مناڵ و فیتره‌ت… چه‌ند راستییه‌كی زانستی
مناڵ و فیتره‌ت… چه‌ند راستییه‌كی زانستی
بێباوه‌ڕان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه باوه‌ڕبوون به پەروەردگار له ده‌ستكردی مرۆڤه و پێغه‌مبه‌ران درۆیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كردووه تا زاڵ بن به سه‌ریاندا. وه‌ك ئه‌وان ئه‌ڵێن دینه‌كان له ده‌ستكردی مرۆڤه‌كانه و ئه‌م گه‌ردونه هیچ خوایه‌كی نیه. هه‌رله‌به‌رئه‌وه‌ش هه‌وڵ ئه‌ده‌ن مناڵه‌كانیان هه‌ر له له‌دایكبونیانه‌وه به بیروبۆچونی بێباوه‌ڕی (الحاد) فێربكه‌ن.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه سه‌رنجڕاكێشه ئه‌وه‌یه كه له تازه‌ترین لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستیدا ده‌ركه‌وتووه منداڵ هه‌ر به له‌دایكبونیه‌وه چه‌ند زانیارییه‌كی لایه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به بۆماوەوە هه‌بێت و به سێ سیفاتی سه‌ره‌كی دیاریكراوه كه ئه‌مانه‌ن:
-
باوه‌ڕبوون به خوای تاك و ته‌نها: زانایان ئه‌وه‌یان دۆزییه‌وه كه منداڵ له دایك ئه‌بێت مێشكی به چه‌ند بیروبۆچونێكی دیاریكراوه‌وه ئاماده‌كراوه و پێی ده‌ڵێن كه: پەروەردگار دروستكاری گه‌ردونه، هه‌مو شتێك هۆكارێكی هه‌یه، وه پەروەردگار ته‌نهایه و هیچ هاوه‌لێكی نیه!
-
راستگۆیی: پاش چه‌ندین لێكۆلینه‌وه له ده‌ماغ له لایه‌ن زانایانه‌وه بۆیان ده‌ركه‌وت كه خانه‌كانی مێشك ئاماده‌كراون بۆ راستی، وه خانه‌كانی میشكی منداڵ به‌رنامه‌ڕێژ كراوه تا راستگۆ بێت نه‌ك درۆزن. هه‌روه‌ها چاكه و خراپه جیا بكاته‌وه.
-
فێربون: منداڵ كه له‌دایك ده‌بێت ئاماده‌یه بۆ فێربونی زمان، به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌موو زینده‌وه‌ره‌كانی تره‌وه كه توانای قسه‌كردن و وتنیان نیه. مێشكی مرۆڤ به زانیاری ورد ئاماده‌كراوه تا فێربێت و قسه بكات و داهێنان بكات!
ئێمه‌ش ئه‌لێین: ئه‌مه به‌ته‌واوی هه‌مان ئه‌و ته‌عبیره ورده‌یه كه له‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا هاتووه:
(فِطْرَةَ اللَّهِ الَّتِي فَطَرَ النَّاسَ عَلَيْهَا لَا تَبْدِيلَ لِخَلْقِ اللَّهِ ذَلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ ) الروم 30
هه‌روه‌ها به پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی رۆژنامه‌ی ( تێلیگراف 2011 ) جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه باوه‌ربون به پەروەردگار فیتریی و سروشتییه و به‌شێكه له سروشتی مرۆڤایه‌تی و به‌شێكیشه له پێكهاته‌ی مرۆڤ.
له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تردا كه زانكۆی ئۆكسفۆرد كردویه‌تی ده‌ركه‌وتووه كه مرۆڤ به فیتره‌ت باوه‌ڕی به الله و به رۆژی دوایی هه‌یه.
هه‌روه‌ها نزیكه‌ی (40) چل لێكۆڵینه‌وه‌ی جیاواز له وڵاته جیاوازه‌كان و پسپۆڕییه جیاوازه‌كان و لێكۆڵینه‌وه شیكارییه‌كان كراوه و ئه‌وه‌یان سه‌لماند كه مرۆڤ چه‌ند مه‌یل و ئارهزوییهكی هه‌یه بۆ باوه‌ڕبون به پەروەردگار و باوه‌ربون به ئاخیره‌ت.
لێكۆڵه‌ره‌وانی زانكۆی ئۆكسفۆرد ئه‌لێن: بیروباوه‌ڕه ئایینییه‌كانی تر وه‌ك ئاینی بوزی و هندۆس و یه‌هودی و نه‌سرانی به‌پێی ئه‌و په‌روه‌رده‌یه‌یه كه له لایه‌ن دایك و باوكه‌كانه‌وه فێری نهوهكانیانی ده‌كه‌ن. هه‌ر یه‌كێكیان له‌وی تریان جیاوازه. به‌ڵام شتێك كه له ناخی ئینساندا دۆزرایه‌وه و له‌گه‌ڵی له‌دایك ده‌بێت باوه‌ڕبونه به خوا و به رۆژی دوایی.
پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستیش (صلی الله علیه و سلم) چوارده سه‌ده پێش ئه‌م زانایانه رایگه‌یاند كه ( ما من مولود إلا يولد على الفطرة فأبواه يهودانه و ينصرانه و يمجسانه ) رواه مسلم.
ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ش شایه‌تی له‌سه‌ر راستگۆیی سه‌روه‌رمان ده‌دات.. كه هاوتایه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌می ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی كه به سه‌رپه‌رشتی زانكۆی ئۆكسفۆرد به به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆر له لێكۆڵه‌ران له به‌رواری ( 11/5/2013 ) ئه‌نجامدرا و نزیكه‌ی سێ ملیۆن دۆلاری تێدا خه‌رجكرا.
ئیستاش پرسیارمان بۆ هه‌موو بێباوه‌رێك: ئایا ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی زانكۆی ئۆكسفۆرد به راست ده‌زانیت؟!
ئێمه ئه‌وه‌ی پێشه‌وا و سه‌روه‌رمان محمد (صلی الله علیه و سلم) پێش 14 سه‌ده وتی به‌راستی ده‌زانین هه‌رله‌به‌ر ئه‌مه‌شه باوه‌ڕمان به پەروەردگاری تاك وته‌نها هه‌یه. فالحمد لله على نعمة الإسلام..
سه‌رچاوه: پێگه‌ی عبدالدائم الكحیل www.kaheel7.com
وه‌رگێڕانی: جلال محمد.
سەرچاوەکانی نووسەر:
Doug Dusik, Maureen Morley, Brain Imaging with MRI Could Replace Lie Detector, www.rsnalink.com, Nov. 29, 2004.
Fib detector Study shows brain scan detects patterns of neural activity when someone lies, www.sfgate.com, November 26, 2001.
Children are born believers in God, academic claims, www.telegraph.co.uk
Cambridge University
http://www.telegraph.co.uk/news/politics/8510711/Belief-in-God-is-part-of-human-nature-Oxford-study.html
http://www.ox.ac.uk/media/news_stories/2011/110513.html
Related posts
Leave a Comment
You must be logged in to post a comment.