You Are Here: Home » بابەتەكانمان » ماڵێك خورمای تیا نەبێت ئەندامەكانی برسین! بيــــت لاتـــــمر فيـــــه جيـــــــــــــاع أهـــله(حديث شريف)

ماڵێك خورمای تیا نەبێت ئەندامەكانی برسین! بيــــت لاتـــــمر فيـــــه جيـــــــــــــاع أهـــله(حديث شريف)

 

ماڵێك خورمای تیا نەبێت ئەندامەكانی برسین!
بيــــت لاتـــــمر فيـــــه جيـــــــــــــاع أهـــله(حديث شريف)

بێگومان ئەم فەرمودەیە گرنگى خورما دەردەخات كە هەمیشە لە ماڵدا هەبێت، 
خورما ئەم سودانەوە چەندینی تری هەیە:

1- خورما چاره‌سه‌ره‌ بۆ ژه‌هراویبوون
2-خورما چاره‌سه‌ره‌ بۆ تێكچوونی ڕیخۆڵه‌
3- خورما چاره‌سه‌ری گرفته‌ سێكسییه‌كان ده‌كات
4- خورما ئاستی وزه‌و توانای له‌ش به‌رز ده‌كاته‌وه‌
5- خورما چاره‌سه‌ری گرفته‌ ده‌روونییه‌كان ده‌كات
6- خورما چاره‌سه‌ری كێشی زیاد ده‌كات
7- خورما چاره‌سه‌ری تێكچوونی جگه‌ر ده‌كات
8- خورما چاره‌سه‌ری تێكچوونی هه‌ناسه‌دان ده‌كات
9-خورما چاره‌سه‌ری كلۆربوونی ددانه‌كان ده‌كات
10- خورما چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ ده‌كات
11- خورما له‌ دایكبوون ئاسان ده‌كات
12- خورما منداڵ ئارام ده‌كاته‌وه‌
13-خورما چاره‌سه‌ری سكچوونی منداڵان ده‌كات
14- خورما خواردنه‌ بۆ منداڵانی تازه‌ له‌ دایكبوو

خورما به‌ ئینسكلۆپیدیایه‌كی خۆراكیی ته‌واو داده‌نرێت، خوای گه‌وره‌ بۆ ئێمه‌ی مرۆڤایه‌تی فه‌راهه‌مهێناوه‌! بۆئه‌وه‌ی بیر له‌ سووده‌كانی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ نایاب‌ و ناوازه‌یه‌ بكه‌ینه‌وه‌، وه‌ك خۆراك، چاره‌سه‌ر، ده‌رمان…
له‌م وتاره‌دا ئه‌م پرسیاره‌ ده‌خه‌ینه‌ڕوو: بۆچی پێغه‌مبه‌ری ئازیز(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) زۆربه‌ی كات له‌مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزدا به‌ربانگی به‌ خورما كردووه‌ته‌وە؟
هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌ ئازیزه‌(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ئه‌نجامی داون، حیكمه‌تی گه‌وره‌یان تێدایه‌، كه‌واته‌ بێگومان لێره‌دا په‌یوه‌ندییه‌ك له‌ نێوان ڕۆژوو خورمادا هه‌یه‌، له‌ لایه‌ك‌ و له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ په‌یوه‌ندیی له‌ نێوان خورماو شیفای هه‌ندێك نه‌خۆشیدا هه‌یه‌، چونكه‌ پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) له‌ هه‌موو كاته‌كانی ساڵدا خورمای خواردووه‌..
له‌به‌رئه‌وه‌ ده‌بینین خواردنی چه‌ند ده‌نكه‌ خورمایه‌ك له‌ هه‌ر ڕۆژێكدا سوودێكی زۆری تێدایه‌، به‌ تایبه‌ت له‌ مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزدا، داواكارین له‌ خوای میهره‌بان هه‌موو ڕۆژوه‌كانمان لێ قبوڵ بكات، له‌ ئاگری دۆزه‌خ بمانپارێزێت. ئێستاش چه‌ند نه‌خۆشییه‌ك ده‌خه‌ینه‌ ڕوو كه‌ به‌ خورما چاره‌سه‌ر ده‌كرێن:
1- خورما چاره‌سه‌ره‌ بۆ ژه‌هراویبوون:
ڕۆژانه‌ خواردنی بڕێكی كه‌م له‌ خورما یارمه‌تی جه‌سته‌ ده‌دات بۆ ڕزگار بوون له‌ به‌شێك له‌و ژه‌هره‌ی، كه‌ له‌خانه‌كانی له‌شدا كۆبووه‌ته‌وه‌، وه‌كو كانزا قورسه‌كان، بۆ وێنه‌ قوڕقوشم.
له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئه‌م ژه‌هراویبوونه‌ زۆر بووه‌، به‌ هۆی پیسبوونێكی زۆری ئاو‌و هه‌واو ئه‌و خواردنانه‌ی ده‌یانخۆین.
لێره‌دا سوودێكی زۆر له‌ خورمادا هه‌یه‌، له‌ چاره‌سه‌ركردنی ژه‌هراویبوون به‌ قوڕقوشم..
ئه‌و هه‌وایه‌ی هه‌ڵیده‌مژین به‌ مادده‌ی قوڕقوشم پیسبووه‌، به‌ هۆی ده‌رچوونی بڕێكی زۆر له‌ ئۆكسیده‌كانی قوڕقوشم له‌ دووكه‌ڵی ئۆتۆمبێل‌و كارگه‌كانه‌وه‌.
2-خورما چاره‌سه‌ره‌ بۆ تێكچوونی ڕیخۆڵه‌:
خورما چاره‌سه‌ری تێكچوونی ڕیخۆڵه‌كان ده‌كات، هه‌روه‌ها یارمه‌تی ڕیخۆڵه‌ ده‌دات له‌ جێبه‌جێكردنی كاره‌كانی به‌ شێوه‌یه‌كی ڕێكوپێك، جگه‌ له‌وه‌ش یارمه‌تی ده‌دات له‌سه‌ر دامه‌زراندنی به‌كتریای سوودبه‌خش بۆ ڕیخۆڵه‌كان، له‌به‌رئه‌وه‌ خورما یارمه‌تیده‌ره‌ له‌ چاره‌سه‌ركردنی قه‌بزی به‌ شێوه‌یه‌كی باش، ماسولكه‌كانی ڕیخۆڵه‌ گرژ ده‌كاته‌وه‌و ڕیشاڵه‌كانیشی چالاكده‌كات، ده‌گونجێت نه‌خۆش سوودێكی زۆرباش وه‌ربگرێت له‌ شه‌ربه‌تی خورما بۆ چاره‌سه‌ری قه‌بزی، به‌ مه‌رجێك به‌م شێوه‌یه‌ به‌كاریبهێنێت: خوساندنی چه‌ند ده‌نكه‌ خورمایه‌ك له‌ شه‌وداو خواردنی له‌به‌یانیاندا وه‌كو شه‌ربه‌تێكی ڕه‌وان.

