لێكۆڵینەوە نوێكان فەرمايشتێكی پێغەمبەر( صل الله عليه وسلم )دەچەسپێنن
هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر( صل الله عليه وسلم )باسیكردون زانست پشتڕاستیان ده‌كاته‌وه، ئه‌مڕۆ زانایان فه‌رمایشتی پێغه‌مبه‌ر( صل الله عليه وسلم )بۆ به‌شكردنی خواردن دوبارە دەكەنەوە…
لێكؤڵینه‌وه‌یەكی به‌ریتانی نوێ، كه ڕێكخراوێكی ناحكومی به‌ناوی (به‌رنامه‌ی كار بۆ سه‌رچاوه پاشه‌ڕۆیه‌كان) ده‌ڵێت: (سێ یه‌كی ئه‌و خواردنه‌ی مرۆڤ ده‌یكڕێت چاره‌نوسی بۆ ناو ته‌نه‌كه‌ی پاشه‌ڕۆكانه، ته‌نها كۆمپانیای (تسكو)ی به‌ریتانی، گه‌وره كۆمپانياى بوارى خواردنگا ساڵانه 60000 ته‌ن له‌پاشه‌ڕۆی خۆراكی فڕێده‌دات).كێشه‌یه‌كی جیهانی گه‌وره‌یه، پێویسته ڕوبه‌ڕوی ببینه‌وه هه‌ر وه‌كو لێكۆڵه‌ر (دیفن نیچه) كه ئه‌ندامی ڕێكخراوی خواردن و كشتوكاڵ (فاو)ی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانه، ده‌ڵێت: «له‌سه‌رمانه ده‌ستبكه‌ین به هۆشیاركردنه‌وه‌ی به‌كاربه‌ره‌كان، كه به فیڕۆدانی ماده‌ی خۆراكی كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، له هه‌موو ساڵێكدا ملیۆنان ته‌ن له‌خۆراك فڕێده‌درێته ته‌نه‌كه‌ی خۆڵه‌وه به بێ سوود لێوه‌گرتن…» بیربكەنەوە ئەگەر ئەم بڕه خۆراكه به‌كاربێت بۆ خزمه‌تی هه‌ژاران! ئايا مرۆڤێكی برسی ده‌مێنێت له‌سه‌ر ڕوی زه‌ویدا!؟
ئه‌ڵمانیا به یه‌كه‌م ده‌وڵه‌تی ئه‌وروپی هه‌ژمارده‌كرێت كه پێویستی كردوه له‌سه‌ر به‌رهه‌م هێنه‌رانی ماده‌ی خۆراكی كه خۆیان ڕزگاربكه‌ن له پاشه‌ڕۆ خؤراكیه‌كان، له‌دوای ئه‌و فه‌ره‌نسا دێت كه له ساڵی 2012 یاسای خۆ ڕزگاركردنی له پاشه‌ڕۆی خواردن به‌سه‌ر شوێنه‌كانی فرۆشتنی خۆراكدا پێویست كرد. وه شاره‌زايان ئاواتەخوازن ئه‌مه گه‌شه بكات و ببێته شتێكی گشتی له‌سه‌رجه‌م وڵاتانی ئه‌وروپا.
ڵێكۆڵه‌ره‌وان وای داده‌نێن كه ڕێگریكردن له به‌فیڕۆدانی ماده‌خۆراكیه‌كان به فه‌رمانی قورس نابێت وه كێشه‌ی فڕێدانی پاشه‌ڕۆی خۆراكی ده‌توانرێت كێشه‌ی برسێتی له وڵاتانی تردا نه‌هێڵێت، شاره‌زایانی خۆراك له ئه‌مڕۆدا ئامۆژگاری خه‌ڵك ده‌كه‌ن به ئه‌وه‌ی پاشه‌ڕۆی خواردن فڕێ نه‌ده‌ن و هه‌وڵ بده‌ن سوودی لێ وه‌ربگرنه‌وه یان بیده‌ن به‌و كه‌سه‌ی كه پێویستی پێیه‌تى.
چه‌نده‌ها ڕێكخراو دروستبون بۆ پاراستنی پاشماوه‌ی خواردن و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی به‌فیڕۆدانی خۆراك بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری هه‌ژاری و برسیه‌تی بكەن هه‌تا ئه‌م بابه‌ته بۆته جێگای گرنگی حكومه‌ته‌كان، ئاڕاسته‌ی خه‌ڵكی ده‌كه‌ن به گرنگی پارێزگاری ژینگه و تێركردنی هه‌ژاران و فڕێنه‌دانی پاشه‌ڕۆی خۆراك، وه وازهێنان له‌كڕینی خواردن له‌سه‌رو پێداویستیه‌كانیه‌وه.
