مایتۆکۆندریا (خانه‌وزه)
نوسینی :د.جه‌لال حه‌مه صالح بۆسکانی- دكتوَرا لة كشت‌وكال
E-mail: jalal_boskani@yahoo.com
الَّذِي جَعَـلَ لَكُمْ مِـنَ الشَّجَرِ الْأَخْضَرِ نَاراً فَإِذَا أَنْتُمْ مِنْهُ تُوقِدُونَ (یّـس:80)
لێره‌دا نــامــــه‌وێت باس له ته‌فسیری ئه‌و ئایه‌ته بكه‌م، یاخود رِای موفه‌سیره‌كــــانی كۆن و تـــــازه بــــاس بكــــه‌ین، چونكه لـــــه ژماره (5)ى ئــه‌م گۆڤاره‌مـاندا بابه‌تێك بڵاو كــرایه‌وه بــه ناونیشـــانی (دره‌ختی سـه‌وز و ئاگرى ژیـــان) و هـــه‌ر كه‌سێك ده‌یــه‌وێت رِاى موفه‌سیره كۆنه‌كــانى وه‌ك:
(إبن كثيـر، إبن قتيبــة، إبن الجــوزي، الزمخشري، الخــــازن، البيضــــاوي و القرطبي)
بزانێت ده‌توانێت ئه‌و بابه‌ته بخوێنیته‌وه, بۆ زانیاری ده‌رباره‌ی ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه و رِای زانایان. بــه‌ڵام ئـــــاشكرایـــه رِۆژ لـــــــه دوای رِۆژ گـــــه‌وره‌یی و بـــــه‌هـــــا رِۆحی و زانستيیه‌كــــه‌ی قورئـــان ده‌رده‌كه و‌ێت، وه‌كو ووتمان ته‌فسیـری زۆر كراوه بۆ واتای
(الَّـذِي جَعَـلَ لَكُمْ مِـنَ الشَّجَرِ الْأَخْضَرِ نَاراً)
یه‌كێك لـه رِاڤه زانستيیه نويَیه‌كانی (ناراً) ئـــاگرێكی تـره كــــه زۆر گرنگ و جیــاوازه لــه‌و ئاگره‌ی كه ئێمه ده‌یناسین و پێی ئاشنـــا بووین, لــــه هـــــه‌موو ســــاتێكدا لـــه‌نـــاو له‌شی هه‌مـــوو زینده‌وه‌رێكدا هـــه‌یه, جــــا چ رِووه‌ك بێت، یـــان گیانلــــه‌به‌ر, و بـــــه بـــــه‌رده‌وامی داگیرســــاوه، لــــه هـه‌موو خانه‌یــــه‌ك لــــــه خـــــانه‌كانی لــــــــه‌شی زینـــده‌وه‌ر, كـــــه هه‌ڵگیرسێنــــه‌ری ئـه‌م ئاگره‌ش ئاشكرایـــه لای هــــه‌مووان كه گازی(O2)ه.
6CO2 6H2O ………..> C6H12O6
الَّذِي أَنْزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَخْرَجْنَا بـِهِ نَبَاتَ كُـلِّ شَيْءٍ فَأَخْرَجْنَا مِنْهُ خَضِراً نُخْرِجُ مِنْهُ حَبّاً مُتَرَاكِباً (الا‌نعام:99).
لـــــه هــه‌موو خانه‌یه‌ك له خانه‌كانی زینـــــده‌وه‌ر -لێره‌دا باسه‌كه‌مــان زیاتر رِووه‌كه- كارگه‌یه‌ك هه‌یه -ئۆرگانیل- كـــــه به‌بێ ووچـــــان، لــــه هه‌موو ئان و ساتێك‌دا ئیش ده‌كـــات، بــه‌بێ هیلاكى و مــــاندوو بــــــــوون -ته‌نها لــه هه‌ندێ كــــــاتی نـــــائاســـــایی بـــوونی ئــــــه‌و ئۆرگانیله- كـــــه ده‌كرێت به‌و كارگه‌یه بڵێن: (كــــــارگه‌ی نواندنی خــــۆراكی), دیـــــاره لــــــه نـــــاو ئــــــه‌و ئۆرگـــانیله‌دا كاربۆهایدرایت -به تایبه‌تی گلوكۆز- و ترشـه چه‌وريیه‌كان و پرۆتینه‌كان -ترشه ئه‌مینيیه‌كانى- وه‌ك: فینــایل ئــــــــه‌لانیـــن, و تــــایرۆسیـــن و… هتد, بـــــــه یــارمه‌تی ئۆكسجیــن ده‌ســووتێن و ده‌شكێــن بــــــه چه‌نده‌هــــا كـــارلێكى كیمیـــایی و بــــه یارمه‌تی ئینزایمه‌كان تـــاوه‌كو ووزه‌یـــان لێوه وه‌رده‌گیـرێت:
(الَّذِي جَعَلَ لَكُمْ مِنَ الشَّجَرِ الْأَخْضَرِ نَاراً)
ئـــه‌م كارگــــه گـــــه‌وره‌یه پيَی ده‌ڵێــــن: (مایتوَكۆندریۆنMitochondrion), جــــا لێره‌دا بــــۆ زیــــاتر تیشك خستنه ســـه‌ر ئــــه‌م ئۆرگــانیله فـــه‌رموون ئـــه‌م بابـــه‌ته نويَيه كه تازه‌ترین زانیاریمان بۆ ئاماده‌كردوون ده‌رباره‌ی.
مایتۆكۆندریا: شێوه ته‌لارسازىیه‌كه‌ی ته‌عبیر له فه‌رمانی ده‌كات!
ده‌توانین پێنــاسه‌ی مایتۆكۆندریــا زۆر بــــــه ســـــاده‌یی بكه‌ین بــه‌وه‌ی كــه بریتین لــــه‌و خانـــانه‌ی كه سه‌رچاوه‌ی ووزه‌ن, یان به واتایه‌كی تر بریتین له (خانه ووزه), هــــه‌روه‌ها مایتۆكۆندریا بریتین له‌و ئۆرگانیله دیـارى كراوانه‌ى كـــــه لـــــــه دوو چینی پــــه‌رده‌یی پێــك هــــاتوون، بــــــه شـێـوه‌یـــــه‌كی گــشـتـی شـێـــوه‌ی درێــژكۆلـــه‌ییـــــان هـــــه‌یــــه (rod-shaped), و هـه‌ندێك جاریش خـــرِن (round), پـــــه‌رده‌ی ده‌ره‌وه‌ی مــــایــتـــۆكـــــۆندریا -ئــــه‌و- ســنـــــوور و شــێــوازیی دیـــاری ده‌كـات, په‌رده‌ی نــــاوه‌وه‌ی بریتيیه لـــه چه‌ند تويَیه‌ك (folds), و چـــــــــه‌نــــد رِه‌فــــــــه‌یــــــــه‌ك (shelves), كـــــــــه دیــــوی نــــاوه‌وه‌ی مایتۆكۆندریۆن بــه دیار ده‌خات, كــه بـــه‌زمانی لاتینی(كریستی) پىَى ده‌ڵێن (cristae mitochondriales) (شێوه‌ی 1).
بــۆ ئــه‌وه‌ی زانیــاری ته‌واو زیاتر بزانیــن ده‌ربـــــاره‌ی مایتۆكــۆندریــــــا پێویسته ئــه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه رِوون بكرێته‌وه و باس بكرێت:
1- وه‌ســـــفی شـــــــێــــوه‌ی گـــشــتـــی و پێكهاته‌ی مایتۆكــۆندریا.
2- چــــــۆن مــــایتـــۆكــــۆنــدریــــــــــــا وا رِه‌خسێنـــــراوه كـــه ببێته (خـــانه وزه) (power houses).
