له سووده پزیشكییه‌كانی ده‌ستنوێژ
له سووده پزیشكییه‌كانی ده‌ستنوێژ
كۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ دووپاتیده‌كاته‌وه، كه تێڕادانی ئاو له ده‌م له نه‌خۆشییه‌كانی پووك و هه‌وكردنی وهه‌روه‌ها كلۆربوونی ددانه‌كان ده‌مانپارێزێت
هه‌روه‌ها ماسولكه‌كانی ده‌موچاو به‌هێزده‌كات و بۆری هه‌ناسه له هه‌وكردن ده‌پارێزێت. شتنی لووت هه‌ڵمژینی ئاو بۆ ناو لووت له میكرۆبه‌كانی ناوی ڕزگاری ده‌كات. هه‌تا ئه‌و كه‌سه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك پابه‌ند بێت به ده‌ستنوێژه‌وه به‌ته‌واوی لووتی له میكرۆب پاكده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش لووت له نه‌خۆشییه‌كان ده‌پارێزێت و ڕێگه له گوێزانه‌وه‌ی میكرۆب بۆ ناو بۆری هه‌وا ده‌گرێت. سه‌باره‌ت به شتنی ده‌موچاو ڕۆشنیی به پێستی ده‌موچاو ده‌به‌خشێت و له میكرۆب و ته‌پوتۆز ڕزگاری ده‌كات. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:
{إِنَّ اللّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ وَيُحِبُّ الْمُتَطَهِّرِينَ}(البقرة 222) (خوای گه‌وره تۆبه‌كاران و كه‌سانی پاكی خۆشده‌وێت، ئه‌وانه‌ی ڕواڵه‌ت و ناوه‌ڕۆكیان پاكه)
هه‌روه‌ها پزیشكه‌كان ده‌ڵێن شتنی ده‌ست و قاچ له‌گه‌ڵ ده‌ستلێخستنیان پێست له تووشبوون به كه‌ڕووی قاچ و ژماره‌یه‌ك له نه‌خۆشیی پێست له‌و شوێنانه‌ی له‌شدا ده‌پارێزێت. هه‌روه‌ها شتنی ده‌موچاو و ده‌ست و قاچ وده‌ستلێخستنی ئه‌م شوێنانه وه‌ك چالاككردنێكی ده‌ماره‌كانی خوێن داده‌نرێت، بۆیه ئه‌م حاڵه‌ته كاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر باری ده‌روونی ده‌بێت و دڵنیایی و ئارامیی زیادده‌كات، به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه له زۆر هه‌ڵچوونی ده‌رونی ناپه‌سه‌ند ڕزگاری ده‌بێت. ڕاستی فه‌رمووه پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) كه فه‌رموویه‌تی:
(من توضأ فأحسن الوضوء خرجت الخطايا من جسده حتى تخرج من تحت أظافره) (رواه مسلم) .(هه‌ر كه‌سێك ده‌سنوێژی به‌باشی گرت،ئه‌وا هه‌ڵه‌وتاوان له جه‌سته‌ی دێته‌ده‌ره‌وه، ته‌نانه‌ت له‌ژێر نینۆكه‌كانیشیه‌وه)