3- خورما چاره‌سه‌ری گرفته‌ سێكسییه‌كان ده‌كات:
ده‌گونجێت شه‌ربه‌تی خورما به‌كاربهێنرێت بۆ چاره‌سه‌ری دڵی لاواز، هه‌روه‌ها ده‌توانرێت به‌كاربهێنرێت بۆ چاره‌سه‌ری لاوازیی سێكسی، ئه‌گه‌ر خورما له‌گه‌ڵ هه‌نگوین‌و شیردا تێكه‌ڵاو بكرێت، ده‌بێته‌ خواردنه‌وه‌یه‌كی چالاك‌و كاریگه‌ر، بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌ سێكسییه‌كان لای هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز.
4- خورما ئاستی وزه‌و توانای له‌ش به‌رز ده‌كاته‌وه‌:
خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی خورمای خوسێنراو له‌ ئاودا، جه‌سته‌ به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی به‌هێز ده‌كات‌و ئاستی تواناو وزه‌ی مرۆڤ به‌رز ده‌كاته‌وه‌..
هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی به‌ ساڵاچوون ده‌توانن به‌كاریبهێنن بۆ به‌هێزبوونیان و ڕزگاربوونیان له‌و ژه‌هره‌ كه‌ڵه‌كه‌بووانه‌ی به‌ درێژایی ژیانیان له‌ ناو خانه‌كانیاندا كۆبووه‌ته‌وه‌.
5- خورما چاره‌سه‌ری گرفته‌ ده‌روونییه‌كان ده‌كات:
پێكهاته‌ی خورما ڕێژه‌یه‌كی زۆری له‌ كانزاو خوێ ‌و ڤیتامیناتی تێدایه‌، كه‌كارده‌كه‌نه‌ سه‌ر شێوه‌ی كاركردنی مۆخ ‌و پڕكردنه‌وه‌ی كه‌موكوڕیی توخمه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی خۆراك، كه‌له‌ له‌شدا ڕووده‌دات.
ئه‌مه‌شه‌ ده‌بێته‌ جێگیربوونی باری ده‌روونی له‌ لای مرۆڤ، كه‌واته‌ ڕۆژانه‌ خواردنی بڕێكی كه‌م له‌ خورما به‌شێوه‌یه‌كی ڕێكوپێك‌و به‌ پێی به‌رنامه‌یه‌كی خۆراكی، كارده‌كاته‌ سه‌ر حاڵه‌تی ده‌روونی مرۆڤ ‌و وای لێده‌كات ببێته‌ خاوه‌نی ده‌روونێكی ئارام‌و جێگیر.
6- خورما چاره‌سه‌ری كێشی زیاد ده‌كات:
پێكهاته‌ی خورما، ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ توخمه‌ خۆراكییه‌كان، ئه‌مه‌ش واده‌كات توانای به‌رگری‌و برسێتی هه‌بێت، كاتێك زانیمان هۆكاری سه‌ره‌كیی قه‌ڵه‌وی بریتییه‌ له‌ هه‌ستكردن به‌ برسێتی به‌ شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی‌و به‌رده‌وام حه‌زكردن له‌ خواردن، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌ چه‌وریی و شه‌كر له‌كاتی خواردندا، ئه‌وا چاره‌سه‌ر بریتییه‌ له‌خواردنی چه‌ند ده‌نكه‌ خورمایه‌ك له‌ كاتی برسێتیدا، ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ هه‌ستكردن به‌ نه‌مانی برسێتی‌و هه‌ستكردن به‌ تێربوون، خواردنی ئه‌م ده‌نكه‌ خورمایانه‌ به‌رگری له‌شت زیادده‌كه‌ن و بڕی شه‌كری پێویستت پێده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها خورما هه‌ڵده‌ستێت به‌ ڕێكخستنی جوڵه‌ی ڕیخۆڵه‌و هه‌ستنه‌كردن به‌ برسێتی دوای كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌ هه‌ستكردن به‌ برسێتی، كه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی خواردنه‌، هه‌ر بۆیه‌ پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رمووێت: (لایجوع أهل البیت عندهم التمر)! رواه‌ مسلم..واته‌: ((ئه‌و ماڵه‌ی خورمای تێدا بێت، هیچ كات برسی نابن))!لێره‌دا ده‌بینین خورما چاره‌سه‌ره‌ بۆ كێشی زیاده‌.
7- خورما چاره‌سه‌

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top