3- گرووپـه سه‌ره‌كىیه‌كــــانی ئینزایم كامانه‌ن.
4- ئه‌و هه‌نگاوانه كامانه‌ن كه باس له ئاوێته به‌رهه‌م هێنراوه‌كانى كرداری (Glycolysis) لــــه خــولی كریپس و خــــولـــــی (ETC) یــــان (Electron Transport Chain)دا ده‌كه‌ن.
5- ئایا كاریگه‌ريیه مه‌عنه‌ويیه‌كـانی كــــریستی (Cristae) چييــــه له‌سه‌ر مایتۆكۆندریا؟!
6- پێكهـــاتـــــه و فه‌رمـــــانی پــــه‌رده‌ی ناوه‌وه‌ی مایتۆكۆندریا چین؟!هه‌روه‌ها گه‌ردیله توخمه‌كانی كامانه‌ن!؟
7- ئایــــا چــــــۆن مایتۆكۆندریــــــا زۆر ده‌بـن, و خــــۆی كۆپی ده‌كــــات له‌نــــاو خانه‌كاندا؟
8- ئایـــــا مایتۆكۆندریـــا وابـــــه‌سته‌ی (DNA) ی نـــاووكــــه بـــــه تــــــه‌اوه‌تی (nDNA)؟ هه‌روه‌هـــا ئایـا وابه‌سته‌ی رِایبۆسۆمه‌كانی ناو خانه‌یه!؟
9- مایتۆكۆندریــا پیر و په‌ككه‌وته‌كان چيیان لێ به‌سه‌ر دێت!؟
پێكهاته‌ی وردی مایتۆكۆندریا (Mitochondria substructure):
مایتۆكۆندریا دوو په‌رده‌ی هه‌یه، هه‌روه‌ك باسمان كرد، جودان له یه‌كتر و لــه نێوانیاندا بۆشاییه‌ك هه‌یه، و ئـــــه‌م پـــــه‌رده‌یه لــــــه كـــــار و فرمـــاندا لــــــه رِێچكـــــه‌ی هێـــــڵى شـــــه‌مه‌نده‌فه‌ر ده‌چــــێــــــــــت (Railway track)، په‌رده‌ی نــــاوه‌وه بریتى یه لـه ماتركس (Matrix)، ئه‌م مــاتركسه رِه‌نگه‌كه‌ی تێره, و ئه‌گـــه‌ر زۆر بــــه ووردی سـه‌یر بكرێت ئـــه‌وا ده‌زوولـــه‌كــانی (DNA) و رِایبۆسۆمه‌كـــــان ده‌بینرێن لــــه‌ســـه‌ر مــــاتركس, مـــــایتۆكۆندریا ده‌توانێــت ته‌رجومه و كۆدی ئه‌و پرۆتینانه بكات كــــه پێویستی ده‌بێـــت, شـــێــوه‌ی (2) په‌رده‌كـــــان و نـــــاواخنه خــــانه‌كـــــانی مایتۆكۆندریا روون ده‌كاته‌وه.
چۆن مایتۆكۆندریا ئاماده كراوه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته (خانه ووزه):
ئــــه‌و خواردنـه‌ی ده‌یخۆین كرداری ئۆكساندنی به‌ســه‌ردا دێت, بۆ به‌رهه‌م هێنانی ئه‌لكترۆنی بــــاڵاووزه, كــــه لـــه دوایىدا ده‌گۆرِدرێت بــۆ ووزه‌یـــــــه‌كی خـــــه‌زن كـــــراو, و ئـــــــه‌م ووزه‌یــــــــــه هـــــه‌ڵده‌گیرێت بـــــه شێــــوه‌ی بۆنــــــدی فۆسفاتی باڵاووزه كه پيَی ده‌ووترێت ئه‌دینۆسینى سىَ فۆسفـــاتى (ATP) (Adenosine Triphosphate)، و (ATP)یـــش لــــــــــــــــــــــه (ADP) (Adenosine diphosphate) پێك دێت له‌گه‌ڵ گرووپه فۆسفاتێك كه بۆنده‌كه‌ی ووزه‌ى زۆر به‌رزه.
هـــه‌رچی كارلێكه‌كــــان كــه لــــه‌نــاو خـــــانه‌دا رِوو ده‌دات پێویستىیـــه‌كی زۆری بــــــه ووزه هــه‌یـــه (بـــــه گـۆرِینی ATP بــــۆ ADP), یــــاخود بــــه‌رهه‌م هێنــــــانی ووزه بــــــه ده‌ست خـسـتـنـی (ATP لــــــــه ADP), و ئــه‌مــــــــه‌ش ده‌تـــــوانین ده‌ستمــــــان بكــــــه‌وێت بــــه كـــــردارێــــــــك كـــــــــه پــــــيَی ده‌ڵــێــــن (glycolysis) بــــــــۆ زنــــجـــیـــــــــره‌ى گواستنــــــه‌وه‌ی ئــــه‌لكــتــرۆن (ETC) (Electron Transport Chain).
بۆچی مایتۆكۆندریا گرنگىیه‌كی زۆری هه‌یه؟
پێویسته هه‌موو هه‌نگاوه‌كان به‌ش بـــــــه‌ش بكرێت، دوای ئــــه‌وه ده‌بینین چۆن خواردن ده‌گۆرِدرێت بۆ پاكیجی ووزه به شێوه‌ی (ATP) و ئاو, و ئه‌و خواردنه‌ی ده‌یخۆین پێویسته یه‌كـــه‌م جار بگۆرِدرێت بۆ ئاوێته‌ى كیمیایی بنه‌رِه‌تی كه خــــانه بتوانێت به‌كاریان بهێنێت, له‌و خواردنه پرِ ووزانه، وه‌ك شه‌كره‌كان یاخود كاربۆهایدرات وه‌ك نـــــان، شـــه‌كر ده‌شكێنرێت بـــــه هۆی ئینزایمه‌كانه‌وه كــــه ده‌بێته ئـــاوێته‌ی ســانــــا پيَی ده‌ڵێن (گلوكــــۆز), دوای ئه‌وه گلوكۆز ده‌چێته نـــــاو خانه‌وه به هۆی گه‌ردی تـــایبه‌ت له‌نـــاو پـــه‌رده‌ی نــــاوه‌وه پيَی ده‌ڵێن (گـــــواسته‌ره‌وه‌ی گلوكـــۆز glucose transporters)، له‌نــــاو خـــــانه‌دا گلوكۆز ده‌شكێت بـــۆ ئــــه‌وه‌ی (ATP) دروست بكـات, و به دوو رِێچكه‌دا:
رِێچكـه‌ی یـه‌كــه‌م: پێـــویــسـتـی به ئۆكسجین نيیه, و ئــــــه‌م كرداره پيَی ده‌ووتـــرێـــــت كردارى زینده‌چالاكى یـــــان مـیـتــــــــابـۆلــیــزمی نــــــاهـــه‌وایی (Anaerobic Metabolism) و ئه‌مه‌ش بـــه رِێچكه‌ی سه‌ره‌كی كرداری (glycolysis) داده‌نــــرێــــــــــــــــت, و رِاسته‌وخۆ له‌ناو سایتۆپلازمی خانه‌دا رِوو ده‌دات, لـــــــــــــــــــــــــه ده‌ره‌وه‌ی مایتۆكۆندریــــا بـــــــه رِێگـــای كرداری (glycolysis) كـــــه تیـــایدا گـــلوكۆز ده‌شكێت و ده‌بێته (Pyruvate). جۆرێـــكی تــــر لــــــه خــــواردن وه‌ك چــــــه‌ورييه‌كــــــان كـــــــه ده‌شـكـێــــت و به‌كــــار ده‌هــێنرێت وه‌ك ســووته‌مـــه‌نی (برِوانه شێوه‌ی ژماره 3).
