You Are Here: Home » بابەتەكانمان » ماسی زیره‌ك و دروستكردنی بازنه‌ی ئه‌ندازه‌یی ناوازه‌!

ماسی زیره‌ك و دروستكردنی بازنه‌ی ئه‌ندازه‌یی ناوازه‌!

ماسی زیره‌ك و دروستكردنی بازنه‌ی ئه‌ندازه‌یی ناوازه‌!

و: جلال محمد

 

زانایان له‌ یابان نهێنی ماسییه‌كی زیره‌كیان دۆزییه‌وه‌ كه‌ له‌ قوڵایی و بنی ده‌ریاكاندا هه‌ڵده‌سێت به‌ كێشانی ئه‌ڵقه‌ی بازنه‌یی و شێوه‌ی ئه‌ندازه‌یی ناوازه‌. پاش لێكۆڵینه‌وه‌ و وردبونه‌وه‌ی زانایان بۆیان ده‌ركه‌وت ئه‌و ماسیه‌ بچوكه‌ی كه‌ له‌ وێنه‌كه‌دا دیاره‌ هه‌ستاوه‌ به‌ كێشانی ئه‌و شێوه‌ ئه‌ندازه‌ییه‌ یه‌كسانانه‌.

ماسییه‌كه‌ خۆی له‌ناو لمه‌كه‌دا نوقم ده‌كات پاشان باڵه‌كان و لاشه‌ و كلكی ده‌جوڵێنێت به‌جۆرێك چه‌ند شێوه‌یه‌كی به‌رز و نزمی ماوه‌ یه‌كسان به‌شێوه‌ی بازنه‌یی دروست ده‌كات.

ماسییه‌كه‌ گه‌راكانی له‌ناوه‌ندی بازنه‌كه‌دا داده‌نێت! ئه‌م شێوه‌ ئه‌ندازه‌ییانه‌ش چوارده‌وری گه‌راكان ده‌گرن و ده‌بێت به‌ پارێزگاری بۆیان.

سبحان الله له‌م دروستكراوه‌ ناوازانه‌ له‌و‌ زیره‌كی و ڕێگه‌یه‌ی ده‌یگرێته‌ به‌ر بۆ پاراستنی گه‌راكانی ته‌نانه‌ت له‌ په‌روه‌رده‌كردنیشیاندا!

و صدق الله كه‌ ئه‌فه‌رموێت: ( وَمَا مِنْ دَابَّةٍ فِي الْأَرْضِ وَلَا طَائِرٍ يَطِيرُ بِجَنَاحَيْهِ إِلَّا أُمَمٌ أَمْثَالُكُمْ مَا فَرَّطْنَا فِي الْكِتَابِ مِنْ شَيْءٍ ثُمَّ إِلَى رَبِّهِمْ يُحْشَرُونَ ) الانعام 38.

قَالَ فَمَنْ رَبُّكُمَا يَا مُوسَى (49) قَالَ رَبُّنَا الَّذِي أَعْطَى كُلَّ شَيْءٍ خَلْقَهُ ثُمَّ هَدَى ( 50 ) طه.

سەرچاوە:

http://www.kaheel7.com/ar/index.php/2010-02-02-22-19-30/1496-2013-10-27-04-35-49.html

سەرچاوەی نووسەر:

Mysterious Underwater ‘Crop Circles’ Discovered Off the Coast of Japan

Leave a Comment

You must be logged in to post a comment.

Copyright © 2020 Haiv All Right Reserved

Scroll to top