه‌و به‌رده‌وامیه له کاریگه‌ری یارمه‌تی له‌ش ده‌دات بۆ نوێ بوونه‌وه‌ی خانه خراپ بوو و له‌که‌ڵک که‌وتووه‌کان و چاککردنه‌وه‌یان و به‌رهه‌مهێنانی خانه‌ی دیکه‌ی نوێ له شوێنیان‌دا، وه‌ک پێست و خرۆکه سووره‌کانی خوێن، که به‌درێژایی ژیان له دابه‌ش بوون به‌رده‌وام ده‌بن… سه‌لمێنراوه له هه‌ر خوله‌کێکدا 200 ملیۆن خانه‌ی نوێ له له‌شماندا به‌رهه‌م دێن. ئه‌و خانه نوێیانه جێی خانه پیر و خراپ بووه‌کان ده‌گرنه‌وه. به‌و شێوه‌یه کۆی گشتی ژماره‌ی خانه‌کانی له‌ش به‌جێگیری ده‌مێننه‌وه. مه‌رجی سه‌ره‌کی گه‌شه‌ی خانه‌کان یاخود دابه‌ش بوونیان زیاد بوونی قهبارهیانه، ئه‌وه‌ش له‌ڕێی زیاد بوونی به‌رهه‌مهێنانی پڕۆتینی نێو خانه‌وه ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت. زۆر بوون له‌به‌رهه‌مهێنانی پڕۆتینیدا به‌کاریگه‌ریی یه‌کێک له خاسیه‌ته‌کانی هۆرمۆنی گهشهوهیه.
له‌ڕاستیدا خانه‌کان له کاتی گه‌شه‌یاندا پێویستییان به‌شتێکی دیکه هه‌یه ئه‌ویش ووزه‌یه. هه‌موو ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی هۆرمۆن و جگه له‌ویشه‌وه ووتران به‌بێ ده‌سته‌به‌ربوونی ووزه بێ سوودن، چونکه به‌بێ بوونی سه‌رچاوه‌ی ووزه کرداری گه‌شه کردنیش ئه‌سته‌م ده‌بێت.
له‌شی مرۆڤ ئه‌و ووزه‌یه‌ی تیدا ده‌سته‌به‌ر بووه… هۆرمۆنی گه‌شه خاسیه‌تیکی نایابی هه‌یه، ئه‌ویش ڕێدانه به گه‌رده چهوریییهکان به‌جوڵه‌ی ئازادیان له‌ناو خوێندا، وه‌ک ئه‌وه‌ی بارهه‌ڵگری تایبه‌ت بن بۆ هه‌ڵگرتنی سووته‌مه‌نی خۆڕایی بۆ سه‌رجه‌م خانه‌کان.
به‌ڕاستی له‌گه‌شه کردنی خانه‌کانی له‌شی مرۆڤدا سیسته‌م و ڕێکخستنێکی ناوازه و نایاب به‌دی ده‌کرێت.
ئایا ئێمه‌ی مرۆڤ بیهرمان له‌م کاره گه‌وره و به‌سوو د و نایابانه‌ی خوای گه‌وره کردۆته‌وه؟ ئایا ڕۆژی چه‌ند جار سووپاسی خوای گه‌وره ده‌که‌ین له‌سه‌ر ئه‌م هه‌موو نیعمه‌ته‌ی که پێی به‌خشیووین؟؟
خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: وَفِي أَنفُسِكُمْ ۚ أَفَلَا تُبْصِرُونَ . الذاریات/22. واته: ( وفی أنفسکم) وه له‌خودی خۆیشتاندا به‌ڵگه گه‌لێ هه‌یه بۆ دۆزینه‌وه‌ی خوا( أفلا تبصرون) ده‌سا له خۆتان ناڕوانن و ته‌ماشا ناكه‌ن؟ سه‌یر ناكه‌ن خوای گهورهچۆن ئێوه‌ی دروست كردووه، هه‌ریه‌كه شێوه‌ی ئاخافتن و زمانی جۆرێكه، ره‌نگ و روخساری جۆرێكه، پله‌ی ژیریی و تێگه‌یشتنی و به‌ژن و باڵا‌و قه‌دو قامه‌ت و ..هتد.