هـــه‌موو كارلێكێك وا دیزاین كراوه بــــۆ وه‌بـــــه‌رهـــه‌م هێنـــــانی ئـــــایۆناتی هــــــایدرۆجین (ئه‌لیكترۆنـــــــات), كـــــــه ده‌توانین به‌كــــاری بهێنین بۆ دروست كـــــردنی پــــاكیجی (ATP), لێــــــره‌دا ده‌تـــوانیــن (4) گــــــه‌رد لـــــــه (ATP) وه‌ده‌ســــت بـهـێـنـیــن لــــــــه گـــــــه‌ردێــك گلوكۆز, كـه به رِێچكه‌ی هێڵدا ده‌رِوات له‌ناو مایتۆكۆندریادا.
له‌بـــــه‌ر ئـــــه‌م هــــۆیه مایتۆكۆندریا گرنگی هه‌یـــــه, پێویستمان به‌وه‌یه كه بــــــه بــــه‌رده‌وامى كـــرداری شكـــاندنی گلوكـــــۆز لــــــه خــــولی كــریپس له‌نــاو مــــایتۆكۆندریــــا رووبـــدات, بۆ ئه‌وه‌ی برِێكی ته‌واومــــان ده‌ست بكـــه‌وێت لـه (ATP), بــــــــۆ ئـــــــه‌وه‌ی هــــــه‌مــــــوو فرمـــــانه‌كانی خـــــانه بــــه تــــــه‌واوی و ئاســــــایی بـــــرِوات, هــــه‌مـــــوو ئـــــــــه‌و رِووداوانه‌ی كـــه له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی مایتۆكۆندریـــــــادا ده‌گــــــوزه‌رێت بـــــــه شێوه‌ی هێڵكارىیه‌ك رِوون كراوه‌ته‌وه ( شێوه‌ى ژماره3).
(Pyruvate) ده‌چـێـتــــه نـــــــاو مایتۆكـــۆندریۆن و لــه‌وێ ده‌گۆرِێت بۆ (Acetyl. COA) و به ده‌وری خۆی ده‌چێتــــه خــــــولی (كریپس)ه‌وه, ئــــه‌م كارلێكـــــه ئـــــاوێته‌ی (CO2) بــه‌رهه‌م دێنێت بـــــه هۆی لابردنی كـاربۆنێك له (Pyruvate).
چۆن خولی كریپس كارده‌كات؟! How dos the (Krebs) cycle work?
هه‌مـــــوو مــــه‌بــــه‌ست لـــــــه كرداری هه‌ناسه‌دان له‌نــــــاو مایتۆكۆندریادا بۆ به‌كارهێنانه له خولی كریپس (یاخود خــولی ترشی ستریك)دا, بـه مه‌به‌ستی وه‌ده‌ست هێنـــــانی زۆرترین بـــــرِ لــــــه ئه‌لیكترۆنات لــــــه‌و خـــــــواردنه‌ی كــــــه ده‌یخۆین, ئـــــه‌م ئه‌لیكترۆنــاته (كه زۆر جار به شێوه‌ی ئــــایۆنی هایدرۆجینه) و به‌كارده‌هێنرێت وه‌ك ترومپــــایه‌ك بۆ پاڵپێوه‌نــانی (ATP), ئــــه‌م ووزه‌یه‌ی هه‌ڵگیــراوه له‌گـــــه‌ڵ (ATP)دا، و ئـه‌م ووزه‌یه به‌كار ده‌هێنرێت لـــه هه‌موو چالاكيیه‌كـــــان و فه‌رمانه‌كــــانی خانه وه‌ك: جــــــــــووڵــــه، گــــواســتـنــــــــه‌وه، چوونــــه ژووره‌وه و هاتنــــه ده‌ره‌وه‌ی ئاوێته‌كان، دابه‌شبوون و… هتد.
لێره‌دا ئێمـــه زۆر به ساده‌یی باس له‌وه ده‌كه‌ین كــه چۆن (Pyruvate) ده‌چێتــــه خــــولی كریپس, و لێـــــره‌دا باسه‌كه‌مـــــان ده‌ربــــــاره‌ی بــه‌ره‌وپێش چــــوونی كـــــرداره‌كه و فه‌رمــــانی ئه‌و كرداره ده‌بێت.
بۆ ئه‌وه‌ی خولی كریپس به ئاسانی بــرِوات، پێویستمــــان بــــه چه‌نده‌هـــــا گه‌ردیــــله ده‌بێـــت جگـــــه لـه چه‌نده‌ها ئینــزایــم, لێــــــــره‌دا تیشـك ده‌خــه‌ینــه ســـــــه‌ر بـــــده‌ری ئــــــه‌لیكتــرۆنه‌كـــــــان (electron donors)، هـــــه‌ڵگره‌كان (carriers) و وه‌رگـــــره‌كــــــــــــــــــان (acceptors) له گلوكۆز دوای ئه‌وه، پێویستمان به گه‌ردیله‌ی ته‌واو ده‌بێت له ئه‌لیكترۆن، لێـــره‌دا دوو جۆر هه‌ڵگر هه‌یه: جــــــۆری یه‌كــــه‌م پيَی ده‌ڵێن: (Nicotine amide adenine dinucleotide) یـــان (NAD ), و جۆری دووه‌م پيَی ده‌ڵێن: (FAD ) (Flavin Adenine dinucleotide), و گه‌ردیله‌ى سيَهه‌م ئۆكسجینه.
(Pyruvate) گـــــــه‌ردێـــكــــه لــــه سێ ئه‌تــــۆمی كـــاربۆن، كـــــاتێك كــــــه ده‌چێتـــــــه نــــــــاو مایتۆكـــــۆندریــــــاوه ده‌شكێـــت, و ده‌بێتـــــه گـــــــــه‌ردێـــكی جووت كاربۆنی به‌هۆی ئینزایمێكی تـــایبـــه‌تــــه‌وه، بــــــــه‌و شێوه‌یــــــه لـــــه‌م كرداره‌دا (CO2) رِزگاری ده‌بێت و گـــــــه‌ردێكی جووت كاربۆنی دروست ده‌بێـــــت كــــــــــــــه پــيَی ده‌ڵــێــــــــــن: (Acetyl CoA), و ئـــــــــــــــــــــــــــــه‌م گــــــــــه‌رده‌ش ده‌چــــــێته نێــــــو خـــولی كریپسه‌وه، كــــه ئه‌میش بــــــــه رِێگای یه‌كگرتنى له‌گه‌ڵ گـــــــه‌ردێكی تر كـــــه (Oxalo acetate) پێك دێنن.
یه‌كـــــه‌م: هـــه‌ردوو گــــــه‌رده‌كـه یه‌ك ده‌گرن بـــۆ پێك هێنــــــانی گــــــه‌ردێكی (6) كاربۆنی كه پيَى ده‌ڵێن (Citric acid), له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌یه كه خولی كریپس پێیشی ده‌ڵێن خولی (ترشی ستریك), و لــــــه شێوازدا ده‌گۆرِێت و به‌رگێكی نوێ ده‌پۆشێت، كاتێك ئه‌مـه رِووی دا ئـــــایۆنـــاتی هـــــــایدرۆجـیــن ده‌رده‌چێت و گه‌ردیله‌كـــانی كاربۆنی دروســـــت ده‌بێـــت, ئـــــه‌م گــــــه‌ردیله كاربۆنـــــــانه به‌كـــــار ده‌هێنرێــــت بـــۆ دروست كردنی یــاخود به‌رهه‌مهێنانی (CO2)ی زیــاتر، به‌م پيَيه به‌هۆی (NAD) و (FAD)ه‌وه ئـــــایۆنه‌كانی هایدرۆجینمان چنگ ده‌كه‌وێت.
