موسڵمان بوونی زانا أنطوانی فلو
موسڵمان بوونی زانا أنطوانی فلو
كورِى ئيسلام
یه‌کێکی تر له‌و زانایانه ناوی (أنطوانی فلو) ه، که پرۆفیسۆریکی به‌ریتانییه له بواری فه‌لسه‌فه دا‌و ته‌مه‌نی هه‌شتاو یه‌ک ساڵه، له پانزه ساڵییه‌وه ڕێی ئیلحادی گرتۆته‌به‌ر.
له ساڵی 1950 دا له بواری ئه‌کادیمیدا ناسرا به‌هۆی ووتاڕێکهوه که بڵاوی کرده‌وه، ده‌یان ساڵ به‌رگری له بیروڕای خۆی و له ئیلحاد ئه‌کرد له زانکۆی ئۆکسفۆرد و ئهبیردین و زۆر له زانکۆکانی ئه‌مه‌ریکا و که‌نه‌دا، که مامۆستا بوو تیایاندا..
له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ناوبراو ئیمانی هێنا به‌وه‌ی که خوایه‌کی باڵا ده‌ستی حه‌کیم هه‌یه که ئه‌م بوونه‌وه‌ره‌ی به‌دیهێناوه..
ناوبراو پاش 60 ساڵ له فیکری ئیلحاد بۆی ده‌رکه‌وت که له گومڕایی و سه‌ر گهردانیدایه، به‌هۆی وورد بوونه‌وه‌ی له دیراساتی زانستی زانایانی زینده‌وه‌رزانی له بواری (DNA) دا، که زۆر ئاڵۆز‌و سه‌رسوڕهێنه‌ره، زانایان به ئاشکرا پاش دیراسه‌ی (DNA) ووتیان که حه‌تمه‌ن خوایه‌کی باڵا ده‌ست هه‌یه که ئه‌م (DNA) یه‌ی به‌م جۆره به‌دیهێناوه..
به‌ڵێ، شێوه‌ی لولپێچی ئه‌و (DNA) یه وه‌ڵامه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی که ده‌یانوت مرۆڤ و بوونه‌وه‌ر به‌ڕیکه‌وت دروست بوون، دیاره ڕێکه‌وت ئه‌سته‌مه بتوانێ (DNA) ڕێک بخات..
زانای به‌ناوبانگ (فرانسیس کریک) که یه‌کێک بوو له‌وانه‌ی شێوه‌ی لوول پێچییهکهی دۆزییه‌وه ئیعترافی کرد که موعجیزه‌یه‌ک هه‌یه له پشت حقیقه‌تی ئه‌سڵی ژیانه‌وه.
زانایه‌کی تریش به‌ناوی (لید ادلمان) له زانکۆی (ساوث کالیفۆرنیا) له لۆس ئه‌نجلوس ڕایگه‌یاند که یه‌ک گرام له‌و (DNA) یه توانای خه‌زنی ئه‌وه‌نده زانیاری هه‌یه که له یه‌ک ترلیۆن سیدی (مضغوط) دا جێی ده‌بێته‌وه.
له کاسێتێکی ڤیدۆییدا به‌ناو نیشانی (ئایا زانست بوونی خوای دۆزیوه‌ته‌وه؟) (أنطوانی فلو) به ئاشکرا باسی جوانی و مه‌زنی دروستکراوه‌کانی خوا ده‌کات و باسی هه‌ره‌سهێنانی فیکری ئیلحادی ده‌کات .. هه‌روه‌ها له هه‌وڵی زۆردایه بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی که شوێن پێیان هه‌ڵگرتووه له ئیلحادا وه ده‌ڵێت: ( له به‌رئه‌وه‌ی به دڵنیاییه‌وه بیر و بۆچوون و نووسینه‌کانم کاریان کردۆته سه‌ر کۆمه‌ڵێک که‌س، من ئه‌مه‌وێ ئه‌و زه‌ره‌رو زیانه فیکرییه‌ی پێم گه‌یاندوون ڕاستی بکه‌مه‌وه) .
خوای گه‌وره‌ش له قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رموێت: سَنُرِيهِمْ آيَاتِنَا فِي الْآفَاقِ وَفِي أَنفُسِهِمْ حَتَّىٰ يَتَبَيَّنَ لَهُمْ أَنَّهُ الْحَقُّ ۗ أَوَلَمْ يَكْفِ بِرَبِّكَ أَنَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ شَهِيدٌ. فصلت. 53
واته: ئێمه له ئاینده‌دا به‌ڵگه و نیشانه‌ی سه‌رسوڕهێننه‌ریان نیشان ده‌ده‌ین له ئاسۆکانی بوونه‌وه‌رداو له خودی خۆیشیاندا (بێگومان ئاشکرایه که له‌سه‌رده‌می زانستیدا چه‌نده نهێنیه‌کانی بوونه‌وه‌ر ئاشكرا بووه.. زاناکان به گشتی و زاناکانی ئه‌ستێره‌ناسی سه‌رگه‌ردانن له ورده‌کاری و دامه‌زراوی و گه‌وره‌یی و فراوانی ئه‌م گه‌ردوونه، هه‌روه‌ها له ئاڵۆزی جه‌سته‌یی و عه‌قڵیی و ده‌روونی ئاده‌روونی ئاده‌میزاد)، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی تا چک بۆیان ڕوون بێت و دڵنیابن که ئه‌و زاته حه‌ق و ڕاست و ڕه‌وایه، ئایا شایه‌تی په‌روره‌ردگارت به‌س نیه که بێگومان ئاگا و زانایه به هه‌موو شتێک؟!
له کۆتاییدا له خوای به‌رز و باڵا ده‌ست داواکارین که هیدایه‌تی هه‌موومان بدات و ئیمانمان بپارێزێت، آمین.
—————————————-
سه‌ر چاوه: سه‌رفرازی.