منداڵێكی دوو سەر
منداڵێكی دوو سەر
عمر تەیب
كۆمەڵێك هەواڵی زانستی سەرسوڕهێنەر هەن ، كە پێویست دەكات لە سەری بوەستین و كەمێك لێی وورد ببینەوە ، هەر وەكو ئەم هەواڵەی كە باسی دەكەین ، لە راستی دا ئەمە بەڵگەیەكی ترە لەسەر راستێتی پەیامی ئیسلام .
هەواڵێكی زانستی .
فلیپین یەكەم حاڵەتی لە دایك بوونی منداڵێكی دوو سەری راگەیاند ، كە ئێستا لە ژێر چاودێری چڕی نەخۆشخانەی (خوسی فابیلا) ی شاری مانیللای پایتەختی ئەو ووڵاتەدایە . رۆژنامەكانی فلیپین باس لەوەدەكەن كە دایكی ئەو منداڵە تەمەنی (29) ساڵە و چوار منداڵی تری هەیە . وە هەروەها بەرپرسانی تەندروسـتی ئەو ووڵاتە رایانگەیاندووە كـە ئەگەری روودانی رووداوێكی ئاوەها بۆی هەیە لە (80000) لە دایك بووندا ، جارێك روو بدات .
دكتۆرە (ئایدن لاتوسا ) رایگەیاند بە پێی پشكنینی لەرەلەری موغناتیسی (الرنین المغناتیسی ) دەكەوتووە كە ئەو منداڵە دوو دڵی لە ناو یەك كیس دا هەیە ، هەرچەندە هەردووكیان كەم و كوڕیان هەیە بەڵام دڵی لای چەپ كەمێك لەوەی لای راست باشترە . وە هەروەها ئەوەشی راگەیاند كە رەنگی هەردوو سەرەكە شین دەبێتەوە كاتێك منداڵەكە دەگریەت ، ئەمەش لەبەر وەزعی دڵەكەیەتی . لەلاشەی ئەم دوانەیەدا تەنها یەك جگەر و یەك گەدە و دوو گورچیلەی هەیە و بڕی پێویست خوێن بە دوو سەرەكە دەگات و پزیشكەكان لابردنی یەكێك لەو دوو سەرە بە دوور دەزانن . شایانی باسە ئەمە وێنەی منداڵەكەیە كە لە ژێر چاودێری چڕدایە وە دەڵێن زۆر ئەستەمە لە ژیان بەردەوام بێت .
خۆشەویستانم بێگومان نمونەی ئەمانە لە ژیاندا پێویست دەكات لەسەرمان بەبەردەوامی تەسبیحاتی خوای بەدیهێنەری پاك و بێگەرد بكەین ، وە سوپاسی بكەین لەسەر ئەم تەندروستی یە تەواوەی كە پێی بەخشیوین ، وە پێویستە بەردەوام سەیری ئەم حاڵەتە سەرسوڕهێنەرانە بكەین بۆ ئەوەی هەست بە نیعمەتەكانی خوای گەورە بكەین بەسەرمانەوە ، بەڵام ئەوەی سەرنجمان رادەكێشێت ئەوەیە كە ئەو جۆرە لە دایك بوونانە زۆر دەگمەنن و بەدوور دەزانرێت لە ژیان بەردەوام بێت تەنها ئەو كاتەی كە پزیشكەكان بتوانن بەسەركەوتوویی یەكێك لە سەرەكان و یەكێك لە دڵەكان لابەرن .
لێرەدا ئەو ئایەتە پیرۆزەمان بیر دەكەوێتەوە كە خوای گەورە دەفەرمووێ (مَا جَعَڵ الڵّهُ لِرَجُلٍ مِنْ قَلْبَیْنِ فِی جَوْفِهِ) [اڵاحزاب: 4 واتە (خوا داینەناوە لە هیچ ئادەمی یەكدا دوو دڵ لە ناو سینگیدا ) . زۆر بە ووردی سەرنج بدەن خوای گەورە نەیفەرمووە لە سینگی منداڵ یان شتێكی تر ، بەڵكو فەرمووی (رجل) دیارە جیاوازی هەیە لە نێوان ئەم دوو دەستەواژەیە دا ، بۆیە دەگونجێت منداڵیكی دوو دڵە لە دایك ببێت ، بەڵام هەرگیز ناگونجێت پیاوێك دوو دڵی هەبێت ، جا ئەمە بەڵگەیە لەسەر موعجیزەی قوڕئانی پیرۆز كە خوای پەروەردگار ناردوویەتی یە خوارەوە .
http://www.kaheel7.com/ar/index.php/2010-02-02-22-19-30/1191-2013-04-07-22-57-43
Related posts
Leave a Comment
You must be logged in to post a comment.