لـــه كۆتــــایى دا: ئـــــــــه‌و هـــــــه‌موو پرۆسانه‌ی كه له‌ناو خانه‌دا به ئه‌نجام ده‌گـــــه‌یه‌نرێت گــــــــــــــه‌ردێـــــــكی لێ ده‌كه‌وێته‌وه له (4) كاربۆن پێكهاتووه كــــه ئــــــــه‌ویش (Oxaloacetate)ه, له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م زنجیره كارلێكانه له‌ناو خـــانه‌دا پيَی ده‌ڵێن ((خول cycle)), و بــــــه خــــولی كریپس نــاسراوه كه دۆزه‌ره‌وه‌كه‌ی كریپس بووه، چـــونكه ئه‌و گه‌ردیله‌یه‌ی كـــه خوله‌كه ده‌ستی پيَده‌كـــــات جــــــارێكی دی بـــــــــۆی ده‌گه‌رِێته‌وه به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی (Oxaloacetate), و وابـــــه‌ســتــــــه ده‌بێت لـــــــه‌گــــه‌ڵ گــــــه‌ردى پتر لـــــــه (Acetyl. COA) و دوایی دروســت كردنی ترشی ستریك.
كرداری (فه‌سفه‌رِه ئۆكساندن) چىیه؟! (What is Oxidative phosphorylation):
یـه‌كــه‌م: پێناسه‌ی بنه‌رِه‌تی: كاتێك ئایۆناتی هایدرۆجین یا ئه‌لیكترۆنات وه‌رده‌گــــرین لــــــــــه گـــــه‌ردێكـــــــه‌وه، ئــــه‌م گـــــه‌رده پيَی ده‌ڵین: گــــــه‌ردی ئۆكسێنـراو (oxidized molecule), و بـــــه پێچـــه‌وانــــــه‌وه كــــــاتێك كــــــه گــــــه‌ردێك ئایۆنـــــاتی هــــــایدرۆجـیــــن یـــــان ئــــــــه‌لیكــــتــرۆن ده‌دات پــــيَی ده‌ڵێــــــن گـــــه‌ردى كـــــــــه‌م كـــــــــــراوه (reduced molecule).
كاتێك كه گه‌ردیله‌یه‌كی فۆسفاتی ده‌خرێته پـــاڵ گه‌ردیله‌یه‌كی تــر ئه‌م كـــــرداره پێی ده‌ڵێن: بــــــه فۆسفۆری بــــوونی گـــــه‌ردیله‌كه, بـــــه سانایی به واتــــــــای: ئـــــه‌و پرۆسه‌یه‌یه كه تێیدا ئایۆنــــــاتی هایدرۆجینی لێكراوه له گــــــــه‌ردێك یــــــه‌ك ده‌گـــــــرێت له‌گـــــه‌ڵ گــــه‌ردیله‌یه‌كی فۆسفۆری كـه دراوه به ئاوێته‌یه‌ك, لێره‌دا پرسیارێك بكه‌ین و بڵێین: ئه‌مــــه چــــۆن رِوو ده‌دات له ناو مایتۆكۆندریۆندا؟!
لـــه كـــــاتی رِوودانی خولی كریپس، ئایۆناتی هـــــایدرۆجین (ئه‌لیكترۆنات) ده‌درێت بــــه دوو گــه‌ردی هه‌ڵگر, (ئه‌م پرۆسه‌یه) بــــــه چـــــوار قۆناغ ئه‌نجام ده‌درێـــــــت, و ده‌تــــــــوانــیـــــــن ئــــــــــه‌م ئایۆناتــــانه‌مان ده‌ســت بكــــه‌وێت بــه رِێگای (NAD) یان (FAD).
ئــه‌م گــــه‌رده هــــه‌ڵگرانـــــه ده‌بێتــــه (NADH) یان (FADH) (ئێستا بوو بــــه هه‌ڵگری ئایۆنی هایدرۆجین), بــرِوانـــه شـێـــوه‌ى ژمـــــاره (4), ئــــه‌م ئه‌لیكترۆنـــانه هه‌ڵده‌گیرێت -به رِێگای كیـــــمیـــایی- بــــــــه‌ره‌و زنــجــیـــــــره‌ی گواستـــه‌ره‌وه‌ی هــــه‌ناسه‌یی, یـــــاخود ئــــــه‌لیكتــــرۆنی (Respiratory or Electron transport chain) (RTC or ETC) كــــــه ده‌كــــه‌ونــــه –ئــــه‌م زنجیــــرانـــه– نـــــــاو كـــــریستی مایتۆكۆندریۆنه‌كانه‌وه.
(بـــرِوانـــه شــێــــوه‌ی 4 ، 5).
لێره‌دا (NADH) یـــان (FADH) رِۆڵی پـــردێك ده‌بینێــت, وه‌ك لایــــه‌ك له‌نــاو په‌رده‌كــــه بــــۆ ئـــــه‌وه‌ی لــــــــه ئاوێته‌یه‌كه‌وه بگۆرِدرێـت بۆ یه‌كێكی دی, و لــــــــــه هــــــــه‌ر پـێــگــــــه‌یــه‌كـــــدا ترومپایه‌كی هایدروَجینی (پرۆتۆنی) هه‌یــــه, كه هایدرۆجین ده‌گوازێته‌وه له پێگه‌یه‌كــــه‌وه –لــــه‌ســه‌ر په‌رده‌كه- بۆ پــێـــگــــــــه‌یــــه‌كــــی تـر، و ئــــه‌مــــــــــه‌ش (فرق جهد)ێك دروست ده‌كات له نێو په‌رده‌كه‌ی ناوه‌وه له‌گه‌ڵ برِێكی زۆر لـــــه ئــــــایۆنی هـــــــایدرۆجین له‌نـــــاو بۆشایىیه‌كـــانی كریسته نێوه‌نده‌كان, (مه‌به‌ستمـــان لـــــــــه بۆشایىیه‌كــــــان: ئه‌وانه‌ن كــــــه ده‌كه‌ونه نێوان په‌رده‌ی ده‌ره‌وه و پــــــــه‌رده‌ی نـــــــــــاوه‌وه‌ى مـــایتۆكۆندریۆنه‌كه) (دیسانه‌وه برِوانه شێـــــوه‌ى 4 ، 5), كـه رِوونی ده‌كــاته‌وه چـــــۆن گـــه‌رده ئــــاڵۆزه‌كــانی (ETC) ئه‌لیكترۆن هه‌ڵده‌گرن له ئاوێته‌یه‌كه‌وه بۆ یه‌كێكی دی به هه‌ردوو رِێگای:
(Uniquinone) و (Cytochromoe C)
ترومــپــــــای سێهه‌م لـــــه‌و زنجیره‌یه هــــانی گــــــواستنه‌وه‌ى ئه‌لیكترۆنه‌كان ده‌دات لـــــــــه ئــۆكسجـــیـنــــه‌وه بـــــــــۆ دروست بــــوونی ئــاو (H2O), و ئـه‌م ترومپـــــا كیمیــــایىیــه ئه‌سمــــۆزىیـــه لــــــه دوایـىیــــدا (فــــرق جهــــــد)ێــــكى كیمــــۆ ئــــه‌لیكترۆنی (كیمۆ كاره‌بایی) له نێو پـــــه‌رده‌كه‌دا دروست ده‌كــات, كه ئه‌مــــــه به‌كــــــار ده‌هێنرێـــــت وه‌ك (مه‌كینه‌یـــه‌كی) به‌رهه‌م هێنانی ووزه, الَّذِي جَعَلَ لَكُمْ مِنَ الشَّجَرِ الْأَخْضَرِ نَاراً فَـإِذَا أَنْتُـمْ مِنـْهُ تُـوقِـدُونَ , كــــه ئـــــه‌و مــــه‌كینه‌یه‌ش بریتىیــــــه لـــــه ئینزایمی (ATP synthase), كـــه ئــــه‌م گـــه‌رده بــــــــه برِێكی كــــه‌م هه‌یه له‌نـــــاو كریستی مـــایتۆكۆندریاكاندا, لێره‌دا شێـوه‌ی ژمـاره (6) ئه‌م گه‌ردیله بنه‌رِه‌تيیــانه پیشان ده‌دات, هه‌روه‌ها شێـوه‌ی ژمـاره (5)یش كریستيیه‌كـــان رِوون ده‌كاته‌وه.