فەرمايشتێكی پێغەمبەر( صل الله عليه وسلم ):
ئاشكرایه كه پێغه‌مبه‌ر ( صل الله عليه وسلم )فه‌رمانیكردووه به‌پێدانی خواردن به دراوسێ و هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌تان… ده‌یفه‌رموو: (طعام الاثنين كافي الثلاثة وطعام الثلاثة كافي الأربعة) [رواه البخاري] واتە: «خواردنی دوان بەشی سیان دەكات وە خواردنی سیانیش بەشی چوار دەكات»، ئه‌م بنه‌مایه ئاماژه ده‌كات له‌سه‌ر پێویستی به‌فیڕۆنه‌دانی خواردن.
وه له ڕیوایه‌تێكی تردا ده‌فه‌رموێت: (من كان عنده طعام اثنين فليذهب بثالث، ومن كان عنده طعام أربعة فليذهب بخامس أو سادس)… ئه‌مه بانگه‌وازێكی ئاشكرایه بۆ ته‌واو خواردنی ئه‌و خۆراكه‌ی هه‌ته و هیچی لێ فڕێ نه‌ده‌یت و هه‌وڵ بده‌یت به‌شی كه‌سانی تری لێ بده‌یت، بۆ نمونه دراوسێكه‌ت یان هاوڕێكانت یان نزیكه‌كانت..
سه‌یره هه‌مان ئامۆژگاری پێغه‌مبه‌ره( صل الله عليه وسلم )كه ئێستا لێكۆڵه‌ره‌وان دوباره‌ی ده‌كه‌نه‌وه به‌هه‌مان شێوه:
ئه‌م وێنه‌یه وه‌رگیراوه له ماڵپه‌ڕێكی ئه‌ڵمانی، ده‌ستپێشخه‌ری پيشان ده‌دات بۆ به‌شكردنی خۆراك له‌گه‌ڵ كه‌سانی تردا له‌جیاتی فڕێدانی. جا ئایا پێغەمبەر( صل الله عليه وسلم ) پێش 1400 ساڵ ئەم پێشەنگیەی نەكردووە؟
پێغه‌مبه‌ر ( صل الله عليه وسلم ) چاره‌سه‌ری به فیڕۆدانی خۆراكی به چه‌ند وشەیەكی ساده كردووه و، خه‌ڵكیش لێیان وه‌رگرتوه و هه‌تا ئێستا كاری پێ ده‌كه‌ن… به‌ڵام ئەمڕۆ زانایان و ده‌وڵه‌تان دۆش داماون نازانن چۆن چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه گه‌وره بكه‌ن…
كه‌واته ئیسلام خۆشی و چاكه‌ی تێدایه بۆ كه‌سانی تر و خواردن پێدانیان و ڕێزگرتنی میوان و خێركردن به‌نزیكه‌كان، وه هه‌رو‌ه‌ها هانمان ده‌دات بۆ پارێزگاری ژینگه و دووركه‌وتنه‌وه له پیسكردنی (به فیڕۆدانی خۆراك سێ یه‌كی پیسكردنی ژینگه پێكده‌هێنێت و له‌كاتی پارێزگاریكردن له خۆراك به پێی ئامۆژگاریه‌كانی پێغه‌مبه‌ری ڕه‌حمه‌ت سێ یه‌كی پیسكردنی ژینگەش كه‌مده‌بێته‌وه).
سه‌رچاوه:
http://www.kaheel7.com/ar/index.php/2012-12-04-18-32-28/1534-2013-11-20-07-34-49
سه‌رچاوه‌ی نوسه‌ر:
http://www.dw.de
http://www.un.org/en/zerohunger/pdfs/ThinkEatSave.pdf
http://www.bmelv.de/SharedDocs/Standardartikel/EN/Food/Labelling
www.bmelv.de/SharedDocs/Standardartikel/EN/Food/TooGoodForTheBin.html
http://www.bmelv.de/SharedDocs/Reden/EN/2011/01
http://www.bmelv.de/SharedDocs/Pressemitteilungen/EN/2012/66
http://gain.fas.usda.gov/Recent%20GAIN%20Publications/Anti%20Food%20Waste%20Movement%20Gets%20Government%20Support_Berlin_Germany_3-7-2013.pdf
Related posts
Leave a Comment
You must be logged in to post a comment.