لێكۆڵینەوەیەكی نوێی زانایان لە مانگی 9ی 2013 زانكۆی واشنتۆن
لێكۆڵینەوەیەكی نوێی زانایان لە مانگی 9ی 2013 زانكۆی واشنتۆن
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=MH5arX77fV0&feature=youtu.be[/youtube]
ئەم ڤیدۆیە لێكۆڵینەوەیةكی نوێی زانایانه لە مانگی 9ی 2013 زانكۆی واشنتۆن بڵاوی كردەوە، لە ناوچەیەكی قوڵ و سارد و تاریكی ئۆقیانوسی هێمن دا ئەنجامدراوە:
http://wattsupwiththat.com/
شەپۆلی ناوەوەی ئۆقیانوسەكانە كە بەڕەنگى سەوز و زەرد دەردەكەون و بەرزیی شەپۆلەكانیان هێندەی تاوەرە هەور بڕەكانە و نزیكەی 300 مەترە، ئەم شەپۆلانەی ناوەوەی ئۆقیانوسەكان بە چاوی ئاسایی نابینرێن و مرۆڤایەتی هەتا ئامێری پێشكەوتوی بەكارنەهێنا نەیزانی و بەمجۆرە وێنەی نەگرتن، بەڵام قورئانی پیرۆز 14 سەدەیە باسیكردوە و دەفەرموێت:
أَوْ كَظُلُمَاتٍ فِي بَحْرٍ لُّجِّيٍّ يَغْشَاهُ مَوْجٌ مِّن فَوْقِهِ مَوْجٌ) النور: ٤٠)
واتە: كردەوەكانیان وەك تاریكاییەكانی دەریا قوڵەكان وایە كە شەپۆل داپیۆشیوە و لەسةرو ئەوەوە شەپۆلی تر هەیە.
سەرسوڕهێن ئەوەیە كە قورئانی پیرۆز بەشی ژێر شەپۆلەكەی ناوەوەی بە دەریایەكی جیا وەسفكروە، ئەمەش ڕاستیەكی زانستیە چونكە هەموو سیفاتێكی ژێر ئەو شەپۆلانەی ناوەوە جیاوازە لە سەرووی شەپۆلەكە، ئەوەی خوارەوە ساردەو تاریكە بەڵام ئەوەی سەرەوە گەرمەو ڕووناكە، هەروەها گیاندارانی خوار شەپۆلە ناوەكیەكە جیاوازن لە گیاندارانی سەر شەپۆلەكە، بۆیە دەبنە دوو بەش دەریای قوڵ كە لە ژێر شەپۆلەكەیەو شەپۆلی ناوەكی دایپۆشیوە هەروەها دەریای ڕووكەشی كە سەروو شەپۆلەكەیە. ئەمەش ڕێك ئەوەیە كە قورئانی پیرۆز بە وردی وەسفیكردوە.
http://www.sciencedaily.com/
لە هەمان وتاری زانكۆی واشنتۆن دەڵێت: ئەم شەپۆلە قوڵانە بۆ ئاوێتەكردنی ئاوی دەریاكان و خراپ نەبونی بە درێژایی هەزاران ساڵ پێویستن، هەروەها ئەم شەپۆلانە یارمەتی پارێزگاریكردن لە هاوسەنگی ژینگەیی دەدەن. ئاوێتەكردنی ئاو نایەڵێت ئاوی چڕ لە بنكی ئۆقیانوسەكاندا كۆببێتەوە و بەوەش ئاوی دەریاكە خراپ نابێت، لەگەڵ ئەوەی تێكەڵبون و ئاوێتە بوون و جوڵەی بەردەوام هەیە بەڵام ئاوی ژێر ئەم شەپۆلانە پارێزگاری لە جۆر و چڕی و سوێرێتی و پلەی گەرمی خۆی دەكات و وەك دەریایەكی جیا وایە.