له‌بــــه‌ر ئـــــه‌وه‌ی كــــه ئه‌و پرۆسه‌یه پێویستی به ئۆكسجین هه‌یه له‌به‌ر ئه‌م هۆیـــــه ئــــــه‌م كــــــرداره پيَی ده‌ڵـێــــن كـــــردارى مـــیــتـــابـۆلـیـــزمـی هــــه‌وایی (aerobic metabolism).
ئینـــــزایمی (ATP synthase) ووزه‌ی (فــرق جهد)ی هـــایدرۆجینه‌كه (پرۆتینـــه‌كه) به‌كـــــار ده‌هێنێت, بــــــۆ دروستكــردنی (ATP) له (ADP) و فۆسفات, هـــه‌روه‌ها ئاویش دروست ده‌بێت لــــه به‌یه‌ك گه‌یشتنی ئۆكسجین و هایدرۆجین, هه‌روه‌هـــــا هه‌ر ژوورێك له ژووره‌كــانی (compartment)ى مایتۆكۆندریا تایبه‌تمه‌ندی وه‌رده‌گرێت بــــۆ قــــۆنــــاغێك لـــــه قــــــۆناغه‌كــــانی ئــــه‌و كارلێكانه.
چۆن پرۆسه‌ی ئۆكساید بوون پابه‌نده به پرۆسه‌ی به فۆسفۆر بوون؟
(NAD) و (FAD) هه‌ردووكیـــان هــــه‌ڵده‌ستن بــــــــه لابـــــــردنی ئــــــــــه‌و ئه‌لیكترۆنـــانه‌ی چنگمــان ده‌كه‌وێت له قۆنــــاغه‌كـــــانی خــــــولی كریپس یــان خولی ترشی ستریك, ئه‌م ئه‌لیكترۆنانه هـــــــــه‌ڵده‌گیرێن بـــــــوَ تــــرومپـــاكــــــانی گواستنــــــه‌وه‌ی ئه‌لیكتـرۆنی (ETP), له‌به‌ر ئــــه‌وه چ (NAD) و چ (FAD) كاری ئۆكساندنیان بــه ســــه‌ردا دێت بــــه‌هــــۆی وون كـــــردنی ئــایۆنه‌كانی هـــــایدرۆجین و رِۆشتنیـــــان بــــــــه‌ره‌و ترومپـــــاكان.
ترومپاكــــانیش به رِۆڵی خۆیـــــان هه‌ڵده‌سـن له گواستنه‌وه‌ی ئایۆنه‌كـــان بــۆ بۆشایی نێوان هه‌ردوو په‌رده‌كان، كـــــه بـــه برِێكی بــــــــاش كــــۆده‌بنـــه‌وه وه‌ك ســــووته‌مـــــه‌نىیــــه‌ك بــــــۆ ئــیـش پآكــــــردنــی تــــرومـــپــــــــای (ATP),
الَّذِي جَعَلَ لَكُمْ مِنَ الشَّجَرِ الْأَخْضَرِ نَاراً فَإِذَا أَنْتُمْ مِنْهُ تُوقِدُونَ .
كاتێك كه برِێكی باش سووته‌مه‌نی هــــه‌بوو ئـــــه‌وا بـــــه فۆسفــۆری بــوونی (ADP) رِوو ده‌دات, ئه‌مـه‌ش وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌یـــه كه كـــردمــان: ئایا چ په‌یوه‌ندىیـــــه‌ك هــــه‌یه لــــه نێــوان بــــه فۆسفۆرى بوون و به ئۆكساندن؟!
ئــه‌و هــــــایدرۆجینانه‌ى ( H ) كه ده‌نێــردرێــــت بــــــــه‌ره‌و مــــاتـــركـــــس (Matrix) بــــه‌هــــۆی تـرومپــایه‌كه‌وه له‌وێ له‌گه‌ڵ ئۆكسجیندا (O-) گه‌ردی ئـــــاو (H2O) دروســـــت ده‌كـــــــه‌ن, وَ جَعَلْنَا مـِنَ الْمَـاء كُـلَّ شَيْءٍ حَيٍّ الانبیا‌ء30 , و ئـــــه‌مــــــه‌ش زۆر گرنگـــه چـــــونكه ئۆكسجیـــن كــــــۆ ده‌بێتــــه‌وه و پێویستىیــــــه‌كی زۆری بــــه (فــــرق جهد)ێك ده‌بێت بۆ ئیش پێكــــردنی ترومپای (ATP).
ئایا بۆچی پێویستمان به مایتۆكۆندریا هه‌یه؟!
فیكــــره‌ی تـــــه‌واو ده‌ربــــاره‌ی ئـــه‌م پرۆسه‌یــــه ئه‌وه‌یه كــه برِێكی ته‌واو له (ATP)مان وه‌ده‌ست ده‌كـــــه‌وێت, له كاتێكدا كه ئۆكسجین نه‌بێت ته‌نها برِی(4) گه‌ردمان وه‌ده‌ست ده‌كه‌وێت لــــــــه پـــــاكیجی (ATP) بـــــۆ هـــــه‌ر گـــــــه‌ردێك لـــــه گلوكۆز (لـــــه پرۆسه‌ی Glycolysisدا), بــــه‌ڵام لـــــه كــــاتی بوونی ئۆكسجین، چه‌نده‌ها گه‌ردیله‌ی ئــــایۆنی هـــــایدرۆجینمــــان وه‌ده‌ست ده‌كـــــه‌وێت لـــــه خـــــولی كریپســدا كه به‌كاردێت بۆ ئیش پێكردنی ترومپای (ATP), له خولی كریپسدا (24-28) گـــه‌ردمان ده‌ست ده‌كه‌وێت لــــه (ATP) بـــه تــــــه‌نـــها لـــــــــه یــــــــــه‌ك گـــــه‌ردی گلوكۆز كـــــه ده‌گـــورِێت بــــۆ (Pyruvate), له‌گه‌لڕ (4) گـــــه‌رد لــــه كــرداری (glycolysis)دا ده‌ستمــان كــــه‌وت له‌نـــــاو خــــانه‌دا له ده‌ره‌وه‌ی مایتۆكۆندریا, برِێكی ئێجگار زۆرمان ده‌ستكه‌وت له (ووزه) به سووتاندنی یــــه‌ك گــــــــه‌رد گــلــــــوكــــۆز لــه‌نــــــاو مایتۆكۆندریادا, لـــــه كــــاتێكدا كه به شێوه‌یه‌كی رِێك وپێك ئیش بكات و ئۆكسجینیش هه‌بێت.
