لێكۆلینەوەیەكی نوێی پزیشكیی دەروونی لێكۆلینەوەیەكی نوێی پزیشكیی دەروونی لە (هۆڵەندا) (خوێندنەوەی قورئان و پیتی (ه) لە ووشەی (الله) دا چارەسەری نەخۆشییە دەروونییەكان دەكات) بەو ناونیشانەی سەرەوە ووتارێك لە ڕۆژنامەی (البیان)ی ئیماراتیدا بە پێنووسی (سعید السبكی) لە رۆژی (17/3/2002)دا بڵاو كراوەتەوە, لە ووتارەكەدا هاتوە: لە تازەترین لێكۆڵینەوەی بواری پزیشكی دەروونیدا لە نەخۆشخانەی ئەكادیمی لە پایتەختی هۆڵەندا (ئەمستردام) توێژەری هۆڵەندی (پڕۆفیسۆر ڤان دیر هۆفین) ئەوەی سەلماند كە خوێندنەوەی قورئان، بە تایبەت پیتی (هـ) لە ووشەی (الله)دا، قورسترین نەخۆشییە دەرونییەكان چارەسەر دەكات و دەبێتە هۆی هێوركردنەوەی بیر و مێشكی مرۆڤ. لە بڕگەیەكی تایبەتیدا دەربارەی ووشەی (الله) توێژەر دەڵێت: ووشەی (الله) بە هەر پێنچ پیتەكەیەوە كاریگەریی سەرسوڕهێنەری هەیە، بە ڕاددەیەك كە بە چەندین قۆناغ بەرزتر لە ئاستی بیركردنەوەی مرۆڤەوەیە…. لەكاتی گۆكردنی پیتی ئەلفی عەرەبی (كـە وێكچوی یەكـەمیـن پیتی هۆڵەندییە -A-), ئەم پیتە لە شوێنێكەوە دەردەچێت كە لەسەروو ناوچەی سنگەوەیە، ئەمە سەرەتای ڕاهێنانێكە كە كرداری هەناسەدان ڕێكدەخات, پاشان پیتی (ل) دێت كە لەكاتی گۆكردنیدا بەشی سەرەوەی شەویلگەی مرۆڤ لەسەر بەشی پێشەوەی زمان دەبێت, ئەمەش وادەكات وەست انێكی ساتی دروست ببێت لە گواستنەوە بۆ پیتەكەی دواتر. ئەمەش بە جێگای پشوویەك دەبێت كە كەسەكە ئامادە دەكات بۆ گۆكردنی بەهێزترین و پوخت ترین پیتەكان كە ئەویش پیتی (ه)یە (كە لێكچوونێكی گەورەمان دۆزیوەتەوە لەنێوان ئەم پیتە و پیتی (H)ی هۆڵەندیدا), ئەمەش ئەو پیتەیە كە سییەكانی مرۆڤ بەدڵەوە دەبەستێتەوە و لێدانەكانی ڕێك دەخات, توێژەر ئەم بڕٍگەیەی توێژینەوەكەی بەوە كۆتایی پێهێناوە كە دووپات كردنەوەی ووشەی (الله) بە ژمارەیەك لەنێوان (10- 100) جار و بەپێی توانا، دەبێتە هۆكارێكی هێور بوونەوەی ئەو كەسانەی تووشی نەخۆشی دەروونی و دەماری هاتوون. هەروەها دەڵێت ئەم لێكۆڵینەوەیە چەند ساڵێكی خایاندووە تا گەیشتووەتە ئەم ئەنجامە. سەرچاوە: ئینتەرنێت. ئامادەكردنی: پەیام محمد/ سلێمانی ئهم بابهت له ژماره ٩ی گۆڤاری ههيڤ بڵاوكراوهتهوه Post Views: 700 Related posts كاريگهريی ژههری مار لهسهر مناڵ لهبارچوون و نابینایی کاریگەريی قورئان لە سەر لابردنی فشارە دەروونییەکان ڕەواندنەوەی گومانێك لەسەر ئیعجازی ئایەتی (أَوَلَمْ يَرَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَنَّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ كَانَتَا رَتْقًا فَفَتَقْنَاهُمَا) ڕووەکی ئەلۆڤێرا لە ژێر ڕۆشنایی فەرموودە پیرۆزەکانی پێغەمبەرﷺ هەڵسەنگاندنی لێدانەکانی دڵ و فشاری خوێن لە جووڵە جیاوازەکانی نوێژدا