گرنگی كریسته‌كانی مایتۆكۆندریا (Importance of Cristae):
لــێـــره‌دا ده‌بێـــت گـــرنگی بـــــوونی كریستـــه‌كان بزانین نه‌ك ته‌نها له‌به‌ر ئــــــــه‌وه‌ی (ETC) و تــــرومــــــــپـــــــای (ATP)ى تێدایه, و ئاماده‌ی ده‌كات، به‌ڵكو له‌بـــه‌ر ئـــــه‌وه‌ی وه‌ك دیوارێــــك كارده‌كات كه ماتركس جیا ده‌كاته‌وه له‌و بۆشــــــایىیه‌ى كـــــه ئایۆنه‌كانی هایدرۆجینی تێدایه، له‌بـــــه‌ر ئه‌وه به‌م كــــــاره (فــرق جهـــد)ێـكی زۆر دروست ده‌بێت بـــــــۆ ئیش پێكردنی ئـــــــه‌و ترومپایه، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت باس لــــــه گرنگی مایتۆكۆندریا بكه‌ین كـــه چۆن پرۆتین جـــــــووڵه پآده‌كــــات بـــــه‌ره‌و ماتركس، تێبینی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ین له گـــــرنـــگی (فــــرق جهد)ی ئـــــایـــــۆنی هایدرۆجین (پرۆتۆن) وه‌ك لـــه شێوه‌ی ژماره (6)دا تێبینیمان كرد.
گه‌ردیله‌كـــــان لــــــه (ETC)دا بـــــه شێـــوه‌ی هـێـشـــوو ده‌بینرێن لــــــه‌سه‌ر كریستىیه‌كان, لێره‌دا تێبینی بوونی رِه‌فه‌ی زۆر ده‌كه‌ین له مایتۆكۆندریادا كه هه‌ر هه‌مووی چالاكه و ئه‌كتیڤه لــه به‌رهـــــه‌م هێنــــانی (ATP)دا, لــه‌بـــه‌ر هه‌مــــان هـــۆ چرِی بــــوونی په‌رده‌كـــان پابــه‌نده بــــه كــار و فه‌رمــــانىیه‌وه, بۆ نموونه مایتۆكۆندریای ماسولكه‌كانی باڵی باڵنده‌ی جۆرێك (كه پيَی ده‌ڵێن باڵنده‌ی باڵه فرِكه) ژماره‌یه‌كی ئێجگار زۆر كریستی تێدایه له‌به‌ر ئه‌و هۆیه‌ی باسمان كرد.
پێكهاته و فه‌رمانی په‌رده‌ی ناوه‌وه و به‌شه بنه‌رِه‌تىیه‌كانی مایتۆكۆندریا:
ده‌تـــــوانین مــــایتـــۆكــۆنـدریــــۆن و په‌رده‌كــــانی نــاوه‌وه و ده‌ره‌وه پــارچه پـــــارچه بكه‌ین, و جیایان بكه‌ینه‌وه به‌هۆی لێك دابرِینی په‌رده‌ی ناوه‌وه و یــــه‌كــــــه‌ی پــــه‌یــــوه‌ســـــتی مــــاتـركس (Matrix)، كه ئه‌مه‌ش پيَی ده‌ڵێن مایتۆپلاست (mitoplast), كــــه‌واته مـــــایتــــۆپــــلاســـت بـــریــتــيیــــه لــــــه مــــایتۆكـــۆندریۆن جگــــه لــه پــه‌رده‌ی ده‌ره‌وه, پــــــارچه‌كــــانی مــایتۆپلاست گــــرنگی خــــــۆی هـــه‌یـــــه لـــــــه رِووی فه‌رمانه‌وه.
ده‌تـــوانــــرێت كــــــه مـــــایتۆپلاست بكرێته‌وه و سه‌یری په‌رده‌ی ناوه‌وه‌ی بكــرێت دوای ئـــه‌وه‌ی كـــه بــــۆیه كـــرا (به شێوازی نه‌گه‌تیڤ), به‌م شێوازه بۆیه‌كـــــه ده‌نیشێت له‌سه‌ر به‌شه‌كانی نـــــاوه‌وه‌ى په‌رده‌كـــه, بــــۆیــــه هه‌رچی به‌شه‌كـــــان و گـــــــه‌رده‌كــــــانـــه وه‌ده‌ر ده‌كـــــه‌ون لـــــــه رِووی نــــــــــــاوه‌وه‌ی كریسته‌كان, ئه‌م گـــــه‌ردانه‌ش بریتین لــــــــه گـــــه‌رده‌كـــــانی ئینــــــــــزایـــمــی (ATP synthase), شێوه‌ی ژماره (7) (cytochrome) رِوون ده‌كــاته‌وه كه ده‌كـــه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی پـــه‌رده‌ی ناوه‌وه, كــه بریتىیـــــه لــــه پرۆتینێكی به‌ره‌ڵا لـــــــه‌و بۆشایىیـــــه‌ی كــه‌وتووه‌ته سه‌ر كریسته‌كان (یان ئه‌وانه‌ی كریسته‌كان دروست ده‌كه‌ن)…
چــۆن پسپۆرِانی بـــواری كیمیــای خـــانـــــه ئــــه‌وه‌یـــــان زانـــیــــوه كـــــه (cytochrome C) ده‌كــه‌وێته سه‌ر په‌رده‌ی ناوه‌وه؟!
ده‌توانیـــن چه‌نده‌ها تاقیكردنه‌وه‌ی كـــــــیــمــیـــــایــی ئــــه‌نجــــــام بـــــــده‌یـــن ده‌ربــــــاره‌ی (cytochrome), كـــــــه ئه‌نجـــــامه‌كانیشی لــــــه شـێـــوه‌ی (8)دا رِوون كــــــــراوه‌ته‌وه, و ده‌تـــــــوانـیــــــن ده‌رئــــه‌نجـــــامی كـــــارلێكی ئینـــزایمی ببینین كـــــه تـــــه‌نها په‌یوه‌ستــــه بــــــه كریسته‌كــــانه‌وه, بــۆ بــــه‌د بـــه‌ختی لـه كیمیای زۆربه‌ی ئینزایمه‌كانی خانه، كه ده‌ره‌نجامی كارلێك بڵاو ده‌بێتــــه‌وه و وا ده‌رده‌كه‌وێت كــه هه‌موو بۆشایی نێوان دوو په‌رده‌كه‌یان گرتبێته‌وه، و ئــــه‌مــــــــه‌ش ئـــــــارِاســـتــــــه‌ی رِووى (cytochrome C) ده‌گـــــۆرِێت، كـه لــه نێوان بۆشایىیه‌كانی كریسته‌كان، بـــــۆیــــــــه وا ده‌خـــــــه‌مڵێنرێت كـــــــه (cytochrome C) جێگــــه‌ی نزیك لچی ده‌ره‌وه‌ی پـه‌رده‌ی كریستــه‌كـانه، جگــه لـــه لچه‌كانی نــاوه‌وه كه هه‌ندێك گه‌ردیله سه‌ره‌تـــایىیه‌كان (یان ATP synthase)ى تێدایه.
سوورِی ژیانی مایتۆكۆندریا (The life of Mitochondria)
چۆن مایتۆكۆندریا دابه‌ش ده‌بێت و زیــــــاد ده‌كـــات؟ (How do mitochondria replicate):
ده‌تـــــوانیـــن ئــه‌مــــه بـه شێوه‌یه‌كی كـــــــارتــــۆنی رِوون بــكـــــــــه‌یــنـــــه‌وه، دابــــه‌ش بوونی مــــایتۆكۆندریا چوون یه‌كــــه لـه‌گــــه‌ڵ دابــــه‌ش بوونی خــــانه به‌كتیريیه‌كان، كـــــاتێك مـایتۆكۆندریا گه‌وره ده‌بێت له قه‌باره‌دا و ده‌چێته ئاستی قه‌واره‌ی خۆی ده‌ست ده‌كات به دابه‌شبوون, به‌وه‌ی كــــه له ناوه‌وه كــــه‌ندرِێك دروست ده‌بێت بــــــه‌ره‌و ده‌ره‌وه بۆیه وا له به‌شی ده‌ریشه‌وه ده‌كات رِابكێشرێت به‌ره‌و ناوه‌وه, به‌و شێــوه‌یــــه هـــــه‌ردوو مـــایتۆكۆندریای ده‌سته خوشك جیــــا ده‌بنــه‌وه (برِوانه شـێــوه‌ی 9)، ئــــاشكرایه كـــه لــــه پێش دابه‌ش بــــوونی خودی مایتۆكۆندریا خۆی، ده‌بێت (DNA) دابه‌ش ببێت بۆیه پێویسته هه‌ندێك درێژه بدرێت بــه‌م بابه‌تــــه، شـێـــوه‌ی (10) كـــــرداری دابـــه‌ش بــــوون بــــه مــــایكرۆسكۆبی ئـــــه‌لیكتـــرۆنی رِوون ده‌كـــــاته‌وه, (چه‌مانه‌وه بۆ نـــاوه‌وه و دروستبوونی كه‌ندرِ)، هه‌ندێـــك جــــار لــه نێوه‌ندى دا نــــاوه‌ندێك دروست ده‌بێت, و دابــه‌ش ده‌بێت كــــه ده‌وڵه‌مه‌ند بێت به پرۆتین و پێداویستىیـــــه‌كی زۆری هـــه‌یه به (پۆلی رِایبۆسۆم) بــۆ دروست كردنی, شــێــــوه‌ی (11) هـێشـــوویـــــه‌ك لـــــه مایتۆكۆندریـــا رِوون ده‌كاته‌وه كه به مــــایكرۆسكۆبی ئه‌لیكترۆنی گیراوه، ئـــــــه‌و هێشووه مایتۆكۆندریایه لــه ناوه‌ندی پرۆتیندایه.
لێره‌دا ئه‌وه‌مــان بۆ ده‌رده‌كــــه‌وێت كــه بوونی پرۆتین و پۆلی رِایبۆســۆم زۆر پێویستــه بـــــۆ دابـــــه‌ش بوونی و زۆر بوونی له‌نـــاو خانه‌دا (شێوه‌ی 12).
مایتۆكۆندریا (DNA) و رِایبۆسۆمی خۆی هه‌یه؟
مایتۆكۆندریا خـاوه‌نی (DNA) و رِایبۆســـۆمی خـــۆیه‌تی و ده‌تــــوانێت زۆربـــــه‌ی پرۆتینه‌كانی خۆی دروست بـــكـــــــات، (DNA)ی رِایــبـــۆســـــۆم بـــازنــه‌یىیــــه و كــــه‌وتووه‌تـــــه نــــاو ماتركسه‌وه, لـه پێكهاته‌یه‌كی خاڵداره كـــــه پآی ده‌ووتـــرێت (nucleoid), و هه‌ر نیوكلیۆدێك چه‌ند كۆپیه‌ك له (DNA)ى تایبــــه‌ت بــــه‌خۆی تێدایه (mRNA).
بـه‌هـــــای مایتۆكــــــۆندریـــــای مرۆڤ (16569bp)ه, كــۆدی ژمــاره پرۆتین ده‌كات, و مـــــایتۆكۆندریای مرۆڤ بــه‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌یه:
* ژێر یـــه‌كــه‌ی 1، 2، 3 لــــه ئینزایمی (cytochromosome oxidase).
* ژێــر یه‌كـــه‌ی 6، 8، 9 لـــه ئینزایمی (Fo ATP ase).
*ژێر یه‌كه‌ی Apocytochrome B لـــــــــه ئـــیــنـــــــزایـــمــی (CO2 H2 –cytochrome C reductase).
*7 ژێر یه‌كه له ئینزایمی (NADH- CO2 reductase).
پــێــداویـسـتــىیـــــــــه‌كـــانـی تــــــری مایتۆكۆندریــا له پرۆتین، ناوكی خانه هه‌ڵده‌ستێت به كــۆد كردنی (ته‌رجومه كردنی), هــه‌روه‌هـــــا مــــایتــۆكــۆنـدریـا پێداویستىیه‌كـــانی تری لـــــه مه‌وادی لپیدی لــــــه خــــانــــه‌وه بــــــه ئــــه‌نجام ده‌گه‌یه‌نێـت.
شێـوه‌ی ژمــــاره (13) كـــاریگـــه‌ریی هه‌نـــدێك ئه‌نتیبایۆتیـك پیشان ده‌دات لـــه‌ســــه‌ر دروست بـــوونــی پــرۆتـیـــــن (ئه‌نتیبایۆتیكه‌كان:Erythromycine, Tetracycline, Chloraphenicol), هـــــه‌روه‌هــــــــا مـــایـتـــــۆكــــۆنـدریــــــا رِایـــبـــۆســــۆم و (tRNA)ی تایبه‌ت بـــــه خــۆی هه‌یه: (22 tRNA, rRNA, 16sRNA, 12s RNA, 5s RNA).
زۆرێك لـه (textbook)ه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كـــــه مایتۆكۆندریا جۆری (5s RNA)یـــــان نـــــييــــه، بـــــــــــه‌ڵام توێژینه‌وه نوێیه‌كان ئه‌وه رِاده‌گه‌یه‌نن كــــه مـــایتۆكــــۆندریــا (5s RNA)ی خۆى هه‌یه.
كــورتــه‌ی بـــاسـه‌كــه: بـــــــوونــی (5s RNA) له‌نـــاو مــــایتۆكۆندریادا, بـــه‌ڵام رِوڵَ و فـــــه‌رمانی ئــــه‌م جــــۆره (rRNA)یــــه تا ئێستــا نــه‌زانراوه و دڵنیا نیـــن ليَی، و بــــــه دڵنیـــایى یه‌وه خوای گه‌وره هیچ شتێك بێ حیكمه‌ت دروســـت نـــاكـــــات: وَ يَخْـلُقُ مـا لا تَعْلَمُـون , بـه ئــــاســــانی ده‌تـــوانـیـــن رِایـبــۆســۆم بـبـیـنـیــــن لـــــه‌نــــــــــاو مایتۆكۆندریۆندا, لــــــــــه شـێــوه‌ی ژماره (14)دا تێبینی هــه‌نـــدێــك تـــه‌نـۆچكه‌ی وورد ده‌كـــرێت لـــه‌ســه‌ر ماتركسه‌كان، هه‌روه‌هــا ده‌توانرێت (DNA) ببینین، (DNA)ی مـــــایتۆكــۆندریۆن شـێـــوه بــازنه‌ییه, زۆر له (DNA)ی به‌كتریا ده‌چێـــت لـــــه پێكـــهــاتـــــه‌ی گـشـتيدا (شێوه‌ی ژماره 14).
هه‌روه‌هـــا شێـوه‌ی ژمــاره (15) بانــه رِووكـــه‌شی ( مظهر فوقي )ى DNA و رِایبۆســـۆمه‌كان پیشــــان ده‌دات كه لـه ته‌نیشت یــــه‌ك رِیز بــــوون, لێـره‌دا بـــه تــــه‌قریبی (DNA) بـــــازنه‌ییه, و بۆ ئــــــه‌وه‌ى شێــوازی ته‌واوی (DNA) بـــزانیـــن, ده‌بێـــت (DNA) لــــه‌نــــــاو مایتۆكۆندریادا ده‌ربهێنرێت و پاڵفته بكــــرێت و بخرێتـــه ســـــه‌ر (grid) و لــــه‌ژێر مــــایكرۆسكۆپی ئه‌لیكترۆنیدا سه‌یر بكرێت و پشكنینی بۆ بكرێت (شێوه‌ی 16).
بۆماوه‌زانی مایتۆكۆندریا:
لــــــه 99.99% لـــــــــــه (DNA)ی مـایتــۆكـــۆنـدریـــــا (mt DNA) لــــــه شیرده‌ره‌كاندا له‌دایكه‌وه ده‌گوێزرێته‌وه (لێره‌دا شتێك وه‌بیر خۆمان بهێنینه‌وه كــــه دایك سه‌رچاوه‌ی ووزه و ئیلهامه بــــۆ كۆرپه‌لـــــه), ئـــــه‌م رِاستيیـــه به‌وه سه‌لمێنــــراوه كـــــــه كــلــكــی حــه‌یوانی مه‌نه‌وی پیاو (الحیوان المنوی) تــه‌نها (100) مایتۆكۆندریای تێدایه (كه‌واته ته‌نها لــــــه كلكدایه), بـــــه‌ڵام هێلكه‌ی مـێـیـنـــه زیـــاتــر لـــــــــــــــه 100000 مایتۆكۆندریــــاى هــــه‌یــه, لــــــه كــــاتی پێگــــه‌یشتن و ده‌ركــــــه‌وتنی خــــــانه‌دا ده‌توانین ژماره‌یه‌ك له (mt DNA) له نێرینه جیـــا بكرێنه‌وه, كه به نزیكه‌ی یه‌ك بــــه‌ش لـــــه هه‌زاردا (0.01%) له باوانــــــه‌وه ده‌گـــوێزرێنه‌وه بۆ وه‌چه، ئه‌مه‌ش رِاستيیه‌كی ترمان ده‌داتێ كه زۆربـــــه‌ی زۆری ئــــــه‌و بـــازدانــــانه‌ی (mutation) كـــــه لـــه (mt DNA) رِوو ده‌دات لــــه دایكه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ وه‌چه, ئــــه‌و بازدانه‌ی كــــه به‌سه‌ر (mt DNA)دا رِوو ده‌دات لـــــــــــــــــه شیرده‌ره‌كــــاندا بــــــه هـــــۆی بـــــــوونــی زنجیره‌یه‌كی كــــورته, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه خــــانه چه‌ند ســه‌د مایتۆكۆندریایه‌كی تێدایه, هه‌روه‌هـــــا چــــــه‌ند هــــــــه‌زار جینــــۆمێك (genome), له‌به‌ر ئـــــه‌وه پێشبینی ئـــــه‌وه ده‌كـــرێت كــــه له ناو خـــــانه‌دا بــــــــازدانی مــــایتــۆكـۆندیری رِووبدات.
هه‌رچــــه‌نده بازدانیش رِوو بدات به‌سه‌ر مایتۆكۆندریادا له‌ناو خانه‌دا به‌ڵام بوونی (15%) ی مایتۆكۆندریای ســــاغ و ســــه‌لامه‌ت زۆره بــــۆ ئــــه‌وه‌ی كـــــرداری بــــــه فۆسـفـــۆری بـــــوون و ئۆكساید بــوون رِووبدات تاوه‌كو ووزه ببه‌خشێت به خانه‌كان.
هه‌ندێك باری نا ته‌ندروستی كه به هۆی مایتۆكۆندریاوه ده‌بێت:
* باری (Lebers hereditary optic neuropathy): ئه‌م حـاڵه‌ته هۆكه‌ی بارێكی نائاساییه كه به‌سه‌ر ده‌مــــاری بینین‌دا رِووده‌دات (optic nerve) كــــه دوای ئـــه‌وه كــوێری لێ ده‌كه‌وێته‌وه, ئه‌م باره نا ئاساییه بــه هۆی بازدانێكـه‌وه‌یه كــــه لــــه جینێكدا رِوو ده‌دات, ئـــه‌و جینه به‌رپرسیاره له كـــۆدێك ژمـــــاره (4) بــــۆ ئینــزایمی (NADH- CO2 reductase).
* بـــــاری نــــا ئــــاسایی (ragged muscle fibers associated with jerky movement) هــــۆی ئـــه‌م حــاڵه‌تـــــه ده‌گــــــه‌رِێتــــه‌وه بــــۆ بازدانێك له‌ســــه‌ر ترشێكی ئــــه‌مینی مایتۆكۆندیریی (tRNA).
* سندرۆمی (Kearns-sayre): ئه‌مــــــه‌ش حـــــاڵه‌تێكی دیكــه‌یه كه له نــیشـانه‌كـــانی: 1- كاریگه‌ریی له‌سه‌ر چــــاو. 2- تێك چـــوونی لێـــدانــی دڵ. 3- تێــك چــوونی كــۆئه‌ندامی ده‌ماری چــه‌قی (بنه‌رِه‌تی). 4- نه‌مـــانی زۆرێك لـــــــــه (mt DNA) لـــــــه نــــــــاو مایتۆكۆندریادا.
ئایا مایتۆكۆندریای پیر و په‌ككه‌وته له‌ناو خانه‌دا چی لێ دێت؟!
بـــــه ئاســــایی كۆنتــــرۆڵی ئــــــه‌و مایتۆكۆندریـــایــــانــــه ده‌كــرێت له‌نـــاو خانه‌دا كه پیربوون و توانای كــــــار و فه‌رمانی خۆیان به باشی نه‌مــــاون, ئه‌ویش به هۆی كردارێكه‌وه كـــه پيَی ده‌ڵێـــــن (Autophagy), و لێــــــره‌دا رِایبۆســۆمه‌كـــــانی نــــاو خــــــانه رِۆڵی به‌رچاو ده‌بینێت.
پرۆسه‌كه بــــه‌وه ده‌ست پيَده‌كــات كـــه پــه‌رده‌كـــانی تۆرِی ئینـــدۆپلازمی چــــــــوارده‌وری مــــایـتــۆكــۆنــدریــــــای په‌ككـــه‌وته ده‌ده‌ن, دوایی ئـــــــــامێری (ئـــــاڵوزى) گۆڵجی دێته پێش و خۆی لــــووت بــــه بـۆشــــایی هــــه‌ڵوشینی خــــۆیىیه‌وه, ئـــــــه‌م بـــۆشـــایىیـانه‌ش هــــه‌ندێك ئــیـنــــزایــمـی تـــــــایــبــــه‌تی تێــــدایـــه كــه هـــــه‌ڵــده‌ستن بـه كرداری (Hydrolysis).
ئه‌میش بـه ده‌وری خۆی په‌یوه‌ست ده‌بێــت بــــه جــۆرێــك رِیـسـێـپـتــــه‌رى تـــایبــه‌تىیــــه‌وه كـــــه پيَی ده‌ڵــێــــــن (mannose-6-phosphate) كـــــه ده‌كه‌ونه سه‌ر په‌رده‌یه‌كی (حوێلى), لـێــــــره‌دا (PH)ی تـــــرشـــیــــن رِۆڵ ده‌بینێـــت لـــه كــردنه‌وه‌ی ئینزایمی (Hydrolysis) لـــــه رِێسێپته‌ره‌كان, تــــاوه‌كو بگـــــه‌رِێته‌وه ســـــه‌ر ئاڵوزه‌ى گۆڵجی و دۆخی جارانی و ئیش بكات له‌ســــه‌ر مـــایتۆكۆندریــــایـــه‌كى كۆن و په‌ككه‌وته‌ى تر (شێوه‌ی 17).
سه‌رچاوه‌كان:
1-Albert, B. ; Brag, D. ; Lewis, J. ; Raff, M. ; Roberts, K. and Watson, J.D. Molecular biology of the cell, Garland Publishing, Third Edition, 1994.
2-Davis, A. J. ;Ryan, k. R. and jansen, R.E. Tim 23p contains separate and distinct for terminal targeting to mitochondria